شێوزەکانی چاودێری پێست لە ڕۆژدا بۆ هەر هەموو جۆرەکان پێست
کاتی پێویست بۆ خوێندنەوە: ۵ئایا بەڕاستی جیاوازییەکی هەیە کە چە کات و بە چە شێوزێک لە بەرهەمەکانی چاودێری و پارێزەری پێست کەڵک وەربگرن؟ بۆیە ئەم پرسیارە دەپرسین چوونکە هیچکاتێک نیگەرانی ڕێزبەندی چێشت خواردنەکانی خۆمان نین (کەچی، تەنانەت ئەگەرکوو دسێر بەر لە چێشت بخۆین، سدیسان بەم ئەندازەیە شەکرە لە لایەن جەستە وەرناگیرێت). ئێمە ئەم پرسیارەمان لە پسپۆڕەکان پرسیوە. هەرجارەی کە بەرهەمێک بۆ چاودێری و پارێزەری پێستی خۆمان دەکڕین یان قۆناغێکی دیکە لە پڕۆڤەکانی خۆمان زیاد دەکەین لە خۆمان دەپرسین: واباشترە بە چە داڕێژەرییەک لەم بەرهەمانە کەڵک وەربگرم و ئایا هیچ جیاوزییەکی هەیە؟ دەبێ ئاگادار بن کە قۆناغەکانی پارێزەری و چاودێری پێست دەبێ بە پلانو داڕێژەری ئەنجام بدرێت، تاکوو پێستێکی باشترتان هەبێت.
قۆناغ بە قۆناغ لە گەڵ چاودێرییەکانی پێستی!
بە وتەی پسپۆڕەکان، بەکارهێنانی مادەکانی چاودێری پێستی بە باشترین جۆر دەبێتە هۆکاری ئەمە کە پێست لە هەر یەک لە بەرهەمەکان بە باشترین شێواز سوودمەند بێت. زۆربەی پسپۆڕەکانی پێست لەسەر ئەم بڕواینە: ڕێزبەندی بەکارهێنان یەکجار گرنگە. پێست ئەرکی هەی لە چوونە ژووری مادەکانی بیانی بەرگری بکات بەڵام ئێمە دەمانهەوێت ئەژمارێکی زۆر لە مادەی بەرهەمەکانی چاودێری پێستی ڕێگەی چوونە ژوورییان هەبێت. تەنیا بەکارهێنانی ڕادەیەکی کەم لەم مادانە دەتوانی ببێتە هۆی شێدار بونی پێست. بە پێی ئمە کە ئێوە لەم مادانە بە جۆری ڕێزبەنی کەڵک وەرنەگرن، باشترین ئاکمی گونجاو لە بەکارهێنانی ئەم مادانە بەدەست ناهێنن. لێرەدا قۆناغەکانی چاودێری پێست لە ڕۆژدا ناو دەبەین کە لە گەڵ یەگدری جیاوازن:
قۆناگی1: مادەی خاوێنکەرەوە و پاککەرەوە
لە کاتژمێرەکانی سەرەتایی ڕۆژدا، لەسەرەتادا ڕوخساری خۆتان بە ئاوی گەرم بشۆرن یان ئەگەرکوو ناچارن، نە خاوێنکەرەوەیەکی گونجاو لە گەڵ پێستتان ئەم کارە ئەنجام بدەن.
قۆناغی 2: تۆنێر
کەسانێکی زۆر تۆنێر بەکارناهێنن چوونکە نیوەیان لە سەر ئەم بڕوایەنە کە تونێر زیانی هەی بۆ پێست. بە خۆشحاڵییەوە ئێستا بەم جۆرەی پێشوو نیە. کەچی تۆنێرەکان ناتوانن کون وکەلێنی پێست کەمتر بکەن و بەڵام جۆرەکانی نوێی دەتوانێ پێداویستێکی زۆری پێست بەراوەرد بکات. بۆ نموونە دەبێتە هۆی وەرگرتنی ئانتی ئۆکسیدان، پێکهاتەکانی ڤیتامین ب و تەنانەت ئەسیدەکانی پێویست. سەرەڕای ئەمە هەر تۆنێرێک بە پێی جۆرێک لە پێست بەرهەم هاتووە، کەواتە پێویستە لە تۆنێری تایبەتی پێستی خۆتان کەڵکوەربگرن.
بەم حاڵەوەش، بە وتەی پزیشکەکان ئەگەرکوو لە درێژەی تەمەنتان لە تۆنێر کەڵکتان وەرنەگرتووە و پێستتان کێشەی بۆ نەهاتۆتە پێش، دەتوانن تۆنێر بەکار نەهێنن =. تۆنێر بۆ گەڕانەوەی ph پێست، پاشی نائاسایی بوونی پێست لە ئاکامی پاککەرەوەکانی زیانبار ساز کراوە. ئەمڕۆکە پاککەرەوەکان ئەوەندە باشتر بوونە کە پاشی بەکارهێنانییان پێویست نیە حەتمەن تۆنێر بەکار بێنن. تۆنێرکانی ئەلکولی چەورییەکانی پارێزەری پێست دەسڕنەوە، کەواتە پێست وشک دەبێ و تۆنێرەکانی ئاوگەیێنەر بە جوانی ناتوانن مادەکان پێویست و گونجاو بگەیێننە پێست.
قۆناغی 3: سێرۆمی ئانتی ئۆکسدان
سێرۆمەکان هەڵگری بەڕێکی زۆرن لە مادە خۆراکییەکان و بۆ بابەتی تایبەتی بەکاردەبردرێن کەواتە واباشترە هەمیشە سێرۆمەکانی پێستیتان لەبەردەست هەبێت. بەکارهێنانی سێرۆم کارێکی ئاسانە. بە هۆی ئەمە کە ئەم پێکهاتەیە پڕە لە مادەی چالا، دەتوانێ لە چاکەسازی بابەتی وەک پەڵە و چینو چڕچی پێست کاریگەر بێت. ئەگەرکوو کێشەیەیکی بەرچاویشتان بە پێستیەوە دیار نییە دیسانیش بۆ بەرگری و چاودێری پێستی خۆتان لە بەرامبەر پیسکەرەکانی ڕۆژانە،سێرۆمەکانی ئانتی ئۆکسیدانتان پێویست دەبێت.
قۆناغی 4: مەڵهەمی چاو
بێگومان دەبێ پاشی تێپەڕ کردنی تەمەنی 20 ساڵەیی لانیکەم دەبێ هەموو شەوان لە مەڵهەمی چاو کەڵک وەربگرن چوونکە بۆ پارازتنی تەندرووستی پێستی چاو بەقازانجە. ئەگەرکوو زۆر زوو گرنگی بە پێستی ئەم بەشە بدەن، شۆڕ پێستی ئەم بەشە شۆڕ نابێتەوە و لە داهاتوودا شێوەیەکی نەرم و حەلیمی دەبێت.
سەرەڕای ئەمە بە هەڵبژاردنی مەڵهەمێکی چاوی کە هەڵگری دژە خۆرە لە پێستی پەلکی چاوی خۆتان پتر پارێزەری بکەن. هەروەها پێشنیار دەکرێت کاتی چوونەدەر لە ماڵەوە چاویلکەی بەرخۆری بەکار بێنن تاکوو چاو لە بەر پەلاماری تیشکی سەروی بەنەوش پارێزراو بێت و دەوروبەری چاو چرچ نەبێت.
قۆناغی5: چارەسەری پەڵە
بۆ چارەسەر کردنی شوێنی پەڵە و گڕوێ بوونی پێست دەکرێ شێوازی جۆراوجۆر اگری بابەتەکانی باو بۆ چارەسەری ئەم پەڵانە، بەنزۆئیل پرۆکسایدە کە لە بۆ 3 کاتژمێر کاریگەری دەنوێنێت. ئاگادار بن کە شێوازەکانی چارەسەر کردنی پەڵەکان ئەگەری هەیە ببنە هۆی وشک بوونی پێست، کەواتە تەنیا لەم شوینانەی کە تووشی کێشە بوونە بەکاریان بێنن.
قۆناغی 6: شیدارکەرەوەکان
سەرەتاییترین کاردانەوەی شێدارکەرەوە، ئاوگەیێنی و نەرم کردنەوەی پێستە. لە پنای ئەم بابەتانە، شێدارکەرەوەکان بۆ پارێزەری لە لەکیسنەدانی ئاوی لاپەڕەکانی دەرەوەی پێست یارمەتیدەرە و چەورییەکانی خۆکردی پێست و مادەکانی وەک سرامید پێک دێنێتەوە. پزیشکەکان پێشنیار دەکەن کە تاکەکانی بە هەر جۆرە پێستێک لەم بەرهەمە کەڵک وەبگرن. بە زۆر بوونی تەمەن، پێست بەجۆری خۆکرد توانای ڕاگرتنی شێداری خۆی لە کیسدەدات و هەڵسووڕانەکانی ڕۆژانە وەک شۆردنی دەموچاودەتوانێت ببێتە هۆکاری لە کیسدانی شێداری ڕووبەری چاو.
پێشنیاری زۆربەی پزیشکەکان ئەمەیە کە دەبێ تاکوو کتێک پێست شیداری ماوە لە شێدارکەرەوەکان کەڵک وەربگرن کەواتە بە زووترین کات سێرۆم لە پێستی خۆتان بدەن، زۆتر دەتواننن شیداری پێویست لە سیدارکەرەوەکان وەربگرن.
قۆناگی 7: دژەخۆر
گرنگترین قۆناگ لە ڕەوتی چاودێری پێست لە کاتی ڕۆژدا، بەکارهێنانی دژەخۆرە ک دەبێ لە کۆتایین قۆناغدا بەکارببردرێت. دژەخۆری کانزایی دەبێتە بەرگری لە بەرامبەر تیشکی سەروی بەنەوش. بە کەڵک ورگرتن ە دژەخۆری کیمیایی، بەرگری لە ئاست تیشکی سەروی بەنەوش دژوارتر دەبێت. دژەخۆری کیمیایی دبێ لە لایەن پێست وەربگیرێت . دژەخۆری کیمیایی دبێ لە لایەن پێست وەربگیرێت تاکوو اریگەری خۆی بنوێنێت، بەم هۆیەوە ئەگەرکوو پاسی مەڵهەمی شیدارکەرەوە لەم جۆرە دژەخۆرە کەڵک وەربگرن، کارتێکەرییرکری وەپاش دەکەوێت. بەڵام ئەگەرکوو بەر لە بە کارهێنانی مەڵهەمی شیدارکەرەوە کرێمی دژەخۆر بەکاربێنن شیدارکەروەش کاتێکەری باشی نابێت چوونکە پێست بە مادەکانی کیمیایی دادەپۆشرێت. پێشنیار دەکرێ لە دژەخۆری هڵگری مادەی زینک (ڕووی) کەڵک وەربگرن و لە پاشی مەڵهەمی شیدارکەرەوە بەکاری بێنن. زینک مادەیەکی بێمەترسییە و بەباشی پێست لە ئاستی تیشکی سەروویبەنوەش دەپارێزت.
بەکارهێنانی ڕۆژانە و بەردەوامی دژەخۆر دەبێتە هێزێکی بەرگرکەر لە بەرامبەر چرچ بوونی پێست و یارمەتیدەری تەندرووستی پێستە و بە تێپەڕ بوونی کات شیوەی کونوکەلێنەکانی پێست دەگۆڕێت. لە هەموان گرنگتر ئەگەرکوو هەموو ڕۆژان دژەخۆر بەکار بینن مەترسی تووشبوون بە شیرپەنجەی پێست کەم دەبێتەوە. بۆ وەی کە بەکارهێنانی دژەخۆر لەبیر نەکەن ، پسپۆڕەکان پێشنیار دەکەن کە ڕۆژانە لە شیدارکەروەیەک کەڵک وەربگرن کە spfی سەرەوەی 30 بێت.
پوختە
ئەگەرکوو دەتانهەوێت پێستێکی تەندرووستتان هەبێت، دەبێ هندک شێوازی سووک ڕەچاو بگرن. ڕێزبەندی بەکارهێنانی بەرهەمەکانی خاوێنکاری دەبێتە هۆی ئەمە کە هەر یەک لە مادەکان و بەرهەمەکان باشترین کاردانەوەیان هەبێت. لە کاتی ڕۆژدا دەبێ پێستی خۆتان لە ئاستی تیشکی خۆرەتاو و پیسکەرەوەکانی شوینکاری بپارێزن کەواتە بەرهەمەکانی لاپەڕەهەڵگر و بەرهەمەکانی چارەسەری پێست ڕابگرن بۆ کاتی شەو.
ڕای بەکارهێنەر
Number of pending reviews7