
ئاگمێنتێیشێنی لێو
کاتی پێویست بۆ خوێندنەوە: ۳نەشتەرگەری ئاگمێنتێیشێنی لێو کە بە ناوی ئاگمێنتێیشینی دایمی لێویش دەناسرێت، جۆرێک لە نەشتەرگەری جوانکارییە، کە ئامانجی ، چاکەسازی زاهیری لێوە.دەکرێ لە دریمافیلێرەکان، پرۆتێزەکانی لێو و بابەتەکانی دیکە بە مەبەستی گەییشتن بەم ئامانجە کەڵک وەربگرن.
لە ساڵی 2000 زایینی بە دواوە،ئاگمێنتێیشێنی دایمی لێو لاینگری زۆری وەرگرتووە و فێڵ و مادەی تازەتر و نوێ تر بۆ ئەنجامی ئەم نەشتەرگەرییە بە دی هاتووە تاکوو تاک بە ئاسایش و خاترجەمی بتوانێت ئەم نەشتەرگەرییە ئەنجام بدات.
شێوەکانی باوی ئاگمێنتێیشێنی لێو بریتینە لە:
- ناردنی چەوری– لەم شێوەیە، نەشتەرگەر بە لیپۆساکشین چەوری لە لەشی تاک وەدەردەنێت و بۆ ناو لێو تێوەشانی دەکات.
- ئاگمێنتێیشێنی دایمی لێو – لەم شێوەیە،لە پڕۆتێزەکانی لێو بۆ گەورەتر کردنی ئەم ئەندامە کەڵک وەردەگرن.
- ئاگمێنتێیشێن بە درێمافیلێرەکان – ئەم بابەتە هەم بۆ کارێنەرەکان و هەم بۆ نەشتەرگەر، خوازراوترین شێوەیە؛ بە کەڵک وەرگرتن لە درێمافیلێرەکان دەکرێ ستاییل،ئەندازە و بینای لێوەکان گۆڕانکاری بکەن، ئەم شێوەیە زۆرتر 6 هەتا 12 مانگ کاریگەری و مانەوەی هەیە.
ماوەی کاتی چارەسەری
ماوەی کاتی چارەسەری ئاگمێنتێیشێنی لێو، بە جۆری نەشتەرگەری هەڵبژاردراو پەیوەندی هەیە ؛ بۆ نموونە ، پاشی تێوەشاندی درێمافیلێرەکان ، تاک پێویستی بە ماوەیێکی چاکەسازی تایبەتی نییە.
پاڕاکڵینیکەکانی پەیوەندی دار
لانی کەم دوو حەوتوو بەر لە نەشتەرگەری ، دەبێ لە خەست کەرەوەکانی خوێن ، خواردنەکانی تەکمیلی و چایەی گیایی دووری بکەن.هەروەها پێویستە تاک 2 تاکوو3 حەوتو بەر لە نەشتەرگەری خۆی لە جگەرە کێشان بپارێزێت و 2 تاکوو3 حەوتو پاشی نەشتەرگەری خۆی لا جگەرە کێشان بپارێزێت.
چاودێریەکانی بەر لە نەشتەرگەری، ڕەوتی نەشتەرگەری ، چاودێریەکانی پاشی نەشتەرگەری
بەر لە نەشتەرگەری
بە پێی وەی کە تاک جگەرە کێش بێت، بەر لە نەشتەگەری داوای لێ دەکەن خۆ لە جگەرە دوور بکاتەوە ،چوونکە ئەگەری وەی هەیە دووکەڵی جگەرە خێرایی ڕەوتی چاکەسازی بە کاوەخۆتر بکات.هەروەها پێویستە بەر لە نەشتەرگەری تاک خۆی لە خواردن و خواردنەوە بپارێزێت و لە دەوا و دەرمانەکانی وەکوو ئاسپرین دووری بکات.
ڕەوتی نەشتەرگەری
ڕەوتی ئاگمێنتێیشێنی لێو،بە شێوەی هەڵبژاردراو بۆ ئەنجامی ئەم نەشتەرگەرییە پەیوەندی هەیە .ئەم ڕەوتە زۆرتر بە جۆری بێ هەست کردنی شوێنی ئەنجام دەدرێت و زۆرتر پێویستی بە بەدی هێنانی بڕشت لە سەر لەش نییە. هەڵبەتە بە پێی وەی کە شێوەی هەڵبژاردراو ، گواستنەوەی چەوری بێت، پێویستە تاک بۆ قۆناغی لیپۆساکشین بە جۆر گشتی بێ هۆش بکرێت.
شێوەی درێمافیلێر، هاسانترین شێوە بۆ ئاگمێنتێیشێنی لێوە – لەم شێوەیە ، تاک بە جۆری بێ هەستی شوێنی بێ هەست دەکرێت ، پزیشک شوێنەکانی تێوەشاندنی درێمافیلێرەکان دیاری دەکات و ئەم جارە درێمافیلێرەکان بە کەڵک وەرگرتن لە دەرزیێکی زۆر گچکە بۆ ناو ژووری لێو تێوەشاندن دەکرێن.
ئاگمێنتێیشێنی لێو بە جۆری بێ هەستی شوێنی یا بێ هۆشی ئەنجام دەدرێت و ڕەنگە لە 30 خولەک بۆ 60 خولەکی پێ بچێت .
پاشی نەشتەرگەری
تاکوو چەن ڕۆژ پاشی نەشتەرگەری ، کەڵک وەرگرتن لە ئەشیای جوانکاری لێو ڕێگەی پێ نادرێت ، هەروەها دەکرێت بۆ کەم کردنەوەی هڵماسینی لێو لە سەهۆڵ کەڵک وەبگرن. هەروەها تاکوو چەن ڕۆژ پاشی نەشتەرگەری ، نابێت گوشار بۆ لێوەکان بێنن.
خاڵەکانی گرنگ سەبارەت بە نەشتەرگەری
ئەم نەشتەرگەرییە بۆ تاکەکانی ژێرەوە پێشنیار ناکرێت :
- کەسانێک کە بە درێمافیلێرەکان و لیدۆکائین هەستیارن و پێی نارەحەت دەبن
- کەسانێک کە لە بەشی لێو چڵکیان هەیە
- تاکەکانی تووش بوو بە شەکرە و کێشەکانی پەیوەندی دار بە دەڵەمە بوونی خوێن
مەترسییەکانی ئەگەری ئەم نەشتەرگەرییە بریتینە لە
- شێن هەڵگەڕان و هەڵماسینی زیادە لە ڕادە
- نەبوونی هاوسەنگی
- بڵیندی و قووڵی لێو
- چڵک
- مانەوەی شێونی برینەکە
- جوابی هەستیاری لەش بە لیدۆکایین و درێمافیلێرەکان
- خوێنرێزی
نواندن بۆ
- کەسانێک کە لە ئەندازە و ستاییل و بینای لێوەکانییان ناڕەزامەندییان هەیە .
ماوەی کاتی مانەوە
زۆرتر پێویست نییە تاک لە نەخۆشخانە بمێێتەوە.
ڕای بەکارهێنەر
Number of pending reviews7