ڕاوێژکاری خۆڕایی
گۆڕینی جومگەی شان

گۆڕینی جومگەی شان

کاتی پێویست بۆ خوێندنەوە: ۳

گۆڕینی جومگەی شان، لە سەرەتا دا بە ناوی ڕێگا چارەیێک بۆ چارەسەری شکانێکی سەخت و تووندی ئێسکی شان کەڵکی لێ وەردەگیرێت ، بەڵام بە پێی تێپەڕ بوونی کات و ماوە، لەم نەشتەرگەرییە بۆ چارەسەری زۆر لە کێشەکانی ئازار هێنەری دیکە کە بۆ شان و پیل دێتە پێش کەڵک وەردەگیرێت؛ لەم جۆرە کەڵک وەرگرتنانە دەتەوانین بە جۆرەکانی جیاوازی ئیلتەهاب و ماسینی جۆمگە ئاماژە بکەین. بە پێی وەی کە لە ڕێگاچارەکانی دیکە هەر وەک، کەڵک وەرگرتن لە دەوا ودەرمان و گۆڕینی هەڵسووڕانی لەشی و فیزیکی جوابتان وەرنەگرتووە، ئەگەری وەی هەیە ئەم نەشتەرگەرییە بۆ ئێوە بنووسن. نەشتەرگەری گۆڕینی جومگەی شان ڕێگاچارەیێکی ئەمین و کاریگەرە کە دەتوانێ ئێوە یارمەتی بدات بۆ وەی کە بتوانن بگەڕێنەوە بۆ سەر هەڵسووڕانی ڕۆژانەتان.

ماوەی کاتی چارەسەری

پاشی نەشتەرگەری دەستی ئێوە لە داربەست دەگیرێت و ئێوە بۆ 2 هەتا 4 حەوتووی پاشی نەشتەرگەری پیویستتان پێی دەبێت، بۆ وەی کە شان و پیلتان ڕاوەستاو بکات و بەرگری لێبکات. بە پێی ڕا و بیری پزیشک پاشی 6 حەوتوو دەتوانن سایەقی و لێخوڕینی سەیارە و ماشێن بکەن و بگەڕێنەوە بۆ سەر هەڵسووڕانی ڕۆژانە ؛ هەڵبەتە ماوەی گەڕانەوە بۆ سەر ئیش و کار، پەیوەندی بە ڕادەی هەڵسووڕانی ئیش و کاری ئێوە هەیە و دەبێت پزیشکتان تێبگەیێنن.

پاڕاکڵینیکەکانی پەیوەندیدار

ئەگەری وەی هەیە پزیشک، ئێوە بنێرێت بۆ لای پسپۆڕێکی ئۆرتۆپێت، هەتاکوو لە وەی تێبگات کە ئایا پێویستتان بەم نەشتەرگەرییە هەیە یا نەخێر. پشکنینەکانی ئەنجام دراوی پزیشکی ئۆرتۆپێت بابەتکانی وەک وەرگرتنی مێژووی پزیشکی، لێکۆڵینەوە و پشکنینی فیزیکی لەش، وێنە هەڵگرێ بە ئیشاعەی ئیکس و بابەتی وەک فەحسی خوێن، ئێم ئار ئای یا سکەنی ئێسک، داگر دەبێت.

چاودێریەکانی بەر لە نەشتەرگەری، ڕەوتی نەشتەرگەری، چاودێریرکانی پاشی نەشتەرگەری

بەر لە نەشتەرگەری

لە ڕۆژی نەشتەرگەری بە جلک و بەرگێکی فراوان و ڕاحەت و کراسێکی دووگمە دار وەرن  بۆ نەخۆشخانە. پاش تەواو بوونی نەشتەرگەری شان وپیلی ئێوە لە ئاتل ( داربەستی دەست) دەگیرێت  و بۆ کەڵک وەرگرتن لەو دەستی سنووردار دەبن.

بەر لە نەشتەرگەری پسپۆڕی بێهۆشی قسەتان لە گەل دەکات و ئێوە و ئەو و نەشتەرگەری بڕیار دەر دەکەن کە لە چە شێوەیێک کەڵک وەرگیرێت(بێهۆشی گشتی، بێ هەستی شوێنی یا تێکەڵاوێک لە هەر دوو شێوە).

ڕەوتی نەشتەرگەری

نەشتەرگەری گۆڕینی جۆمگەی شان بە چەن شێوە بە ئەنجام دەگات.ئەم شێوەیانە داگری گۆڕینی گشتی جومگەی شان بە یەک ئیمپلەنتی ئاسنی ، گۆڕینی بەشێک لە جومگەی شان و چەن ها شێوە و ڕێگای دیکە دەبێت، کە نەشتەرگەر رێگای باشەکە هەڵدەبژێرێت.بە  هۆی هەبوونی چەن ها ڕێگای نەشتەرگەری و شرۆڤەی زۆریان لێرەدا ناگوونجێ شرۆڤە ڕێک و پێکی هەموان باس بکەین ، بەڵام چوونیەتی گشتی ئەنجام دانی ئەم نەشتەرگەریە ، درووست کردنی قەڵشتێک لە شوێنی مەبەست و بە ئەنجام گەیاندنی نەشتەرگەرییە ، ؛ کەچی، ئەم نەشتەرگەرییە دەتوانێت داگری گۆڕینی گشتی جومگەی شان بە ئەندامێکی ئاسنی یا گۆڕینی بەشێکی بێت و … هەڵبەتە ئەم نەشتەرگەرییە دەتوانێ بە جۆری بەستراویش بە ئەنجام بگات هەتا پێویستی بە قەڵشتێکی گەورە لە سەر لەش نەبێت .

ئەم نەشتەرگەرییە دەتوانێ بە جۆری بێ هۆشی گشتی یا بێ هەست کردنی شوێنی بە ئەنجام بگات، کەچی پەیوەندی بە ڕا و بیری پزیشک هەیە.هەروەها ماوەی کاتی ئەناجم دانی نەشتەرگەری گۆرێنی جۆمگەی شان دەور وبەری 2 کاتژمێری پێ دەچێت

پاشی نەشتەرگەری

پاش بەرایی لە نەخۆشخانە دەبێت ئاگاداری ئەم خاڵانەی خوارەوە بن:

  • کەڵک وەرگرتن لە دەوا و دەرمانەکانی نواندراو
  • ئەنجام دانی وەرزشەکانی نواندراو
  • بڵیند نەکردنی ئەشیای قوورستر لە یەک پەرداخی ئاوهەتا ماوەی 2 هەتا 4 حەوتوو پاشی نەشتەرگەری
  • لە دەستی خۆتان بۆ هەستان و بلیند کردنی خۆتان لە سەر جێگا و بان و کورسی، کەڵک وەر مەگرن

خاڵەکانی گرنگ سەبارەت بە نەشتەرگەری

مەترسیەکانی ئەگەری ئەم نەشتەرگەرییە :

  • چڵک
  • قسووری ئەندامی دەسکرد
  • زیان بە دەمارەکان

نواندن بۆ

  • شکانی سەختی جومگەی شان
  • ئیلتەهاب و ماسینی جومگەی شان

ماوەی کاتی لە جێ کەوتن

زۆرتر تاکوو 3 رۆژ پاشی نەشتەرگەری بەرایی دەکرێن .

background-svg

وردەکاری خەرج ومەخاریج

ژمارەی هاوڕێیان

1

پرسیارەکانی دووپاتەکراو

پاش چە ماوەیێک دەتوانم هەڵسووڕانی ڕۆژانەی خۆم ئەنجام بدەم؟

زۆرتری نەخۆشەکان پاشی دوو حەوتوو لە نەشتەرگەری دەتوانن هەڵسووڕانی ڕۆژانە وەک خواردن و جلک گۆڕینی خۆیان ئەنجام بدەن.

پاش تێپەڕ بوونی چە ماوەیێک بۆم هەیە سایەقی و لێخوڕینی ماشێن و سەیارە بکەم؟

سایەقی لە ماوەی 2 هەتا 4 حەوتوو پاشی نەشتەرگەری نابێت ئەنجام بدرێت.

ئایا ئەنجام دانی وەرزش ،زۆرتر لەو ڕادەیەی بۆم نواندراوە قازانجی هەیە؟

نەخێر، ئەم کارە دەتوانێ لە ماوەی درێژتر دا ئیوە زیاتر سنووردار بکات. کەواتە لە ئەنجام دانی زۆرتر خۆتان بپارێزن  و هەتا ڕادەی نواندراو بە ئەنجامی بگەیێنن.

ئایا بۆم هەیە وەرزشی بکەم؟

پاش ئەنجام دانی ئەم نەشتەرگەرییە لە ئەنجام دانی وەرزشی تاکە بە تاکە و وەزنەهەڵگری خۆتان بپارێزن.

ڕاوێژکاری پزیشکی سەر هێڵی های مێد، ئێوە یارمەتی دەدا کە بە زووترین کاتی گونجاو لە پزیشکەکانی لێزانی ئێرانی سەبارەت بە نیشانەکانی نەخۆشی، ڕاوێژکاری خۆڕایی وەربگرن و بە پێی پێویست لە خزمەتەکانی چارەسەری بە ئەژماری ئێمە کەڵک وەربگرن. هەروەها ئێوە دەتوانن بە ناردنی بەڵگەکانی پزیشکی و چارەسەری خۆتان (بە پێی هەبوونییان) پزیشکەکانی ئێمە لە خێراتر کردنی دۆزینەوەی کێشە و نەخۆشی یارمەتی بدەن.

ئێوە دەتوانن لە سەر هێل لە خزمەتەکانی ڕاوێژکاری خۆڕایی (بە لاش) های مێد بەرژەوەندی و کەڵک وەربگرن.

* هەڵبژاردنی جۆری چارسەری:
    * ناو و ناسناو
    ژمارەی پەیوەندی :
    ئیمەیل
    هەڵوێستی ئێوە بۆ گرووپی چاودێری بەڕێوبەران

    WeCreativez WhatsApp Support
    ئایا پرسیارتان ھەیە؟
    ئایا پرسیارتان ھەیە؟