
نۆژەنی و چاکەسازی لەش پاشی زایینی منداڵ
کاتی پێویست بۆ خوێندنەوە: ۲نەشتەرگەری نۆژەنی لەش پاشی منداڵ زایین، جۆرێک لە نەشتەرگەری پەلاستیکە، کە خوازیارەکانی ئافرەتانێکن کە بە تازەیی زایینی منداڵیان کردووە و ئێستا خوازیاری چاکەسازی زاهیری لەشی خۆیانن.
ڕەوتەکانی کە لە ماوەی نۆژەنی لەش ئەنجام دەدرێن جۆرێک دابین کراون کە بەرگری لە کاریگەری پیری و ئاسەواری زایینی منداڵ دەکەن.
لە ماوەی ئەم ڕەوتە، دەکرێ چەندین نەشتەرگەری بە جۆری هاوکات ئەنجام بدەن تاکوو تاک لە ماوەیێکی کورت دا شایەتی بینینی ئاکامەکانی دڵخوازی بێت . ئەنجامی هاوکاتی چەن نەشتەرگەری قازانجی زۆری هەیە ، بۆ نموونە خێرایی و کەمتر بوونی خەر و مەخارجی پارە.
نۆژەنی لەش پاشی منداڵ زایین دەکری داگری نەشتەرگەری وەک ئابدۆمینۆپلاستی، لیفتی مەمک، ئاگمێنتێیشێنی مەمک، لیپۆساکشێن و چەندین نەشتەرگەری دیکە بێت.
ماوەی کاتی چارەسەری
ڕەوتی چاکەسازی لەش پاشی منداڵ زایین بە جۆری گشتی 10 ڕۆژی پێ دەچێت؛پاشی تێپەڕ بوونی 10 ڕۆژ زۆربەی نەخۆشەکان دەتوانن کار و هەڵسووڕانی خۆیان بکەن . کەچی ماوەی کاتی چاکەسازی پەیوەندی بە نەشتەرگەرییەکانی ئەنجام دراو هەیە . بۆ نموونە ، ماوەی چاکەسازی ئابدۆمینۆپلاستی ئاسایی نێوانی 10 بۆ 14 ڕۆژە .
پاڕاکڵینیکەکانی پەیوەندیدار
بە پێی نەشتەرگەریەکانی کە بۆ تاک دەنوێندرێت ، ئەنجامی ئەزموونی جۆراوجۆر پێویستە . بەڵام بە گشتی دەتوانین بڵێین ئەزموونی وەکوو ئەزموونی خوێن لە هەموو خوازیارەکان وەردەگیرێت .
چاودێرییەکانی بەر لە نەشتەرگەری، ڕەوتی نەشتەرگەری، چاودێرییەکانی پاشی نەشتەرگەری
بەر لە نەشتەرگەری
لە 2 حەوتوو بەر لە نەشتەرگەری دەبێ لە کەڵک وەرگرتن لە شل کەرەوەکانی خوێن، دەم کراوەکانی گیایی و مووکەمیلەکانی پڕۆتۆئینی خۆتان بپارێزن. هەروەها پێویستە تاک 4 حەوتوو بەر لە نەشتەرگەری خۆی لە جگەرە کێشان بپارێزیت.
ڕەوتی نەشتەرگەری
ڕەوتی چاکەسازی لەش پاشی منداڵ زایین، پەیوەندی بە نەشتەرگەرییەکانی ئەجام دراو هەیە. بە هۆی وەی کە دەکرێ زۆرێک لە نەشتەرگەرییەکان لە ڕەوتی نۆژەنی لەش گونجاو کەین، دەکرێ بڵێین ڕەوتی چاکەسازی لەش دەتوانێ داگری ڕەوتی هەر یەک لە نەشتەرگەرییەکان بێت کە پێشتر ئاماژەیان پێکرا.
تەواوی نەشتەرگەرییەکانی ئەنجام دراو بۆ نۆژەنی و چاکەسازی لەش بە جۆری بێهۆشی ئەنجام دەدرێن و گشتی ئەم ڕەوتە، دەکرێ 3 هەتا 6 کاتژمێری پێ بچێت.
پاشی نەشتەرگەری
بە پێی جۆری نەشتەرگەری هەڵبژاردراو، ڕەنگە پێویست بێت تاک لە ماوەی چاکەسازی لە جلک و بەرگی تایبەتی کەڵک وەربگرێت ولانی کەم بۆ ماوەی 2 هەتا 3 حەوتوو لە وەرزش کردن خۆی بپارێزێت.
خاڵەکانی گرنگ سەبارەت بە نەشتەرگەری
مەترسییەکانی ئەگەری ئەم نەشتەرگەرییە بریتینە لە
- چڵک
- خوێنڕێزی زیادە لە ڕادە
- مانەوەی شوێنی برین
- کێشەی بتڵی گوشارهێنەر بۆ پڕۆتێزەکان
- نەبوونی هاوسەنگی
- ڕوودانی بێ هەستی لە بەشی گۆی مەمکی
نواندن بۆ
- ئافرەتانێک کە زایین منداڵیان کردووە و ئێستا دەیان هەوێ زاهیری خۆیان نۆژەنی بکەنەوە.
ماوەی کاتی مانەوە
بە پێی نەشتەرگەری هەڵبژاردراو، ماوەی کاتی مانەوە جیاوازە و دەکرێ چەن ڕۆژی پێ بچێت.
ڕای بەکارهێنەر
Number of pending reviews7