ڕاوێژکاری خۆڕایی
ئارترۆسکۆپی شان

نەشتەرگەری ئارترۆسکۆپی شان

کاتی پێویست بۆ خوێندنەوە: ۳

ئارترۆسکۆپی شان نەشتەرگەریەکە کە بە مەبەستی پشکنین و چاکتر کردنەوەی جۆمگەی شان بە ئەنجام دەگات. دەو جۆرەی نەشتەرگەری دا بە جێی هەڵقەڵاشتن و هەڵدڕینی شوێنی نەشتەرگەری، بڕینی چووکە و ورد لە شوێنی نەشتەرگەری دەدرێت و ئامێرێک بە ناوی ئارترۆسکۆپ دەچێتە ناو شوێنی مەبەست.

ئەو ئامێرە کە بۆری شێوەیە، تەیار بووە بە کامێرایەک کە ڕەسم و وێنەیێ جومگەی شان لە سەر شاشە نیشان دەدات؛ پزیشک بە چاو لێ کردنی ئەم وێنەیە دەتوانێ کێشەکەی بدۆزێتەوە و بە بردنە ناوی ئامێری پێویست بۆ نەشتەرگەری قەڵشت و بڕینی پێویست بۆ ئەنجامی نەشتەرگەریەکەی لێ بدات.

ماوەی دەرمان وچارەسەری

بە هۆی وەی کە نەشتەرگەری ئارترۆسکۆپی شان بە برینی زۆر ورد و گچکە بە ئەنجام دەگات، کاتی ماوەی ساغ بوونەوەی لە چاو کاتی ماوەی ساغ بوونەوەی نەشتەرگەری برینی گەورە و ئاوەڵآ کەمتر و کورت ترە .

بەڵام بەو حاڵەوەش، لەش و بەندەنی ئێوە ماوەی پێ دەچی تا وەکوو بە تەواوی چاک و ساغ بێتەوە. لە زۆربەی بابەتە دیتراوەکان ماوەی چاک و ساغ بوونەوە بە پێی جۆری ساغ کردنەوە، لە 1 تا 6 مانگی پێ دەچێ . بەڵام شێوە و ڕێگایێکی زۆر بۆ خێراکاری ڕەوتی ساغ بوونەوە هەیە  کە  لە درێژەی نووسراوەکە باسی دەکەین.

پاراکڵینیکی پەیوەندیدار

گونجاوە پزیشکی ئۆرتۆپێدی داواتان لێ بکا چاوپێکەوتنێکی پزێشکی گشتی خۆتان بکەن ، بۆ وەی کە بەو متمانایە بگەن کە هیچ کێشەی نەخۆشی دیکەتان نیە کە لە گەڵ ئەو نەشتەرگەریە  تێکەڵاوی هەبێت.

گونجاوە پێش نەشتەرگەری و برینکاری مەجبوور بە ئەنجام دانی فەحسی خوێن و، وەرگرتنی نەواری دڵ و وێنەگرتنی ئیشاعەی ئیکس لە سینگی خۆتان بن.

چاودێریەکانی پێش نەشتەرگەری، ڕەوتی نەشتەرگەری، چاودێریەکانی پاش نەشتەرگەری

پێش نەشتەرگەری

ناوەندی چارەسەری مەبەست، پێش نەشتەرگەری مەبەست بە بۆنەی چۆنیەتی چاودێری کردن قسەتان لە گەڵ دەکات. بێ گومان ئەو دەستوورانە بە ئەنجام بگەیێنن؛  بۆ نموونە گونجاوە لە ئێوەیان بوێت کە بۆ ماوەی چەن کاتژمێر ئاو و نان نەخۆن.

هەروەها پێش نەشتەرگەری ئارترۆسکۆپی شان ، پسپۆڕی بێ هۆش کردن لە گەڵ ئێوە لە بارەی ڕێگاکانی بێهۆش کردنتان قسە دەکات.

لە ئارترۆسکۆپی شان زۆرتر لە بێ هەست کردنی شوێنی نەشتەرگەری نەخۆش کەلک وەردەگیرێ؛
ئەڵبەت بڕێک لە نەشتەرگەرەکان تێکەڵاوێک بێ هەست کردنی شوێنی مەبەست و بێ هۆشی بە کار دەبەن ، بۆ وەی چوون نەخۆش بە پێی ووشیار بوونی گشتی بە بێ جووڵە بوونی خوی ماندوو دەبێت

ڕەوتی نەشتەرگەری

نەشتەرگەر لە سەرەتا دا مادەیێکی ئاوەکی لە شوێنی جۆمگە تێشاندن دەکات تاکوو جومگە هەڵمووسێ و بماسێ. بەم شێوەیە چاو لێکردنی بنەمای شان بە ئامێری ئارترۆسکۆپ ئاسانترە.
ئەو جار نەشتەرگەر برینێکی ورد و چووکە لە سەر شان دەبڕێ تاکوو لەو ڕێگایە ئارترۆسکۆپ بباتە نێو ژووری شان. مادەیێکی ئاوەکی لە ئارترۆسکۆپ تێشانی جومگە دەکرێت کە بۆ ڕوون کردنی وێنە و ڕەسمەکان و ڕاگرتنی خوێنڕژی ناو شان کەلکی لێوەردەگیرێ.

وێنەی گرتراو بە ئارترۆسکۆپ دەچێتە سەر شاشە و نەشتەرگەر دەتوانێ بە بینینی ئەم وێنانە خەریکی شووناسایی و بینینی تەوەرە و زیانی بەرکەوتوو بێت. ئەو کاتەی کە نەشتەرگەر زیان و کێشەی نەخۆشی دۆزیەوە بە بردنە ژووری ئامێری چووکە و وردی دیکە لە ڕێگای برینی چووکەی دی خەریک چاک کردنەوەی کێشە و زیانی بەرکەوتوو دەبێت .

ئەو جار نەشتەرگەر ئارترۆسکۆپ و ئامێرەکانی نەشتەرگەری دێنێتە دەر و برینەکان تەقەڵ لێ دەدات. شوێنی تەقەڵەکان پانسمان و برینپێچی دەکرێت.

پاش نەشتەرگەری

پاش نەشتەرگەری ،ئامۆژگاری و ڕای پزیشک ئەنجام بدەن، دەوا ودەرمانەکانی نووسراو سەرف کەن و بە کاری بێنن.

کەلک وەرگرتن لە کۆمپرۆسی سارد دەتوانێ پێش ئێش و هەڵ ماسین بگرێت. هەروەها نووستنی بە جۆری ڕێک و ساف دەتوانێ ببێتە هۆی عاجز بوون و ناڕەحەتیتان؛ هەر بەو هۆیەوە، هێندێک لە نەخۆشەکان هەوڵ دەدەن دە چەند ڕۆژی سەرەتایی پاش نەشتەرگەری لە سەر کورسیێکی ڕاحەت یا بە جۆری نیوە درێژ وون بنوون.

خاڵە گرنگەکان لە بارەی نەشتەرگەری

مەترسیەکانی ئەگەری ئەو نەشتەرگەریە بەم رێزەی خوارێیە:

  • لەختەی خوێن
  • زیان بە دەمار و ڕەگ
  • چڵک و زووخم
  • خوێنڕێژی زۆر

 

background-svg

وردەکاری خەرج ومەخاریج

ژمارەی هاوڕێیان

1

پرسیارەکانی دووپاتەکراو

ئایا پێویستم بە داربەستی شان و پیل دەبێت؟

لە زۆربەی نەخۆشەکان داربەست پێشنییار کراوە ، کەلک وەرگرتن لە داربەست بۆ ساغ بوونەوەی نەخۆش باشترە . بۆ زانیاری زیاتر پرس بە پزیشکەکەتان بکەن.

چ جۆرە کار و ئیشێک نابێ بۆ لای بچم؟

ئەگەر بەرگری لە ئەنجام دانی کارێک کە زیان بە ساغ بوونەوەتان بگەیێنێت هەبێت، پزیشک پێتان ڕادەگەیێنێت، هەر کارێک کە دەبێتە هۆی ئێش و ئازاری شانتان خۆتانی لێ بپارێزن .

بە هۆی ئێشی زۆر خەوم لێناکەوێ؟

زۆربەی ئەو هێشانە لە کاتی خەو زۆرتر دەبن و خەوی سەخت تر دەکەن. کەلک وەرگرتن لە دەوا ودەرمانی نووسراوی دکتور ڕێگای کەم کردنەوەی ئێشە و یارمەتیتان دادات باشتر بخەون

پاش چ ماوەیێک بۆم هەی و دەتوانم سایەقی و لێخووڕینی سەیارە بکەم؟

ئەگەرکوو لە حەبی مووسەکینی زۆر بە هێز کەلک وەردەگرن خۆتان لە سایەقی و لێخووڕینی سەیارە و ماشین بپارێزن. پێشنیار دەکرێ ئەگەرکوو دەست و شانتان داربەست کراوە یا دە گێچی گیراوە سایەقی مەکەن. پاشی دەر هێنانی داربەست و بە هێز بوونی دەستتان دەتوانن سایەقی بکەن.

پاش چ ماوەیێک دەتوانم حەمام بکەم؟

پاش 48 کاتژمێر دەتوانن برین پێچەکەتان بکەنەوە و برینەکەتان تەڕ بکەن، بەڵام تا ماوەی 14 ڕۆژ پاشی نەشتەرگەری نەتوانن برینی شان نووقم کەن لە ناو ئاو.

ڕاوێژکاری پزیشکی سەر هێڵی های مێد، ئێوە یارمەتی دەدا کە بە زووترین کاتی گونجاو لە پزیشکەکانی لێزانی ئێرانی سەبارەت بە نیشانەکانی نەخۆشی، ڕاوێژکاری خۆڕایی وەربگرن و بە پێی پێویست لە خزمەتەکانی چارەسەری بە ئەژماری ئێمە کەڵک وەربگرن. هەروەها ئێوە دەتوانن بە ناردنی بەڵگەکانی پزیشکی و چارەسەری خۆتان (بە پێی هەبوونییان) پزیشکەکانی ئێمە لە خێراتر کردنی دۆزینەوەی کێشە و نەخۆشی یارمەتی بدەن.

ئێوە دەتوانن لە سەر هێل لە خزمەتەکانی ڕاوێژکاری خۆڕایی (بە لاش) های مێد بەرژەوەندی و کەڵک وەربگرن.

* هەڵبژاردنی جۆری چارسەری:
    * ناو و ناسناو
    ژمارەی پەیوەندی :
    ئیمەیل
    هەڵوێستی ئێوە بۆ گرووپی چاودێری بەڕێوبەران

    WeCreativez WhatsApp Support
    ئایا پرسیارتان ھەیە؟
    ئایا پرسیارتان ھەیە؟