ڕاوێژکاری خۆڕایی
ئارترۆسکۆپی لەگەن یا کاسەڵە

ئارترۆسکۆپی لەگەن یا کاسەڵە

کاتی پێویست بۆ خوێندنەوە: ۲

ئارترۆسکۆپی لەگەن یا کاسەڵە جۆرێک لە نەشتەرگەریە کە بە مەبەستی پشکنینی گشێوش و ژۆری جومگەی ڕان بە ئەنجام دەگات و لە هەندێک لە بابەتەکان داگری باشتر بوونی شوێنی ناوبراو دەبێت.
ئەو نەشتەرگەریە جۆرێک لە نەشتەرگەریە کە بە کەڵک وەرگرتن لە ئارترۆسکۆپ بە ئەنجام دەگات. ئارترۆسکۆۆپ ئامێرێکی بۆڕی شێوەیە کە داگری کامێرایێک دەبێت و لە لایەن نەشتەرگەر بۆ ژووری شوێنی نەشتەرگەری  بەڕێوەدەچێ هەتاکوو بە بێ هەڵدڕین و ئاوەڵا کردنی شوێنی مەبەست بۆ نەشتەرگەری بتوانن چاوی لێبکەن و ژوورەکەی ببینن.
ئەو جار نەشتەرگەر دەتوانێ بە چاو پێ کەوتنی بە شوێنی نەشتەرگەری، کێشەکەی بدۆزێتەوە و بە پێی پێویست بوون چاکەسازی و چاک کردنەوەی بۆ بکات.

ماوەی چارەسەری

گونجاوە نەخۆشەکان هەتاکوو1-2 حەوتوو پاشی نەشتەرگەری بە گۆچان بە ڕێدا بڕۆن و 6 حەوتوو فیزیۆتڕاپی ئەنجام بدەن. گونجاوە ماوەی3 – 6 مانگ پێ بچێ هەتاکوو نەخۆش بەو ڕادەیە بگات کە دوای هەڵسووڕانی لەشی و فیزیکی هەست بە ئێش و ئازار نەکات. هەڵبەتە  زۆر شێوە و ڕێگا هەن بۆ خێراکاری ڕەوتی چاکەسازی و چاک کردنەوە کە لە درێژایی نووسراوە باسی دەکرێت.

پاڕاکڵینیکی پەیوەندیدار

پێش بە ئەنجام گەیاندنی نەشتەرگەری، پزیشک چەن فەحس و ئەزموون و پشکنین بۆ ئێوە ئەنجام دەدات ،هەتاکوو ڕادەی سەلامەتی نەخۆش پشکنین بکات و بەو دڵنیاییە بگات کە نەەخۆش سەلامەتی پێویست بۆ بە ئەنجام گەیاندنی نەشتەرگەری هەیە. بە پێی پێویست، ئەزموون وفەحسی دیکە هەر وەک نەواری دڵ و وێنەهەڵگری ئێشاعەی ئێکس لە سینگی نەخۆش وەر دەگیرێت.

چاودێریەکانی بەر لە نەشتەرگەری، ڕەوتی نەشتەرگەری، چاودەریەکانی پاشی نەشتەرگەری

بەر لە نەشتەرگەری:

ئەگەر نەشتەرگەری داگری بێهۆشی بێت، گۆنجاوە هەتا چەن کاتژمێر لە خواردن و خواردنەوە خۆتان بپارێزن.

هەروەها دەبێ تەواوی ئەو دەوا ودەرمانانەی کە کەڵکیان لێ وەردەگرن و سەرفیان دەکەن بە پزیشکتان ڕابگەیێنن، چوون ئەگەری وەی هەیە لە سەرف کردنی هندێکیان بتانپارێزێ. نموونەیێک لەو دەوا و دەرمانانە دەتوانین بە دەوایەکانی خەست کردنەوەی خوێن وەک ئاسپرین ئاماژە بکەین گونجاوە پێویست بێت لە کەڵک وەرگرتنیان خۆتان بپارێزن  .

ڕەوتی نەشتەرگەری:

نەشتەرگەر قەڵشتێکی گچکە و ورد لە شوێنی لای لەگەن و کاسەڵە وەدی دێنێت و لە ڕێگای ئەو قەڵشتە ئارترۆسکۆپی دەباتە ژووری جۆمگەی ڕان. هەر بەو جۆرەی ئاماژەی پێکرا، کامێرایێک بە ئارترۆسکۆپ دۆن کراوە کە نەشتەرگەر بە کەڵک وەرگرتن لە و، دیمەنی جۆمگە ببینێت. ئەم کامێرایە دیمەنی ویدیۆیی جۆمگەی ڕان لە سەر شاشەیێک تۆمار دەکات و نەشتەرگەر دەیبینێت. حال با توجه به مشاهدات انجام شده، ئەو جارە ئەگەری وەی هەیە نەشتەرگەر چەن ئامێرێکی ورد و گچکە بە ئارترۆسکۆپ دۆن بکات و چاکەسازی زۆر سووک لە سەر لەگەن و کاسەڵە ئەنجام دات . لە دوای تەواو بوونی ئەو قۆناغە، نەشتەرگەر ئارترۆسکۆپەکە دێنێتە دەر و شوێنی نەشتەرگەریەکە تەقەڵ لێدەدات.

پاشی نەشتەرگەری:

بە مەبەستی خێراکاری ڕەوتی چاک کردنەوە و چاکەسازی، جگە لە نواندن و دەستوورەکانی پزیشک وبە ئەنجام گەیاندنی وەرزشەکانی نواندراو ، لە ڕێزەی خوارەوە خۆتان بپارێزن:

  • دانیشتن لە سەر ڕووپەڕی کورت و قووڵە
  • خستنی قورسایی لەش بۆ سەر ئەو پێیەی نەشتەرگەری کراوە
  • خستنی یەک پێ لە سەر پێیەکەی تر به جۆرێک کە خرتکەی پێ بکەوێتە سەر ئەژنۆی پێیەکەی تر
  • هەڵهێنانی پێ

خاڵەکانی گرنگ سەبارەت بە نەشتەرگەری

مەترسیەکانی ئەگەری بریتینە لە :

  • زیان بە جومگە
  • زیان بە ڕەگ و دەمارکانی خوێنی
  • چڵک کردن
  • دەڵەمە بونی خوێن لە پێ

نواندن بۆ:

ماوەی کاتی مانەوەی لە نەخۆشخانە

background-svg

وردەکاری خەرج ومەخاریج

ژمارەی هاوڕێیان

1

پرسیارەکانی دووپاتەکراو

هەست دەکەم کە چڵکم کردووە؟

چڵک کردن پاش نەشتەرگەری پێشهاتێکی زۆر دیتراو و باو نیە، بەڵام بە پێی دیتنی نیشانەکانی چڵک لە خۆتان بۆ پزیشکی خۆتان تەلێفۆن بکەن ئاگاداری بکەن. نیشانەکانی چڵک بریتینە لە : تەب و لەرز، سوور بينی پێستی دەور و بەری شوێنی نەشتەرگەری و پەرە پێدانی ئەو سووڕ بوونە، زۆر بوونی ئێش وئازار لە ناکاو ڕا.

ئەگەر بە سەر ئەو پێیەی کە نەشتەرگەری کراوە بکەومە خوارێ چی دەبێت؟

خلیسک لێدان پاش نەشتەرگەری پێشهاتێکی ئاساییە. ئەگەر هەستتان کرد بە تەمای بەربوونەوەنە ، کێشەی نیە کەمێک گوشار بۆ پێی نەشتەرگەری کراوەکەتان بێنن با نەکەونە خوارێ. ئەگەرکوو بەربوونەوە ، هەست بە هێشێکی دەکەن، بەڵام پێویست نیە مەترسی تایبەتیتان هەبێت. لە چاوپێکەوتنی دووبارەی پزیشکتان ، بەسەرهاتەکەی بۆ باس بکەن و گوێ بیسی نواندنەکانی بن و ئەنجامی بدەن.

پاشی چەن ماوە دەتوانم سایەقی و لێخوڕینی سەیارە و ماشێن بکەم؟

ئەگەر لە مووسەکینی زۆر بە هێز وەک (Narcotic) کەڵک وەردەگرن، سایەقی مەکەن. ئەگەر ئەو جۆرە نیە، ئەگەرنەشتەرگەری لە سەر لەگەنی چەپی ئێوە بە ئەنجام گەیاندراوە و سەیارەی ئێوە دەندە ئوتووماتیکە ، پاش یەک حەوتوو دەتوانن خەریکی سایەقی ببنەوە. ئەگەر نەشتەرگەری لە سەر پێی ڕاستی ئێوە ئەنجام درابێت یا سەیارەی ئێوە دەندە ئوتووماتیک نیە ، تەنیا کەتێک دەتوانن سایەقی بکەن کە پێویستتان بە گۆچان نەمابێ و دەسهەڵاتێکی باشتان لە سەر ماسوولکەی خۆتان هەبێت . ئەو ڕێژەیە 3 هەتا 4 حەوتووی پێ دەچێ.

پاشی تێپەڕ بوونی چەن ماوە دەتوانم بچمە ناو حەوز یا وانی ئاوی گەرم؟

هەتاکوو دوو حەوتوو  ناتوانن لەگەنی خۆتان نووقمی ئاو بکەن.

پاش چەن ماوە بۆم هەیە حەمام بکەم؟

زۆرتر وایە کە پاش 3 ڕۆژ دەتوانن حەمام بکەن

ڕاوێژکاری پزیشکی سەر هێڵی های مێد، ئێوە یارمەتی دەدا کە بە زووترین کاتی گونجاو لە پزیشکەکانی لێزانی ئێرانی سەبارەت بە نیشانەکانی نەخۆشی، ڕاوێژکاری خۆڕایی وەربگرن و بە پێی پێویست لە خزمەتەکانی چارەسەری بە ئەژماری ئێمە کەڵک وەربگرن. هەروەها ئێوە دەتوانن بە ناردنی بەڵگەکانی پزیشکی و چارەسەری خۆتان (بە پێی هەبوونییان) پزیشکەکانی ئێمە لە خێراتر کردنی دۆزینەوەی کێشە و نەخۆشی یارمەتی بدەن.

ئێوە دەتوانن لە سەر هێل لە خزمەتەکانی ڕاوێژکاری خۆڕایی (بە لاش) های مێد بەرژەوەندی و کەڵک وەربگرن.

* هەڵبژاردنی جۆری چارسەری:
    * ناو و ناسناو
    ژمارەی پەیوەندی :
    ئیمەیل
    هەڵوێستی ئێوە بۆ گرووپی چاودێری بەڕێوبەران

    WeCreativez WhatsApp Support
    ئایا پرسیارتان ھەیە؟
    ئایا پرسیارتان ھەیە؟