ڕاوێژکاری خۆڕایی
بایپەسی مەعیدە وگەدە

بایپەسی مەعیدە وگەدە

کاتی پێویست بۆ خوێندنەوە: ۲

بایپەسی مەعیدە جۆرێک لە نەشتەرگەرییە کە مەبەستی ئەنجام دانی، کەم کردنەوەی ئەندازەی مەعیدە و کەم کردنەوەی کێش و قوورسایی تاکە. ئەم نەشتەرگەرییە کاتێک ئەنجام دەدرێت کە تاک شێوەیەکانی دیکەی چارەسەری وەک وەرزش و دەم گرتنەوەی تاقی کردۆتەوە بەڵام بە ئاکام نەگەییشتووە. هەروەها ئەم نەشتەرگەرییە تەنیا بۆ کەسانێک گونجاوە کە بە شێوەیێکی مەترسیدار قەڵەو بن.

ماوەی کاتی چارەسەری

زۆربەی ئەو کەسانی ئەم نەشتەرگەرییە ئەنجام دەدەن ، پاشی تێپەڕ بوونی 3 هەتا 5 حەوتو، دەتوانن بگەڕێنەوە سەر هەڵسووڕانەکانی ئاسایی خۆیان.ئەگەرکوو نەشتەرگەر لە ماوەی نەشتەرگەری بڕشتێکی گەورەی بەدی هێنابێت، ڕەنگە ماوەی چاکەسازی زۆرتری پێ بچێت.

بەر لە ئەنجامی ئەم نەشتەرگەرییە ، ڕەنگە پێویست بێت کە تاک فەحس و ئەزموونی وەک ئەزموونی خوێن و ئەزموونەکانی پەیوەندیدار ئەنجام بدات. ئەم ئەزموونانە لە لایەن پزیشک ڕادەگەیێندرێن.

چاودێرییەکانی بەر لە نەشتەرگەری، ڕەوتی نەشتەرگەری، چاودێرییەکانی پاشی نەشتەرگەری

بەر لە نەشتەرگەری

داوا لە تاک دەکردرێت کە لە ڕێزەیێکی خوادەمەنی تایبەتی پەیڕەوی بکات و لە هندک لە دەوایەکان خۆی بپارێزێت . هەروەها پێویستە تاک بەر لە نەشتەرگەری خۆی لە دووکەڵی جگەرە بپارێزێت.

ڕەوتی نەشتەرگەری

ئەم نەشتەرگەرییە ، نەشتەرگەریێکی ئاوەڵایە و مەبەستی ئەنجام دانی گچکە کردنەوەی ئەندازەی زگ و ورگە هەتاکوو تەنیا بەشێک لە زگ بتوانێ لە هەڵسووڕان و کاری خۆی بەردەوام بێت . ئەم بەشە گچکەیەی زگ، یەکڕاست وەسڵی ناوەندی ڕیخۆڵەی گچکەیە و لە بەشەکانی تری زگ و بەشی سەرەوەی ڕیخۆڵەی گچکە جیایە

ئەمڕۆکە ئەم نەشتەرگەرییە بە شێوەی بەرەو زۆر بوون بە جۆری قەپات ئەنجام دەدرێت؛ لەم شێوەیە ، ئامێرەکانی نەشتەرگەری و بۆڕیێکی کامێرا دار لە ڕێگای بڕشتی گچکە بۆ ژووری لەش دەنێردرێن ونەشتەرگەری بە کەڵک وەرگرتن لە وان ئەنجام دەدرێت. ماوەی چاکە سازی ئەم شێوەیە لە نەشتەرگەری ئاوەڵا کەمتر دەبێت.

ئەم نەشتەرگەرییە بە جۆری بێ هۆشی ئەنجام دەدرێت و2 بۆ 4 کاتژمێری پێ دەچێت.

پاشی نەشتەرگەری

تاک ماوەیێک لە نەخۆشخانە دەمێنێتەوە وپاشی بەرایی بوون لە نەخۆشخانە، ڕێزەیێکی تایبەتی خواردەمەنی بۆ پێشنیار دەکرێت کە تاک دەبێت پەیڕەوی لێ بکات.

خاڵەکانی گرنگ سەبارەت بە نەشتەرگەری

ئەم نەشتەرگەرییە بۆ ئافرەتەکانی ئاوس و تاکەکانی تووش بوو بە کێشەکانی ژێرەوە پێشنیار ناکرێت:

  • ناڕێکییەکانی سەختی خواردن
  • مەعتاد بوون بە ئەلکوول یا مادەی هۆشبەر
  • نەخۆشی سیستەمی بەرگری لەشی
  • هەستیار بوون بە بێ هۆشی
  • تێکەكڵییەکانی زگماکی ئاوەڕۆیەکانی هەرسەکی
  • ئیلتهابی ئاوەڕۆیەکانی هەرسەکی

مەترسییەکانی ئەگەری ئەم نەشتەرگەرییە بریتینە لە

  • هەڵوێستی خراپی لەش لە ئاستی دەوایەکانی بێ هۆشی/ بێ هەستی
  • خوێنڕێزی
  • چڵک
  • کێشەکانی هەرسەکی
  • زیان بە ئەندامەکانی ژووری
  • ترۆمبۆز وەریدی قووڵ
  • ئامبۆلی ڕیخۆڵە
  • مردن( لە هندک بابەتی زۆر کەم سەبارەت بە کێشەکانی بەدی هاتوو لە نەشتەرگەری)

نواندن بۆ

  • ئەو کەسانەی کە پێناسەی BMI زیاتر لە 40 هەبێت وبە وەرزش و گۆڕینی دەمگرتنەوە نەتوانن کێشی خۆیان کەم بکەنەوە
  • ئەو کەسانەی کە پێناسەی BMI لە نێوانی 35 بۆ 40 دابێت و تووشی کێشەکانی وەک شەکرە، گیرانی کاتی نەفەس، فشاری خوێنی زۆر یا ئاماس جۆمگەیی بوونە

ماوەی کاتی مانەوە

تاک پێویست بۆ ماوەی 2 هەتا 3 ڕۆژ لە نەخۆشخانە بمێنێتەوە.

بنەڕەتی

بایپەسی مەعیدە
$3389

هات و چۆی فڕٶکەیی و هەڵسووڕانی ناو شار

وەرگێڕی زمانی کۆردی هاوڕێ بۆ ماوەی چارەسەری

پشتیوانی شەو و ڕۆژی

سڕە گرتنەوەی تایبەتی vip پزیشک

وەرگرتنی ڤیزا

نەشتەرگەری لە نەخۆشخانە

ئابووری

بایپەسی مەعیدە
$3533

هات و چۆی فڕٶکەیی و هەڵسووڕانی ناو شار

وەرگێڕی زمانی کۆردی هاوڕێ بۆ ماوەی چارەسەری

پشتیوانی شەو و ڕۆژی

سڕە گرتنەوەی تایبەتی vip پزیشک

وەرگرتنی ڤیزا

نەشتەرگەری لە نەخۆشخانە

نیشتە جێ بوون و مانەوەی لە هۆتێلی 3 ئەستێرە

تایبەتی

بایپەسی مەعیدە
$3629

هات و چۆی فڕٶکەیی و هەڵسووڕانی ناو شار

وەرگێڕی زمانی کۆردی هاوڕێ بۆ ماوەی چارەسەری

پشتیوانی شەو و ڕۆژی

سڕە گرتنەوەی تایبەتی vip پزیشک

وەرگرتنی ڤیزا

نەشتەرگەری لە نەخۆشخانە

نیشتە جێ بوون و مانەوەی لە هۆتێلی 5 ئەستێرە

background-svg

وردەکاری خەرج ومەخاریج

ژمارەی هاوڕێیان

1

پرسیارەکانی دووپاتەکراو

ئەنجام دانی ئەم نەشتەرگەرییە چە مەترسیێکی هەیە؟

بەرلە ئەنجام دانی ئەم نەشتەرگەرییە، دەبێ بزانن کە بایپەسی مەعیدە نەشتەرگەریێکی قوورس و سەختە و مەترسی تایبەتی خۆی هەیە.باوترین مەترسییەکانی ئەنجام دانی ئەم نەشتەرگەرییە بریتینە لە تووش بوون بە کەم بوونی ویتامین و مادەی مەعدەنی، کەم ئاوی، بەردی گورچیلە،بەردی کیسەی سەفرا و کەم بوونی شەکرەی خوێن. کەچی مەترسی سەختی دیکەش هەن کە سەبارەت بە وان دەبێ لە گەڵ پزیشک گفتوگۆ بکەن.

ئایا جێگرێک بۆ نەشتەرگەری بایپەسی مەعیدە هەیە؟

نەشتەرگەری بایپەسی مەعیدە چەن ها جێگری دیکەی هەیە کە داگری ئەم ڕێگاچارەیانەی کە داگری نەشتەرگەری نابن، دەکری ئاماژە بکەین بە بەڕێبردنی دەمگرتنەوەی خواردن، وەرزش و گۆڕینی شێوەی ژیان .

پاشی ئەنجامی نەشتەرگەری بایپەسی مەعیدە دەبێ چاوەڕێی چە شتێکم هەبێت ؟

پاشی ئەنجام دانی ئەم نەشتەرگەری، ڕەنگە داواتان لێبکەن لە 1 بۆ 2 ڕۆژی سەرەتایی لە خواردن خۆتان بپارێزن تاکوو زۆتر چاک ببنەوە. لە 12 حەوتووی داهاتوو دا پێویستە زۆر بە ڕیک و پێکی لە ڕێزەی تایبەتی خواردنی نواندراو پەیڕەوی بکەن؛ ئەم دەمگرتنەوەیە بە خواردەمەنی ئاوەکی دەست پێدەکات و وردە وردە پاشی تێپەڕ بوونی ماوەیێک ڕێگای خواردنی خواردەمەنی ئاساییتان پێ دەدات. ئەم نەشتەرگەرییە جگە لە یارمەتی دانی ئێوە بۆ کەم کردنەوەی کێش و قوورسایی، بۆ کێشەکانی تری قەڵەویش کاریگەرە و چارەسەریان دەکات؛ داگری ئەم کێشەیانە دەتوانین ئامژە بکەین بە شەکرەی جۆری دووهەم، فشاری خوێن ،چەوری زۆر و لە لێدان کەوتنی دڵ .

ڕاوێژکاری پزیشکی سەر هێڵی های مێد، ئێوە یارمەتی دەدا کە بە زووترین کاتی گونجاو لە پزیشکەکانی لێزانی ئێرانی سەبارەت بە نیشانەکانی نەخۆشی، ڕاوێژکاری خۆڕایی وەربگرن و بە پێی پێویست لە خزمەتەکانی چارەسەری بە ئەژماری ئێمە کەڵک وەربگرن. هەروەها ئێوە دەتوانن بە ناردنی بەڵگەکانی پزیشکی و چارەسەری خۆتان (بە پێی هەبوونییان) پزیشکەکانی ئێمە لە خێراتر کردنی دۆزینەوەی کێشە و نەخۆشی یارمەتی بدەن.

ئێوە دەتوانن لە سەر هێل لە خزمەتەکانی ڕاوێژکاری خۆڕایی (بە لاش) های مێد بەرژەوەندی و کەڵک وەربگرن.

* هەڵبژاردنی جۆری چارسەری:
    * ناو و ناسناو
    ژمارەی پەیوەندی :
    ئیمەیل
    هەڵوێستی ئێوە بۆ گرووپی چاودێری بەڕێوبەران

    WeCreativez WhatsApp Support
    ئایا پرسیارتان ھەیە؟
    ئایا پرسیارتان ھەیە؟