
چینکۆ کردنی ددان
کاتی پێویست بۆ خوێندنەوە: ۲کاتێک کە ددانێک زیانی بەرکەوتێبێت، دەکرێ چینکۆی لە سەر لێبدرێت تاکوو بەرگری لێ بکات. بۆ چینکۆ کردنی ددان، سەرەتا دەبێ ددان هەتا ئەو ڕادەیە گچکە بکرێتەوە کە بتوانن چینکۆی لە سەر دامەزرێنن.زۆرتری کڵینیکەکان پێشکەشیاری چینکۆی هاوڕەنگی ددانی خۆکردن و شێوەیێکی خۆکردیان هەیە. نەخۆشەکان دەتوانن بە پێی دەسئاوەڵایی خۆیان لە بواری نرخ و بەها جۆرەکانی جیازوازی مادەی چینکۆ بۆ خۆیان هەڵبژێرن.
ماوەی کاتی چارەسەری
ڕەوتی چینکۆ کردنی ددان لە ماوەی چەن چاوپێکەوتن ئەنجام دەدرێت، بەڵام ئەم ڕەوتە پێویستی بە ماوەی چاکەسازی تایبەتی نییە، چوونکە چینکۆ لە هەمان دەرمانگەی پزیشک دادەمەزرێ و پەیت و ڕاوەستاو دەکرێت.
پاڕاکڵینیکەکان و ڕاوەستاو کردنی چینکۆ، ئەندازە گرتنی ددان بکرێت، بەڵام فەحس و ئەزموونی تایبەتی بۆ ئەنجام ئەم ڕەوتە بوونی نییە.
چاودێرییەکانی بەر لە ڕەوتەکە، چۆنیەتی ئەنجامی ئەم ڕەوتە، چاودێرییەکانی پاشی ڕوتەکە
بەر لە ڕەوتەکە
چەل وا هەیە بەر لە دامەزراندنی چینکۆ کردنی ددان، پێویست بێ کە ددان دەمارەکەی بکێشرێتە دەر. بە پێی پێویست بە دەرهێنانی دەماری ددان، تەنراوی ڕیشەی ددان هەڵدەگیرێت.
چۆنیەتی ئەنجامی ڕەوتەکە
پزیشک ئەندازەی ددان گچکە دەکاتەوە بۆ وەی کە بتوانێ چینکۆ سواری ددان بکات. ئەم جارە قاڵب گیری ددان دەکرێ تاکوو چینکۆ بە کەڵک وەرگرتن لە قاڵبەکە لە ئەزموونگە ساز بکرێت.ساز کردنی چینکۆ چەن ڕۆژی کات پێویستە، بەڵام ئەو کاتەی کە چینکۆ ساز کرا، تاک چاوپێکەوتنی پزیشک دەکات و چینکۆ لە سەر ددانی مەبەست دادەمەزرێت.چینکۆیەکان بە چییەتی جۆراوجۆر لە بازاڕ بوونییان هەی؛ باوترین چینکۆ، لە پۆرسیلینی لێکەوتوو بە کانزا ساز کراوە کە زاهیر و شێوەی ددانی خۆکردی هەیە، بەڵام لە هەمان کات دا لە خۆگرییەکی زۆر بەهرە دەبات.ئەم ڕەوتە زۆرتر بە جۆری بێ هەستی شوێنی ئەنجام دەدرێت. ئامادە کردنی ددان، قاڵب گرتن و دامەزراندنی چینکۆی کاتی ڕەنگە یەک کاتژمێری پێ بچێت. لە چاوپێکەوتنی دوایی چینکۆ لە سەر ددان دادەمەزرێت، بەڵام داگری چەن هەنگاو دەبێ، کەواتە یەک کاتژمێری دیکەش خەریک وی دەبن.
پاشی ڕەوتەکە
نابێ بێ درەنگ لە پاشی دامەزراندنی چینکۆ، بۆ خواردنی نان لە ددانی چینکۆدار کەڵک وەربگرن.
هەروەها دەبێ لەم چێشتانەی کە سەخت و ڕەقن و پێویستیان بە جووتنی زۆر هەیە خۆتان بپارێزن ، چوونکە ئەم چێشتانە دەتوانن لە ماوەیەکی بڵیند ببنە هۆی شل بوونەوەی چینکۆ لە سەر ددانەکەتان.
خاڵەکانی گرنگ سەبارەت بە چینکۆ کردنی ددان
چینکۆ کردنی ددان ڕەنگە بۆ هندک لە ددانەکان گونجاو نەبێت.
نواندن بۆ
- کەسانێک کە لە ددانی خۆیان بۆشایی گەورەیان هەیە.
- کەسانێک کە پێویستیان بە دەمارکێشانی ددانیان هەیە.
- ددانی شکاو یا زیان بەرکەوتوو.
ماوەی کاتی مانەوە
پاشی ئەنجامی ئەم ڕەوتە، پێویستتان بە مانەوە لە نەخۆشخانە نییە.
ڕای بەکارهێنەر
Number of pending reviews7