ڕاوێژکاری خۆڕایی
پڕۆتێزی بەلەک و لەتەری پێ

پڕۆتێزی بەلەک و لەتەری پێ

کاتی پێویست بۆ خوێندنەوە: ۲

پڕۆتێزی لەتەری پێ جۆرێک لە پڕۆتێزە کە بە مەبەستی چاکەسازی بەشی خوارەوەی پێ ئەنجام دەدرێت. ڕەنگە تاکەکان بە هۆی بەر کەوتنی زیان یا نەخۆشی یا تێکەڵاوێک لەم دوویانە تووشی گچکەیی لاقیان بن . یەکێک لە باشترین شێوەکانی چارەسەری کەم و کورتی لەتەری پێ و گەییشتن بە زاهیری جوان، کەڵک وەرگرتن لە پڕۆتێزەکانی پێیە.

لە چاوی هندک لە تاکەکان، نەشتەرگەری پڕۆتێزی لەتەری پێ لە جوملەی نەشتەرگەرییەکانی چاکەسازی جێ دەگرێ. بەڵام ئەم نەشتەرگەرییە مسۆگەری و کاریگەری لە سەر چاک بوونەوە و گەڕانەوەی هەڵسووڕانی کاری پێ نییە ؛ تەنیا قازانجی ئەنجامی ئەم نەشتەرگەرییە گەییشتن بە جوانکاری لاق و لەتەرە.

ماوەی کاتی چارەسەری

تاک 3 حەوتوو پاشی نەشتەرگەری دەتوانێ بگەڕێتەوە سەر کار و هەڵسووڕانی خۆی.هەر وەها پێویستە تاکوو 3 حەوتوو پاشی نەشتەرگەری لە هەڵگرتنی ئەشیای قوورس ، ڕاوەستانی سەر پێ و ڕێگا ڕۆییشتن وپیاسەی زۆر پارێزێ بکات.

پاڕاکڵینیکەکانی  پەیوەندیدار2124

ڕەنگە پێویست بێت تاک بەر لە ئەنجامی نەشتەرگەری ئەزموونی وەک ئەزموونی خوێن و ئەزموونی سەبارەت بە شوێنی مەبەست ئەنجام بدات.

چاودێریەکانی بەر لە نەشتەرگەری، ڕەوتی نەشتەرگەری، چاودێریەکانی پاشی نەشتەرگەری

بەر لە نەشتەرگەری

پێویستە تاک 1 مانگ بەر لە ئەنجامی نەشتەرگەری خۆی لە جگەرە کێشان بپارێزێت و لانی کەم 2 حەوتوو  بەر لە ئەنجامی نەشتەرگەری، لە بتڵەکانی ئۆمێگا 3، دەوایەکانی دژە ئیلتهاب، شل کەرەوەکانی خوێن و دەمنۆشەکانی گیایی دووری بکات.

ڕەوتەی نەشتەرگەری

نەشتەرگەری پڕۆتێزی لەتەری پێ هاوشێوەییێکی زۆری بە جۆرەکانی تری پڕۆتێز هەیە . تاکەکان دتوانن یەک یا دوو پڕۆتێزی لە لاقی خۆیان دانێن. لاقەکەکانی تاک بەر لە نەشتەرگەری ئەندازەگیری دەکرێن و پڕۆتێزەکان بە پێی ئەندازە ڕادان دەکرێت و ئێستێرلیزە دەکرێت.

پاشی وەی کە دەوای بێ هۆشی کاریگەری خۆی دەست پێ کرد، بڕشتی گچکە لە شوێنی پڕچرچی پشتی چۆک لێدەدرێت . ئەم جارە بە کەڵک وەرگرتن لە ئامێری تایبەتی، بۆشاییێک لە نێوان فاسیا و تەنراوی ماسوولکەیی ژێری بە دی دێت. ئەم بۆشاییە دەبێ تا ئەو ڕادەیە گەورە بێت کە پڕۆتێزەکان جێگایان ببێتەوە، بەڵام لە هەمان کات دەبێت ئەوەندە گچکەش بێت کە پڕۆتێزەکان لە شوێنی خۆیان جۆڵەی نەکەن. پاشی دمەزراندنی پڕۆتێزەکان، پزیشک  چاوپێکەوتنی پێی تاک دەکات. ئەگەرکو ئاکامی دڵخواز بەدی هاتبێت، شوێنی بڕشتەکە تەقەڵ لێ دەدات . ئەگەر ئاکامی دڵخواز بەدی نەهاتبوو، نەشتەرگەر دەتوانێ شوێن و ئەندازەی پڕۆتێزەکان بگۆڕێت تاکوو ئاکامی دڵخواز بە دی بێت و. ئەم جار شوینی برینەکە دەورپێچ دەکرێت و دبەسترێت .

نەشتەرگەری پڕۆتێزی لەتەری پێ بە جۆری بێ هۆشی ئەنجام دەدرێت و 1 بۆ 2 کاتژمێری پێدەچێت.

پاشی نەشتەرگەری

لە ماوەی 12 کاتژمێری سەرەتایی پاشی نەشتەرگەری لاقی تاک دەبێ ڕوو بە سەرێ ڕاوەستاو بکرێ. دەورپێچی گوشار هێنەریش دەبێ بۆ ماوەی 5 حەوتوو سەرەتایی پاشی نەشتەرگەری لە سەر پێ بمێنێتەوە. جێگای ئاماژەیە دەبێت داب و دەستوورەکانی پزیشک ئەنجام بدرێن و لاقەکانیش ڕۆژانە ماساژ بدەن.

خاڵەکانی گرنگ سەبارەت بە نەشتەرگەری

مەترسییەکانی ئەگەری ئەم نەشتەرگەری بریتینە لە

  • ڕوو دانی بتڵی گوشارهێنەر
  • چڵک
  • مانەوەی شوێنی برین
  • خوێنڕێزی شوێنی برین
  • نەبوونی هاوسەنگی

نواندن بۆ

  • کەسانێک کە داخوازی چاکەسازی زاهیری لاقی خۆیانن.

ماوەی کاتی مانەوە

تاک بۆ ماوەی 1 ڕۆژ لە نەخۆشخانە دەمێنێتەوە.

background-svg

وردەکاری خەرج ومەخاریج

ژمارەی هاوڕێیان

1

پرسیارەکانی دووپاتەکراو

ئایا شوێنی برین دەمێنێتەوە؟

بەڵێ، بەڵام ئەم شوێنانە لە نێوان چرچی وگورژی چۆک دا بوونیان هەیە و نابیندرێن.

پاشی تێپەڕ بوونی چە ماوەیێک دەتوانم وەرزش بکەم ؟

پاشی 8 حەوتوو دەتوان هەر جۆرە وەرزشێکی حەزتان لێیە ئەنجامی بدەن .

ئایا دەکری نەشتەرگەری پڕۆتێزی لەتەری پێ هاوکات لە گەڵ جۆرەکانی تری نەشتەرگەری ئەنجام بدرێت؟

بەڵێ، داگری ئەم بابەتانە دەکرێ بە لیفتی ڕان، لیپۆساکشێن و سرینەوەی سللۆلیت ئاماژە بکەین.

ڕاوێژکاری پزیشکی سەر هێڵی های مێد، ئێوە یارمەتی دەدا کە بە زووترین کاتی گونجاو لە پزیشکەکانی لێزانی ئێرانی سەبارەت بە نیشانەکانی نەخۆشی، ڕاوێژکاری خۆڕایی وەربگرن و بە پێی پێویست لە خزمەتەکانی چارەسەری بە ئەژماری ئێمە کەڵک وەربگرن. هەروەها ئێوە دەتوانن بە ناردنی بەڵگەکانی پزیشکی و چارەسەری خۆتان (بە پێی هەبوونییان) پزیشکەکانی ئێمە لە خێراتر کردنی دۆزینەوەی کێشە و نەخۆشی یارمەتی بدەن.

ئێوە دەتوانن لە سەر هێل لە خزمەتەکانی ڕاوێژکاری خۆڕایی (بە لاش) های مێد بەرژەوەندی و کەڵک وەربگرن.

* هەڵبژاردنی جۆری چارسەری:
    * ناو و ناسناو
    ژمارەی پەیوەندی :
    ئیمەیل
    هەڵوێستی ئێوە بۆ گرووپی چاودێری بەڕێوبەران

    WeCreativez WhatsApp Support
    ئایا پرسیارتان ھەیە؟
    ئایا پرسیارتان ھەیە؟