
نەشتەرگەری مینیسک
کاتی پێویست بۆ خوێندنەوە: ۲جۆمگەی چۆک داگری سێ هێسکی پێک گەییشتوویە. دوو بەش کرۆژنەی پەلاستیکی شێوە لەم شوێنە بوونیان هەیە و نەخشی زەربەتگریان هەیە. ئەم کرۆژنانە ناویان مینیسکە. وا هەیە ئەم کرۆژنانە دووچاری بچکڕان بن. نەشتەرگەری مینیسک چاکەسازی ئەم بچکڕانەیە.
ماوەی کاتی چارەسەری نەشتەرگەری مینیسک
پاش نەشتەرگەری دوو حەوتوو کات پێویستە تاکوو نەخۆش بتوانێ بەردەوام خەریکی فیزیۆتراپی بێت و بە خێراکاری گەڕانەوەی تەوانای خۆی خەریک بێت. ماوەی کاتی درێژەی تەواناپێدان ،بە پێی نرخ و بەهای چاک بوونەوەی ئەو هەیە. ئەگەر چاکەسازی مینیسک ئەنجام درابێت، ئەگەری وەی هەیە ماوەی کاتی چاک بوونەوە و تەوانپێدان خێراتر ببێت – مەسەلەن ئەگەری وەی هەیە نەخۆش ناچار بێت چۆکی خۆی تاکوو 6 حەوتوو بە جۆری بەستراو ڕابگرێت وبە گۆچان بەڕێدا بڕوات.
پاڕاکلینیکەکانی پەیوەندیدار نەشتەرگەری مینیسک
- فەحس و هەڵسەنگاندنەکانی فیزیکی و لەشی
- وێنە هەڵگری بە ئامێری ئیشاعەی ئیکس
- وێنە هەڵگری ئێم ئار ئای
- فەحس و پشکنینی خوێن
- نەواری دڵ
چاودێرییەکانی بەر لە نەشتەرگەری، ڕەوتی نەشتەرگەری و چاودێرییەکانی پاش نەشتەرگەری مینیسک
بەر لە نەشتەرگەری
- پارێزی خواردنی نان و خواردەمەنی ئاوەکی
- تێگەیاندنی پزیشک لە دەوا و دەرمانەکانی مەسرەفی و پاریزیان بە پێی پێویست
ڕەوتی نەشتەرگەری
نەشتەرگەری بەکەڵک وەرگرتن لە ئامێرێک بە ناوی ئارترۆسکۆپ بە ئەنجام دەگات و ماوەی 1 کاتژمێری پێ دەچێت. ئەو دەزگایە کامێرایێکی گچکەیە کە لە قەڵشتە درووستکراوەکان دەچێتە ژووری چۆک تاکوو نەشتەرگەر بتوانێ شوێنی نەشتەرگەری ببینێت. ئەو جار نەشتەرگەر ئاميرەکانی نەشتەرگەری لە ڕێگای قەڵشتی وێکچوودەباتە ژوورێ و خەریکی نەشتەرگەری دەبێت. ئەم نەشتەرگەرییە بە پێی جۆری مینیسک و چاوپێکەوتنی نەشتەرگەر دەتوانێ بە دوو شێوە بە ئەنجام بگات:
- دەرهێنانی بەشێک لە مینیسک. لەم شێوەیە دا، نەشتەرگەر بەشێک لە مینیسک دەتاشیت و بەشە سەلامەتەکەی وێڵ دەکات .
- چاکەسازی مینیسک. لەم شێوەیە دا، نەشتەرگەر بەشی پچکڕاوی مینیسک تەقەڵ لێ دەدات تاکوو چآک بێتەوە.
پاشی نەشتەرگەری
- کەڵک وەرگرتن لە کۆمپرێسی سارد
- کەڵک وەرگرتن لە دەوا و دەرمانی مووسەککین و هێدی کەرەوە
- تێگەیاندنی پزیشک بە پێی دیتنی هەر یەک لەم خاڵانەی خوارەوە : خوێن هاتنی زۆر لە شوێنی نەشتەرگەری کراو، چوونە سەرێی دەمای لەش لە 38 دەرەجەی سلیسیوس، تەڕاوشتی چڵکی و بۆن ناخۆش لە شوێنی قەڵشتی نەشتەرگەری، کێشەی هەناسە و نەفەس کێشان، ماسینی قاچ ، پێ یا خرتکەی پێ
- دانانی چۆک لە ئاستێکی سەرەوەی دڵ لە کاتی پشوو دان؛ چۆکی خۆتان دابنێنە سەر دوو یا سێ باڵنج و لەسەر پشت درێژ بن و بخەوەن
خاڵەکانی گرنگ سەبارەت بە نەشتەرگەری
مەترسییەکانی ئەگەری ئەم نەشتەرگەرییە بریتییە لە :
- چڵک
- زیان بە ڕەگ و دەمارەکانی خوێنی
- شکاوی، بێ هێزی، گێران یا نەبوونی هاوسەنگی لە جومگە
- ئێش و ئازار
- پچکڕانی سەر لە نوێی مینیسک
- پێویستی بە نەشتەرگەری زیاتر
ڕای بەکارهێنەر
Number of pending reviews7