
چاندنی موو
کاتی پێویست بۆ خوێندنەوە: ۲لە ماوەی چاندنی موو، موو لە بەشێکی لەش هەڵدەگیرێت و بۆ بەشێکی دی دەبردرێت. ئەم نەشتەرگەرییە بۆ کەسانێک گونجاوە کە بە شوێن ڕێگەچارەیەکی دایمی و خۆکرد بۆ هەڵوەرینی مۆی خۆیانن.
چاندنی موو دەکرێ لە سەر بەشەکانی جۆراوجۆری لەش ئەنجام بدرێت. داگری ئەم شوێنانە دەتوانن ئاماژە بکەین بە سەر، برۆ، مژۆڵک، یا سینگ. باوترین شوێن بۆ ئەنجامی ئەم نەشتەرگەرییە، بەشی سەرە و زۆرترین داخوازەکانی ئەنجامی ئەم نەشتەرگەرییە پیاوانێکن کە خەتی شین بوونی موویان خەریک کشانەوەیە و تووشی وەرینی موو بوونە.
ماوەی کاتی چارەسەری
پاشی ئەنجام دانی ئەم ڕەوتە، لانی کەم 3 حەوتوو کات پێویستە کە شوێنی مەبەست بە جۆرێکی باش چاکەسازی بکرێت. لە ماوەی ئەم 3 حەوتوویە ڕەنگە شوێنی مەبەست تووشی سوورهەڵگەڕان بێ ، بەڵام ئەم سوور بوونە بە تێپەڕ بوونی ماوەیەک لە ناو دەچێت.
پاڕاکڵینیکەکانی پەیوەندیدار
پزیشک سەبارەت بە مێژووی پزیشکی تاک لە گەڵی گفتوگۆ دەکات و ئەو دەوایانەی کە سەرف دەکرێن چاوپێکەوتن دەکرێن. هەروەها کێشەکانی پەیوەندیدار لە گەڵ سەلامەتی تاک پشکنین دەکرێت .
چاودێرییەکانی بەر لە نەشتەرگەری، ڕەوتی نەشتەرگەری، چاودیرییەکانی پاشی نەشتەرگەری
بەر لە نەشتەرگەری :
بەر لە ئەنجام دانی نەشتەرگەری چاندنی موو ، تاک بە مەبەستی ڕاوێژکاری سەردانی پزیشک دەکات و سەبارەت بە چۆنییەتی ئەنجام دانی نەشتەرگەری بڕیار دەردەکەن.
چۆنییەتی ئەنجام دانی نەشتەرگەری:
لە سەرەتا دا سەر خاوێن دەکرێتەوە و شوێنی هەڵگرتنی موو بێ هەست دەکرێت. ئەم جارە موویەکان بە بەکارهێنانی دەرزیەکی نێوبەتاڵ هەڵدەگیرێن. جێگای ئاماژەیە کە شوێنی هەڵگرتنی موو پتر لە بەشی پشتەوەی سەرە. پتر موویەکان بە ئەندازەی 1 بۆ 2 میلیمەتر کورت دەکرێنەوە و ئەم جارە بۆ شوێنی مەبەست دەبردرێن.
پاشی تەواو بوونی ئەم ڕەوتە ڕەنگە شوێنی مەبەست بە دەورپێچێکی پانسمانی داپۆشرێت. دەسپێکردنی پەرەدانی موویەکانی چاندراو چەلی وایە هەتا 6 مانگی پێ دەچێت وڕەنگە تاک بۆ بینینی ئاکامی کۆتایی ئەم نەشتەرگەرییە، تاکوو 1 ساڵ چاوەڕوانی بکات.
ئەم نەشتەرگەرییە بە جۆری بێ هۆشی ئەنجام دەدرێت و ڕەنگە 4 بۆ 12 کاتژمێری پێ بچێت.
پاشی نەشتەرگەری:
پاشی ئەنجام دانی نەشتەرگەری چاندنی موو ،تاک دەگەڕیتەوە هۆتێلی خۆی و خەریک پشوو دان و حەسانەوە دەبێ؛ جێگای ئاماژەیە سەری تاک دەبێ ڕوو بە سەرێ ڕابگیرێت. ڕەنگە شامپۆیەکی تایبەتی بۆ تاک بنوێنن کە تاک سەری خۆی پێ بشورێ.
خاڵەکانی گرنگ سەبارەت بە نەشتەرگەری
ئەم نەشتەرگەرییە بۆ تاکەکانی ژێرەوە پێشنیار ناکرێ:
- تاکەکانی تووش بوو بە کەچەڵی شوێنی
- کەسانێک کە لە شوێنی هەڵگرتنی موو تووشی کەم بوونی موونە
مەترسییەکانی ئەگەری ئەم نەشتەرگەرییە بریتینە لە:
- سەرکەوتوو نەبوونی چاندنی موو (پەرەنەدانی موو)
- ڕوودانی ئاسەواری شوێنی برین
- چڵک کردن
- هەڵماسین
نواندن بۆ
- کشانەوەی خەتی شین بوونی موو
- وەرینی مو
- زیان بە موویەکانی سەری
ماوەی کاتی مانەوە
ڕەنگە پێویستی بە مانەوەی لە نەخۆشخانە نەبێت.
ڕای بەکارهێنەر
Number of pending reviews7