
بێلفارۆپلاستی
کاتی پێویست بۆ خوێندنەوە: ۲نەشتەرگەری پێلکی چاو کە بە ناوی بێلفارۆپلاستی و لیفتی چاویش دەناسرێ، جۆرێک لە نەشتەرگەرییە کە بۆ هەڵگرتنی هەڵمووسانی ژێری پێلکی خوارەوە و داکەوتوویی پێلکی سەرەوە کەڵکی لێ وەردەگیرێت. ئەم نەشتەرگەرییە زۆرتر بە مەبەستی جوانکاری ئەنجام دەدرێت، بەڵام ڕەنگە بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانی بەدی هاتوو سەبارەت بە داکەوتوویی پێلکی سەرەوەش بنوێندرێت.
ماوەی کاتی چارەسەری
شێن هەڵگەڕان و هەڵماسیوی چاو لە 10 بۆ 14 پاشی نەشتەرگەری لە ناو دەچێت و تاک بە ئاسایی دەتوانێ هات وچۆی کۆمەڵگای خۆی بکات.
پاڕاکڵینیکەکانی پەیوەندیدار
تاک بەر لە ئەنجامی نەشتەرگەری، ئەزموونەکانی فیزیکی وەک ئەندازەگرتنی بەشەکانی پێلک و ئەزموونی بینایی ئەنجام دەدات و چاوی تاک لە بواری جۆراوجۆر وێنەی لێ هەڵدەگیرێت. هەروەها مێژووی پزیشکی تاکیش پشکنین دەدکرێت.
چاودێرییەکانی بەر لە نەشتەرگەری، ڕەوتی نەشتەرگەری، چاودێرییەکانی پاشی نەشتەرگەری
بەر لە نەشتەرگەری
بە پێی وەی کە نەشتەرگەری بە جۆری بێ هۆشی گشتی ئەنجام بدرێت، داوا لە تاک دەکەن تاکوو 12 کاتژمێر بەر لە نەشتەرگەری، لە خواردن وخواردنەوە خۆی بپارێزێت. هەروەها لە چەن حەوتوو بەر لە نەشتەرگەری پێویستە تاک لە جگەرە کێشان و دەوایەکانی کە دەبنە هۆی زۆر بوونی خوێنڕێزی دووری بکات؛ داگری ئەم دەوایانە دەتوانین بە وارافین، ئیبۆبڕۆفێن و ئاسپرین ئاماژە بکەین.
ڕەوتی نەشتەرگەری
چۆنییەتی ئەنجام دانی نەشتەرگەری پەیوەندی بە وەی هەیە کە ئایا پەلکی سەرەوە نەشتەرگەری دەکرێ یا پەلکی خوارەوە.
بۆ نەشتەرگەری پەلکی سەرەوە، بڕشتێک لە سەر پێست بەدی دێنن و پێست و چەوری لەم ڕێگایەوە وەدەردەنرێت. پاشان شوێنی بڕشتەکە تەقەڵ لێ دەدرێت و پەلک شێوەی ئاسایی خۆی دەگرێتەوە.
بۆ نەشتەرگەری پەلکی خوارەوە، بڕشتێک لە بەشی مژۆڵکی خوارەوە یا لە ناو پەڵک بەدی دێت و بە پێی ئاکامی مەبەست، چەوری وەدەردەنێن یا چەوری زیادی تێوەشانی دەکەن. پاشان شوینی بڕشتەکە تەقەڵ لێدەدەن.
ئم نەشتەرگەرییە دەکرێ بە جۆری بێ هۆشی یا بێ هەستی شوێنی ئەنجام بدرێت و ڕەنگە لە 1 بۆ 3 کاتژمێری پێ بچێت.
بەر لە نەشتەرگەری
شوێنی برینەکە دەبێ خاوێن ڕابگیرێت. پێشنیار دەکرێ کەسێک بە ناوی هاورێ لە گەڵ نەخۆش بێ بۆ وەی کە ئەگەرکوو تاک کێشەی کاتی بینایی هەبوو، بتوانێ یارمەتی بدات. هەروەها دەبێ لە مەلە کردن و خۆ خستنە بەر خۆرەتاو خۆی بپارێزێت.
ئەگەری وەی هەیە تاک یەک حەوتوو بەر لە نەشتەرگەری بگەڕێتەوە نەخۆشخانە و تەقەڵەکانی بکاتەوە؛ کەچی ئەگەرکوو لە تەقەڵی شیکارەبوو کەڵک وەرگیرابێت، چەن حەوتوو کات پێویستە بۆ وەی کە تەقەڵەکان بە جۆری خۆکرد لە ناو بچن.
خاڵەکانی گرنگ سەبارەت بە نەشتەرگەری
ئەم نەشتەرگەرییە بۆ کەسانێک کە تووشی کێشەکانی ژێرەوەنە پێشنیار ناکرێ:
- ویشکی چاو
- پڕکاری تیرۆئید
- لێکبڕاوی تۆڕینە
- شەکرە
- گلۆکۆم (ئاوی ڕەش)
- نەخۆشییەکانی دڵ و دەمارەکان
- گوشاری خوێن(زەختی خوێن)
مەترسییەکانی ئەگەری ئەم نەشتەرگەرییە برێتینە لە:
- چڵک کردن
- نەبوونی هاوسەنگی
- زیان بە ماسوولکەکانی چاو
- مانەوەی شوێنی برین
نواندن بۆ
- جوانکاری زاهیری چێهرە
- داکەوتوویی پەلکی سەرەوە
- هەڵمووسانی ژێری چاو
ماوەی کاتی مانەوە لە نەخۆشخانە
چەل وا هەیە کە پێویست بێ تاک بۆ ماوەی 1 بۆ 3 ڕۆژ لە نەخۆشخانە بمێنێتەوە، کەچی لە زۆربەی بابەتەکان پێویست بە مانەوەی لە نەخۆشخانە نییە.
ڕای بەکارهێنەر
Number of pending reviews7