
نەشتەرگری لیفتی شێوە و چێهرە
کاتی پێویست بۆ خوێندنەوە: ۳لیفتی شێوە و چێهرە جۆرێک لە نەشتەرگەرییە کە لە درێژەی ئەو، پێست ، چەوری و ماسوولکەکانی چێهرە جێگۆڕ دەبن و چرچیەکانی چێهرە کەمتر دەبنەوە ،بۆ وەی کە تاک شێوەی جەوانتر بێتەوە. زۆرتر، تاکەکانی کە لە ماوەی 40 هەتا 70 ساڵی تەمەن دان و شایەتی زۆر بوونی نیشانەکانی پیری دەبن بۆ لای ئەم ناشتەرگەرییە دەڕۆن. لیفتی چێهرە زۆرتر بە شێوەی تێکەڵاوی بە نەشتەرگەری پێلک(بێلفارۆپلاستی) ئەنجام دەدرێت. بە هۆی هەبوونی ڕەوتەی پێشکەوتوو، دەکرێ ئۆمێدی وەمان هەبێت کە ئەنجامی نەشتەرگەری لیفتی چێهرە بە کەمترین مانەوەی شوێنی برین بە ئەنجام بگات.
ماوەی کاتی دەرمان
ماوەی چاکەسازی لیفتی چێهرە بە پەیوەندی بە تاکی مەبەست ، جیاوازە، بەڵام بە گشتی کەسانێک کە لە سەلامەتێکی باش بەهرەدارن ، هەڵماسین لە 10 رۆژی سەرەتایی پاشی نەشتەرگەری تەواو دەبێت . زۆربەی تاکەکان 2 حەوتوو پاشی نەشتەرگەری دەتوانن خەریکی ئیش و کاری خۆیان بن ، بەڵام لیفتی چێهرە نەشتەرگەریێکی قوورسی پەلاستیکیە( جوانکاری)و هەر وەک هەر جۆرە نەشتەرگەریێکی دیکە ڕەوتی چاکەسازی ماوەی پێ دەچێت و ئاکامی کۆتایی ئەم نەشتەرگەرییە پاشی 12 مانگ بەدەر دەکەوێت.
پاڕاکڵینیکەکانی پەیوەندیدار
پزیشکی ئێوە لە بارە مێژووی پزیشکیتان گفت و گۆتان لە گەڵ دەکات و ئەگەری هەیە بە پێی پێویست، تاک چاوپێکەوتنی پسپۆرێکی دیکە بکات تا پشکنینی لە سەر ئەنجام بدات. ئەم جارە سەبارەت بە دەوایەکانی مەسرەفی قسە دەکرێت و بینای چێهرەی تاک پشکنین و چاوپێکەوتنی بۆ ئەنجام دەدرێت.
چاوەدێریەکانی بەر لە نەشتەرگەری ، ڕەوتی نەشتەرگەری، چاودێریەکانی پاشی نەشتەرگەری
بەر لە نەشتەرگەری
لە تاکەکانی جگەرەکێش داوا دەکرێت تاکوو بەر لە نەشتەرگەری خۆیان لە جگەرە کێشان بپارێزن و ئەم کەسانەی کە دەوای شل کەرەوەی خوێن وەک ئاسپرین دەخۆن، بەر لە نەشتەرگەری خۆیان لە خواردنیان بپارێزێن . تاک دەبێت کەسێکی لە خۆی هەماهەنگ کردبێت بۆ وەی کە پاشی نەشتەرگەری هەتا هۆتێل هاوڕێیی بکات و لە گەڵی بێت. هەر وەها تاک دەبێت جلک وبەرگی فراوان و ڕاحەت بپۆشێ، بۆ وەی کە کاتی دەرهێنانیان ،جلکی لە سەر پێستی چێهرە نەخشێت.
ڕەوتی نەشتەرگەری
نەشتەرگەر بڕینێک لە کەمێک سەرەوتری گوێ و لە پێشتری گوێ درووست دەکات. بڕینێکی تر لە لای نەرمەی گوێ لێ دەدرێت و تا شوێنێکیتر درێژەی پێدەدرێت. پێست هەڵ دەگیرێت و ماسوولکە و تەنراوەکانی پەیوەندی ژێری جێگۆر دەکرێن و کێشراوە دەبن. ئەگەری هەیە هندک لە پێست وچەوری زیادیش هەڵ بگیرێت، ئەم جار شوێنی نەشتەرگەری تەقەڵ لێ دەدرێت. ئەڵبەتە ئاگادار بن شوێنی برینەکە دەکرێت جیاواز بێت.
ئەم نەشتەرگەرییە بە جۆری بێ هەستی شوێنی یا بێ هۆشی گشتی ئەنجام دەدرێت و 2 هەتا 5 کاتژمێری پێ دەچێت.
پاشی نەشتەرگەری
بۆ چەن رۆژی سەرەتایی پێویستە تاک لە کاتی پشوودان و حەسانەوە تۆزێک سەری خۆی ڕوو بە سەرێ ڕابگرێت. هەروەها دەوایەکانی هێدیکەرەوە و دەوایەکانی نواندراو دەبێت سەرف بکرێن و کەڵکیان لێ وەربگیرێت و بە پێی هەست کردن بە ئێش و ژان و هەڵماسین دەتوانن لە کۆمپرێسی ئاوی سارد کەڵک وەر بگرن بۆ کەم کردنەوەیان.
خاڵەکانی گرنگ سەبارەت بە نەشتەرگەری
ئەم نەشتەرگەرییە بۆ تاکەکانی ژێرەوە پێشنیار ناکرێت:
- تاکەکانی جگەرە کێش
- تاکەکانی تووش بوو بە نەخۆشی شەکرە
- تاکەکانی تووش بوو بە نەخۆشی فشاری خوێن
مەترسیەکانی ئەگەری ئەم نەشتەرگەرییە بریتینە لە :
- زیان بە دەمار و ڕەگەکانی چێهرە
- خوێنڕێزی
- هەڵماسین و شێن هەڵگەڕان
- هەست بە تەنگی چێهرە لە کاتی کردنەوەی دەم و زار
- بێ هەستی (ڕەنگە هەتا 12 مانگ)
- شوێنی برین
- لە دەست دانی تەنراوی چێهرە
- وەرینی موو (بە تایبەتی خەتی ڕدێنی پیاوان)
- چڵک
نواندن بۆ
- چرچی چێهرە و شێوە
- داکەوتوویی و داچۆڕاوی چێهرە
- داکەوتوویی ڕوومەت
- داکەوتوویی پێست
- کێش ئاسا نەبوونی پێست
- هەڵماسینی ژێری چاو
- چڕچی لێو و لووت
ماوەی کاتی مانەوەی پاشی نەشتەرگەری لە نەخۆشخانە
تاک 1 هەتا 2 ڕۆژ لە نەخۆشخانە دەمێنێتەوە.
ڕای بەکارهێنەر
Number of pending reviews7