15 خاڵی گرنگ سەبارەت بە چاودێری پێست !
کاتی پێویست بۆ خوێندنەوە: ۶هەر بەم جۆرەی کە ئاگادارن، پێست یەکێک لە گرنگترین بەشەکانی جەستەیە کە جوانییەکەی بە جۆرێکی بەرچاو لە سر جوانی گشتی ئێوە کاریگەری دەنوینێت. چاودێری هەمیشەیی لە پێست کاریکی سووکوئاسان نییە و چەلی وایە چوادێرییەکانی بەردەوام بە ئەنجام ناگات بەڵام لێرەدا 15 خاڵی هەرەگرنگی چاودێری پێست کە ئەنجام دانییان ئاسانە بە ئێوە دەناسێنین!
یەکەمین هەنگاو خواردنەوەی ئاوە!
یەکجار گرنگە کە ڕۆژانە 8 پەرداخ ئاو بخۆنەوە. ئەم بابەتە سەرەڕای ئەمە لەسەر پێست وقژ کاریگەری هەیە، بۆ تەندرووستی جەستەش یەکجار گرنگ وکاریگەرە. یەگەرکوو دەتنهەوێ پێستێکی جوان و گەشتان هەبێت، دەبێ بە جۆری شێدار بیپارێزن و ئاوی پێویستی پێبگەیێنن؛ چە شتێک لە ئاو باشتر دەتوانێ ئەم کارە ئەنجام بدات؟ بسیار مهم است که روزانه 8 لیوان آب بنوشید. این مورد نه تنها به روی پوست و مو تاثیر می گذارد بلکه برای سلامت بدن نیز مفید است. اگر می خواهید پوست خوبی داشته باشید، باید آن را مرطوب نگه دارید و آن را آبرسانی کنید؛ چه چیزی بهتر از آب می تواند این کار را انجام دهد؟
جۆری پێستی خۆتان بناسن
لە گرنگترین کارەکانی کەدەتوانن بۆ چاودێری پێستی خۆتان ئەنجامی بدەن ئەمەی کە جۆری پێستی خۆتان بناسن.ئەگەرکوو سەبارەت بەم باسە زانیاریتان نەبێت ین زانیاری هەڵەتان هەبێت، هاوسەنگی ئاسایی پێستی ئێوە تێکدەچێت و ئەگەری وەی هەیە لە ئاکامی بەکارهێنانی بەرهەمەکانی ناپێویست و بەهەڵە تووشی خووران، ئیلتهاب، هەستیاری و پیری زووکاتی بن. باوترین جۆرەکانی پێست چەور، شیاوی پەڵە و گڕوێیی، وشک و پیرانەیە. هەروەها دەبێ ئاگادار بن پێستی ئێوە ڕەنگە ۆتر لە یەک جۆر داگر بێت وبە تێپەڕ بوونی کات یان بە گۆڕینی وەرزەکان جۆری پێست بگۆڕدرێت، کەوایە دەبێە هەمیشە ئاگاداری جۆری پێستی خۆتان بن.
هەمووجارێ بەرهەمەکان هەڵسەنگاندن بکەن بۆ وەیکە پێبزانن کە لە ئاستی هەستیاریتان هەیە یان نا
بەرلە بەکارهێنانی بەرهەمی نوێ، بێگومان دەبی لە هەستیار نەبوون لە ئاستی بە دڵنیایی بگەن تاکوو خووران یان کاردانەوەی هەستیاریهێنەر ڕووینەدا. پێویستە هندک لە بەرهەمەکە لە سەر باسکی خۆتان هەڵسوون و ببینن کە پێست چە کاردانەوەیەکی دەبێت.
لەم بەرهەمانەی کە کاتی بەکارهێنانییان بەسەر چووە کەڵک وەرمەگرن
بەکارهێنانی بەرهەمەکان لە پاشی وەیکە کاتی بەکارهێنانییان بەسەرچووە، بە تائکیدەوە مەنع کراوە چوونکە زیانیان هەیە. بەداخەوە بەرهەمەکانی خواێنکاری (بەتایبەت ئەگەەکوو بە جۆری بەردەوام بەکارییان بێنن) شیاوی بەدیهێنانی بەکتریان. ئەمە دەبێتە هۆی چڵک کردن. سەرەڕای ئەمە ئەم بەرهەمە لەمەو بەدواوە کارتێکەری خۆی نامێنێ. بە تێپەڕ بوونی کات بەرهەمەکان ژەهر و سەمێکی زیانهێنەر بەدیدێنن کە بۆ پێست و تەندرووستی جەستە زیانهێنەرە. یاسایەک کە سەبارەت بەم ناسە بوونی هەیە ئەمەیە کە ئەگەرکوو ڕێکەوتی بەرهەمهاتنی پۆدر، مەڵهەمی دژەخۆر، ڕیمەیڵ و قەڵەمی چا نازانن، بەکاریان مەهێنن.
ئاگادار بن کە هۆڕمۆنەکان لە سەر پێست کاردانەوەیان هەیە.
هۆڕمۆنەکانی جەستە سەرەڕای ئەمە کە لەسەر هەڵسوکەوت و ڕادەی هێز کاریگەرییان هەیە، کەچی لەسەر پێست کاریگەری زۆرتریان هەیە. بە ئاگادار بوون لە ڕەوتی عادەتی ژنانە (لەعوزر چوونەوەی ئافرەت)، دەتوانن پلانێک داڕێژەری بکەن تاکوو لە پاک بوون و تەندرووستی پێستی خۆتان لە تەواوی کاتەکانی ساڵدا بە دڵنیایی بگەن. بۆ نموونە لەم 7 ڕۆژەدا کە ڕێژەی هۆڕمۆنەکانی جەستە لە ئاستێکی کەمدایە، دەبێ ڤیتامی ثو کانزای زینک (ڕووی) بەکاربێننتاکوو بەرگەری جەستە بەرز بێتەوە و پێست ئاوی پێبگەیێندرێت.
هەموو ڕۆژەکان بەرلە چوونەدەر مەڵهەمی دژەخۆر بەکاربێنن
خاڵێکی گرنگی دیکە سەبارەت بە چاودێری پێست، دژەخۆرە. هەر بەم جۆرەی کە ئاگادرن هندک لە تیشکەکانی خۆرەتاو بۆ پێست زیانهێنەرن، کەواتە مەڵهەمی دژەخۆر مۆعجیزەیەکە لە نێوان ئێوە و کانی جەوانی و لاوی! ڕەنگە نەزانن کە دژەخۆر ڕەوتی پیر بوونی پێست خاوتر دەکاتەوە. سەرەڕای ئەمە یەکێک لە هکارەکانی بەرگریکەر لە تووشبوون بە شێرپەنجەی پێست مەڵهەمەکانی دژەخۆرە. بێگومان دەبی لە مەڵهەمی دژەخۆری گونجاو لە گەڵ جۆری پێستی خۆتان کەڵک وەربگرن. دژەخۆری نێوانی هەڵبژێر چوونکە چاودێرییەکی باشتر دەکات لە پێستی ئێوە و هەروەها واباشترە مەڵهەمەکەتان دژەئاویش بێت.
لە کاتی کڕین سرنج بدەنە بەم بابەتانەی ژێرەوە:
- شەبەنگی بەربڵاوی: واتە دژەخۆر دەتوانێ لە بەرامبەر هەر ذو جۆری تیشکی خۆر-UVA و UVB- چاودێری و بەرگری لە پێستی ئێوە بکات.
- SPF(هۆکاری بەرگری لە بەرامبەر تیشکی خۆرەتاو ) دەبێ سەروی 30 بێت: پێشنیار دەکری لە دژەخۆرێک کەڵک وەربگرن کە SPF 30 یان 30 بۆ سەرێ بێت.
- دژە ئاو: واتە دژەخۆر بۆ ماوەیەک لە سەر پێستێک کە تەڕ بووە یان عارەقەی کردووە دەوامی دەبێت. ئەم تایبەتمەندییە 40 بۆ 80 خولەک دەمێنێتەوە. هەموو دژەخۆرەکان ئەم تایبەتمەندیییەیان نییە.
جگەرە مەخۆن!
جگەرە دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە پێست و ڕەوتی پیر بوون خێراتر دەکات. ئەگەرکوو هۆگری جگەرەن، دەبێ ماڵئاویی لە پێستێکی تەندرووست بکەن چوونکە لەم بابەتەدا هیچ جۆرە چاودێرییەک کاریگەری خۆی نابێت. برینی تاکی جگەرخۆر درەنگتر چاک دەبێتەوە. هەروەها ئەگەری وەی هەیە پەڵەهایەک لە سەر پێستی تاکی جگەرەخۆر بەدیبێت کە لە گەڵ پەڵەکانی دیکە جیاوزن و هەست بە خوران لە تاکدا بەدیبینن. لەم حاڵەتەدا دەبێ دەسبەجێ سەردانی پسپۆڕی پێست بکەن.
ئەگەر دەتانهەوێ ڕەنگی پێستتان بەکن بە زێوی خۆتان ئەنجامی بدەن
دەبێ بزانن چە بە تیشکی خۆرەتاو و چە بە ئامێر و جیاز پێستی خۆتان زێویی بکەن، ڕەوتی گۆڕینی ڕەنگی پێست دەبێتە هۆکاری پیری زووکاتی. هەروەها مەترسی ڕوودانی شێرپەنجەش بەم کارە بەرز دەبێتەوە. ئەگەرکوو خوازیاری زێویی کردنی ڕەنگی پێستی خۆتانن واباشترە لە سڵف تۆنێر کەڵک وەربگرن تاکوو هندک ڕەنگی پێستتان گۆڕانکاری بکرێت و هیچ مەترسییەکی نەبێت. ئاگادار بن کاتی بەکارهێنانی سڵف تۆنێر دەبێ خۆتان لە تیشکی خۆرەتاو بپارێزن.
ڤیتامین ث دەبێتە هۆاکری درەوشانەوە و گەشانەوەی پێستی ئێوە
ویتامین ث یکی از قوی ترین آنتی اکسیدان هاست.یعنی از پوست شما در برابر عوامل محیطی که به پیر شدن پوست دامن می زند، مراقبت می کند. به علاوه،شواهد نشان می دهد که ویتامین ث به ترکیب الاستین و کلاژن کمک می کند به طوری که به همراه خاصیت از بین بردن خشکی پوست، کاملا قابل تغییر است.
لەم بەرهەمانەی کە لەگەڵ پێستی ئێوە گونجاوە کەڵک وەربگرن
هەر بەم جۆرەی کە ئاماەمان پێکرد یەکێک لەگرنگترین خاڵەکانی چاودێری پێست، ئەم بەرهەمانەن کە بۆ چاودێری پێستی خۆمان بەکارییان دەبەین. جۆری پێس بناسن. ئەگەری هەیە پێستی ئێوە وشک، ئاسایی یان چەور بێت. هەروەها تێکەڵاوێک لە هەر هەمووی ئەم بابەتانە و پێستی یەستیاریش بوونی هەیە. هەوڵ بدەن لەم بەرهەمانە کەڵک وەربگرن کە لە گەڵ پێستی ئێوە و پێداویستەکانی پێستەکانی ئێوە یەکگرتوویی هەبێت و لە باستری بەرهەم کەڵک وەربگرن.ب
حەوتووی یەکجار پێستیخۆتان بماڵن و مەساژی بدەن.
ئەگەرکوو پێستان عارەقەی دەکات یان زیپکە و پەڵەی هەیە، یەکێک لە باشترینی شێوەکان، بەکارهێنانی دژەچڵکەکانە. جۆرەکانی جیاوزی دژەچڵک بوونییان هەیە کە ئێوە دەبێ بە پێی جۆری پیستیی خۆتان باشترینەکەی هەڵبژێرن. بە عارەقە کردنی پێست، ئەگەری ئەمە کە بەرهەمەکانی ئاسایی ڕۆژانە، پێست خاوین نەکەنەوە بوونی هەیە و ڕەنگە بە شۆردنی، پێست خرابتر بێت.
پاشی لە خەو هەستان، بەر لە خەوتن و پاشی عارەقە کردن ڕووخساری خۆتان بە جوانی بشۆرن
پآسی چەن کاتژمێر مانەوە لە دەرەوە، پێستی خۆتان بشۆرن. بە تایبەت شۆردنی پێست پاشی خەو یارمەتیدەرە بۆ دەرکردنی بەکتریایەکان و نەمانەوەیان لە سەر پێست کە دەبنە هۆی بەدیهاتنی پەڵە لە سەر پێست. بەر لە خەو کاتی خاوێنکردنەوەی سووراو و ماکیاج ێستی خۆتان بە جوانی خاوێن کەنەوە و گەرد و تۆز لە سەر پێستتان بسڕنەوە.
شیداری گنگییەکی تایبەتی هەیە
ئاو گەیاندن بۆ پێست یەکجار گرنگە. تەنانەت ئەگەرکوو پێستی ئێوە چەورە، دەبێ شێداری ڕابگرن دەنا پێست بۆ گەڕانەوەی شیداری خۆی چەورییەکی زۆرتر بەدیدێنێت. بە شوێن مادەی وەکوو ئەسید هیالۆرۆنیک و گلیسرین و پێپتید و سرامید بن.
ڕووخساری خۆتان بە نەرمی بشۆرن
شۆردنی درووستی ڕووخسار گرننگییەکی زۆری هەیە. پێشنیاری ئێمە ئەمەی کە ڕووخساری خۆتان بە ئاوێکی شیلەوتین بشۆرن. ئوەکەی لە سەر دەسماڵێک بڕێژن و بە جۆری سوڕێنی لە سەر ڕووخساری خۆتان بیماڵن و پاکی کەنوە. ئێستا دەتوانن بە نەرمی ڕووخساری خۆتان بە ئاوی سارد بشۆرن و تۆنێر بەکار بێنن.
دڵەڕاوکەی خۆتان کۆنتڕۆڵ کەن!
اڵێکی گرنگی دیکە ەبارەت بە چاودێری پێست ئەمەیە کە دڵەڕاوکەی خۆتان کۆنتڕۆڵ بکەن. هدنک لە نەخۆشییەکانی پێست وەک پێسۆریازیس و ئێگزۆما تەنیا لە اکامی دڵەڕاوکە بەدیدێن.
پوختە
بێگومان ناتانهەوێت کە لە تەمەنی لاوی شێواز و ڕووخسارتان پیر دیاری بکات. شێواز و ڕێگەی زۆر بۆ چاودێری لە پێست بوونییان هەیە بەڵام هندکییان زۆر گرنگن . ئەم 15 خاڵانەی کە لێرەدا ئێمە باسمان کردن بۆ هەبوونی پێستێک باش و تەندرووست ئێوە یارمەتی دەدەن: خواردنەوەی ئاو، جگەرە نەخواردن، کۆنتڕۆڵی دڵەڕاوکە و شۆردنی ڕووخسار لە گرنگترینی بابتەکانن. پێستی خۆتان بناسن. ئایا پێستی ئێوە چەورە یان وشک، بەم پێوەرەیە کە ئێوە دەتوانن بەرهەمەکانی گونجاو سەبارەت بە پێستی خۆتان هەڵببژێرن. وریای پێستی خۆتان بن و خۆتان لە هەموو شتێک زیاتر خۆشبووێت.
ڕای بەکارهێنەر
Number of pending reviews7