کاردیۆمیۆپاتی چییە؟
کاتی پێویست بۆ خوێندنەوە: ۴بە نەخۆشی پێشکەوتووی میۆکاردی (ماسوولکەی سەرەکی) دڵ، کاردیۆمیۆپاتی دەگوتری. لە زۆربەی بابەتەکان دڵ لاواز و بێهێز دەبێ وناتوانێ بە ڕێکی و بە جۆری درووست خوێن بۆ ئەندامەکانی دیکەی جەستە پۆمپاژ بکات. ڕێزەیەکی زۆر لە هۆکارەکان، لە نەخۆشی کرۆنێری بگرە تاکوو نەخۆشییەکانی تایبەت، جۆرەکانی جیاوازی کاردیۆمیۆپاتی بەدیدێنن. تەواوی ئەم بابەتانە دەبنە هۆی لێدانی ئاڵۆزی و ناڕێکی دڵ، ناتەواوی دڵ، کێشەی زمانەکانی دڵ و یان ئاڵۆزییەکانی تر.
ئەوەی کە گرنگە، چارەسەری بالینی و چاودێرییەکانی پاشی ئەوە کە لە ڕوودانی ناتەواوی دڵ یان ئاڵۆزییەکانی تر بەرگری دەکات.
دروشمەکان
- ناتەواوی هەناسە لە کاتی هەڵسووڕان یان تەنانەت لە کاتی پشوودان و حەسانەوە
- هەڵماسینی پێ، گوێزینگ و پەنجەکانی دەست
- با و پێچی سک بە هۆی بەدیهاتنی شلاوکەکان
- کۆخین لە کاتی ڕاکشان و درێژ بوون
- ماندوویی و هیلاکی زێدە لە ڕادە
- لێدانی خێرای، تووند یان ناڕێکی دڵ
- گوشار یان هەست بە ئازار کردن لە لای دڵ
- گێژی ، سەرسووڕان یان دڵ لە خۆ چوون
- گوشاری (زەختی) خوێنی بەرز
- دڵەخورپێ
هۆکارەکان
- زەختی خوێنی بەرز بۆ ماوەیەکی درێژخایەن
- زیان بەرکەوتنی شانەی دڵ بە هۆی هێرشی دڵی
- خێرایی درێژخایەنی دڵ
- کێشەکانی زمانەکانی دڵ
- کێشە لە سووت وساز وەک قەڵەوی زێدە لە ڕادە، نەخۆشییەکنی تیرۆئید یان شەکرە
- نزم بوونی ئاستی مادە کانزایییەکان و مادە بژیەنییەکان یان ڤیتامینەکان
- ئاڵۆزییەکان لە کاتی دووگیان بوون
- بەکاربردنی ئەلکول لە ماوەی ساڵانێکی زۆر
- بەکاربردنی کۆکایین، ئامێفتامین یان ئیسترۆیید ئانابۆلیک
- بەکاربردنی دەوایەکانی چارەسەری کیمیایی و چارەسەری تیشکی بۆ شێرپەنجە
- چڵک کردنەکانی سەخت و تووند، بە تایبەت ئەم چڵک کردنانەی کە دەبنە هۆی هەڵماسینی دڵ
- بەدیهاتنی مادەی ئاسن لە ماسوولکەکانی دڵ
- بارودۆخێک کە دەبێتە هۆی هەڵماسینی دڵ و پەرەسەنی پەڵەیەک لە خانەکان لە ناو دڵ و ئەندامەکانی تری جەستە (سارکۆئیدۆز)
- ئاڵۆزییەک دەبێتە هۆی بەدیهاتنی نائاسایی پڕۆتین
- ئاڵۆزی لە شانەکانی تەنیشتی
جۆرەکانی کاردیۆمیۆپاتی
بە جۆری گشتی کاردیۆمیۆپاتیچوار جۆری هەیە:
کاردیۆمیۆپاتی دیلاتە
لەم جۆرەی کاردیۆمیۆپاتی، سەرەکیترین زمانەی دڵ (سکۆڵەی چەپ) فرەوان دەبێت و و ناتوانێت بە جۆری ڕێکوپێک خوێن بۆ دەرەوەی دڵ پۆمپاژ بکات.
کەچی ئەم بابەتە دەکرێ لە هەموو تەمەنەکاندا ڕووی بدات بەڵام پتر لە تاکەکانی سەرەمێر و ناوساڵ و پیاوان ڕوو دەدات. بەرچاوترین هۆکاری ڕوودانی نەخۆشی دەماری کرۆنێری و هێرشی دڵە.
کاردیۆمیۆپاتی هایپێرترۆفیک
بۆچوونەکان بەم جۆرەن کە کاردیۆمیۆپاتی هایپێرترۆفیک ژێنێتیکییە. کاتیک کە پەڕەکانی دڵ ئەستوور دەبن و خوین ناتوانێ لە ناو دڵ هاتوچۆ بکات، ئەم جۆرە لە کاردیۆمیۆپاتی ڕووی دەدات و تاڕادەیەک بڵاوە و داکەوتووە.هەروەها ئەگەری وەی هەیە بە هۆی زەختی خوینی بەرزی درێژخایەن یان بەساڵاچوونی تەمەن ڕوو بدات. شەکرە یان نەخۆشی تیرۆییدیش لە ڕوودانی ئەم ئاڵۆزییە کاریگەرن. نموونەهایەک بوونییان هەیە کۆ هۆکاری ڕوودانی ئەم نەخۆشییە لەواندا نادیار و نەناسراوە.
دیسپلازی ئاریتمۆژینیکی سکۆڵەی ڕاست
دیسپلازی ئاریتمۆژێنیکی سکۆڵەی ڕاست(ARVD) جۆری زۆر نایاب و دەگمەنی کاردیۆمیۆپاتییە بەڵام سەرەکیترین هۆکاری مردن لە وەرزشوان و یاریکەرەکانی گەنجە. لەم جۆرەی ژێنێتیکیەی کاردیۆمیۆپاتی، چەوری و شانەکانی تری ڕیشۆڵشێوە جێگای ماسوولکەکانی سکۆڵەی ڕاست دەگرنەوە کە لێدانی ناڕێکی دڵی بەدواوەیە.
کاردیۆمیۆپاتی ڕادەدارکەر
ئەم جۆرە لە کاردیۆمیۆپاتی لە هەموو جۆرەکانی تری کاردیۆمیۆپاتی دەگمەنتر و بڵاوە. کاتێک کە ماسکۆڵەکانی دڵ ڕەق دەبن و ناتوانن بە ئەندازەی پێویست پشوو و حەسانەوەیان هەبێت بۆ پۆمپاژی خوێن، ئەم حاڵەتە ڕوودەدات. لە هۆکارەکانی تری ڕوودانی کاردیۆمیۆپاتی، نەشتەرگەری دڵە کە پتر پاشی پێوەنی دڵ بەدیدێت. هەروەها نەخۆشییەکانی دڵیش دەتوانن ببنە هۆی ڕوودانی ئەم ڕەوتە.
جۆرکانی تری کاردیۆمیۆپاتی
جۆرەکانی تری کاردیۆمیۆپاتی لەم ڕێزەیە دانە.
ئاڵۆزییەکان
ئەگەری وەی هەیە کاردیۆمیۆپاتی کێشەکانی تری دڵی بەدواوە بێت، وەک:
- ناتەواوی دڵ: دڵ ناتوانی بە پێێ پێویستی جەستە خوێنی پێویست پۆمپاژ بکات. ئەگرکوو چارەسەر نەکرێ گیانی تاک تووشی مەترسی دەبێت.
- دەڵەمە بوونی خوین: بە هۆی وەی کە دڵ ناتوانی خوێن بە ڕێکوپێکی پۆمپاژ بکات، دەڵەمەی خوێن لە ناو دڵ بەدیدێت. ئەگەرکوو ئەم دەڵەمانەی خوێن بچنە ناو هاتوچۆی خوێن، لە هاتوچۆی خوێن لە ناو دڵ و مێشک بەرگری دەکات.
- کێشەکانی زمانەکانی دڵی: بە هۆی وەی کە کاردیۆمیۆپاتی دەبێتە هۆی خاوبوونەوە و پشکووتنی دڵ، ئەگەری وەی هەیە زمانەی دڵ بە جوانی قەپات نەکرێ.بەم جۆرە هاتوچۆی خوێن بە بێچەوانە دەگەڕێ.
- گیران و وەستانی دڵ و مردنی لەنەکاو: کاردیۆمیۆپاتی، لێدانی نائاسایی دڵی بەدواوەیە کە ڕەنگە ببێتە هۆی لە دڵ لە خۆ چوونی تاک، یا لە هندک لە بابەتەکان بە جۆرێک کە دڵ چیدیکە بە جۆری کاریگەر لێنەدات، دەبێتە هۆی مردنی لەنەکاو.
چارەسەری
شێوەی چارەسەری بە ڕادەی زیانی بەرکەوتووی دڵ لە لایەن کاردیۆمیۆپاتی و نیشانەکانی پەیوەندی هەیە.
ڕەنگە هندک لە تاکەکان تاکوو کاتی بەدیار کەوتنی دروشمەکان پێویستیان بە چارەسەری نەبێت. نەخۆشەکانی دیکە کە تووشی کەم هێنانی هەناسە یان هەست بە ئازار کردن لە دەوروبەری دڵیخۆیان دەکەن، دەبێ دەوا بەکاربێنن یان گۆڕانکاریهایەک لە شێوەی بژێوی ژیانی خۆیان بەدیبێنن.
ناکرێ کاریگەری کاردیۆمیۆپاتی پێچەوانە یان چارەسەر بکرێ. بەڵام بە هندک بابەتی وەک ئەوانەی خوارەوە دەکری کۆنتڕۆڵ بکرێت:
- بەدیهێنانی گۆڕانکاری لە شێوەی ژیان کردن لە پێناوی پارازتنی سەلامەت و تەندرووستی دڵ
- دەوا، داگری ئەم دەوایانەی کە بۆ چارەسەر کردنی زەختی خوێنی بەرز، بەرگری لە ڕاگرتنی ئاو، ڕێکخستنی ڕیتمی لێدانی ڕێکی دڵ، بەرگری لە دەڵەمە بوونی خوێن و کەم کردنەوەی هەڵماسین، کاریگەرن
- ئامێرەکانی کە لە ڕێگەی نەشتەرگەری لە ناو جەستە دادەمەزرێندرێن، وەک ئامێری ڕیکخەرەوەی لێدانی دڵ و دفیبریلاتۆر.
- نەشتەرگەری
- پێوەندی دڵ کە کۆتایین قۆناغە
ئامانجی چارەسەری ئەمەیە کە دڵی نەخۆش بە باشترین جۆری گونجاو و کارامە چالاکی و کار بکات و لە زیانی زۆرتر و لە کارکەوتنی دڵ بەرگری بکرێت.
بەرگری
بە جۆری باو، ڕێگەیەک بۆ بەرگری لە تووش بوون بە کاردیۆمیۆپاتی بوونی نییە بەڵام ئەگەرکوو پێشینەی ڕوودانی ئەم نەخۆشییەتان لە خێزانەکەتان هەیە، سەبارەت بەم باسە سەردانیکی پزیشکی خۆتان بکەن .
ئێوە دەتوانن بە هەبوونی شێوەیەکی ڕێکوپێک و سەلامەتی ژیان بردنەسەر و هەڵبژارەدەکانی باشتر و گونجاوتر، مەترسی تووشبوون بە کاردیۆمیۆپاتی نەخۆشییەکانی تری دڵ تاکوو ڕادەیەیکی زۆر کەم بکەنەوە. دەتوانن ئەم خاڵانەی خوارەوە ئەنجام دەن و بە شوێنییان کەون:
- خۆ پارازتن لە بەکارهێنانی ئەلکول
- رێکخستن و کۆنتڕۆڵی گوشاری (زەختی) خوێن و چەوری بەرز و نەخۆشی شەکرە
- بەکارهینانی ڕەژیم و دەمگرتنەوەی خۆراکی سەلامەت
- وەرزش کردنی ڕێکوپێک
- ڕادەی خەوی پێویست
- بەڕێوەبردن و کۆنتڕۆڵی دڵەڕاوکە
- وەلانانی جگەرە
- وەرگرتنی پاڵپشتی خێزانی و وەرگرتنی یارمەتی لە خێزان و دۆستەکان و پزیشک
باشترین جۆری وەرزش بە جۆری کاردیۆمیۆپاتی پەیوەندی هەیە. پزیشک ئێوە یارمەتی دەدات کە وەرزشی گونجاوی خۆتان بناسن و هەڵبژێرێن و هەوڵ دەدا خاڵەکانی مەترسیدار لە کاتی وەرزش کردندا، پێتان بناسێنێت و ئاگادارتان کاتەوە.
ڕای بەکارهێنەر
Number of pending reviews7