چاودێری شەوانەی پێست ؛ هەر هەمووی زانیارییەکان کە دەبێ بیزانن
کاتی پێویست بۆ خوێندنەوە: ۴توێژینەوەکان دەریانخستووە کە پێستی ئێمە لە کاتی خەودا، خێراتر چاکەسازی و نۆژەنی دەکاتەوە. بە هۆی ئەمە کە بە جۆری خۆکرد پێست کاتی شەو دەست بە چاکەسازی خۆی دەکاتەوە، داڕێژەری چاودێری شەوانە لە پێستی ئێوە دەبێ بە جۆریک بێت کە پێست بە هەر شتێکی کە پێویستی پێیە دەردەستی هەبێت. لە کاتی خەودا خانەکانی ئێمە هەوڵ دەدەن تاکوو ئەم زیانانەی کە لە مەودا ڕۆژدا (لە ڕێگەی پەیوەندی لە گەڵ پیسایی شوێنکاری و ئیشاعەی سەروی بەنەوش) ب جەستە گەیشتووە چاکەسازی بکەن. بە واڵا بوونی دەمارەکانی خوێنی، بڕێکی زۆرتیری ئۆکسیژن و مادە خۆراکییەکان بە پێست دەگەن کە ئەم ڕەوتە هۆکارێکە بۆ دەرکردنی ژەهری خانەکان. ئەگەرکوو ڕەنگی پێستی ئێوە تیرەیە، هەوڵ بدەن بۆ ڕوونکردنەوەی پێستی خۆتان یان ئەگەرکوو پێستی ئێوە زیانی بەرکەوتووە، ئاودێری بکەن. لیرەدا ئاماژە دەکەین بە چەن دانە لە باشترین خاڵەکانی چاودێری پێست:
قۆناغی1 : سووراو و ماکیاجی خۆتان پاک کەنەوە
پێستی دەوروبەری چاو، هەستیارترین بەشی پێستی جەستەیە و هەروەها یەکەم بەشە کە تەمەنی تاک بەدیار دەخات. بە جێگای ساواندنی گوشار هێنان بۆ سەر پێستی چاو، بۆ خاوین کردنەوەی سوراو و ماکیاج لە لۆکە و بەرهەمەکانی تایبەتی پاک کردنەوەی سووراو و ماکیاج کەڵک وەربگرن. هندک لەم بەرهەمانە ڕەنگە لەم کارە مسۆگەرییان هەبێت.
پسپۆرەکان پێشنیار دەکەن بۆ خەلاسی هاتن لە چەنگ گەرد و تۆز، خۆڵ، چەوری و مادەکانی ماکیاجی لە سەرەتادا بە خاوێنکەرەوەکانی تایبەتی و گونجاوی سووراو، سووراو و ماکیاجی خۆتان پاک کەنەوە و پاشان ڕووخساری خۆتان بە مادە کیمیاییەکانی حەلیم و نیان بشۆرن. واباشترە ڕەوتی خاوێنکاری دوو قۆناغ بێت؛ لەسەرەتادا لە ڕۆنی خاوێنکەرەوە بۆ خاوێنکردنەوەی سووراو کەڵک وەربگرن و پاشان بە مادەی پاک کەرەوەکانی ئاسایی ڕووخساری خۆتان بشۆرن.
قۆناگی 2: لە مادەکانی خاوینکەرەوەی نەرم و نیان کەڵک وەربگرن
لەم قۆناغەدا دەبێ لە مادەیەکی خاوێنکەرەوەی ڕووخسار کەڵک وەربگرن تاکوو چەوری، تۆزوخۆڵ و سووراوی نیشتوو لە سەر ڕووخسارتان خاوێنکاری بکرێت. بەم جۆرە پێستی ئێوە تازە و تەواو ئامادەی ئەنجام دانی ڕەوتی ئاسایی خۆی دەبێت.
تێبینی: ئەگەرکوو لە کەرستەی وەکو برۆس و فڵچەی ڕووخسار کەڵک وەردەگرن، لەجێگای مادە پاک کەرەوەکان لەم برۆسە بۆ خاوێنکاری سووراو کەڵک وەربگرن.
قۆناغی 3: تونێر
دەتوانن بە ناوی یەکەمین قۆناغی چاودێری لە پێست کاتی شەو لە تونێر کەڵک وەربگرن. کاتی شەو هدنک وایان پێباشترە لە جۆرەکانی جیاوازی بەرهەمەکان بۆ پارازتنی تەندرووستی و سەلامەتی پێستی خۆیان کەڵک وەربگرن. داگری ئەسانسەکان، ئاوەکانی تایبەتی، یان سێرۆمی ئاوگەیێن ( ئاسید هیالۆرۆنیک). گەڵاڵەڕێژی ئەم مادانە بە جۆری گشتی بە جۆرێکە کە خۆراک و ڕێژەی Ph و شیکاری پێست ڕێکخستن بکرێت ( بە تایبەت بۆ ئە کەسانەی کە دەیانهەوێ خاوەنی پێستێکی چەور بن).
بە هۆی ئەمە کە ئەم مادانە یەکجار سووکن، وەک تونێر، پاسی شۆردنی ڕووخسار بەکاریان بێنن، ئەگەرکوو هەردووکیان بەکار دێنن، سەرەتا لە تونێر کەڵک وەربگرن. تونێر پتر بۆ خاوینکاری بەکار دەبردرێت کەچی ئەم مادانە پتر ڕۆڵی چارەسەرییان هەیە.
قۆناغی 4: مەڵهەمی (کرێم) چاو
مەڵهەمی چاو جگە لە پۆشێنەری قۆڵایی، لە پێستی هەستیاری چاو لە بەرامبەر بەرهەمەکانی دیکە چاودێری لە پێست، بەرگری دەکات. واباشرە بەر لە بەکار هێنانی هەر جۆرە مادەیەک، لەسەرەتادا مەڵهەمی چاو بەکاربێنن تاکوو لە پێستی ئەم شوینە لە بەرامبەر ئەم مادانەی کە ڕەنگە ببنە هۆی زیان و ناڕەحەتی، بەرگری بکرێت.
قۆناغی 5: سێرۆمەکانی چارەسەری، مەڵەم و دەسماڵی (کڵینکس) شێدار
پێست هەروەک ئەندامەکانی دیکەی جەستە کاتی شەو دەسپێدەکات بە نۆژەنی و چاکەسازی. بەم هۆیەوە زۆربەی شێوازەکانی چارەسەری ئامانجدار، وەک دەوایەکان (مەڵهەمی پەڵەکان)، مەڵهەمی ڤیتامین ئا، دەوایەکانی لاپەڕەهەڵگر (پاد و ماسک) و سێرۆمەکانی دژەپیری، لە کاتی شەو باشتر ئەنجام دەدرێن.
بەکارهێنانی زیدە لە ڕادەی ئەم بەرهەمانە، مەترسی زیانبەرکەوتنی پێست بەرز دەکەنەوە و ڕەنگە بە ئاکامی دڵخواز نەگەن. پلانڕێژی چاودێری لە پێست لە کاتی شەو بە پێی پێداویستەکانی پێستی خۆتان هەڵبژێرن، نەک بە پێی هەرچی لە بەر دەم دەستتان بوو بە کاری بینن. هێندێ جار تەنیا پێویستە ڕووخساری خۆتان بشۆرن، هندکی شێدار بکەن و پاشان بخەون.
قۆناغی 6: ماسکی ئاوگەیێن یان ڕۆنی ڕووخسار
ئەگەرکوو پێستی ئێوە وشکە، دەتوانن لە ماسکی ئاوگەیێن یان ڕۆنی ڕووخسار کەڵک وەربگرن. ئەم دوو پێکهاتەیە بەرهەمێکی نێوانین و هەر کاتێک کە پێستی ئێوە پێویستی بە ئاو گەیاندنێکی زۆرتر هەبێت، دەتوانن لە مادانە کەڵک وەربگرن
مرحلهی 7: شیدارکەرەوە یان مەڵهەمی شەو
هندک لە تاکەکان بۆ شەو و ڕۆژ لە یەک جۆرە مەڵهەم کەڵک وەردەگرن. کەچی شێارکەرەوەکانی تایبەتی شەو یان مەڵهەمەکانی شەوانە قورسترن و بە جۆرێک گەڵاڵەڕێژی کراون کە لە مەودای چەن کاتژمێرێک لە لایەن پێستەوە وەربگیرێن.
شێدارکەرەوە بە تایبەت شیدارکەرەوەکانی قورس کە لە کاتی شەو بەکاردەبردرێن، توێژێکی پارێزەر لە سەر پێست بەدیدێنێت تاکوو لە کاتی خەو لە لەکیسچوونی ئاوی پێست بەرگری بکات. کلیلی چارەسەری و پارازتنی سەلامەت و تەندرووستی پێست، چاودێری شیداری و ئاوی پێستە. ئەگرکوو لە شیدارکەروە کەڵک وەردەگرن لە قۆناغی کۆتایی واتە بەر لە خەو بەکاری بێنن چونکە پاشی بەکارهێنانی شیدارکەرەوەکان مادەکانی دیکە لە لایەن پێست وەرناگیرێن.
ئاگادار بن لە نێوان هەر قۆناغەی 5 خولەک چاوەڕوان بن. لە سەر زۆربە بەرهەمەکان نووراوە کە لە نێوان هەر قۆناغەیدا 5 بۆ 30 خولەک چاوەڕوان بن تاکوو مادەکان بە جوانی وەربگیرێن بەڵام ئایا هەمیشە کات هەیە بۆ ئەم کارە؟ ئەگەرکوو زۆر تووندی بگرن، ئەگەری هەیە ئەم قۆناغانە ئەنجام نەدەن. وریا و ئاگاداری پێستی خۆتان بن. لەبیرتان بێت کە ئێوە کەسایەتییەکی تایبەتن و هیچ کەسێک پێستی وەکێ ئێوەی نییە. جیا لە بیر و بۆچوونی پزیشکەکان، دەبێ بە شوێن ڕێگەیەک بکەون کە سەبارەت بە ئێوە کاریگەری هەبێت و ئاگادار بن کە لە گەڵ پێستی خۆتان هەمیسە بە بەزە و نەرم و نیان بن.
پوختە
بێگومان پارێزەری وچاودێری لە پێست یەکێک لە گرنگترین قۆناغەکانە کە دەتوانن بۆ هەبوونی پێستیکی باشتر ئەنجامی بدەن. ئەگەرکوو داگری ئەم کەسانەن کە زۆر گوێ بە تەندرووستی پێستی خۆیان نادەن، دەبێ ئاگادار بن کە بە تێپەڕ بوونی کات تووشی کێشەی زۆر دەبن کە زۆربەیان لە ئاکامی کەمترەخەمی خۆتان ڕوودەدەن. ڕەنگە بزانن کە چاودێری لە پێست قۆناغ ی زۆری هەیە و تەنانەت ئەگەرکوو هەر هەموویان ئەنجام نەدەن، باشترە گرنگترینەکەیان لەبیر نەکەن؛ بۆ نموونە بە هیچ جۆرێک بە سووراو وماکیاجەوە مەخەون.
ڕای بەکارهێنەر
Number of pending reviews7