شێرپەنجەی سیپەلاک بە چي شێوەیەک چارەسەر دەکرێت؟
کاتی پێویست بۆ خوێندنەوە: ۶بە شێرپەنجەیەک کە لە سیپەلاک دەسپێبکات، شێرپەنجەی سیپەلاک دەگوترێت. سەرەکیترین هۆکاری مەرگ و مردن لە نێوان پیاوان و ئافرەتان بە هۆی ئەم نەخۆشییەوە ڕوودەدات. ئەم نەخۆشییە هەموو ساڵێ پتر لە شێرپەنجەکانی کلۆن، پرۆستات، هێکدان و مەمک دەبێتە هۆکاری گیان لە دەست دانی تاکەکان.
جۆرەکانی شیرپەنجەی سیپەلاک
پزیشکەکان بە پێی شێوەی خانەکانی شێرپەنجەی سیپەلاک لە ژێر مایکرۆسکۆب (ئامێری وردبین)، شێرپەنجەی سیپەلاک بە دوو جۆری سەرەکی دابەش دەکەن. پزیشک بە پێی ئەمە کە نەخۆش تووشبوو بە کام یەک لەم دوو جۆرە سەرەکییەی شێرپەنجەیە، شێوازی چارەسەری گونجاو پێشنیار دەکات. دوو جۆری سەرەکی شێرپەنجەی سیپەلاک بریتین لە:
- شێرپەنجەی خانی گچکەی سیپەلاک کە بە جۆری باو تایبەتە بە تاکەکانی جگەرەخۆر و لە بەرامبەر شێرپەنجەی خانی ناگچکەیی سیپەلاک کەمتر بەربڵاوە و کەمتر بیندراوە.
- سێرپەنجەی خانی ناگچکەی سیپەلاک چەمکێکە کە چەن جۆری شێرپەنجەی سیپەلاک کە کاردانەوەیەکی وێکچوو و هاوشێوەیان هەیە لە خۆی دەگرێ، و داگری کارسینۆمی خانی شانەی پووڵەکەیی، ئادنۆکارسینۆما و خانی گەورە دەبێت.
قۆناغەکانی شێرپەنجەی سیپەلاک
قۆناغەکانی شێرپەنجەی سیپەلاک دەریدەخەن کە شێرپەنجە تاکوو چەڕادەیەک تەشەنەی کردووە و ڕێچکەی چارەسەری بەدیاردەخات. ئەگەرکوو شێرپەنجە لە قۆناغەکانی سەرەتاییدا، واتە بەر لە تەشەنەسەندن، پێزانین بکرێت و چارەسەر بکرێت، ئەگەری سەرکەوتووبوونی چارەسەری و چاکەسازی نەخۆش یەکجار زۆرترە. بە هۆی ئەمە کە شێرپەنجەی سیپەلاک لە قۆناغەکانی سەرەتاییدا نیشانە و دروشمێکی بەرچاو و ئەوتۆی نییە، پێزانین پاشی تەشەنەسەندن روویدەدات. شێرپەنجەی خانی گچکەی سیپەلاک دوو قۆناغی سەرەکی هەیە. لە قۆناغی یەکەمدا، شێرپەنجە تەنیا لە یەکێک لە سییەکان یان ڕێژێنەکانی لەنفۆمی هەمان لای سنگ دەبیندرێت. بە جۆری بەرچاو کاتی پێزانینی شێرپەنجەی خانی گچکەی سیپەلاک، لە هەر 3 کەس، دوو کەسییان گەشتۆتە قۆناغی تەشەنە کردن.
شێرپەنجەی خانی ناگچکەی سیپەلاک، چوار قۆناگی هەیە:
- قۆناغی 1: شێرپەنجە لە سیپەلاک ڕوویداوە بەڵام بۆ دەرەوەی سیپەلاک تەشەنەی نەکردووە
- قۆناغی 2 : شێرپەنجە لە سیپەلاک و ڕێژێنەکانی لەنفۆمی دەوروبەر تەشەنەی کردووە
- قۆناغی 3: شێرپەنجە لە سیپەلاک و ڕژێنەکانی لەنفۆمی ناوەندی قەفەزەی سنگ تەشەنەی کردووە.
- قۆناغی A3: شێرپەنجە لە ڕێژێنەکانی لەنفۆمی بوونی هەیە بەڵام تەنیا لە هەمان بەشی سنگ کە لەسەرەتادا شێرپەنجەکە لە وێ ڕوویدابوو، بەدیهاتووە.
- قۆناغیB3: شێرپەنجە بۆ ڕژێنەکانی لەنفۆمی لای دیکەی سنگ یان بۆ ڕژێنەکانی لەنفۆمی دەورووبەری ئێسکەخڕەی شان تەشەنەی کردووە.
- قۆناغی چوارەم: شێرپەنجە بۆ هەردووک سییەکان، شوێنەکانی دەوروبەری سییەکان یان ئەندامەکانی دوورتر تەشەنەی کردووە.
قۆناغی پێشکەوتوو هەواڵی تەشەنە کردنی شێرپەنجەیە
- سەرانسەری یەکێک لە سییەکان
- بۆ سییەکەی دیکە
- بۆ ڕژێنەکانی لەنفۆمی لایەکەی دیکە
- بۆ تەڕاوشتەکاننی دەوروبەری سییەکان
- بۆ مێشکی ئێسک (گیانەمەژگ-میژوک)
- بۆ ئەندامەکانی دیکە
پێزانین
بەر لە هەر هەوڵێک پشکنینی ڤیزیکی ئەنجام دەدرێت. لە پاشان پزیشک بە ئێوەی ڕادەگەیێنێت کە چۆن خۆتان بۆ ئەنجامدانی تاقیکاری و فەحسی تایبەتی ئامادە بکەن، هەر وەک:
- وێنەهەڵگری: ڕەنگە لە وێنەهەڵگری بە ئیشاعەی ئیکس، ئێم ئاڕ ئای، سی تی ئسکەن یان پێت ئشکەن، پەڵەیەکی نائاسایی ببیندرێت. وەردبینی زۆرتر و زیانەکانی وردتر لەم ڕێگەیەوە دەبیندرێن.
- سیتۆلۆژی خەتی سنگ: ئەگەرکوو لە کاتی کۆخین خرتوخاڵی لە گەڵ بێ بە پشکنینی لە ژیر مایکرۆسکۆب (ئامێری وردبین) دەکرێ بزانن کە ئایا خانی شێرپەنجەیی بوونی هەیە یان نا.
بە ئەنجامدانی شانەهەڵگری دەکرێ بەمە بزانین کە لوویەکە شێرپەنجەیییە یان نا. نموونەکانی شانەهەڵگری بۆ لای پاتۆلۆژیست دەنێردرێن. ئەگەرکوو وڵامی تاقیکارییەکە بەڵێ بێ، تاقیکاری زۆرتر وەک وێنەهەڵگری لە ئێسک بۆ پێزانینی تەشەنەسەنی شێرپەنجە و قۆناغەکەی بەسوودە. بۆ ئەنجامی ئەم تقایکارییە مادەیەکی کیمیایی ڕادیۆئەکتیڤ بۆ جەستەی ئێوە تێوەسان دەکرێت. شوێنیکانی نائاسیی لە ئێسکەکانی ئێوە بەدیاردەکەوێت. بۆ دەرکەوتنی قۆناغی شێرپەنجە لە ئێم ئاڕ ئای، سی تی ئسکەن و پێت ئسکەن کەڵک وەردەگیرێت.
شێوازەکانی چارەسەر کردنی شێرپەنجەی سیپەلاک
دەوایەکانی شێرپەنجەی سیپەلاک بە پێی تەندرووستی گشتی نەخۆش، شوینو قۆناغی شێرپەنجە دەنوێندرین. دەکری بڵێین بە پێی نیشانەکان و دروشمەکانی شێرپەنجە، شێوازی چارەسەری جیاوازە. سەرەڕای ئەمە ئەم شێرپەنجەیە ئاسەوارهایەکی هەیە کە ئەم جۆرە شێرپەنجەیە دەکاتە بە یەکێک لە مەترسیدارترین جۆرەکانی شێرپەنجە بەڵام بەم حاڵەوەش دەکری دڵخۆش بین بە چارەسەرییەکان، ئەگەرکوو لە قۆناغەکانی سەرەتاییدا پێزانین بکرێت، ڕووداوێکی ناخۆش نایەتەپێش و بە باشی جێگەی چاکەسازی بوونی دەبێت. کەواتە بە پێی بینینی هەر کامە لە نیشانەکان و دروشمەکانی شێرپەنجەی سیپەلاک، دەبێ دەسبەجێ بارودۆخەکە بە پزیشکی خۆتان ڕابگەیێنن و سەردانی بکەن. نەستەرگەری و ڕادیۆتڕاپی لە شێوازەکانی دیکە لە بواری چارەسەری شێرپەنجەی سیپەلاک ناسراوترن، بەڵام بۆ چارەسەری نیشانەکانی جۆراوجۆری شێرپەنجەی سیپەلاک، دەوای جۆراوجۆر بوونی هەیە. بۆ نموونە پسپۆڕەکان بە جۆری باو شێرپەنجەی خانی گچکەی سیپەلاکی بە چارەسەری کیمیایی چارەسەر دەکەن.
داگری شێوازەکانی ئەگەری چارەسەری دەکرێ بابەتەکانی ژێرەوە ناو ببەین:
نەشتەرگەری
ئەگەرکوو دروشمەکان دیاریکەری قۆناغی سەخت و پێشچووی شێرپەنجەی سیپەلاک بێت، پزیشک بۆ هەڵگرتنی شانەکانی شێرپەنجەیی و بەشەکانی دەوروبەر کە ئەگەری هەیە شێرپەنجەیی بن، نەشتەرگەری پێشنیار دەکات. ئەم بابەتە چەلی وایە داگری هەڵگرتنی بەش یان بەشێکی گەورە لە سییەکان لە ڕەوتێک بە ناوی لۆبێکتۆمی دەبێت. هەروەها لە بارودۆخی دژوار و تەنگەژە، ڕەنگە نەشتەرگەری هەرهەنموو سیپەلاک هەڵبگرێت. تاک دەتوانی بە بێ سیپەلاک ژیان بەسەر ببات بەڵام تەندرووست بوونی تاک بەر لە نەشتەرگەری دەتوانێ یارمەتیدەر بێت بۆ باستر بوونی ئاکامی پاشی نەشتەرگەری سیپەلاک.
چارەسەری کیمیایی
نناوی جۆرەک لە چارەسەریە کە لە دەوا و عیلاج بۆ چارەسەری کەڵک وەردەگیرێت. دەوایەکانی جۆراوجۆر بوونییان هەیە ئەم خانانەی کە بەردەوام دابەش دەکرێن دەخەنە بەر پەلاماری خۆیان، هەر بەم هۆکارەوە بۆ چارەسەری شێرپەنجە بەسوودن. ئەم شێوازە کاریگەرییەکی بەرچاوییان هەیە لەسەر ئەم شێرپەنجەئانەی کە بۆ شوینەکانی دیکەی جەستە تەشەنەیانکردووە و پێویستە دەوایەکان بۆ هەموو بەشەکانی جەستە هێرش بکات. بەم حاڵەوەش، چارەسەری کیمیایی چارەسەرییەکی زۆر بەهێزە و ناڕێکی لێکەوتەی وەک دڵ لە ژەڵڵا هاتنیکی تووند و سەخت و دابێزینی بەرچاوی کێشی جەستەی بەدواوەیە.
ڕادیۆتڕاپی
لەم شێوازەدا، لە ئیشاعە و تیشکی بەهێز و وزەی زۆر بۆ لەناوبردنی خانەکانی شێرپەنجەیی کەڵک وەردەگیرێت. هەروەها ڕەنگە پزیشک بەرلە نەشتەرگەری، لە ڕادیۆتڕاپی بۆ گچکە کردنەوەی لووی شێرپەنجەیی کەڵک وەربگرێت. ڕادیۆتڕاپی بە تایبەت لەسەر ئەم شێرپەنجانە کاریگەری دەنوێنێت لە یەک بەش ڕووی داوە و بۆ بەشەکانی دیکەی جەستە تەشەنەی نەکردووە.
چارەسەری بە ئامانج
ئەم جۆرە لە چارەسەری پێوەندی بە نیشانە و دروشمەکانی شێرپەنجەی سیپەلاک هەیە. بۆ نموونە لە دەواهایەک کە بەرگری دەکات لە دابەش بوونی خانەکانی شێرپەنجەیی، کەڵک وەردەگیرێت. چارەسەری شێرپەنجەی سیپەلاک بە جۆری باو بە هاوکاری پسپۆڕەکانی بەشەکانی جۆراوجۆر ئەنجام دەدرێت کە دیسانیش پێوەندییان بە نیشانەکانی شێرپەنجەی سیپەلاک هەیە. داگری پسپۆڕەکان لەم بەستێنەدا بریتین لە:
- پزیشکی نەشتەرگەری
- ئانکۆلۆژیستی چارەسەری تیشکی
- پسپۆڕی جارەسەری سیپەلاک کە پسپۆڕی سییان پێدەگوترێ
- چارەسەرناسی سیپەلاک
چارەسەری بەرگری
لەم شێوزەدا لە بەشەکانی نائامادە بۆ بەشەڕ هاتن لە گەڵ لووی بێچارەسەری کەڵک وەردەگیرێت. ئەگەری هەیە چڵک و نەخۆشی جەستە لە هێرش کردن بۆ سەر بەشەکانی نائامادەی جەستە هێرش نەکاتە سەر لوویەکانی بێچارەسەری چوونکە خانەکانی نەخۆش پڕۆتینیک بەرهەمدێنن کە زیان دەگەیێنن بە خانە تەندرووستەکان. چارەسەری بەرگری بە ناڕێکی و ئاڵۆزی لەم ڕەوتەدا کارتێکەری دەنوێنێت.
بەکار هێنانی هێدیکەرەوەکان
تاکەکانی تووشبوو بە شێرپەنجەی سیپەلاک، بە جۆری بەردەوام نیشانە و دروشمەکانی نەخۆشی ئەزموون دەکەن. بە هاوکاری پزیشک و بەکارهێنانی هێدیکەرەوەکان، ئەم دروشمانە و ناڕێکی لێکەوتەکان تاکوو ڕادەیەک سنووردار دەکرێن. کەچی ئەم شێوازەش ناڕێکی لێکەوتەی خۆی هەیە، بەڵام یەکێک لە کاریگەرترین شێوزەکانی چارەسەری شێرپەنجەی سیپەلاکە.
چارەسەرییەکانی خۆماڵی بۆ چارەسەر کردنی نیشانەکانی شێرپەنجەی سیپەلاک
چارەسەرییەکانی خۆماڵی و هۆمێیۆپاتی ئەم نەخۆشییانە چارەسەر ناکات بەڵام بۆ ساڕێژ کردنی هندک لە نیشانەکانی و لێکەوتەکانی شێوازی چارەسەری کاریگەرییان هەیە. سەبارەت بە تەواوکەرەوەژکانی خۆراکی پرسیار لە پزیشک بکەن. هندک لە ڕووەکییەکان، کوشراوەکانی ڕووەکی و دەوایە خۆماڵییەکانی دیکە لە ڕەوتی چارەسەری ئاڵۆزی بەدیدێنن و تەندرووستی تاک دەخەنێ ژێر مەترسییەوە. بێگومان دەبێ سەبارەت بە تەواوکەرەوەکانی خۆراکی لە گەڵ پزیشکتان گفتوگۆ بکەن. هدنک لەم شێوازانە لە ژێرەوە پێڕێست کراون:
- مەساژ (شێلان): ئەگەرکوو لە لایەن کەسێکی لێهاتوو و لێزان ئەنجام بدرێت، لە کەم کردنەوەی ئازار و دڵەڕاوکە کاریگەرە. هندک لە مەساژۆرەکانی چارەسەری بۆ هاوکاری لە گەڵ تاکەکانی شێرپەنجەیی پەروەردە کراون.
- تببی دەرزی ئاژەنین: ئەگەرکوو لە لایەن کەسێکی لێهاتوو و لێزان ئەنجام بدرێ، بۆ هێدیکردنەوەی ژان و ئازار، دڵ لە ژەڵڵا هاتن و ڕشانەوە یارمەتیدەرە. بەڵام ئەگەرکوو ئەژماری خڕۆکە سوورەکانی خوێنی ئێوە کەمە یان ئەگەرکوو لە دەوای شلکەرەوەی خوین کەڵک وەردەگرن، ئەنجام دانی تببی دەرزی ئاژەنین پێشنیارر ناکرێ
- مێدیتێشین: حەسانەوە و کۆجێکردنی هۆشوبیر بۆ دابەزینی دڵەڕاوکە و چاکەسازی چۆنییەتی ژیانی تاکەکانی تووشبوو بە شێرپەنجەی سیپەلاک یارمەتیدەرە.
- هیپنۆتیزم: بۆ هێدیکردن و ساڕێژ کردنی ژان و ئازار، دڵ لە ژەڵڵا هاتن و دڵەخورپە یارمەتیدەرە.
- یوگا: تێکەڵاوی شێوزەکانی هەناسەبڕکەهێنەر، مێدیتێیشین، هەڵخستن و یوگا بۆ بەدیهێنانی هەستێکی دڵخۆشتر و هەبوونی خەوێکی خۆشتر یارمەتیدەرە.
پوختە
یەکێک لە گرنگترین خاڵەکان سەبارت بە شیرپەنجەی سیپەلاک، هەڵبژاردنی باشترین سیواز بۆ چارەسەرییە. ئەم ڕێگەیە ئاسان نییە بەڵام دەبێ بابەتی زۆر سەبارەت بە چارەسەرییەکەی بزانن کە بە پێی قۆناغی ئەمم شێرپەنجەی جیاوزە. بە پێی بینینی هەر جۆرە نیشانە و دروشمێک، دەبێ دەسبەجی بە پزیشکی ڕابگەیێنن. ئاگادار بن کە هەرگیز نابی سەربەخۆ بۆخۆتان دەوا عیلاج بەکاربێنن و شێوازی چارەسەری دەبێ لە لایەن پزیشک بنوێندرێت.
ڕای بەکارهێنەر
Number of pending reviews7