وەدەرنانی چەوری کوڵمە
کاتی پێویست بۆ خوێندنەوە: ۲وەدەرنانی چەوری کوڵمە بریتیە لە وەدەرنانی لاپەڕێک لە چەوری لە بەشی خوارەوەی کوڵمە بە مەبەستی جوانکاری و کەم کردنەوەی هەڵمووسانی کوڵمە. ئەم لاپەڕانەی چەوری لە هەر دوو لای چێهرە بوونیان هەیە و لە نێو چاوان ڕا دەست پی دەکەن و دەگەنە بە کوڵمە. لاپەڕەکانی ئاماژە پێکراو لە نێوان ماسوولکەکانی چێهرە کە بۆ جووتنی خواردەمەنی کەڵکییان لێ وەردەگرن بوونیان هەیە.
چەن ها بۆچوون بۆ کاریگەری ئەم لاپەڕانە بوونیان هەیە؛ یەکێک لەم بۆچوونانە ئەمەیە کە بۆ جووتنی خواردەمەنی کەڵکیان هەیە و لە هندک لە ماسوولکەکانی دەموچاو بەر گری دەکات . کەچی وەدەرنانی ئەم لاپەڕانە لە کار کردنی چێهرە و کوڵمە کاریگەریان نیە و تەنیا لە سەر زاهیری چێرە کاریگەری هەیە
هەڵمووسانی کوڵمە بە هۆی هەبوونی ئەم لاپەڕەی چەوری، پەیوەندی بە کێش و دەمگرتنەوەی تاکەکان نییە و سەرچاوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەر ژێنێتیکی تاک. بە وەدەرنانی ئەم لاپەڕە کوڵمەکان جوانتر دەبن و چێهرە زاهیرێکی باشتر بە خۆی دەگریت.
ماوەی کاتی چارەسەری
تاک پاشی تێپەڕبوونی 2 حەوتوو شایەتی بینینی نیشتنەوەی هەڵماسیوی خۆی دەبێت و 2 بۆ 4 مانگ کات پێویستە تاکوو ئاکامی کۆتایی ئەم نەشتەرگەرییە بە دیار کەوێت.
پاڕاکڵینیکەکانی پەیوەندی دار
بەر لە ئەنجامی ئەم نەشتەرگەرییە داوا لە تاک دەکەن فەحس و ئەزموونی وەک ئەزموونی خوێن ئەنجام بدات.هەروەها ڕەنگە ئەزموونی دیکەش پێویست بێت کە پزیشک سەبارەت بە وان ئێوە ئاگاداردەکاتەوە.
چاودێرییەکانی بەر لە نەشتەرگەری، ڕەوتی نەشتەرگەری، چاودێرییەکانی پاشی نەشتەرگەری
بەر لە نەشتەرگەری
ڕەنگە داوا لە تاک بکەن بەر لە نەشتەرگەری خۆی لە خواردن و خواردنەوە بپارێزیت و لە دەوا و دەرمانەکانی وەک ئاسپرین و دژە ئیلتەهاب دووری بکەن.
ڕەوتی نەشتەرگەری
بڕشتێک لە بەشی ژووری کوڵمە لێدەدرێت و چەوریەکان وەدەردەنرێن. بە هۆی وەی کە ئەم بڕشتانە لە ژووری زار لێ دەدرێن ، هێچ جۆرە شوێنێکی برین بە دیار ناکەوێت. پاشی وەی کە چەوری کوڵمە وەدەرنرا شوێنی بڕشتەکان تەقەڵ لێ دەدن و قەپات دەکرێن.
ئەم نەشتەرگەرییە زۆرتر بە جۆری بێ هەستی شوێنی ئەنجام دەدرێت و 1 کاتژمێری پێ دەچێت.
پاشی نەشتەرگەری
پاشی ئەنجام دانی ئەم نەشتەرگەرییە ،دەوا ودەرمانی دژە ئیلتەهاب وهێدیکەرەوە بۆ تاک دەنوێندرێت و کە پێویستە تاک کەڵکیان لێوەربگرێت .
خاڵەکانی گرنگ سەبارەت بە نەشتەرگەری
مەترسییەکانی ئەگەری سەبارەت بەم نەشتەرگەرییە بریتینە لە:
- زیان بە دەمارەکان
- چڵک
- ناڕەزامەندی لە ئاکامی نەشتەرگەری
نواندن بۆ
- کەسانێک کە کوڵمەوی هەڵمووساو و گەورەیان هەیە
ماوەی کاتی مانەوە
پێویستی بە مانەوەی شەوانەی نەخۆشخانە نییە
ڕای بەکارهێنەر
Number of pending reviews7