
نەشتەرگەری جوانکاری لووت ( نەشتەرگەری لووت)
کاتی پێویست بۆ خوێندنەوە: ۲نەشتەرگەری جوانکاری لووت کە زورتر بە ناوی نەشتەرگەری لووت ناودەبردرێت، جۆرێک لە نەشتەرگەرییە کە بۆ گۆڕانکاری شێوەی لووت ئەنجام دەدرێت.
ئەم نەشتەرگەرییە داگری گەورە یا گچکە کردنەوەی لووت ، گۆڕینی شێوە وئەندازەی لووت یا ڕاستکردنەوەی زەقی و زۆپی و ناشیاویەکانی دیکەی لووت دەبێت. ئەم نەشتەرگەرییە زۆرتر بۆ جوانکاری ئەنجام دەدرێت، بەڵام دەکرێت ئەم نەشتەرگەرییە بۆ چاک کردنەوەی لووت، بۆ رێک کردنی هەناسە کێشان ئەنجام بدرێت.
ماوەی کاتی چارەسەری
زۆرتر ، پێویستە یەک حەوتوو لە نەشتەرگەری تێپەڕ ببێت تاکوو تاک بتوانێت بچێتە سەر ئیش وکاری خۆی و بە فڕۆکە سەفر بکات. زۆربەی تاکەکان دەتوانن پاشی تێپەڕ بونی دوو حەوتوو وەرزش بکەن.
پاڕا کڵینیکەکانی پەیوەندیدار
زۆرتر پزیشک، مێژووی پزیشکی تاک چاو لێ دەکات و پشکنین و ئەزموونی جۆراوجۆر، وەک ئەزموونی خوێن و ئەزموونی فیزیکی لە سەر ئەنجام دەدات.
چاودێریەکانی بەر لە نەشتەرگەری ، ڕەوتی نەشتەرگەری ، چاودیریەکانی پاشی نەشتەرگەری
بەر لە نەشتەرگەری
زۆربەی ، داوا لە نەخۆش دەکەن بەر لە نەشەتەرگەری لووت لە سەرف کردنی ئاسپرین و جگەرە کێشان خۆی بپارێزێت. هەروەها باشترە نەخۆش کەسێک لە گەڵ خۆی بێنێت بۆ وەی کە پاش نەشتەرگەری لووتی هەتا هۆتێل هاوڕێیاتی بکات.
ڕەوتی نەشتەرگەری
نەشتەرگەر زۆرتر بە لێدانی بڕینێک لە ژووری لووت، دەست پێدەکات؛ ئەمە ڕەوتی باوی نەشتەرگەری لووتە، چوون بەم جۆرە شوێنی برینەکە نامێنێتەوە. کەچی، ئەگەری هەیە بڕینی ناوبراو لە بەشی خوارەوەی لووتیش لێ بدرێت.
ئەم جارە ڕەوتی تایبەتی نەشتەرگەری لووت دەست پێدەکات، کە دەتوانێت داگری فێڵ و شێوەی جۆراوجۆر بێت؛ لە داگری ئەم شێوەیانە دەتوانیین ئاماژە بە تێوەشاندنی ئیپملەنت و تاشین یا جێ گۆڕینی ئێسک ئاماژە بکەین.
بە پێی پێویست بوون دەتوانن لە کرۆژنە بۆ گۆڕینی شێوە ، ئەندازە یا زاویەی لووت کەڵک وەربگرن، ئەم کرۆژنەیە لە نێو لووت هەڵدەگیرێت. کەچی ، ئەگەر پێویستیان بە کرۆژنەی زیاتر هەبێت لە جێگای دیکەی لەش وەک دەندەکان، کرۆژنە هەڵدەگرن.
ئەم نەشتەرگەرییە بە جۆری بێ هەست کردنی شوێنی یا بێهۆشی گشتی ئەنجام دەدرێت و 1 هەتا 4 کاتژمێری پێ دەچێت.
پاشی نەشتەرەگەری
زۆربەی تاکەکان شایەتی هەڵماسین ، ئیلتەهاب و شێن هەڵگەڕان و خوێنڕێزی لووت دەبن. پێشنیار دەکرێت بۆ بەرگری لە ئیلتەهاب و هەڵماسین، لە سەهۆڵ کەڵک وەرگرن و بە پێی پێویست لە دەوای هێدی کەرەوە کەڵک وەربگرن. زۆربەی نەشتەرگەرەکان پێشنیار دەکەن بۆ دەستپێکی وەرزش 2 حەوتوو یا زۆرتر لە نەشتەرگەری تێپەڕ بووبێت.
خاڵەکانی گرنگ سەبارەت بە نەشتەرگەری
مەترسیەکانی ئەگەری ئەم نەشتەرگەرییە بریتیە لە:
- بێ هەستی
- خوێنڕێزی بەردەوام
- نێکرۆزی پێست
- زیان بە دەمارەکان و عەسەبەکان
- چڵک
- ناڕەزامەندی لە بەهرە و ئاکامی نەشتەرگەری
نواندن بۆ
- کەسانێک کە لە ئەندازە و ستاییلی لووتی خۆیان ڕەزامەندییان نییە
- کەسانێک کە بە هۆی ئەندازە یا ستاییلی لووتی خۆیان کێشەی هەناسەیی یا نەفەسیان هەیە
ماوی کاتی مانەوە
تاکەکان بۆ ماوەی 1 هەتا 2 ڕۆژ لە نەخۆشخانە دەمێننەوە؛ کەچی هندک لە بابەتەکان ، تاک ڕۆژی نەشتەرگەری لە نەخۆشخانە بەرایی دەبێت.
ڕای بەکارهێنەر
Number of pending reviews7