
لابردنی ئاسەواری برین
کاتی پێویست بۆ خوێندنەوە: ۲شوینی ئاسەواری برین کاتێک بەدی دێت، کە تەنراوی لەش زیانی بەر دەکەوێ و پاشی ئەم زیانە چاکەسازی بۆ خۆی دەکات. گەورەیی ئاسەواری شوێنی برین پەیوەندی بە جۆری برین و ڕەوتی چاکەسازی هەیە. ئاسەواری شوێنی برین بە جۆری جیاواز خۆی نشان دەدات و دەکرێ سوور، هەستاو و تەنانەت بە جۆری گۆشتی زیادی بە دیار کەوێت.گۆشتی زیادی زۆرتر ڕەنگی پەمەیی یا سوورە و بە جۆری هەڵقووپاوێک بە دیار دەکەوێت کە لە برینەکەی گەوەرەترە.
شێوەکانی لابردنی ئاسەواری شوێنی برین بۆ کەسانێکە کە بە دوای لابردنی شوێنی نەخوازراوی برینی خۆیانن.ئەم شێوەیانە هەمیشە توانای لابردنی گشتی ئاسەواری شوێنی برینەکانیان نیە ، بەڵام دەتوانن ئاسەوارەکەی کەمتر کەن.
ماوەی کاتی چارەسەری
هندک لە شێوەکانی ئەم چارەسەرییە بە جۆری سەرپێیینە و ماوەی چاکەسازی سرنج ڕاکێشی نییە. هندکیش لەم شێوەیانە تووند و سەختترن و ماوەی چارەسەرییان ڕەنگە تاکوو چەن حەوتووی پێی بچێت. ماوەی کاتی چارسەری پەیوەندی بە شێوەی چارەسری هەڵبژێردراو هەیە.
پاڕاکڵینیکەکانی پەیوەندیدار
بە پێی وەی کە پێویست بە شێوەی سەخت و قوورسی چارەسەری نەبێت ، پشکنینەکانی ئەنجام دراویش سووکتر و هاسانتر دەبن؛ بەڵام ئەگەرکوو شێوەی چارەسەری هەڵبژێردراو، لە جۆری سەخت و قوورس بێت، ڕەنگە پێویست بێت تاک پشکنین و ئەزموونی تایبەتی ئەنجام بدات.
شێوەکانی چارەسەری
چەنها شێوە بۆ لابردنی ئاسەواری شوێنی برین هەیە، کە بە پێی ڕادەی سەختی برینی مەبەست، یەکێک لەم شێوەیانە دەنوێندرێت . شێوەکانی چارەسەری لابردنی ئاسەواری شوێنی برین بریتینە لە:
بەکار هێنانی مەڵهەم و کرێمی سووتاوی
چارەسەری لەیزێری کە لەم شێوەیە یەک لاپەڕ لە پێست بە بەکارهێنانی لەیزێر دەفەوتێ و پێستێک کە لە پاشی ئەو ڕەوتە، پەرەی دەدا، سافتر دەبێت و شوێنی برین کەمتر بەرچاو دەبێت.
درێم ئەبریژێن کە بۆ چارەسەری ئاسەواری شوێنی زیپکە مسۆگەری هەیە و کاریگەری بەم جۆرەیە کە لە ماوەی بەکارهێنانی، پێست لاپەڕ هەڵگری دەکرێت و لاپەڕی دوایی پێست سافتر و جوانتر پەرەی دەدات.
تێوەشاندنی کۆرتۆن کە بۆ چارەسەی گۆشتی زیادی و هەستاوی بە هۆی برین بە ئەنجام دەگات.
ڕادیۆتڕاپی کە ڕەنگە پاشی جیاکردنەوەی گۆشتی زیادی بە مەبەستی بەرگری لە پەرەدانی دووجارەی گۆشتی زیادی ئەنجام بدرێت.
پەیوەند کردنی پێست کە بۆ لابردنی ئاسەواری گەورە و سەخت ئەنجام دەدرێت. لە ماوەی ئەم ڕەوتە هندک پێست لە بەشێکی دی لەش جیا دەکرێت و بە شوێنی مەبەست پەیوەند دەرێت، تاکوو زاهیری جوانتر و باشتر بێت.
خاڵەکانی گرنگ سەبارەت بە نەشتەرگەری
ئەگەری سەرکەوتن
سەرکەوتن لە لابرنی شوێنی ئاسەواری برین پەیوەندی بە چەن ها هۆکاری جۆراوجۆرە . بەم هۆیەوە ئەگری سەرکەوتن لەم چارەسەرییە لە 50 بۆ 90 ٪ ئەگەری هەیە.
مەترسییەکانی ئەگەری ئەم نەشتەرگەرییە بریتینە لە :
- چڵک
- هەڵماسین
- سەرکەوتوو نەبوونی چارەسری
- ناڕەزامەندی لە ئاکامی نەشتەرگەری
- گۆڕانی ڕەنگی پێست
- مانەوەی ئاسەواری شوێنی برین
نواندن بۆ
- چارەسەری ئاسەواری نەخوازراوی برینەکان
ماوەی کاتی مانەوە
ماوەی کاتی مانەوە پەیوەندی بە جۆری چارسەری هەیە ، بەڵام زۆرتر، تاک هەمان ڕۆژی یەکەمی پاشی نەشتەرگەری لە نەخۆشخانە بەرایی دەبێت.
ڕای بەکارهێنەر
Number of pending reviews7