ڕاوێژکاری خۆڕایی
باندینگی مەعیدە (گەدە)

باندینگی مەعیدە (گەدە)

کاتی پێویست بۆ خوێندنەوە: ۲

باندینگی مەعیدە جۆرێک لە نەشتەرگەرییە کە لە درێژەی ئەنجام دانی، دەورپێچێکی ئیستریل دەبردرێتە ژووری لەش و ناوی پڕ دەکرێتەوە تاکوو خواردنی تاک کەم بێتەوە و کێش و وەزنی تاک کم بکرێتەوە. بە پێی وەی کە تاک بە وەرزش و دەم گرتنەوەی بە ئاکامی دڵخوازی خۆی نەگەیشتبێت ئەم نەشتەرگەرییە دەتوانێ بۆ جەنابییان گونجاو بێت.

باندینگی مەعیدە سووکترین جۆری نەشتەرگەری کەم کردنەوەی کێش و قوورساییە کە بە جۆری بەستراوە و قەپات ئەنجام دەدرێت (بۆڕییەک دەچێتە ژووری لەش و نەشتەرگەری لەم ڕێگەیەوە ئەنجام دەدرێت). کەچی لە هندک لە بابەتەکان ڕەنگە پێویست بێت کە ئەم نەشتەرگەرییە بە جۆری ئاوەڵا ئەنجام بدرێت.

ماوەی کاتی چارەسەری

بە پێی وەی کە ئەم نەشتەرگەرییە سووکە، ڕەنگە پێویستی بە ماوەی زۆر نەبێت بۆ چاکەسازی، بەڵام بێگومان دەبێ سەبارەت بەم باسە لە گەڵ پزیشکی خۆتان گفتوگۆ بکەن.

پاڕاکڵینیکەکانی پەیوەندیدار

بەر لە ئەم نەشتەرگەرییە ڕەنگە تاک ئەزموون و فەحسی جۆراوجۆر ئەنجام بدات؛ پزیشک تاک لە فەحسەکانی پێویست ئاگادار دەکاتەوە.

چاودێرییەکانی بەر لە نەشتەرگەری، ڕەوتی نەشتەرگەری، چاودێرییەکانی پاسی نەشتەرگەری

بەر لە نەشتەرگەری

بەر لە نەشتەرگەری داوا لە تاک دەکەن کە دەمگرتنەوەیەکی تایبەتی بە ئەنجام بگەیەنێت و لە هندک لە دەوایەکان خۆی بپارێزێت. هەروەها پێویستە تاک وەرزشەکانی نواندراو لە لایەن پزیشک بە درووستی ئەنجام بدات و لە جگەرە کێشان خۆی بپارێزێت.

ڕەوتی نەشتەرگەری

چەند بڕشتی گچکە لە سەر زگ لێ دەدرێت بۆ وەی دەردەستی بۆ مەعیدەی تاک هەبێت. ئەم جارە دەورپێچەکە دەچێتە ناو زگ و لە دەوری مەعیدە دەبسترێتەوە. دەورپێچەکە لە ڕێگەی بۆڕییەکی تەنک و باریک بە ئامێرێک لە ژێر پێست وەسڵ دەکری. لە ڕێگەی ئەم ئامێرەوە دەتوانن خوێواک تێوەشانی دەورپێچەکە بکەن و بە تێپەڕ بوونی کات وەردە وردە ئەندازەی مەعیدە گچکە بکرێتەوە.

ئەم نەشتەرگەرییە بە جۆری بێ هۆشی ئەنجام دەدرێت و ڕەنگە لە 30 بۆ 60 خولەکی پی بچێت.

پاشی نەشتەرگەری

لە ماوەی 24 کاتژمێری سەرەتایی پاشی نەشتەرگەری تاک تەنیا ڕێگەی خواردنی چێشتکانی ئاوەکی هەیە و پاشان دەتوانێ جۆرەکانی تری چێشتەکان بخوا. هەروەها داوا لە تاک دەکەن دەوایەکانی شل کەرەوەی خوێن بەکار بێنێ بۆ بەرگری لە دەڵەمە بوونی خوێن و هەروەها جلک و بەرگی گونجاو دەبەر کات بۆ بەرگری لە دەڵەمە بوونی خوێن.

خاڵەکانی گرنگ سەبارەت بە نەشتەرگەری

ئەم نەشتەرگەرییە بۆ تاکەکانی ئەلکوولی و مەعتاد بە مادە هۆشبەرەکان، ئافرەتەکانی دووگیان و تاکەکانی تووش بوو بە تیکەڵاوەی و ناڕێکی خواردن پێشنیار ناکرێت. هەروەها چینی دیکەش لە کەسانێک بوونییان هەیە کە ئەم نەشتەرگەرییە بۆیان گونجاو نییە، کەواتە سەبارەت بەم باسە لە گەڵ پزیشک گفتوگۆ بکەن.

مەترسییەکانی ئەگەری ئەم نەشتەرگەرییە بریتینە لە:

  • برینی مەعیدە
  • خوێنڕێزی
  • چڵک کردن
  • زیان بە ئەندامەکانی ناوەکی لەش
  • ئامبۆلی سیپەلاک
  • ترۆمبۆز وەریدی ناوەکی

نواندن بۆ

  • کەسانێک کە خشتەی BMI جەنابییان پتر لە 40 بێت و نەیانتوانیوە بە وەرزش و دەمگرتنەوە کێشی خۆیان کەم بکەنەوە
  • کەسانێک کە خشتەی BMI جەنابییان لە نێوان 35 بۆ 40 دابێ و هاوکات کێشەی شەکرە، پچکرانی هەناسە و زەختی خوێنی هەبێت

ماوی کاتی لە جێ دا کەوتن

1 بۆ 3 ڕۆژ

background-svg

وردەکاری خەرج ومەخاریج

ژمارەی هاوڕێیان

1

پرسیارەکانی دووپاتەکراو

ماوەی تەمەنی دەورپێچی مەعیدە چەند دەبێ؟

دەورپێچی مەعیدە جۆرەک بەدی هاتووە کە دەوامی هەمیشەیی هەبێت وکاتێک  کە دەورپێچک لە ناو لەشی کەسێک دادەمەزرێنین چاوەڕوانی وەی دەکەین کە بە هیچ جۆر پێویست بە وەدەرنانی نەبێت. کەچی کێشەهایەک بوونییان هەیە کە بە پێی ڕوودانییان پێویستە بیهێننە دەرەوە.

ئایا لە ناو ئەم دەورپێچە مادەی کانزایی بوونی هەیە؟

نەخێر، ئەم دەورپێچانە لە سیلیکۆنی خۆگر بەدی هاتوون و کاتی تێپەر بوون لە گەیتەکانی فڕۆکەخانە کێشەتان بۆ درووست نابێت.

دەورپێچی مەبەست لە چە مادەیک درووست کراوە؟

ئەم دەورپێچە لە سیلیکۆنی خۆگر بەدی هاتووە و داگری سێ بەشە: دەورپێچێک کە لە دەوری مەعیدە دەبسترێت، بەشێک کە، دەورپێچ لە ڕێگەی ئەم ڕێکدەخرێت و بەشیک کە ئەم دوو بەشە پێک وەسڵ دەکات. پڕۆتێزەکانی سیلیکۆنی لە بەشەکانی جۆراوجۆری پزیشکی بەکار دەبردرێن و هیچ بەڵگەیەک لە سەر مەترسیدار بوونییان لە ناو لەش بوونی نییە. هەرەها بە هۆی وەی کە ئەم سیلیکۆنە خۆگرە، مەترسی تەڕاوشتی مادەی ئاوەکی بوونی نییە.

ڕاوێژکاری پزیشکی سەر هێڵی های مێد، ئێوە یارمەتی دەدا کە بە زووترین کاتی گونجاو لە پزیشکەکانی لێزانی ئێرانی سەبارەت بە نیشانەکانی نەخۆشی، ڕاوێژکاری خۆڕایی وەربگرن و بە پێی پێویست لە خزمەتەکانی چارەسەری بە ئەژماری ئێمە کەڵک وەربگرن. هەروەها ئێوە دەتوانن بە ناردنی بەڵگەکانی پزیشکی و چارەسەری خۆتان (بە پێی هەبوونییان) پزیشکەکانی ئێمە لە خێراتر کردنی دۆزینەوەی کێشە و نەخۆشی یارمەتی بدەن.

ئێوە دەتوانن لە سەر هێل لە خزمەتەکانی ڕاوێژکاری خۆڕایی (بە لاش) های مێد بەرژەوەندی و کەڵک وەربگرن.

* هەڵبژاردنی جۆری چارسەری:
    * ناو و ناسناو
    ژمارەی پەیوەندی :
    ئیمەیل
    هەڵوێستی ئێوە بۆ گرووپی چاودێری بەڕێوبەران

    WeCreativez WhatsApp Support
    ئایا پرسیارتان ھەیە؟
    ئایا پرسیارتان ھەیە؟