
نەشتەرگەری لازێک (LASEK)
کاتی پێویست بۆ خوێندنەوە: ۳لازێک جۆرێک لە نەشتەرگەریە کە بۆ چاک سازی بینایی بە ئەنجام دەگات. نەشتەرگەری لازێک تێکەڵاوێکە لە فێڵ و گەڕەکانی نەشتەرگەری لەیزیک (LASIK) و نەشتەرگەری پی ئار کی (PRK). لازێک هەر وەک نەشتەرگەرییەکانی ئەنجام دراو لە سەر چاو، توانای چاک سازی نیزووک بینی، دووربینی و ئاستیگماتی هەیە. ئەگەری وشک بوونی چاو پاشی نەشتەرگەری لازێک لە ئەگەری وشک بوونی چاولە نەشتەرگەری لەیزیک کەمترە .
نەشتەرگەری لازێک بۆ ئەو کەسانەی کە کاژەی چاویان ناسکتر و تەنکترە باشترە، چون ئەم نەشتەرگەرییە بە پێچەوانەی نەشتەرگەری لەیزیک پێویستی بە وەدی هێنانی فێلەپ لە سەر کاژەی چاو نیە. لە نەشتەرگەری لازێک ، بە جێگای درووست کردنی فێلەپ، بە کاربەری تێخێک بڕینێک لە سەر کاژە وەدی دێنن؛ ئەو جارە لاپەڕی دەرەوەی کاژە هەڵدەگیرێت و کاژە بە کەڵک وەرگرتن لە لەیزر شێوەی پێدەدرێت.
ماوەی کاتی چارەسەری
پاشی ئەنجام دانی نەشتەرگەری لازێک، نەخۆش بۆ ماوەی 2 ڕۆژ،هەست بە ئێش و ئازار دەکات و لە 1 تاکوو 2 حەوتوو شایەتی گەڕانەوەی بینایی و سۆمای چاوی خۆی دەبێت. زۆرتر، یەک لێنزی لێ کەوتوویی و تنۆکەکانی چاوی بۆ نەخۆش دەنووسرێت تاکوو لە ماوەی چاک بوونەوەی دا کەڵکییان لێ وەرگرێت.
پاڕاکڵینیکەکانی پەیوەندیدار
پێش نەشتەرگەری ، پزیشک چاوەکانی نەخۆش پشکنین دەکات، تاکوو بە دڵنیایی بگات کە چاوەکانی بە ئەندازەی پێویست سەلامەتن و دەتوانێ نەشتەرگەری لە سەر ئەنجام بدات. پزیشک لە ماوەی پشکنینەکەی دا دەی هەوێت بەوەی بگات کە بزانێی چاوەکانی نەخۆش بە ئەندازەی لازم تەڕایی هەیە یا نا، هەر وەها تاو و خواری چاوەکانیش پشکنییان لە سەر ئەنجام دەدرێت.
چاودێرییەکانی بەر لە نەشتەرگەری، ڕەوتی نەشتەرگەری، چاودێرییەکانی پاش نەشتەرگەری
بەر لە نەشتەرگەری
هەتا 24 کاتژمێر بەر لە نەشتەرگەری، لە ئەشیایەکان و ئامێرەکانی جوانکاری چاو و هەر شتێکی کە ئەلکولی هەبێت و ئەفترشێیو خۆتان بپارێزن و پزیشکتان لە تەواوی دەوا و دەرمانەکانی کە کەڵکییان لێ وەردەگرن تێبگەیێنن.
ڕەوتی نەشتەرگەری
بڕێنێک لە سەر چاو بەدی دێت؛ لاپەڕی دەرەوەی کاژەی چاو هەڵدەگیرێت و کاژە بە هۆی شلاوکێکێ ئەلکولی نەرم دەکرێتەوە . ئەو جارە بە کەڵک وەرگرتن لە ئامێرێک بە ناوی لەیزێری ئێکسایمێر، چەن بەش لە تەنراوەکەی کاژە هەڵدەگیرێت و کاژە بە جۆری دڵخواز شکڵ و شێوەی دەگۆڕدرێت. جیاوازی ئەم ڕەوتە لە گەڵ نەشتەرگەری لەیزیک ئەوەیە کە لە جۆری لەیزیک لاپەڕی دەرەوەی کاژە دە قالبی یەک فێلەپ بەرەو دوایە دەکێشرێت و ئە جار دووبارە دێتەوە سەر جێگای خۆی، بەڵام لە نەشتەرگەری لازێک ئەم پلەیە نییە.
نەشتەرگەری لازێک بە جۆری بێ هەست کردنی شوێنی ئەنجام دەدرێت و لە 30 هەتا 60 خولەک درێژەی دەبێت.
پاشی نەشتەرگەری
نەشتەرگەری لازێک لە چاو نەشتەرگەری لەیزیک، پێویستی بە چاودێری زۆرتر هەیە. ئەگەری وەی هەیە هندک لەو کەسانەی چاویان نەشتەرگەری کراوە، هەست بە برژانەوە و خورانی چاویان بکەن. جێی ئاماژەیە نەخۆش نابێت چاوی خۆی بماڵێ و بیکووشێ و هەر وەها دەبێ هەتا 24 کاتژمێر پاشی نەشتەرگەری خۆی لە حەمام کردن و تەڕ کردنی چاوی بپارێزێت.
خاڵە کانی گرنگ لە بارەی نەشتەرگەری
زۆربەی کەسەکان بە ئەنجام دانی ئەم نەشتەرگەرییە ، بە بینایی 20/20 یا باشتر دەگەن و تەقریبەن تەواوی نەخۆشەکان بە بینایی 40/20 یا باشتر دەگەن.
ئەم نەشتەرگەرییە بۆ تاکەکانی ژێرەوە پێشنیار ناکرێت:
- تاکەکانی تەمەنی ژێر 21 ساڵ
- تاکەکانی خاوەنی نەخۆشی شەکرە
- ئافرەتەکانی حامیلە(ئاوس)
- دایکەکانی شیردەر
- تاکەکانی خاوەنی ناسەلامەتییەکانی بەرگری لەشی
- تاکەکانی دووچار بوو بە کێشەکانی دیکەی چاو وەک کاتاراکت (ئاوی سپێ) یا گلوکۆم (ئاوی ڕەش)
مەترسییەکانی ئەگەری ئەم نەشتەرگەرییە:
- چڵک
- لە دەست دانی بینایی
- غەلەتی چاکەسازی (جیا کردنەوەی زیاد لە حەد یا کەمتر)
- پەرەدانی لاپەڕی دەرەوە بۆ ژووری کاژە
نواندن بۆ
چاکەسازی نیزیک بینی، دووربینی و ئاستیگمات.
ماوەی کاتی دە جێ دا بوون
پێویستی بە دە جێ دا بوون نییە.
ڕای بەکارهێنەر
Number of pending reviews7