نەخۆشی شەکرە ؛ هەر هەمووی زانیارییەکان سەبارەت بەم نەخۆشییە
کاتی پێویست بۆ خوێندنەوە: ۸نەخۆشی شەکرە شیرین یان ملیتۆس بە گرووپێک لە نەخۆشییەکان ئاماژە دەکات کە دەبنە هۆی بەرز بوونەوەی ڕادەی شەکری خوێن (گلۆکۆز). بە هۆی وەی کە گلۆکۆز سەرچاوەی گرنگی هێزە بۆ خانەکانی بەدیهێنەری شانەکانی جەستە و ماسوولکەکان، نەخش و ڕۆڵێکی سەرەکی هەیە لە پارازتنی سەلامەتی و تەندرووستی جەستە؛ سەرەڕای ئەمە، گلۆکۆز سەرچاوەی سەرەکی خۆراک و هێزبەخشی مێشکە . هۆڕمۆنی ئەنسۆلین شەکەرەی لە خوێن دەباتە خانەکانتاکوو لەوە پاشەکەوت یان سەرف بکرێن. بەڵام کاتیک کەسێک تووسی نەخۆشی شەکرە دەبێت، جەستەی ناتوانێ بە جۆری گونجاو و پێویست ئەنسۆلین بەرهەم بێنێت یان بە جوانی بەکاری بێنێت.
جۆرەکانی نەخۆشی شەکرە
شەکرەی جۆری1
نەخۆشی شەکرەی جۆری1 جۆریک نەخۆشی خۆبەرگرییە؛ کۆئەندامی بەرگری جەستە بە هۆی تووش بوون بەم ناڕێکییە هورووژم دەکاتە سەر پانکراس و لە ناویان دەبات- هۆرمۆنی ئەنسۆلین لە لایەن پانکراس یان شیلک بەرهەم دێت. هۆکاری تووش بوون بە شەکرەی جۆری یەک نادیارە. شەکرەی جۆری1 نزیکەی لە سەتا 10 نەخۆشانی شەکرە دادەگرێ.
شەکرەی جۆری2
شەکرەی جۆری دوو لە ئاکامی خۆڕاگر بوونی جەستە لە ئاستی ئەنسۆلینە کە دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی شەکر لە خوێن و بەرز بوونەوەی ڕادەی شەکرەی خوێن
بەرشەکەرە
بەرشەکرە کاتێک ڕوودەدقات کە شەکرەی خوێن لە ئاستی ئاسایی بەررزتر دەبێتەوە، بەڵام هێستا تاکوو ئەم ڕادەیە بەرز نەبۆتەوە کە تاک تووشی شەکرەی جۆری دوو بکات.
شەکرەی سەر دووگیانی
شەکرەی سەر دووگیانی ئاماژە دەکاتە بە بەرزبوونەوەی ڕادەیت شەکرەی خوێن لە کاتی دووگیانی. هۆڕمۆنەکانی ڕێگری ئەنسۆلین کە لە لایەن تۆل بەدیدێت، دەبێتە هۆی شەکرەی سەر دووگیانی.
نیشانەکان و دروشمەکانی شەکرە
نیشانەکانی نەخۆشی شەکرەبە ڕادەی بەرزبوونەوەی شەکرەی خوین پەیوەندی هەیە. هندک لە نەخۆشەکان، بە تایبەت نەخۆشانی تووشبوو بە بەرشەکرە و شەکرەی جۆری دوو ڕەنگە هیچ جۆرە دروشم و نیشانەیەک ئەزموون نەکەن. نیشانەکانی شەکرەی جۆری یەک بە جۆری باو بە خیرایی بەدیار دەکەون و تووندترن.
نیشانەکانی شەکرەی جۆری ەک و دوو:
- تینوایەتی زۆر
- میز کردنی بە ئەژمار
- برسایەتی تووند
- دابەزینی کێشی جەستە بە بی هۆکار
- هەبوونی کتۆن لە میز: کتۆن لێکەوتەی لایەنییە کە بە هۆی داکەوتوویی ماسوولکەکان و چەورییەکانە کە بە هۆی نەبوونی ئەنسۆلینی پێویست لە جەستەدا بەدیدێت.
- ماندوویی وهیلاکی سەخت
- لێڵی بینایی
- درەنگ چاک بونەوەی برینەکان
- چڵک کردنی بەردەوام وەک چڵک کردنی پێست یان پووک و چڵک کردنەکانی ئەندامی زایەندەیی
ئەگەری تووشبوون بە شەکرەی جۆری یەک لە هەموو تەمەنەکان بوونی هەیە، کەچی ئەم ئاڵۆزییە پتر لە خولی منداڵی یان مێرمنداڵی ڕووی دەدات. شەکرەی جۆری ذو لە شەکرەی جۆری یەک باوتر و بەرچاوترە و هیچ سنوورێکی تەمەنی نییە، بەڵام لە تاکەکانی سەروی 40 ساڵە بەربڵاوترە.
نیشانەکانی شەکرەی دووگیانی
زۆرینەی ئافرەتانی تووشبوو بە شەکرەی دووگیانی هیچ جۆرە نیشانە و دروشمێک ئەزموون ناکەن. شەکرەی دووگیانی پتر لە کاتی ئەنجام دانی تاقیکاری خوینی سەرەتایی یان تاقیکاری خۆڕاگری گلۆکۆزی خۆراکی پێزانین دەکرێت کە پتر وایە لە حەوتوویەکانی بیستوچوارەم تاکوو بیستوهەشتەم ئەنجام دەدرێت. دایکانی تووشبوو بە شەکرەی دووگیانی تینوایەتی سەخت یان میز کردنی بەردەوام یان زۆر لە بابەتی دەگمەن ئەزموون دەکەن.
هۆکارەکانی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە
شەکرەی جۆری1
هۆکاری سەرەکی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرەی جۆری یەک نەدۆزراوەتەوە و پێزانین نەکراوە. ئەوەی کە بێگۆمانین لە سەری، ئەمەیە کە کۆئەندامی بەرگری جەستە کە لە حاڵەتی ئاسایی لە گەڵ وایرۆسەکان و بەکتریەکانی زیانبەخش شەڕ دەکات و ڕێگرییان لێ دەکات، هێرش دەکاتە سەر خانەکانی بەرهەمهێنەری ئەنسۆلین لە پانکراس و لە ئاکام دا لە ناویان دەبات. کەواتە ڕادەی ئەنسۆلین لە جەستە بە جۆرێکی بەرچاو دادەبەزیت یان بە تەواوی نامێنێت. بەم جۆرە شەکرەی خوین بە جێ ڕۆیشتن بۆ خانەکان، لە ناو هاتوچۆی خوین کۆدەبنەوە و شەکرەی خوێن بەرز دەبێتەوە. پزیشکەکان لە سەر ئەم باوەڕەن کە تێکەڵاوێک لە هۆکاری میراتی و شوێنکاری دەبنە هۆی تووش بوون بە شەکرەی جۆری 1، کەچی بنەڕەتی ئەم هۆکارە تاکوو ئێستا ناڕوونە. وێدەچی کە کێشی جەستە ناتوانی ڕۆڵی هەبێ لە تووشبوون بە شەکرەی جۆری1.
شەکرەی جۆری2
تێکەڵاوێک لە هۆکارەکانی میراتی و شێوەی ژیان کردنی تاک دەبنە هۆی تووشبوونی بە شەکرەی جۆری2. قەڵەو بوون یان هەبوونی کێشی زیادە مەترسی تووس بوون بەم ناڕێکییە پتر دەکەن. زیادی بوونی کێشی جەستە، بە تایبەت لە لای سک، خانەکان لە ئاستی کاریگەری ئەنسۆلین لە سەر شەکرەی خوین خۆڕاگرتر دەکات. شەکەری جۆری دووهەم میراتییە. ژێنی هاوبەش لە نێوان ئەندامەکانی خێزانێک بوونییان هەیە کە جەنابیان لە ئاست شەکرەی جۆری دوو و کێشی زیادی زیانگر تر دەکەن.
شەکرەی دووگیانی
شەکلەری دووگیانی ئاکامی گۆڕانکاری هۆڕمۆنی لە ماوەی دووگیانییە. تۆل هۆڕمۆنهایەک لەم ماوەیەدا بە مەبەستی پارازتنی دووگیانی بەدیدینێت ؛ ئەم هۆڕمۆنانە خۆڕاگری خانەکان لە ئاست ئەنسۆلین پتر دەکەن. پانکراس لە حاڵەتی ئاساییدا ئەنسۆلینی زیادی بۆ سەرکووت کردنی ئەم خۆڕاگرییە بەدیدێنێت. بەڵام چەلی وایە پانکڕاس ناتوانێ پێ بە پێی تۆل بچێتە پێش و ئەنسۆلینی پێویست بەدیبێنێت. لەم حاڵەتەدا گلۆکۆزێکی زۆر کەم دەگاتە بە خانەکان و بڕێکی یەکجار زۆر لە شەکرە لە ناو خوێن دەمێنێتەوە کە لە ئاکامدا دەبێتە هۆی تووشبوون بە شەکرەی سەر دووگیانی. ئافرەتانێک کە لە سەر دووگیانی زۆری کێشییان هەیە یان لە کاتی ماوەی دووگیانی کێشی جەستەیان بە تووندی زۆر دەبێت، پتر لە بەر پەلاماری تووشبوون بەم نەخۆشییەن.
هۆکارەکانی مەترسیدار
هۆکارەکانی مەترسیداری شەکەری جۆری یەک
- پێشینەی خێزانی: ئەگەرکوو یەکێک لە دایوباب یان خوشکوبرایەکان تووشی شەکەری جۆری یەک بن، ئەندامەکانیتری خێزانەکەش پتر لە بەر پەلاماری تووشبوونن.
- هۆکارەکانی شوێنکاری: بارودۆخی وەک پەیوەندی لە گەڵ نەخۆشەکانی وایرۆسی مەترسی تووشبوون بە شەکرەی جۆری یەک پتر دەکەن.
- هەبوونی خانەکانی زیانبەخش لە کۆئەندامی بەرگری لەش (ئێتۆئانتی بادی)
- جۆگرافی: ڕادەی تووشبوون و تەشەنە کردنی شەکرەی جۆری یەک لە وڵاتانێک وەک فنلەند و سویید بەرزترە.
هۆکارەکانی مەترسیداری تووشبوون بە شەکرەی جۆری دوو و بەرشەکەرە
- زۆری کێشی جەستە
- نەبوونی چالاکی
- پێشینەی خیزانی
- تەمەن: ئاستی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرەی جۆری دوو بە پێی زۆر بوونی تەمەن بەرزتر دەبێتەوە. ئەم هۆککارە دەتوانی بەم هۆیەوە بێت کە بە زۆر بوونی تەمەن چالاکی و وەرزش کردن کەمتر دەبێتەوە، لە تاکەکانی بەساڵاچوو شانەی ماسوولکەیی کەمترە و بە تێپەڕ بوونی زەمەن کێشییان بەرزتر دەبێتەوە. کەچی ڕادەی تەشەنە کردن و بەربڵاوی نەخۆشی شەکرەی جۆری دوو لە نێو مناڵەکان، مێرمناڵەکان و گەنجەکان ڕوو لە زۆر بوونە.
- شەکرەی دووگیانی: ئەگەرکو ئافرەتێک لە ماوەی دووگیانی تووشی نەخۆشی شەکرەی دووگیانی بێت، مەترسی تووشبوونی بە نەخۆشی بەرشەکرەییو شەکرەی جۆری دوو لە داهاتوودا پتر دەبێت. هەروەها دایکانێک کە کۆرپەی بە کێشی پتر لە 4 کیلۆگرام بە دنیا دێنن، پتر لە بەر پەلاماری تووش بوونی بە شەکرەی جۆری دوونە.
- سەندرۆمی هێکدانی پۆلی کیستیک
- زەختی خوێنی بەرز
- نائاسایی بوونی ڕادەی کڵۆسترۆل و تریگلیسرید
هۆکاری مەترسیداری شەکرەی سەر دووگیانی
هەر هەمووی ئافرەتانی دووگیان ڕەنگە تووشی شەکرەی دووگیانی بن، بەڵام هندک لە ئافرەتان لە وانەی دیکە پتر لە بەر پەلاماری تووشبوونن. هۆکارەکانی مەترسی شەکرەی دووگیانی بە سرۆڤەی خوارەوەیە:
- تەمەن: ئافرەتانی سەروی 25 ساڵانە پتر لە بەر پەلاماری تووشبوونن
- پێشینەی خێزانی یان تاکی: تووشبوونی تاک بە بەرشەکرە یان یەکێک لە نزیکەکانی خۆی بۆ نموونە دایک و باوک یان خوشک و برا بە شەکەرەی جۆری دوو، مەترسی تووشبوون بە شەکرەی دووگیانی پتر دەکات. هەروەها پێشینەی تووشبوون بە شەکرەی دووگیانی لە دووگیان بينەکانی پێشتر، بە دنیا هێنانی مناڵی زۆر قورس و گران یان لە دایک بوونی مناڵی مردوو بە بی هۆکار، ئەگەری تووشبوون بە شەکرەی دووگیانی زۆرتر دەکەن.
- کێش: هەبوونی زیادی کێش بەر لە دووگیانی یەکێک لە هۆکارەکانی تووشبوون بە شەکرەی دووگیانییە.
ناڕێکییەکانی لێکەوتە
ئەگەرکوو نەخۆشی شەکرە چارەسەر نەکرێت، بەرز بوونی ئاستی
شەکرەی خوێن دەتوانێ زیانبار بێت بۆ چاوەکان، گورچیلە، دەمارەکان و ئەندامکانی دیکەی جەستە. هەرچی ڕادەی شەکرەی خوێن بەرزتر بێت و نەخۆش بۆ ماوەیەکی زۆرتر لەم بارودۆخە دابێت، مەترسی ڕوودانی ناڕێکییەکانی لێکەوتەی شەکرە پتر دەبێت.
ناڕێکییەکانی لێکەوتەی شەکرە بریتینە لە:
- نەخۆشی دڵ، هێرشی دڵی، جەڵتەی مێشک
- نۆرۆپاتی
- نێفرۆپاتی
- ڕێتینۆپاتی و کەمبوونی بینایی
- کەمبوونی هێزی بیستنی گوێیەکان
- زیان بەرکەوتنی پێیەکان، هەر وەک چڵک کردن و برینهایەک کە ساڕێژ نابن
- ناڕێکییەکانی پێستی وەک چڵک کردنەکانی کوارگی و بەکرتیایی
- خەمۆکی و مەلوولی
شەکرەی سەر دووگیانی
ئەگەرکوو شەکرەی سەر دووگیانی کۆنتڕۆڵ نەکرێت، کێشەهایەک بەدیدێنێت کە ڕەنگە بۆ دایک و مناڵەکە مەترسیدار بێت.ئەن ناڕێکییە لێکەوتانەی کە ڕەنگە زیان بەر تۆلەکە بخەن بریتین لە:
- زایینی کاوشکی
- مردووزایین
- دابەزینی شەکرەی خوێن
- بەرز بوونەوەی ئاستی مەترسی تووش بوون بە شەکرەی جۆری دوو لە داهاتوودا
- بەرزتر بوونی زیدە لە ڕادەی کێشی مناڵ کاتی لە دایکبوون
- زەردوویی
مادر نیز دچار عوارضی مانند فشار خون بالا (پرهاکلامپسی) یا دیابت نوع دو میشود. همچنین ممکن است انجام عمل سزارین ضرورت یابد. از این گذشته خطر ابتلا به دیابت بارداری در بارداریهای بعدی نیز افزایش مییابد.
چارەسەری
دەوای جۆراوجۆر بۆ چارەسەری شەکرە کەڵکییان لێ وەردەگیرێت کە هندکیان خواردەمەنین و هندکیان دەبێ تێوەشانی جەستە بکرێن
چارەسەری شەکرەی جۆری1
ئەنسۆلین چارەسەری سەرەکی نەخۆسی شەکرەی جۆری یەکەمە. ئەنسۆلین جێگری ئەم هۆڕمۆنە دەبێت کە جەستە لەمەوڤبەدواوە ناتوانێت بەرهەمی بینێت. چوار جۆر ئەنسۆلین کە کەڵکیان زۆر لێوەردەگرن کە خاڵی جیواز بونییان خێرایی دەسپێکی مسۆگەرییان و ماوەی بەردەوامی کاریگەرییانە.
چارەسەری نەخۆشی شەکرەی جۆری2
دەمگرتنەوەی خواردن و وەرزش کردن بۆ بەڕێوەبردنی نەخۆشی شەکرەی جۆری دوو بۆ زۆربەی نەخۆشەکان کاریگەرە. ئەگەرکوو گۆڕینی شێوەی ژیان بەسەربردن بۆ دابەزاندی شەکەرەی خوێن کاریگەر نەبێت، بەکارهێنانی دەوا پێویست دەبێت. هندک لە نەخۆشەکانی تووشبوو بە شەکرەی جۆری دوو ئەنسۆلینیش بەکاردەبەن
چارەسەری نەخۆشی شەکرەی سەر دووگیان
دایک دەبی شەکەری خوێنی خۆی چەن جار لە ڕۆژ دا ئەندازە بگرێت و کۆنتڕۆڵی بکات. بە پێی بەرز بوونی ئاستی شەکرەی خوێن ئەگەری وەی هەیە گۆڕانکاری خواردەمەنی و خۆراکەکان و وەرزش کردن بۆ دابەزاندنی و کۆتڕۆڵ کردنی کاریگەر بێت. نێوانی لە سەتا 10 بۆ 20 دایکانی تووشبوو بە شەکەرەی دووگیانی بۆ دابەزاندنی شەکرەی خوێن پێویستییان بە ئەنسۆلین دەبێت. بەکارهێنانی ئەنسۆلین زیانی بۆ تۆلی خەریک گەورەبوون، نییە.
شێوەیکانی بەرگری لە تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە
- خواردنی چێشتەکانی سەلامەت
میوە، سەوزییەکان و دانەوشکەکان زۆرتر بەکاربێنن. هەوڵ بدەن ئەندازەی ژەمەکانی خۆراکیتان کەم بکەنەوە.
- چالاکی و هەڵسووڕان و وەرزشی پتر
لە حەوتوودا لانیکەم 150 خولەک وەرزشەکانی ئایرۆبیک وەک پیاسە کردن یان بایسکڵ لێخوڕی ئەنجام بدەن.
- دابەزاندنی کێشی جەستە
هەڵبەتە دابەزاندنی کێش لە ماوەی دووگیان پێشنیار ناکرێت. لە پزیشکی چارەسەرکەرتان پرسیار بکەن کە چە ڕادەیەک لە بەرز بوونی کێشی جەستە لە ماوەی دووگیان مەترسیدار نییە.
پوختە
نەخۆشی شەکرە بە ناڕێکییەک دەگوترێ کە شەکرەی خوێن و ڕادەی گلۆکۆزی خوێن تاکوو ئاستێکی زۆر، بەرز دەبێتەوە. گلۆکۆز لە ڕێگەی ئەم خۆراکانەی کە دەیانخۆین دەچێتە ناو جەستەی ئێمە.هۆڕمۆنی ئەنسۆلین یارمەتی دەدات کە گلۆکۆز بگاتە بە خانەکان و دەبێتە هێزپێدەری خانەکان. شەکرە جۆری جیاوزی هەیە و هەر یەک لە جۆرەکانی نیشانە و شێوەی چارەسەری تایبەت بە خۆی هەیە.
ڕای بەکارهێنەر
Number of pending reviews7