
نەشتەرگەری بەدی هێنانی چاڵی کوڵمە
کاتی پێویست بۆ خوێندنەوە: ۲نەشتەرگەری بەدی هێنانی چاڵی کوڵمە جۆرێک لە نەشتەرگەرییە کە مەبەستی بەدی هێنانی چاڵ لە کوڵمەیە.چاڵەکانی خۆکرد بە هۆی کەم و کورتێەکی گچکە لە ماسوولکەکانی کوڵمە بە دی دێن و نەشتەرگەر دەتوانێ ئەم بەرهەمە بە بەدی هێنانی کونێکی گچکە لە کوڵمە شێوە سازی بکات. ئەم نەشتەرگەرییە لە ژووری زار و دەم ئەنجام دەدرێت، کەواتە ئاسەواری برین لە دەرەوە بە دیار ناکەوێت.نەشتەرگەری ئاماژە پێ کراو لەم ساڵە دوایینانە خوازیاری زۆری بۆ پەیدا بووە و زۆر کەس لە دوای جوانکاری پێکەنینی خۆیانن. ئەم نەشتەرگەرییە نەشتەرگەرییەکی سووکە و ئەگەرکوو نەشتەرگەرێکی لێزان ئەنجامی بدات بە ئەگەرێکی زۆر کێشەیێک بۆ تاک نایەتێ پێش . چاڵەکانی بەدی هاتوو لە سەرەتا دا بە بەردەوامی بەرچاون ، بەڵام پاشی چەن حەتوو جۆری خۆکرد بە خۆیان دەگرن و تەنیا لە کاتی پێکەنین بەدیار دەکەوەن.
ماوەی کاتی چارەسەری
پاشی ئەنجام دانی ئەم نەشتەرگەرییە، تاک لە 3 بۆ 5 ڕۆژی سەرەتایی پاشی نەشتەرگەری شایەتی بینینی هندک هەڵماسین دەبێت. پاشی تێپەڕ بوونی ئەم ماوەیە، هەڵماسینەکە دەنیشێتەوە بەڵام هەتاکوو 4 حەوتووی داهاتوو، چاڵەکانی کوڵمە جۆرێکی بەردەوامیان هەیە و بە بێ پێکەنین بەرچاون. پاشی تێپەڕ بونی 6 هەتا 8 حەوتوو ، چاڵەکانی کوڵمە جۆری خۆکرد بە خۆیان دەگرن و تەنیا لە کاتی پێکەنین بە دیار دەکەون.
پاڕاکڵینیکەکانی پەیوەندیدار
داوا لە تاک دەکەن تاکوو فەحس و ئەزموونهایەک وەک ئەزموونی خوێن ئەنجام بدات و هەروەها ڕەنگە پێویستیان بە وێنەهەڵگری لە شوێنی مەبەستیش هەبێت.
چاودێرییەکانی بەر لە نەشتەرگەری، ڕەوتی نەشتەرگەری، چاودێرییەکانی پاشی نەشتەرگەری
بەر لە نەشتەرگەری
بەر لە ئەنجام دانی ئەم نەشتەرگەرییە ، زار ودەم دەشۆرێنەوە تاکو بەرگری لە چڵک کردن بکەن. هەروەها داوا لە تاک دەکەن بەر لە نەشتەرگەری لە دووکەڵی جگەرە خۆی بپارێزێت
ڕەوتی نەشتەرگەری
پاشی بێ هەست کردن، خاڵێک کە چاڵی کوڵمەی لێ وەدی دێنن بەدیار دەکەوێت و تاک سەیری دەکات تاکوو پەسەند کات کە لە شوێنی دابین کراو ڕەزامەندی هەیە یا نا. پاشی بێ هەستی گشتی کوڵمەکان، نەشتەرگەر کاری خۆی دەست پێ دەکات. دەم دەکرێتەوە و نەشتەرگەر بە کەڵک وەرگرتن لە ئامێرێکی تایبەتی، بەشێک لە لاپەڕەی ژووری زار جیا دەکاتەوە. ئەم ئامێرانە بەشێکی گچکە لە تەنراوی کوڵمە جیا دەکەنەوە وپێستی کوڵم ئیزنی ئەمە دەدات کە لەم شوێنە دووچاری قووپاوی بێت. ئەم جارە شوێنی نەشتەرگەری بە بەکار هێنانی تەقەڵ قەپات دەکرێت نەشەترگەری چاڵی کوڵمە بە جۆری بێ هەستی شوێنی ئەنجام دەدرێت و لە 30 بۆ 60 خولەکی پێدەچێت.
پاشی نەشتەرگەری
پێویستە کە تاک پاشی نەشتەرگەری لە خواردن و خواردنەوەی ئەم خواردەمەنییانەی کە بە شوێنی نەشتەرگەری کراو زیان دەگەیێنن خۆی بپارێزێت و ئانتیبیۆتیکەکانی نواندراو لە لایەن پزیشک سەرف بکات.
خاڵەکانی گرنگ سەبارەت بە نەشتەرگەری
مەترسییەکانی ئەگەری ئەم نەشتەرگەرییە بریتینە لە:
- چڵک
- ناڕەزامەندی لە ئاکامی نەشتەرگەری
- لە ناو چوونی چاڵەکان وپێویستی بە ئەنجام دانی دووجارەی ئەم نەشتەگەرییە
نواندن بۆ
- پیاوەکان و ئافرەتەکانی کە دەیانهەوێ ببنە خاوەنی چاڵی کوڵمە
- کەسانێک کە چێهرەیەکی خڕیان هەیە و خوازیاری جوانتر بوونی چێهرەی خۆیانن
ماوەی کاتی مانەوە
بە ئەگەرێکی زۆر پێویست بە مانەوەی لە نەخۆشخانە.
ڕای بەکارهێنەر
Number of pending reviews7