
نەشتەرگەری گچکە کردنەوەی مەمک
کاتی پێویست بۆ خوێندنەوە: ۲نەشتەرگەری گچکە کردنەوەی مەمک کە پتر بە ناوی مامۆپلاستی دەناسرێ، جۆرەک لە نەشتەرگەرییە کە بە مەبەستی گچکە کردنەوە و ستایل پێدان بە مەمک ئەنجام دەدرێت و داگری وەدەرنای تەنراوەکانی چەوری و لوویی دەبێت. نەشتەرگەری گچکە کردنەوەی مەمەک کاتێک دەبی ئەنجام بدری کە مەمکەکان ماوەی گەورەبوونییان تەواو بووبێت واتە کۆتایی دەورەی مێرمناڵی و سەرەتاکانی بیست ساڵەیی. پێشنیار دەکری کە ئەم نەشتەرگەرییە پاشی دووگیان بوون ئەنجام بدەرێ چوونکە لەم دەورەیە تەنراوەی مەمک گۆڕانکاری بە سەر دا دەکرێ.
کەسانێک کە مەمکییان زۆر گەورەیە، دەتوانن بە ئەنجام دانی ئەم نەشتەرگەرییە لە گوشاری سەر پشت و ملی خۆیان کەم بکەنەوەی و بەخۆداپەرمی خۆیان پتر بکەن.
لەم نەشتەرگەرییە چەوری و پێستی زیادی هەڵدەگیرێت و ڕەنگە شوێنی گۆی مەمکی بگۆڕدرێت. هەروەها ڕەنگە بۆ وەدەرنانی چەوری مەمک لە لیپۆساکشێن کەڵک وەربگرن.
ماوەی کاتی چارەسەری
ڕەوتی چاکەسازی ڕەنگە 6 بۆ 8 حەوتووی پێ بچێت.لانی کەم 6 حەوتوو کات پێویستە کە ئیلتهاب و هەڵماسیوی مەمک تاکوو ڕادەیەک کەم بێتەوە کە مەمک نەرم و خۆکرد ببێتەوە. پتر پاشی 2 بۆ 3 حەوتوو تەقەڵەکان دەکرێنەوە.
پاڕاکڵینیکەکانی پەیوەندیدار
بەر لە نەشتەرگەری پزیشک مێژووی پزیشکی تاک پشکنین و چاوپێکەوتن دەکات و مەمکی تاک ئەندازە دەگرێ. هەروەها ڕەنگە ئەنجام دانی فەحس و ئەزموونیش پێویست بێت.
چادێرییەکانی بەر لە نەشتەرگەری، ڕەوتی نەشتەرگەری، چاودێرییەکانی پاشی نەشتەرگەری
بەر لە نەشتەرگەری
ڕەنگە داوا لە تاک بکەن کە تاکوو بەر لە نەستەرگەری دەوای وەک ئاسپرین بەکار نەهێنێت و دوو حەوتوو بەر نەشتەرگەری خۆی لە جگەرە و ئەلکوول بپارێزێت. هەروەها ڕەنگە داوا لە تاک بکەن تاکوو لە ڕۆژی نەشتەرگەری لە خواردن و خواردنەوە خۆی بپارێزێت.
ڕەوتی نەشتەرگەری
ئەگەری هەیە بڕشتەکەی لە لای گۆی مەمک بەدیبێنن. شوێنی برینی ئەم بڕشتە ڕەنگە پاشان بمێنێتەوە. هەروەها ڕەنگە بڕشتەکەی لە گۆی مەمکی تاکوو خوارەوەی مەمک درێژ بکەنەوە.
پاشی بەدی هێنانی بڕشت، چەوری و تەنراوی زیادی جیا دەکرێتەوە. لە هندک بابەت، پێویستە گۆی مەمکی شێوەی پێ بدرێت و یا جێگۆڕ بکرێ و چەل وا هەیە بۆ وەردەرنانی چەوری لە لیپۆساکشێن کەڵک وەربگیرێت. پاشی وەدەرنای چەوری و تەنراوە زیادی شوێنی بڕشتەکە تەقەڵ لێ دەدرێت.
ئەم نەشتەرگەرییە بە جۆری بێ هۆشی ئەنجام دەدرێت بەڵام لە نەشتەرگەری سووک ئەگەری هەیە لە بی هەستی شوینی کەڵک وەربگرن، ئەم نەشتەرگەرییە ڕەنەگە لە 2 بۆ 3 کاتژمێری پێبچێت.
پاشی نەشتەرگەری
پێویستە تاک پاشی نەشتەگەری کەسێکی لە گەڵ بێت بۆ وەی کە تاکوو دوو ڕۆژی سەرەتایی چاودێری بکات. هەروەها دەبێ لە سەرف کردنی دەوای ئاسپرین خۆتان بپارێزن مەگەر ئەوەی کە پزیشک ڕیگەتان پێ بدات بۆ بەکار هێنانی. لە کۆتایی دا بی گومان دەبێ لە جگەرە و دووکەڵ دووری بکەن چوون دەبێتە هۆکاری وەپاش کەوتنی ڕەوتی چاکەسازی.
خاڵەکانی گرنگ سەبارەت بە نەشتەرگەری
ئەم نەشتەرگەرییە بۆ تاکەکانی ژێرەوە پێشنیار ناکری:
- تاکەکانی جگەرە کێش
- تاکەکانی جەوان کە ماوەی گەورە بوونی مەمکییان تەواو نەبووە
- کەسانێک کە زۆری کێش و قوورساییان هەیە
- ئافرەتانێک کە مەبەستییان دووگیان بوونە
مەترسییەکانی ئەگەری ئەم نەشتەرگەرییە بریتینە لە
- چڵک کردن
- خوێنڕێزی
- شینهەڵگەڕان
- مانەوەی شوینی برین
- زیان بە دەمارەکان
- نەبوونی ڕەزامەندی لە ئاکامی نەشتەرگەری
- کێشە لە شیردان
نواندن بۆ
- گەورەیی زیادە لە ڕادەی مەمک
- مەمکی شۆڕ
- چارەسەری ئازاری پشت بە هۆی قوورسایی مەمکەکان
ماوەی کاتی لە جێدا کەوتن
1 بۆ 2 ڕۆژ.
ڕای بەکارهێنەر
Number of pending reviews7