
نەشتەرگەری کاتاراکت(ئاوی سپی)
کاتی پێویست بۆ خوێندنەوە: ۲کاتاراکت یا ئاوی سپی، پەڵەی ماتن کە بە هۆی زۆر بوونی تەمەن لە سەر عەدەسەی چاو پەیدا دەبن.نەخۆشانێک کە بە هۆی کاتاراکت، تووشی کەم بوونی بینایی وهەستیاری بە نوور دەبن، پێویستیان بە نەشتەرگەرری کاتاراکت دەبێ. ئەم نەشتەرگەرییە داگری وەدەرنانی لەنزی خۆکردی چاو و جێگۆڕینی بە لەنزێکی دەسکرد دەبێ.
ماوەی کاتی چارەسەری
ڕەنگە تاکوو چەن ڕؤژ زیانەکانی لایەنی ئەم نەشتەرگەریە، وەک تاری بوونی بینایی، دووبینی و سوور بوونی چاو ئەزموون کەن . ئەم زیانە لایەنییانە زۆرتر پاشی چەن ڕۆژ تەواو دەبن، بەڵام چاکەسازی گشتی ڕەنگە لە 4 هەتا 6 حەوتووی پێ بچێت
پاڕاکڵینیکەکانی پەیوەندیدار
بەر لە نەشتەرگەری، ڕەنگە پزیشک وێنەیەکی ئۆڵتراسۆن هەڵبگرێتەوە تاکوو حاڵەت و ئەندازەی چاوی ئێوە پشکنین بکات و بە پێی پێویست، ئێوە بۆ دامەزراندنی عەدەسەیەکی ناو چاوی ئامادە بکات.
چاودێرییەکانی بەر لە نەشتەرگەری، ڕەوتی نەشتەرگەری، چاودێرییەکانی پاشی نەشتەرگەری
بەر لە نەشتەرگەری
لە ڕۆژەکانی بەر لە نەشتەرگەری، ڕەنگە داوا لە تاک بکەن لە سەرف کردنی هندک لە دەوایەکان خۆی بپارێزێت و لە قەترە و تنؤکەکانی ئانتیبیۆتیکی کەڵکوەربگرێت بۆ وەی کە لە مەترسییەکانی چڵک کردن بەرگری بکای. پێشنیار دەکرێ نەخۆش کەسێک لە گەڵ خۆی بێنێت بۆ وەی کە پاشی نەشتەرگەری هاوڕێی بێت و ئاگاداری لێ بکات، چوونکە نەخۆش لەم ماوەیە دا بیناییەکی باشی نییە.
ڕەوتی نەشتەرگەری
پزیشک چەن تنۆکە و قەترەی لە چاوی تاک دەکات بۆ وەی کە گلێنەی چاوی فرەوان و گەورە بێت. ئەمجارە لە بێ هەست کەرەوەیەکی شوێنی کەڵک وەردەگرێت و بە پێی پێویست، دەوای هێدی کەرەوەشی پێ دەدرێت. بڕشتێکی گچکە لە سەر چاو لێ دەدرێت، عەدەسەی خۆکردی چاو دەردێت و زۆرتر عەدەسەیەکی جێگر کە بە ناوی عەدەسەی ناوچاوی دەناسرێت دەچێتە جێگای عەدەسەی خۆکردی چاو. ئەم نەشتەرگەرییە زۆرتر بە جۆری بێ هەستی شوێنی ئەنجام دەدرێت و 30 بۆ 45 خولەکی پێ دەچێت.
پێشنیار دەکرێ کە تاک کەسێک لە گەڵ خۆی هاوڕی بکات بۆ وەی کە تاکوو شوێنی مانەوەیان یارمەتی بدات؛ هەروەها جێگای ئاماژەیە کە تاک ناتوانێ بە جوانی کەڵک لە چاوی خۆی وەربگرێت. تاک دەبی خەریک پشوو دان بێت و قەترە و دەوایەکانی نواندراو بە کار بینێت تاکوو ئەگەری چڵک کردن لە چاوی کەم بێتەوە. نەخۆش نابی دەست لە چای خۆی بدات و هەروەها ڕەنگە تاکوو یەک ڕۆژ پاشی نەشتەرگەری، پێویستی بە بەستی چاو هەبێت.
خاڵەکانی گرنگ سەبارەت بە نەشتەرگەری
ئەم نەشتەرگەرییە بۆ کەسانیک کە تووشی نەخۆشییەکانی تری چاوینە پشنیار ناکرێ.
مەترسییەکانی ئەگەری ئەم نەشتەرگەرییە بریتینە لە :
- چڵک کردنی چاو
- هەڵماسینی کاژە و تۆڕینەی چاو
- خوێنڕێزی
- گلۆکۆم (ئاوی ڕەش)
- ئیلتهاب
- لێکبڕاوی تۆڕینە
نواندن بۆ
ئاوی سپییەکانی کە بۆ بینایی کێشەیان درووست کردووە.
ماوەی کاتی لە جێ کەوتن
پێویستی پێ نییە.
ڕای بەکارهێنەر
Number of pending reviews7