
ئیمپلەنتی ددان
کاتی پێویست بۆ خوێندنەوە: ۲ئیمپلەنتی ددان شتێکی وەکوو بڕغییە کە لە ناو ئێسکی شەویلکە تووند دەبن و جێگای ئێسکی خۆکرد دەگرێتەوە. ئیمپلەنت وەکوو ڕیشەی ددان کەڵکی هەیە و پاشی ماوەیەک، ئیمپلەت لە گەڵ ئێسکەکە پەیوەند دەگری و لە جێگای خۆی قایم دەبێت. ئیمپلەنتی ددان بۆ کەسانیک گونجاوە کە ددانەکانی خۆیان لە دەست داوە و لە دوای ڕێچارەیەکی هەمیشەیینە تاکوو بتوانن زاهیری خۆیان باشتر بکەن و بە هاسانی قسان بکەن و چێشتی بخۆن.
ماوەی کاتی چارەسەری
پتر ئیمپلەنت لە ئێسکی شەویلکە وەسڵ دەکرێ و 6 حەوتوو بۆ 6 مانگ کاتی پێ دەدرێت تاکوو پەیوەند دەبن پێکەوە.کە واتە ئیمپلەنت ناچێتە ژێر گوشاری جووتنی خواردەمەنی و ئەگەری ڕوودانی کێشە کەم دەبێتەوە. پاشی وەی کە ئیمپلەنت لە شوێنی خۆی جێگر و قایم بوو، ددانپزیشک ددانی دەسکرد ئامادە دەکات کە لە سەر ئیمپلەنتەکە دایمەزرێنێت (ئێباتمێنت بەشێکە کە دەبێتە هۆکاری پەیوەند دانی ددان و ئیمپلەنتەکانی).
پاڕاکڵینیکەکانی پەیوەندیدار
جێگای ئاماژەیە کە بەر لە هەوڵدان بۆ ئەنجام دانی ئەم نەشتەرگەرییە، پیویستە پشکنینێکی ڕێک و پێک لە سەر نەخۆش ئەنجام بدریت. ددانپزیشک داوا لە تاک دەکات وێنەکانی ئیشاعەی ئیکسی شەویلکە و ددانی خۆی تەحویل بدات.
چاودێرییەکانی بەر لە نەشتەرگەری، ڕەوتی نەشتەرگەری، چابودێرییەکانی پاشی نەشتەرگەری
بەر لە نەشتەرگەری
ئەگەری وەی هەیە کە داوا لە تاک بکەن بەر لە نەشتەرگەری خۆی لە خواردن و خواردنەوە بپارێزیت و لە دەوایەکانی وەک ئاسپرین و دژە ئیلتهاب دووری بکات.
ڕەوتی نەشتەرگەری
بۆ جیگرکردنی ئیمپلەنتەکان پێویستە سەرەتا پزیشک تەنراوی پوک وەلانێت. ئەم کارە بە چەن شێواز بە ئەنجام دەگات بەڵام ئاکامەکانییان هاوشێوەیە و لە کۆتایی دا دەردەستی بە ئێسکی شەویلکە مەبەستە. پاشان پزیشک بە چەن جۆر مەتە، کونێک لە ئێسکی شەویلکە بەدی دێنێت وگەورەتری دەکات. پاشی وەی کە کونەکە بە ئەندازەی مەبەست گەیشت. ئیمپلەت بە گوشار لە سەر جێگای خۆی جێگر دەبێت. ئێستا ئێباتمێنتێکی کاتی لە سەر ئیمپلەنتەکان سوار دەبێ و بە پێی پێویست، پوک تەقەڵی لێ دەدرێ. کاتێک کە ئیمپلەنت بە یەکجاری لە شوینی خۆی جیگر بوو، ئێباتمێنتی کۆتایی و ددانە دەسکردەکان لە سەری سوار دەبن.
ئەم نەشتەرگەرییە بە جۆری بێ هەست کردن بە ئەنجام دەگات (بەڵام ڕەنگە بە تەکلیف و خەرجیکی پتر بە جۆری بی هۆشیش ئەنجام بدریت) و ڕەنگە 45 خولەکی پێبچێت؛ کەچی بە پێی وەی کە ددانەکانی زۆرتر بن، رنگە کاتیکی زۆرتری پێ بچێت.
بەر لە نەشتەرگەری
پاشی تەواو بوونی ئەم نەشتەرگەرییە پێشنیار دەکری کە لە خواردەمەنی خۆگر و جگەرە کێشان بۆ ماوەیک خۆتان بپارێزن. هەروەها ڕەنگە نەخۆش تووشی شینهەڵگەڕان، هەڵماسین و خوێنڕێزیەکی کەم بێت؛ بەڵام ئەم بابەتانە پاشی ماوەیەک تەواو دەبن.
خاڵەکانی گرنگ سەبارەت بە نەشتەرگەری
ئەم نەشتەرگەرییە بۆ تاکەکانی ژێرەوە پێشنیار ناکرێت:
- ئافرەتانی دوو گیان
- کەسانێک کە تووشی ناڕیکی سیستەمی بەرگری لەشن
- تووش بوویانی شەکرە
- کەسانێک کە زۆر جگەرەی دەکێشن
- کەسانێک کە پێشتر تووشی جەڵتەی دڵ بوونە
مەترسییەکانی ئەگەری ئەم نەشتەرگەرییە بریتینە لە:
- چلک کردن
- وەسڵ نەبوونی تەواو بە ئێسک
- زیان بە دەمارەکان
- زیان بە ددانەکانی لایەنی
- زیانی سینووسی
- لە دەست دانی شەویلکەی خوارەوە
نواندن بۆ
- کەسانێک کە ددانی خۆیان لە کیس چووە
- کەسانێک کە ددانییان ڕزیوە یا دەبێ دەرییانبێنێت
ماوەی کاتی لە جێ دا کەوتن
پێویستی پێ نییە.
ڕای بەکارهێنەر
Number of pending reviews7