چارەسەری کیمیایی چییە؟
کاتی پێویست بۆ خوێندنەوە: ۶چارەسەری کیمیایی، جۆری تووندی چارەسەری لە ڕێگەی دەوا کیمیایییەکانە کە بە مەبەستی سڕینەوە ئەم خانانەی کە بە خێراییەکی نائاسایی پەرەسەنی دەکن ئەنجام دەدرێت. بە هۆی ئەمە کە خانەکانی شێرپەنجەیی خێراتر لە خانەکانی دیکەی جەستە پەرەسەنی دەکەن و زۆر دەبن، پتر لە چارەسەری کیمیایی بۆ چارەسەری شێرپەنجە کەڵک وەردەگیرێت . شێرپەنجەناس- پزیشکی پسپۆڕ لە بواری چارەسەری شێرپەنجە بۆ داڕێژەری شێوەی چارەسەری لە گەڵ ئێوە گفتوگۆ دەکات و هاوکاریتان دەکات.
دەتوانین بۆ چاکەسازی جۆرەکانی جیاوازی شێرپەنجە، دەکرێ دەوایەکانی کیمیایی بە تەنیا یان لە گەڵ دەوایەکانی دیکە بەکار ببردرێن. ئەم بابەتە بەم هۆکارانەی ژێرەوە پەیوەندی هەیە:
- قۆناغ و جۆری شێرپەنجە
- تەندرووستی گشتی
- شێوەکانی چارەسەری شێرپەنجە کە پێشتر بە کارتان هێناوە
- شوێنی خانەکانی شێرپەنجەیی
- هەڵبژاردە و داخوازی جەنابتان
کەچێ کاریگەری چارەسەری کیمیایی بۆ چارەسەری جۆرەکانی شێڕپەنجە باوەڕپێکراوە بەڵام ناڕێکی لێکەوتەشی بەدواوەیە کە بە سەختی ئاستی چۆنییەتی ژیان کردنی تاک دەخاتە ژێر کاریگەری خۆی. هندک لەم ناڕێکییە لێکەوتانە دەکرێ کە چارەسەر بکرێن و هندکی دیکەش کێشەی ڕاستەقینەیەیان بەدواوەیە. کاتی بڕیار دەرکردن بۆ ئەنجام دانی چارسەری کیمیایی، باشترە کارتێکەری و لێکەوتەکانی لە پێناوی لە گەڵ مەترسی ئەنجام نەدانی چارەسەری هەڵسەنگاندن بکەن.
چارەسەری کیمیایی بۆچی ئەنجام دەدرێت
لە بنەڕەتدا و لە ڕاستیدا چارەسەری کیمیایی بۆ بابەتەکانی ژێرەوە ئەنجام دەدرێت:
- کەمکردنەوەی ئەژماری خانەکانی شێرپەنجەیی جەستە
- کەمکردنەوەی ئەگەری تەشەنەسەنی شێرپەنجە
- گچکە کردنەوەی ئەندازەی لوویە شێرپەنجەییەکان
- کەمکردنەوەی نیشانە و دروشمەکانی هەنووکەی
- چارەسەر کردنی شێرپەنجە بە بێ کەڵک وەرگرتن لە شێوازەکانی دیکە
- پاشی ئەنجام دانی شێوەکانی دیکەی چارەسەری بۆ سڕینەوەی خانەکانی شێرپەنجەیی شاراوە
- بە مەبەستی ئامادە بوون بۆ شێوەکانی دیکە
- بۆ وەستان و کۆنتڕۆڵ کردنی نیشانە و دروشمەکانی دیکە
دەکرێ لە هندک لە دەوایەکانی چارەسەری کیمیایی بۆ بابتەت ومەبەستی دیکە کەڵک وەربگیرێت. بۆ نموونە:
- نەخۆشی ناوک و مێشکی ئێسەکان: دەکرێ بە پێوەند کردنی ناوکی ئێسک (خانەکانی بنەڕەتی)، ئەم نەخۆشییانەی کە لە سەر ناوکی ئێسک و خانەکانی خوێن کاریگەری دەنوێنن، چارەسەر بکرێن.بە جۆری باو بۆ ئامادە کردنی نەخۆش بۆ پێوەند کردنی ناوکی ئێسک (خانەکانی بنەڕەتی)، لە چارەسەری کیمیایی کەڵک وەردەگیرێت.
- ئاڵۆزی لە کۆئەندامی بەرگری جەستە: بۆ یارمەتیدان بە ئەم ئاڵۆزییانەی کە لەویدا کۆئندامی بەرگری جەستە هێرش دەکاتە سەر خانە سەلامەتەکانی جەستە، هەروەک لۆپوس و ڕۆماتیسمی جومگەکان، لە دۆز و ڕادەیەکی زۆر کەمتر لەمەی کە بۆ چارەسەری شێرپەنجە بەکاری دەبەن کەڵک وەردەگیرێت.
ناڕێکییەکانی لێکەوتە
لە بەرچاوترین ئاسەوار و ناڕێکییەکانی لێکەوتەی چارەسەری کیمیایی دەتوانین بابەتەکانی ژێرەوە ناو ببەین:
- حاڵەتی ڕشانەوە
- ڕشانەوە
- سکەشۆڕە
- هەڵوەرینی قژ و موو
- کەم بوونی حەز و هەوەسی خواردن
- ماندوویی و هیلاکی زێدە لەڕادە
- تەب
- برینی ناو دەم و زار
- ژان و ئازار
- قەبز بوون
- شینهەڵگەڕان
- شێنهەڵگەڕان و خوێنڕێژی زۆر
- دابەزینی کێشی جەستە
- چڵک کردن
- کەمخوێنی
- نۆرۆپاتی
- هەڵماسینی لەنفاوی
- ئاڵۆزی لە کۆیاد و بیر
- ئاڵۆزی لە سرنجدان
- گۆڕانکاری پێست
- گۆڕانکاری نینۆکەکان
- بێخەوی
- گۆڕانکاری دووگیانی
ناڕێکییەکانی دێرهات و درێژخایەن
ئەگەری وەی هەیە دەوایەکانی چارەسەری کیمیایی کاریگەریهایەکییان هەبێت کە تاکوو چەن مانگ یان چەن ساڵ بەدیار نەکەون. بە پێی جۆری دەوای چارەسەری کیمیایی، ئاسەواری دێرهات جیاوازن بەڵام داگری بابتەتکانی ژێرەوە دەبن:
- زیان بۆ شانە سیپەلاک
- ئاڵۆزی دڵی
- نەزۆکی
- ئاڵۆزی گورچیلەیی
- زیانی دەماری (نۆرۆپاتی پەڕانپەڕی)
- مەترسی تووشبوونی دووجاری بە شێرپەنجە
چۆن خۆم بۆ ئەنجام دانی چارەسەری کیمیایی ئامادە بکەم
- فەحس و تاقیکاری ئەنجام بدە بۆ وەی کە لە ئامادە بونی جەستەتان بۆ ئەنجام دانی بە متمانە بگەن. ئەنجام دانی تاقیکاری خوین بۆ پشکنینی کارامەیی گورچیلەکان و جەرگ و تاقیکاری دڵ بۆ پشکنینی سەلامەتی دڵ دەتوانێ ئامادە بوونی جەستەتان بەدیار بخات. ئەگەرکوو کێشەیەک بوونی هەبێت پزیشک چارەسەری وەدوا دەدات یان لە دەوا و ڕێژەیەکی تایبەت بە خۆتان کەڵک وەردەگرێت.
- سەردانی پزیشکی ددان بکەن. ئەگەری هەیە پزیشک داواتان لێبکات بۆ پشکنینی نیشانەکان چڵک کردن سەردانی پزیشکی ددان بکەن. چارەسەر کردنی چڵک مەترسی بەدیهاتنی کێشە لە کاتی ئەنجام دانی چارەسەری کیمیایی کەم دەکاتەوە. چوونکە ڕەنگە بە هۆی چارەسەری کیمیایی توانای بەرگری جەستە لە ئاستی چلک و عفوونەتدا کەم ببێتەوە.
- زووتتر بۆ ئاسەوار و ناڕێکییەکانی لێکەوتە داڕێژەرییەک بۆ خۆتان دابین بکەن. لە پزیشکی خۆتان پرسیار بکەن لە کاتی ئەنجام دانی چارەسەری کیمیایی و لە پاشی ڕەوتەکەی دەبێ چاوەڕوانی چە لێکەوتە و داهاتێک بم و داڕێژەرییەکان پێویست ئەنجام بدەن. بۆ نموونە ئەگەرکوو چارەسەری کیمیایی لە ئێوەدا دەبێتە هۆی نەزۆکی، دەتوانن بابەتی وەک بەستەڵەک کردنی تۆو یان مێیە بۆ بەکارهێنان لە پاشەڕۆژ هەڵبژێرن. ئەگەرکوو چارەسەری کیمیایی دەبێتە هۆی هەڵوەرینی موو و قژتان، ڕێگەچارەیەک بۆ چارەسر کردنی ئەم کێشەیە ئامادە بکەن.
- بۆ وەرگرتنی یارمەتی و هاریکاری لە ماڵی و لە شوێنی ئیش و کار داڕێژەری بۆ خۆتان بکەن. زۆربەی چارەسەری کیمیایی بە جۆری سەرپێیی ئەنجام دەدرێت، بەم واتەیە کە تاکەکان دەتوانن لە کاتی ئەنجام دانی چارەسەری کیمیایی لە سەر ئیش و کار و هەڵسووڕانی خۆیان بەردەوام بن. پزیشک دەتوانی بە جۆری گشتی ئاگادارتان کاتەوە کە چارەسەری کیمیایی چۆن کاریگەری خۆی لە سەر هەڵسووڕانەکانی ئاسایی ئێوە دەنوێنێت بەڵام دوابینی ڕێکی بارودۆخی ئێوە لە پاشی چارەسەری کیمیایی کارێکی یەکجار سەخت و دژوارە. لە پزیشکی خۆتان پرسیار بکەن کە ئایا لە پاشی چارەسەری پێویستتان بە وەرگرتنی بەرایی و ئیجازە یان وەرگرتنی یارمەتی و هاریکاری بۆ ئەنجام دانی کارەکانی ماڵێ هەیە یا نا. وردەکاری چارەسەری کیمیایی لە پزیشکی خۆتان بپرسن تاکوو بتوان بۆ کار، مناڵ، ئاژەڵی خۆماڵی یان بەرپرسیارییەتییەکانی دیکەی خۆتان داڕێژەری بکەن.
- خۆتان بۆ یەکەمین دانیشتنی چارەسەری ئامادە بکەن. لە پزیشک یان پەرەستاری چارەسەری کیمیایی بپرسن کە چۆن دەبێ خۆتا بۆ ئەنجام دانی چارەسەری کیمیایی ئامادە بکەن. حەسانەوە و پشوودانی پێویست بەر ل ەئەنجام دانی یەکەم دانیشتن دەتوانی کاریگەری و مسۆگەری باشی هەبێت. باشترە بەر لە ئەنجام دانی چێشتیکی سووک بخۆن چوونکە ڕەنگە دەوای کیمیایی ببێتە هۆی دڵ لەژەڵڵا هاتن و حاڵەتی ڕشانەوە لە جەنابتان.
چي دەواهایەک وەردەگرن
پزیشک جۆری دەوای کیمیایی بە پێی چەن هکار هەڵدەبژێرێت. داگری:
- جۆری شێرپەنجە
- قۆناغی شێرپەنجە
- سەلامەتی گشتی
- شێوەکانی چارەسەر کردنی شێرپەنجە لە ڕابردوو
- ئامانج و دان بەرسەردانانەکانتان
دەوای چارەسەری کیمیایی بە چە جۆرێک دەدرێتە تاکی نەخۆش
شێوەکانی بەکارهێنانی دەوایەکانی چارەسەری کیمیایی جیاوازن:
- تێوەشان کردن: پتر بە جۆری دەماری ئەنجام دەدرێت. دەرزی لە گەڵ بۆری دەچێتە ناو دەست یان ئامێرێک لە ناو دەماری سنگ.
- حەب: دەوا بە جۆری حەب یان بتڵی زۆر گچکە بەکاردەبردرێت
- دەرزی: وەک دەرزی، بە یارمەتی دەرزی دەوایەکە وەردەگیرێت.
- مەڵهەم: بۆ چارەسەر کردنی جۆرەکانی تایبەتی لە شێرپەنجەکانی پێست، لە مەڵهەم یان ژێلەی کە پێکهاتەکەی مادەی کیمیایییە لە سەر پێست کەڵک وەردەگیرێت.
- ئەم دەوایانەی کە بۆ چارەسەر کردنی یەک بەش لە جەستە کەڵکییان لێوەردەگیرێت: دەکرێ هندک لە دەوایەکان بە تایبەتی لە یەک شوێنی جەستە بەکار ببردرێت. بۆ نموونە، دەکرێ ڕاستەوخۆ بۆ ناو سک (چارەسەری کیمیایی ناو پەڕەی سک)، سکۆڵەکانی سنگ (چارەسەری کیمیایی ناو داڵانەکانی سنگ) یان کۆئەندامی دەەماری ناوەندی (چارەسەری کیمیایی ئینتێرئێکتاڵ) تێوەشان بکرێت. هەروەها لە ڕێگەی بۆرییەکانی میزیش دەکرێ دەوایەکانی کیمیایی بنێرنە ناو مسووڵدان (چارەسەری کیمیایی ناو مسووڵدان)
- ڕاستەوەخۆ بۆ شێرپەنجە: دەکرێ چارەسەری کیمیایی ڕاستەوخۆ بۆ شێرپەنجە یا پاشی نەشتەرگەری بۆ ئەم بەشەی کە شێرپەنجەی هەبووە ئەنجام بدرێت. بۆ نموونە دەکری حەبی ناسکی وەڕەقەشێوە کە لە پێکهاتەی دەوای کیمیایینە لە کاتی نەشتەرگەری نزیکی لوویە سێرپەنجەییەکان دابنرێن . بە تێپەڕبوونی کات حەبەکان دەشکێن و دەوای کیمیایی ڕەها دەبێت. هەروەها دەکرێ دەوای چارەسەری کیمیای ڕاستەوخۆ بۆ ئەم دەمار یان شادەمارەی کە مادەی خۆراکی دەگەیێنێتە لوویەکان تێوەشان بکرێت.
دانیشتنەکانی چارەسەری کیمیایی لە چەن دانیشتن ئەنجام دەدرێت
پزیشک بە پێی ئەم دەوایە کە بەکاری دێنن، جۆری شێرپەنجە و جۆری چاکەسازی جەنابتان لە پاشی هەر دانیشتنێک ، ژماری دانیشتنەکانی چارەسەری کیمیایی دیاری دەکات. خشتەی داڕێژەی چارەسەری کیمیایی لە گۆڕان دایە. ڕەنگە بە جۆری بەردەوام ئەنجام دەدرێت یان لە نێوان خولەکانی چارەسەری و پشوودان لە گۆڕان دابێت تاوەکوو نەخۆش چاک بێتەوە.
دانیشتنەکانی چارەسەری لە کوی ئەنجام دەدرێت
شوێنی وەرگرتنی چارەسەری کیمیایی پەیوەندی بە بارودۆخی ئێوە هەیە. ڕەنگە بە جۆرەکانی ژێرەوە ئەنجام بدرێت:
- بە جۆری سەرپێیی
- لە ئیعادەی پزیشک
- لە نەخۆشخانە
- لە ماڵێ، بۆ نموونە بەکارهێنانی حەبی چارەسەری کیمیایی
پاشی چارەسەری کیمیایی
پزیشک بە جۆری ڕێکوپێک مسۆگەری چارەسەری دەخاتە ژێر چاودێری خۆی. ئەم بابەتە داگری وێنەهەڵگری (ئیشاعە)، تاقیکاری خوین و بە ئەگەرێکی زۆر بابەتی زۆرتر دەبێت. پزیشک هەر کاتێک دەتوانێ چارەسەری ڕیکخستن بکات.
پوختە
بە بەکارهێنانی هەر جۆرە دەوایەک بۆ چارەسەری هەر جۆرە نەخۆشییەک چارەسەری کیمیایی دەگوترێ. بەڵام وشەی چارەسەری کیمیایی بۆ زۆربەی خەڵک، بە مانای دەواهایەکە کە بۆ چارەسر کردنی نەخۆشی شێرپەنجە بەکاردەبردرێن. نەشتەرگەری و چارەسەری تیشکی دەبنە هۆی سڕینەوە، لە ناو چوون و یان زیان بە خانەکانی شێرپەنجەیی لە بەشێکی تایبەتی بەڵام چارەسەری کیمیایی لە هەر هەموو بەشەکانی جەستە کاریگەری هەیە.
ڕای بەکارهێنەر
Number of pending reviews7