
لیفتی برۆ (لیفتی نێوچاوان)
کاتی پێویست بۆ خوێندنەوە: ۲لیفتی برۆ کە بە ناوی لیفتی نێوچاوانیش دەناسرێت، جۆرێک لە نەشتەرگەرییە کە بە مەبەستی چاکەسازی داچۆڕاوی پێستی نێوچاوان، برۆیەکان و پێلک و مژۆڵکی سەرەوە ئەنجام دەدرێت. بە ئەنجام دانی نەشتەرگەری لیفتی برۆ ، چاوی تاک ، گەورەتر دێتە بەر چاو و گورژی و چرچی پێستی تەواو دەبێت و کەواتە تاک، زاهیر و شەماییلێکی لاوتر و جەوانتری دەبێت.
ماوەی کاتی چارەسەری
ماوی کاتی کە پێویستە بۆ گەڕانەوە بۆ سەر ئیش و لێخووڕینی ماشێن و سەیارە ، زۆرتر پەیوەندی بە خودی تاک هەیە. پێشنیار دەکرێت هەر کاتێک کە تاک هەستی کرد دەتوانێت بگەڕێتەوە سەر ئیش و کاری خۆی، بگەڕێتەوە سەر ئیش و کاری خۆی. هەروەها پێشنیار دەکرێت تاک، هەتا 3 حەوتوو لە وەرزش کردن خۆی بپارێزێت. باشتر وایە سەبارەت بەم بابەتانە لە گەڵ نەشتەرگەر گفتو گۆ بکات.
پاڕاکڵینیکەکانی پەیوەندی دار
بەر لە نەشتەرگەری لیفتی برۆ مێژووی پزیشکی تاک چاو لێ دەکردرێت و ئەزموونی فیزیکی لێ وەردەگیرێت. ئەم ئەزموونانە داگری ئەندازە گرتنی چێهرە دە حاڵەتی چاوی بەستراو و چاوی ئاوەڵایە.
چاودێرییەکانی بەر لە نەشتەرگەری، ڕەوتی نەشتەرگەری، چاودێرییەکانی پاشی نەشتەرگەری
بەر لە نەشتەرگەری :
ڕەنگە داوا لە تاک بکەن خۆی لە جگەرە کێشان بپارێزێت و لە دوایەکانی تایبەتی وەک ئاسپرین، دەوایەکەنی دژە ئیلتەهاب و دەوایەکانی گیاهی دوور بێتەوە. هەروەها پێویستە تاک کەسێکی لە گەڵ خۆی بێنێت بۆ وەی کە تاکوو هۆتێل هاوڕێیی بکات و شەوی یەکەم لە گەڵی نێت.
ڕەوتی نەشتەرگەری:
شێوەی سەرەتایی ئەم نەشتەرگەرییە بەم جۆرەیە کە بڕشتێک لە سەر خەتی شین بوونی مۆ لێدەدەن و لە ڕێگای ئەم بڕشتە پێستی زیادی وەدەردەنرێت؛ ئەم جار پێستی ماوە ، دەکێشرێت و دێتەوە سەر شوێنی خۆی. پاشی جێگر بوونی پێست، شوێنی بڕدراو تەقەڵ لێ دەدرێت.
شێوەیێکی دی هەیە کە نەشتەرگەر ، چەن بڕشتی گچکە لێدەدات و لە ڕێگای ئەم بڕشتانە بۆڕیێک کە کامێرایێکی پێوەیە ، دەچێتە ژووری لەش و ئامیێرەکانی دی نەشتەرگەری بەم شێوەیە دەچنە ژوور و پاش تەواو بوونی نەشتەرگەری شوێنی بڕدراو تەقەڵ لێ دەدرێت.
ئەم نەشتەرگەرییە بە جۆری بێ هەست کردنی شوێنی یا بێ هۆشی ئەنجام دەدرێت و 1 هەتا 2 کاتژمێری پێ دەچێت .
پاشی نەشتەرگەری
پێویستە پاشی نەشتەرگەری لیفتی برۆ و لە کاتی پشو دان و حەسانەوە، سەر ڕوو بە سەرێ بێت و دەوایەکانی نواندراو سەرف بکرێن. هەروەها پێویستە لە کۆمپرێس بۆ کەم کردنەوەی ئیلتەهاب کەڵک وەربگیرێت و گوشارێکی زۆر بۆ چاو نەیێت.
خاڵەکانی گرنگ سەبارەت بە نەشتەرگەری
ئەم نەشتەرگەرییە بۆ تاکەکانی ژێرەوە پێشنیار ناکرێت:
- کەسانێت کە خەتی شین بوونەوەی موویان گەڕانەویێکی زۆری هەبووە
- کەسانێک کە تووشی کێشەکانی سەلامەتینە
- کەسانێک کە زۆر جگەرە دەکێشن
مەترسییەکانی ئەگەری ئەم نەشتەگەرییە بریتینە لە:
- چڵک
- مانەوەی شوێنی برین
- زیان بە دەماری عەسەبی
- سەختی لە کاتی جۆڵاندنی برۆیەکان
- شین هەڵگەڕاوی
- خوێنڕێزی
نواندن بۆ
- کەم کردنەوەی گۆرژی و چرچی نێوچاوان
- هێنانە سەری برۆ یا مژۆڵکەکانی کە حاڵەتی داکەوتووییان هەیە
ماوەی کاتی مانەوە
ڕەنگە تاک یەک رۆژ لە نەخۆشخانە بمێنێتەوە ؛ کەچی هندک لە بابەتەکان پێویستی بە مانەوەی نیە وهەمان رۆژ، پاشی ناشتەرگەری بەرایی دەبن .
ڕای بەکارهێنەر
Number of pending reviews7