شێرپەنجەی سیپەلاک ؛ نیشانەکان و شێوازەکانی چارەسەری
کاتی پێویست بۆ خوێندنەوە: ۷بەم شێرپەنجەیە کە لە سیپەلاک دەسپێدەکات، شێرپەنجەی سیپەلاکی ناو لێدەنێن. سیپەلاک دوو ئەندامی کەرەوری و هەوریینە کە لە کاتی هەناسەهەڵکێشان ئۆکسیژێن و لە کاتی هەناسەدانەوە دی ئۆکسیدی کەربۆن دەردەداتەوە. سەرەکیترین هۆکاری مەرگ و مردن لە نێوان پیاوان و ئافرەتان بە هۆی ئەم نەخۆشییەوە ڕوودەدات. ئەم نەخۆشییە هەموو ساڵێ پتر لە شێرپەنجەکانی کلۆن، پرۆستات، هێکدان و مەمک دەبێتە هۆکاری گیان لە دەست دانی تاکەکان. تاکەکانی جگەرەخۆر پتر لە تاکەکانی دیکە لەبەر پەلاماری ئەم نەخۆشییەدان، بەڵام ئەم نەخۆشییە لە کەسانێک کە هیچ کات جگەرەیان نەخواردوەش ئەگەری ڕوودانی هەیە. مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی سیپەلاک بە پێی تێپەڕ بوونی کات و ئەژماری ئەم جگرەیانەی کە دەیانخۆن بەرز دەبێتەوە. بە وەلانانی جگەرە تەنانەت ئەگەرکوو چەن ساڵیش بەردوام ببەن لەسەر جگەرە خواردن، دیسانیش مەترسی توشبوون بەم نەخۆشییە کەم دەبێتە.
دروشمەکانی شێرپەنجەی سیپەلاک
داگری ئاسەواری زووکاتی و ناوەختی شێرپەنجەی سیپەلاک دەتوانین بە خشپە خشپەی سنگ و کەم هێنانی هەناسە ئاماژە بکەین کە باس لە زیانی بەشێک لە سیپەلاک دەکات. بە پەرەسەنی ئەم نەخۆشییە ڕەنگە ئەم نیشانانە تووند ببن یان نائاسایی بن. نەخۆشی شێرپەنجەی سیپەلاک هەر وەک هەموو لوویە بێچارەسەرییەکان دەبیتە هۆکاری گۆڕانکاری بنەمایی وەک بێحەزی لە خواردن و ماندوویەتی.
نیشانە و دروشمەکانی گشتی
- خشەی سنگ بە درێژایی پتر لە مانگێک
- خوین ڕشانەوە
- خشپە خشپە لە سنگدا
- ئازار لە قەفەزەی سنگ
- هەست بە ئازار کردن لە کاتی کۆخین یان هەناسە هەڵکێشان
- کەم هێنانی هەناسە
- گرژ بوونی دەنگی هەناسە
- وەدەرکەوتنی نەخۆشییەکانی سیپەلاک وەک زات الریە و بڕۆنشیت؛ چوونکە خانەکانی شێرپەنجەیی دەبنە ڕێگری ڕێڕەوەکانی هەناسەیی
- ئێتلکتازی کە بە واتەی ناتەواوی سیپەلاکە و پاشی پەرەسەنی لووی بێچارەسەری و کشانەوەی ڕێڕەوەکانی هەناسەیی رووی دەدات
نیشانەکانی زووکاتی و وریاکەرەوەی شێرپەنجەی سیپەلاک
لە زۆربەی شێرپەنجەکانی سیپەلاک تاکوو کاتێک کە چڵک بە ئاستێکی تایبەتی نەگات، بەدیار ناکەون چوونکە دەمارەکانی سیپەلاک کەمن. کاتێک کە نیشانەکانی لووی بێچارەسەری لە قۆناغەکانی سەرەتاییدا دیاری بکرێن، لە تاکێک بۆ تاکێکی دیکە جیاوازە بەڵام لە حاڵەتی گشتیدا داگری بابەتەکانی ژێرەوە دەبێ:
- ڕوودانی کۆخینی نوی کە سەختو تووندن یان گۆڕانکاری لە کۆخینەکانی درێژخایەن
- کۆخین لە گەڵ خوێن ڕشانەوە
- ژانو ئازار لە قەفەزەی سنگ، کەمەر و شان کە لە کاتی کۆخین یان پێکەنین یان هەناسەی قورس سەختتر دەبێت.
- کەم هێنانی لەنەکاوی هەناسە کە لە درێژەی هەڵسووڕانەکانی ڕۆژانە ڕووی دەدات
- دابەزینی بێ هۆکاری کێشی جەستە
- هەست بە بێهێزی یان ماندووی کردن
- کەمبوونی حەزی خواردن
- چڵک کردنی سیپەلاک وەک زات الریە یان بڕۆنشیت کە چاک نابێتەوە
- گیرانی دەنگ یان دەنگی خش خشە لە سنگ
داگری ئەم نیشانانەی کە کەمتر باون، بریتین لە :
- هەڵماسینی ڕووخسار و مل
- کێشە لە قوتدان یان هەست بە ئازار کردن لە کاتی قوتدانی چێشت
- گۆڕانکاری لە شێوەی ئەنگوستەکان کە گرژبوونەوەی پەنجەکانی پێ ئەڵێن
نیشانە و دروشمەکانی تووند و پێشکەوتووی شێرپەنجەی سیپەلاک
بە تەشەنەکردنی شێرپەنجە بۆ بەشەکانی دیکەی جەستە، ئەم نەخۆشییە دەگاتە قۆناگی سەختتر و پێشکەوتووتر. ئەگەری وەی هەیە شیرپەنجەی سیپەلاک ئێسکەکان، جەرگ یان لە بارودۆخی تووندا مێشک بخاتە ژێرکاریگەری خۆی. بە نەخۆسبوونی بەشەکانی دیکەی جەستە، نیشانەی نوێ بەدیار دەکەون؛وەک:
- ژان و ئازاری ئێسک
- هەڵماسینی ڕووخسار، دەست یان مل
- ژانەسەر، سەرسووڕان یان بێ هێزی و بێ هەست بوونی ئەندامەکان
- زەردوویی
- زۆپی سەر مل یان ئێسکی سەرەوەی شان
دروشمەکانی تەشەنەسەنی شێرپەنجەی سیپەلاک
ئەم دروشمانە، وەک ئەندازە و شوێنەکەی، پێوەندی بەم بەشەی جەستە هەیە کە نەخۆشی لەوێ دەستیپێکردووە. ددیسانیش ئەگەری وەی هەیە نەخۆشی نوێ نیشانەی نەبێت بەڵام بە جۆری نێوانی لە سەتا 30 بۆ 40 نەخۆشەکانی توشبوو بە شیرپەنجەی سیپەلاک، دروشمەکانی مێتاستاز ئەزموون دەکەن.
- ئەگەرکوو شێرپەنجە تەشەنە بکاتە سەر ئێسکەکان، زۆرتر لە بەشی بڕبڕە یان پەراسوویەکان هەست بە ژانو ئازار دەکەن. نیشانەکانی دیکەی داگری شکاوەی ئێسک، قەبزی یان دابەزینی ئاستی وشیاری بە هۆی بەرز بوونەوەی ڕێژەی کەسلسیۆمە.
- ئەگەرکوو شێرپەنجە تەشەنە بکاتە سەر جەرگ، دروشمی وەک دڵ لەژەڵڵا هاتن، هیلاکی زیدە لە ڕادە، بەرزبوونەوەی گوشاری گەدە، ماسینی دەستوپێیەکان بە هۆی کۆجی بوونی تەڕاوەکان و زەرد هەڵگەڕانی پێست یان خوورانی ئەزموون دەکەن
- ئەگەرکوو شیرپەنجەی سیپەلاک تەشەنە بکاتە سەر مێس و بڕبڕەکان، ئەم دروشمانەی کە تاک ئەزموونییان دەکات داگری ژانەسەر، دووبینی یان لێڵی بینایی، ئاڵۆزی لە قسە کردن یان فێگرتنە.
دروشمەکانی شێرپەنجەی سیپەلاک لە ئافرەتاندا
نیشانەکانی سەرەکی شێرپەنجەی سیپەلاک لە تاکەکاندا وەکیەک و هاوچەشنن داگری بابەتەکانی ژێرەوە دەبن:
- کۆخینی سەخت
- ژان وئازاری قەفەزەی سنگ کە بە بەردەوامی زۆرتر دەبێ
- ڕشانەوەی خوێن
- کەم هێنانی هەناسە
- خشپە خشپی هەناسە
- وشکی دەنگ
- کێشە لە قووتدانی خۆراک
- کەمبوونی حەز و هیوای خواردن
- دابەزینی کێسی جەستە
- بێ هێزی
- نەخۆشییەکانی بەردەوامی سیپەلاک وەک زات الریە و بڕۆنشیت
هندک لە تاکەکانی توشبوو بە شێرپەنجەی سیپەلاک لە شێوەکانی چارەسەری کە بۆ چاکەسازی ژان و ئازار، دڵەڕاوکە و گوشارئەنجام دەدرێن، کەڵک وەردەگرن:
- چارەسەری دەرزی ئاژەنین
- هێپنۆتیزم
- مەساژ (شێلان)
- یوگا
هۆکاری ڕوودان
سەرەکیرتی هۆکاری توشبوون بە شێرپەنجە، جگەرەیە کە تاکی جگەرەکێش و ئەم کەسانەی دووکەڵەکەی هەڵدەمیسن دەچنە ژێر کارتێکەری. دەسبەجێ پاشی هەڵمیستنی دووکەڵی جگەرە و چوونەناوی بۆ سییەکان، دووکەڵ دەست بە زیان گەیاندن بە شانەکانی سیپەلاک دەکەن. سیپەلاک دەتوانێ ئەم زیانە قەرەبوو بکاتەوە بەڵام بەکار هێنانی بەردەوامی جگەرە، کاری چاکەسازی بۆ سیپەلاک دژوار و سەخت دەکاتەوە و ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجەی سیپەلاک بەرز دەکاتەوە. خانەکان دەسبەجێ لە پاشی زیانبەرکەوتنیان کاردانەوەی نائاساییان دەبێ و ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجەی سیپەلاک بەرز دەبێتەوە. شێرپەنجەی خانەی گچکەی سیپەلاک هەمیشە لە ئاکامی زۆر خواردنی جگەرە رووی دەدات. بە وەلانانی جگەرە بە تێپەڕ بوونی کات مەترسی توشبوون بە شیرپەنجەی سیپەلاک کەم دەبێتەوە.
بە وتەی ڕێکخراوەی سیپەلاکی ئەمەریکا، دووەمین هۆکاری ڕوودانی سێرپەنجەی سیپەلاک گازی سروشتی ڕادۆنە. ڕادۆن لە ڕیگەی کون وکەڵێنی گچکە دەچێتە ناو بینا وماڵەکان. مەترسی توشبوون بەم نەخۆشییە لە تاکەکانی جگەرەخۆر کە لەبەر پەلاماری ڕادۆنیش دان زۆرترە. هەڵمیستنی مادەکانی دیکەی مەترسیداریش، بە تایبەت بۆ ماوەیەکی درێژ، دەبنە هۆکاری توشبوون بەم نەخۆشییە جۆرەک لە شێرپەنجەی سیپەلاک بە ناوی مێزۆتلیۆما، لە زۆربەی بابەتەکان بە هۆی لەبەر پەلامار بوونی لۆکە نەسووتەکان ڕووی دەدات.
بابەتەکانی دیکە کە دەبنە هۆکاری توشبوون بەم نەخۆشییە بریتین لە: :
- ئارسنیلک
- کادیۆم
- کرۆم
- نیکڵ
- هندک لە پێکهاتەکانی نەوتی
- ئۆڕانیۆم
ئاڵۆزییەکانی میراتی ژێنەتیک، ئەگەری ڕوودانی ئەم نەخۆشییە زۆرتر دەکەن بە تایبەت لەم تاکانەی کە جگەرخۆرن یان لەبەردەم مادەکای کیمیایی و شێرپەنجەهینەر کار دەکەن. چەلیوایە هۆکاریکی دیاریکراو بۆ روودانی نادۆزرێتەوە.
هۆکاری مەترسیدار
هۆکاری زۆر هەن کە مەترسی توشبوون بەم نەخۆشییە بەرز دەکەنەوە. هدنک لەم هۆکارانە ڕێگەی کۆنتڕۆڵ کردنییان هەیە، هەروەک وەلانانی جگەرە. هدنک لە هۆکارەکانی دیکە وەک پێشینەی میراتی خێزانی ڕێگەی کۆنتڕۆڵ کردنییان بوونی نییە.
داگری هۆکاری مەترسیهێنەر کە لە ڕوودانی شێرپەنجەی سیپەلاک مسۆگەرن:
- جگەرە خواردن بە پێی ئەژماری جگەرەکان لە ماوەی یەک ڕٶژدا و ئەژماری ئەم ساڵانەی کە جگەرەتان خواردووە، مەترسی توشبوون بەم نەخۆشییە بەرز دەبێتەوە وەلاناانی جگەرە لە هەر تەمەنێک بە ڕێژەیەکی بەرچاو مەتسری توشبوون بەم نەخۆسییە کەم دەکاتەوە.
- لەبەردەم دووکەڵی جگەرە بوون تەنانەت ئەگەرکوو جگەرەخۆریش نەبن، وەستان لەبەر دووکەڵی جگەرە مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی سیپەلاک بەرز دەکاتەوە.
- لەبەردەم گازی ڕادۆن بوون: گازی ڕادۆن کە لە ئاکامی شیبوونەوەی ئۆڕانیۆم لە خۆڵ، بەرد و یان ئاو بەدیدێت و لە کۆتاییدا دەچێتە ناو بەشیک لە هەوای هەناسەهەڵکیشانی ئێمە. ئەگەری وەی هەیە ڕێژەیەکی بەرچاو لە گازی ڕادۆن لە ماڵێ کۆجێ بکرێت.
- لەبەردەم لۆکەی نەسووت و مادەکانی دیکەی شێرپەنجەهێنەر: لەبەردەم لۆکەی نەسووت و مادەکانی دیکەی شێرپەنجەهێنەر وەک ئارسنیک و کڕۆم و نیکڵ لە شوێنی کار، مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی سیپەلاک بەرز دەکەنەوە. بەتایبەت ئەگەرکوو جگەرەخۆر بن ئەم مەترسییە زۆرتریشە.
- پێشینەی خێزانی: کەسانێک کە دایکوباوک یان براوخوشک یان مناڵەکانییان توشی شێرپەنجەی سیپەلاک بوونە، پتر لەبەر پەلاماری توشبوونی بەم نەخۆشییەن.
ناڕێکییەکانی لێکەوتەی شێرپەنجەی سیپەلاک
ناڕێکییەکانی لێکەوتەی ئەگەری، شێرپەنجەی سیپەلاک داگری بابەتەکانی خوارەوە دەبێت: :
- کەم هێنانی هەناسە
- ڕشانەوەی خوین
- ئازار: شێرپەنجەی پێشکەوتووی سیپەلاک کە بە لاپەڕەی سیپەلاک یان بەشێکی دیکەی جەستە وەک ئێسک تەشەنسەنی دەکات، دەبێتە هۆی ژانو ئازار. ئەگەرکوو هەست بە ئازار دەکەن، لەگەڵ پزیشک ڕاوێژکاری بکەن چوونکە شێوازی جۆراوجۆر بۆ کۆنتڕۆڵی ژانو ئازار بوونییان هەیە.
- کۆجێ بوونی تەڕاوشتەکان لە سنگ (پلۆرال ئێفۆژێن)
- تەشەنەسەی شێرپەنجە بۆ بەشەکانی دیکەی جەستە (مێتاستاز)
تەشەنەسەنی شێرپەنجە دەبێتە هۆی هەست بە ئازار کردن، دڵ لەژەڵڵا هاتن، ژانەسەر یان نیشانەهایەک کە بە ئەندامی توشبوو پێوەندی هەیە. بە جۆری باو شێرپەنجە سیپەلاک کە لە سیپەلاک بەولاتر دەچێت، ڕێگەی چارەسەری نییە. هندک لە شێوازەکانی چارەسەری بۆ کەمکردنەوەی نیشانەکان و یارمەتیدەر بۆ درێژ کردنی ماوەی ژیانی تاکی نەخۆش بوونییان هەیە.
بەرگری لە توشبوون
شێوازێکی باوەڕپێکراو بۆ بەرگری لە توشبوون بەم نەخۆشییە بوونی نییە بەڵام بە ئەنجامدانی بابەتەکانی ژێرەوە مەترسی توشبوون بەم نەخۆشییە کەم دەبێتەوە:
- جگەرە مەخۆن: ئەگەرکوو تاوەکوو ئێستا جگەرەتان نەخواردووە، هەرگیز بۆ لای مەچوون
- جگەرە وەلانێن: هەرئێستا جگەرە وەلانێن. تەنانەت ئەگەرکوو چەنها ساڵ جگەرەتان خواردبێت، وەلانانی جگەرە مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی سیپەلاک کەم دەکاتەوە. سەبارەت بە شێوازەکانی وەلانانی جگەرە لە گەڵ پزیشک گفتوگۆ بکەن. داگری خاڵەکانی بەردەست بۆ وەلانانی جگەرە دەتوانین ئاماژە بکەین بە بەرهەمەکانی جێگری نیکۆتین، دەوایەکان و گرووپەکانی پشتگری.
- لە وەسات لە بەردەمی دووکەڵی جگەرە خۆتان بپارێزن
- توێژینەوە بکەن کە ماڵەکەتان پیس نەبووبێت بە گازی ڕادۆن؛ ڕێژەی گازی ڕادۆن لە ماڵی توێژینەوە بکەن؛ بەتایبەت ئەگەرکوو لە شوێنێک ژیان بەسەر دەبەن کە ئەم کێشەیە بوونی هەیە.
- لە شوێنی کار لە وەستان لەبەردەمی مادەکانی شێرپەنجەهێنەر خۆتان بپپارێزن: چاودێری خۆتان بکەن لە ئاستی مادەکانی کیمیایی لە شوینی کارەکەتان. هەوڵەکانی خۆپارێزانە و قایمکارانەی هاوکارەکانتان ڕەچاو کەن. بۆ نموونە ئەگەرکوو ماسکی دەمییان پێدان، بەردەوام بەکاریبینن.
- هەوڵ بدەن ڕەژیم خۆراکتان پر بێت لە میوە و سەوزییەکان
- زۆرتری ڕۆژەکانی حەوتوو وەرزش ئەنجام بدەن
پوختە
شێرپەنجەی سیپەلاک لە وڵاتی ئەمەریکا سەرەکیترین هۆکاری مەرگ و مردنە لە ناو پیاوان و ئافرەتان. ئەم شێرپەنجەیە پتر ل ەسێرپەنجەیکانی کلۆن، پڕۆستات، هێکدان و مەمک گیانی مرۆڤەکان دەستێنێت. دوو نموونەی سەرەکی شیرپەنجەکانی سیپەلاک شێرپەنجەی خانەی گچکەی سیپەلاک و جانەی ناگچکەی سیپەلاکە. داگری هۆکارەکانی ئەم نەخۆشییە دەتوانین ئاماژە بکەین بە جگەرەخواردن لە بەردەمی دووکەڵی جگەرە بوون و لەبەردەم بوونی هندک لە مادەکانی سژەهراوی و کیماییای تایبەتی و پێسینەی میراتی خێزانی.
ڕای بەکارهێنەر
Number of pending reviews7