
چارەسەری لێکبڕاوی تۆڕینەی چاو
کاتی پێویست بۆ خوێندنەوە: ۳لێکببڕاوی تۆڕینەی چاو کاتێک ڕووی دەدات کە تۆڕینە،لە تەنراو و شانەی خۆی جیا بێتەوە. بە پێی دەرکەوتنی لێکبڕاوی تۆڕینە بێ گومان دەبێت چاک کردنەوە و چاکەسازی بۆ بکرێت؛ چونکە تۆڕینە بەو جۆرە کارایی و کاریگەری باشی نابێت و ئەگەرکوو چاکەسازی بۆ نەکرێت دەبێتە هۆی کوێر بوون و نەبینینی هەمیشەیی و هەتاهەتایی. لێکبڕاوی تۆڕینە لە چاو، زۆرتر هەڵداوی دڕانی تۆڕینەیە و دەتوانێ ببێتە هۆی گەیاندنی زەرەر وزیان بە چاو یا نەشتەرگەری ئاوی سپی (کاتاڕاکت). چارەسەری لێکبڕاوی تۆڕینەی چاو بریتییە لە شێوەهایێک کە بۆ پێڕاگەییشتن بەو کێشەیە دابین کراوە . جێگای ئاماژەیە کە چارەسەری ئەو نەخۆشیە نیزیکەی هەمیشە لە ڕێگای نەشتەرگەری بە ئەنجام دەگات.
ماوەی کاتی چارەسەری
بە پێی ڕادەی لێکبڕاوی تۆڕینە لە نەخۆشی مەبەست ، نەشتەرگەری جۆراوجۆر بۆ بۆ چارەسەری ئەم نەخۆشیە هەیە و کاتی ماوەی چارەسەری لە هەر یەکیان بۆ یەکی تر جیاواز و جوێ دەبێت ؛ کەواتە ماوەی کاتی چارەسەری هەر یەکیان پەیوەندی بە شێوەی هەڵبژاردراوی چارەسەری هەیە.
پاڕاکڵینیکەکانی پەیوەندیدار
پزیشک چەن تنۆکە دەڕژێتە ناو چاوی نەخۆش تاکوو گلێنەی چاوی فش و ئاوەڵا بێت ؛ ئەو جار بە سرنجێکی زۆر خەریکی چاوپێکەوتن و پشکنینی چاو دەبێت . کاتێک ڕادەی زیانی بەرکەوتووی دۆزییەوە ، پزیشک باشترین شێوە و ڕێگای چارەسەری بە نەخۆش ڕادەگەیێنێت.
چاودێریەکانی بەر لە نەشتەرگەری، ڕەوتی نەشتەرگەری، چاودێریەکانی پاشی نەشتەرگری
بە پێی زیانی بەرکەوتوو بە تۆڕینە ، یەکێک لە شێوەکان بۆ چارەسەری ئەو نەخۆشییە هەڵدەبژێردرێت: ڕێتینۆپێکسی پێنۆماتیک، ئێسکلڕاڵ باکڵ، شێوەکانی لەیزری و بەستەڵەکی و ویکرێکتۆمی
بەر لە نەشتەرگەری
بە پێی شێوەی مەبەست، گونجاوە بەر لە نەشتەرگەری تنۆکەهایەک لە چاوی نەخۆش کەن و بێهۆشی بۆی هەڵبژێرێن.
ڕەوتی نەشتەرگەری
ڕتینۆپێکسی پێنۆماتیک شێوەیێکە کە لە ماوەکەی دا یەک توقلەک یا بڵقێکی غازی گچکە بۆ ناو چاوی نەخۆش دەوەشێنرێت، تۆڕینەی چاو بۆسەر شوێنی تایبەتی خۆی دەگەڕێتەوە. لە شێوەی ئێسکلڕاڵ باکڵینگ، نەوارهایێکی سیلیکۆنی بە بەشی دەرەوەی چاو دەدوورێتەوە تا تۆڕینەی چاو بۆ سەر شوێنی تایبەتی خۆی بگەڕێنێتەوە. ئەو نەوارانە نابیندرێن و زۆرتر لە سەر چاو دەمێننەوە. پە پێی وەی کە لێکبڕاوی تۆڕینە لە قۆنەغەکانی سەرەتایی بدۆزرێتەوە و شناسایی بکرێت، دەکرێ لە شێوەکانی لەیزری یا بەستەڵەکی کەڵک وەربگیرێت کە لە شێوە سووکەکانە. ویترێکتۆمی بریتییە لە نەشتەرگەریێک کە لە ماوەی ئەو، لاپەڕی ویترؤس لە چاو جیا دەبێتەوە تاکوو بتوانن دەردەستی بۆ بەشی پشتی چاو بکەن و تۆڕینە سەر لە نوێ بۆ شوێنی تایبەتی خۆی بگەڕێننەوە. ئەو شێوانەی نەشتەرگەری، بە جۆری بە بێ هەست کردنی شوێنی یا بێهۆشی تەواوی بە ئەنجام دەگەن و 1 هەتاکوو 2 کاتژمێری پێ دەچێت ؛ هەڵبەت دەبێ ئاگادار بن کە بە پێی شێوەی هەڵبژێردراو ئەو ماوەیە دەتوانێ جیاواز بێت.
پاشی نەشتەرگەری
ئەگەری وەی هەیە کە چاوی نەشتەرگەری کراو بۆ ماوەیێک مولتەهیب و بە ژان و ئازاربێت و بماسێت. زۆربەی نەشتەرگەرییەکان پێویستییان بە وەی هەیە کە نەخۆش پاشی ئەنجام دانی پشوو بدات بە خۆی و حەسانەوەی بۆ بکات.
خاڵەکانی گرنگ لە بارەی نەشتەرگەری
مەترسییەکانی ئەگەری ئەم نەشتەرگەرییە بریتینە لە:
- خوێنڕێزی ژووری چاو
- دڕانی زۆربەی تۆڕینە
- شین بوونەوەی دەوروبەری چاو
- گوشاری زۆر یا ماسینی ژووری چاو (گولۆکۆم)
- مات بوونی نیسکە یا هەمان عەدەسەی چاو(کاتاراکت یا هەمان ئاوی سپی)
- دووبینی
- چڵک کردنی چاو
نواندن بۆ
- لێکبڕاوی تۆڕینە
ماوەی کاتی لە جێ کەوتن
زۆرتر پێویستی بە لە جێ کەوتن نیە.
ڕای بەکارهێنەر
Number of pending reviews7