
لیفتی مەمک
کاتی پێویست بۆ خوێندنەوە: ۲نەشتەرگەری لیفتی مەمک، کە بە ناوی ماستۆپێکسی دەناسرێت، جۆرێک لە نەشتەرگەرییە کە بۆ هەڵێنان و ڕێک کردنی ستاییلی مەمکی داکەوتوو کەڵکی لێ وەردەگیرێت. ئەم نەشتەرگەرییە زۆرتر بەرچاوی خاتونە حامیلەکانە( ئاوسەکان)، پڕؤتێزی مەمکی خۆیان دەرهێناوە یا زۆریان وەزن و قوورسایی کەم کردووە. تاک، دەبێ لە وەی تێبگات کە پاش نەشتەرگەری دەیهەوێت شیری بدات یا نەخێر، چوون لە هندک بابەتەکان گۆی مەمکی لە بۆری و دەمارەکانی شیر هێنەر جیا دەبێتەوە. کەچی، خاتونی زۆر هەن پاشی نەشتەرگەری توانیویانە شیری بدەن.
ماوەی کاتی چارە سەری لیفتی مەمک
یەک لیفتی ڕەسمی و گشتی ، لانی کەم 6 حەوتووی پێ دەچێت تا بە تەواوی چاک بێتەوە . ئەگەری هەیە جێگای برینی نەشتەرگەری هەتا یەک ساڵ بمێنێتەوە.
پاڕاکلینیکەکانی پەیوەندیدار لیفتی مەمک
بەر لە نەشتەرگەری مێژووی پزیشکی تاکەکە چاوپێکەوتن دەکرێت و تاک دەچێتە ژێر پشکنینی فیزیکی مەمک. هەروەها تاک ئەگەری هەیە پشکنینی و فەحسی مامۆگرافیش ئەنجام بدات.
چاو دێریەکانی بەر لە نەشتەرگەری ، ڕەوتی نەشتەرگەری، چاودێریەکانی پاشی نەشتەرگەری لیفتی مەمک
بەر لە نەشتەرگەری
نەشتەرگەر لە نەخۆشی دەوێت لانی کەم سێ حەوتوو بەر لە نەشتەرگەری خۆی لە خواردنی دەوا ودەرمانی شل کەرەوەی خوێن بپارێزێت. هەروەها پێشنیار دەکرێت نەخۆش کەسێکی لە گەڵ بێت تاکوو بیباتەوە هۆتێل یا ماڵێ.
ڕەوتی نەشتەرگەری
لیفتی مەمک بە شێوەی جۆراوجۆر بە ئەنجام دەگات. لە لیفتی مەمکی ڕێک و گونجاو: بڕینێک لە بەشی خوارەوەی مەمک تا گۆی مەمک لێ دەدرێت. ئەم شێوەیە لە لیفتی مەمک، دەتوانێ شوێنی نەشتەرگری بەرچاو بە جێ بێڵێت.
لە شێوەیێکی دیکەی نەشتەرگەری لیفتی مەمک، بڕینێک لە گۆی مەمکی بە دی دێنن و بەشێک لە پێست هەڵدەگیرێت؛ ئەو جار پێستی ماوە، دێتەوە سەر جێگای خۆی و بەم هۆیەوە مەمک ستاییلی جوانتر دەبێت. ئەم نەشتەرگەرییە جێگای برینێکی کەمتر بە جێ دێڵێت.
هەروەها دەتوانین بڕێنێک لە گۆی مەمک لێدەین و بیهێنین بۆ لای بەشی خوارەوەی مەمک ؛ ئەم شێوەیەش لە چاو شێوەی ڕێک و گونجاوی لیفتی مەمک شوێنی برینی کەمتر دەمێنێتەوە.
پاشێ لێدانی بڕێنەکە ،تەنراوی زیادیەکە هەڵدەگیرێت و گۆی مەمکی جێگای دەگۆڕدرێت . پە پێی وەی کە نەخۆش بیهەوێت پڕۆتێزی مەمکیش ئەنجام بدات، هندک لە نەخۆشخانەکان حازرن ئەنجامی بدەن.
ئەم نەشتەرگەرییە بە جۆری بێهۆشی گشتی ئەنجام دەدرێت
پاشی نەشتەرگەری
لە چەن ڕۆژی سەرەتایی پاشی نەشتەرگەری، پێویستە نەخۆش لە دەوا و دەرمانەکانی نواندراو کەڵک وەربگرێت و خۆی لە: خۆ لە بەر یێك بردن، داهاتنەوە و هەڵگرتنی شتی قوورس بپارێزێت. کاتی خەو، نەخۆش دەبێ لە سەر پشت یا کەلەکە بخەوێت بۆ وەی کە فشار و زەخت بۆ مەمک نەیێت. هەروەها 1 هەتا 2 حەوتوو لە هەڵسووڕانی زایندەیی خۆی بپارێزێت
خاڵەکانی گرنگ سەبارەت بە نەشتەرگەری لیفتی مەمک
ئەم نەشتەرگەرییە بۆ تاکەکانی ژێرەوە پێسنیار ناکرێت:
- تاکەکانی جگەرە کێش
- تاکەکانی خاوەنی زیادی وەزن و قوورسایی
مەترسییەکانی ئەگەری ئەم نەشتەرگەرییە بریتینە لە:
- خوێنڕێزی
- چڵک
- مانەوەی شوێنی برین
- ئیلتەهاب
- زیان بە دەمارەکان
نواندن بۆ
- داکەوتوویی مەمک
- کێشراوی پێستی مەمک
ماوەی کاتی بەستەری( لە جێ دا کەوتن)
نەخۆش بۆ ماوەی 1 یا 2 رۆژ لە نەخۆشخانە لە جێ دەکەوێت.
ڕای بەکارهێنەر
Number of pending reviews7