
پڕۆتێزی مەمک
کاتی پێویست بۆ خوێندنەوە: ۳لەم نەشتەرگەرییە، پڕۆتێزێک لە ناو مەمک دادەنرێت تاکوو مەمکی تاک بە ئەندازە و ستاییلی دڵخوازی بگات. کەسانێک کە خوازیاری چاندنی پڕۆتێزن دەبێ لانی کەم 18ساڵیان تەمەن هەبێ، چوونکە مەمکەکان لە کاتی کۆتایی چاخی مێرمناڵی و کۆتایی 20 ساڵەییش هەروا خەریک گەورە بوونن. باوترین شێوەکانی پڕۆتێزی مەمک بریتینە لە پڕۆتێزەکانی خوێواوکی و پڕۆتێزەکانی سیلیکۆنی. کەچی هەردوویان چییەتی سیلیکۆنیان هەیە، بەڵام ناوەڕۆکیان جیاوزە . پڕۆتێزەکانی خوێواوکی پاشی دامەزران لە شوێنی مەبەست، بە شلاوکی خوێواوکی پڕ دەکرێن، بەڵام پڕۆتێزەکانی سیلیکۆنی لە پێشتر پڕ کراوتنەوە و پاشان لە شوێنی مەبەست دادەنرێن. زۆربەی ئافرەتەکان ڕەزامەندییان لە پڕۆتێزە سیکلیکۆنییەکان زۆرترە، چوونکە لە ئاستی پڕۆتێزە خوێواوکییەکان زاهیر و شێوەیەکی خۆکردتری بە مەمک دەدەن.
ماوەی کاتی چارەسەری
ڕەنگە تاک تاوەکوو چەن حەوتوو پاشی نەشتەرگەری هەست بە ماندوو بوون و ئازار بکات؛ کەچی پزیشک بۆ هێور کردنی ئەم ئێش و ئازارە دەواهایەک دەنوێنێ. گەڕانەوە بۆ سەر هەڵسووڕانی ڕۆژانە ڕەنگە 6 حەوتوو یا پتری پێ بچێت. جێگای ئاماژەیە کە تاک لەم ماوەیە دا نابێ خۆی بخاتە ژێر گووشارێکی زۆر.
پاڕاکڵینیکەکانی پەیوەندیدار
تاک بەر لە ئەنجام دانی ئەم نەشتەرگەرییە لە گەڵ پزیشکی خۆی سەبارەت بە خاڵەکانی هەبوو گفتوگۆ دەکات؛ ئەم خاڵانە داگری ستاییل، ئەندازە وشوێنی دامەزرانی پڕۆتێزەکان دەبێت. هەروەها ڕەنگە پێویست بێ تاک ئەزموونی جۆراوجر ئەنجام بدات
چاودێرییەکانی بەر لە نەشتەرگەری، ڕەوتی نەشتەرگەری، چاودێرییەکانی پاشی نەشتەرگەری
بەر لە نەشتەرگەری
تاک دەبێ لە دوو حەوتوو بەر لە نەشتەرگەری، لە ئاسپرین و هندک لە دەوایەکانی دژە ئیلتهاب کە دتوانن ببنە هۆی زۆرتر بوونی خوێنڕێزی، دووری بکات؛ بابەتی یەکەم بە هۆی کە ڕەوتی چاکەسازی وەدواوە دەخات و بابەتی دووهەم بە هۆی وەی کە دەتوانێ بۆ بێ هۆش کردنی نەخۆش کێشە درووست بکات.
ڕەوتی نەشتەرگەری
نەشتەرگەر بڕشتێک بەدی دێنێت بۆ وەی کە لەم ڕێگایەوە پڕۆتێزەکەی بباتە ناو مەمک. دەکرێ پڕۆتێزەکەی لە ڕێگای بن هنگڵ، ژێر مەمک و لە ڕێگای بڕشتێک لە بەشی دەرەوەی گۆی مەمک ببچێتە ناو لەش، ئەم بابەتانە دەبنە سەبەبکاری کەمترین ڕادەی شوێنی برینی نەشتەرگەری. شوێنی بەدی هێنانی بڕشتەکە و بردنە ناوی پڕۆتێزەکە بە ئەندازەی پڕۆتێزەکەی پەیوەندی هەیە و لە کەسێک بۆ کەسێکی تر جیاوازە. دەکرێ پڕۆتێزەکان لە ژێر تەنراوی مەمک یا ماسوولکەی مەمک دامەزرێنن. پاشی دامەزرانی پڕۆتێزەکان، شوێنی برینەکە تەقەڵ لێ دەدرێت.
ئەم نەشتەرگەرییە زۆرتر بە تێکەڵاوێک لە بێ هۆشی و بێ هەستی شوێنی ئەنجام دەدرێت. لە هندک لە بابەتەکان تاک بێ هەست دەکرێ و هێدیکەرەوەشی تێوەشان دەکرێت.
ئەم نەشتەرگەرییە ڕەنگە 1 کاتژمێری پێ بچێت؛ کەچی لە بابەتی سەختتر( وەک داچاندنی پڕۆتێزی مەمک هاوکات لە گەڵ لیفتی مەمک)، ڕەنگە کاتی نەشتەرگەری زۆرتری پێ بچێت.
پاشی نەشتەرگەری
لە حەوتووی یەکەمی پاشی نەشتەرگەری، تاک دەبێ لە خەوتنی لە سەر زگ و تەڕ کردنی شوێنی برینەکان خۆی بپارێزێت. پێشنیار دەکرێ هەتا 4 حەوتوو پاشی نەشتەرگەری لە وەرزش کردن و هەڵگرتنی ئەشیای قوورس دووری بکەن. ڕەنگە نەشتەرگەر داوا لە تاک بکات تاکوو چەن مانگی پاشی نەشتەرگەری مەمکدانی تایبەتی بە کار بێنێت.
خاڵەکانی گرنگ سەبارەت بە نەشتەرگەری
مەترسییەکانی ئەگەری ئەم نەشتەرگەییە بریتینە لە:
- بە تاڵ بوونی تەڕاوی پڕۆتێزەکان
- کەم و کوورتی زاهیری بە هۆی بتڵەکانی گووشارهێنەر
- پشت ئێشە
- مانەوەی شوێنی برین
- چڵک
نواندن بۆ
- کەسانێک کە مەمکەکانییان بە جۆرێکی جوان شێوەیان نەگرتووە
- کەسانێک کە خوازیاری وەن کە مەمکییان گەورەتر بێت
- کەسانێک کە ماستێکتۆمی مەمکییان ئەنجام داوە و هەنووکە پێویستیان بە چاکەسازی مەمک هەیە
- ئەم پیاوانەی کە خوازیاری گۆڕینی ڕەگەزی خۆیانن
ماوەی کاتی مانەوە لە نەخۆشخانە
ڕەنگە پێویست بە مانەوەی لە نەخۆشخانە هەبێ بەڵام لە زۆربەی بابەتەکان پێویست نییە.
ڕای بەکارهێنەر
Number of pending reviews7