
تاشینی ستۆکورک
کاتی پێویست بۆ خوێندنەوە: ۲تاشینی ستۆکورک کە بە ناوی سێو قوڕگیش دەناسریت، نەشتەرگەریێکی سووکە کە لە ڕێزەی بەشێک لە ڕەوتی مێ سازی چێهرە بۆ پیاوانێک کە لە حاڵی گۆڕینی ڕەگەز دانە.
لە ماوەی ئەم نەشتەرگەرییە، بە داتاشینی بەشێک لە کرۆژنەی تیرۆئیدی کە کشکشێی داپۆشاندووە، ستۆکورک ئەندازەی گچکە دەبێتەوە.ئەم نەشتەرگەرییە چەل وا هەیە هاوکات لە گەڵ نەشتەرگەرییەکانی تر وەک گۆڕینی شێوەی شەویلکە، ئاگمێنتێیشێنی کوڵمە، نەشتەرگەری جوانکاری لووت ولیفتی برۆ ئەنجام دەدرێت.
ماوەی کاتی چارەسەری
زۆرتر پاشی تێپەڕ بوونی 2 هەتا 3 حەوتوو، دەنگی تاک دەگەڕێتەوە سەر جۆری ئاسایی خۆی. کەچی ئەگەر کاسبی تاک لە ڕێگای دەنگی بێت ( هوونەرمەند) ڕەنگە ماوەیێکی زیادتری پێ بچێت تاکوو دەنگی بە گشتی بگەڕێتەوە سەر جۆری ئاسایی خۆی .
پاڕاکڵینیکەکانی پەیوەندی دار
نەشتەرگەر بەر لە ئەنجامی نەشتەرگەری ، پێویستی بە جوابی ئەزموون هایێک دەبێ؛ کەواتە تاک دەبێ ئەم ئەزموونانە ئەنجام بدات و جوابەکەی پێشانی پزیشک بدات.ئەزموونەکانی پێویست لە لایەن پزیشک پێتان ڕادەگەیێندرێت و داگری ئەم ئەزموونانە دەتوانین بە سی تی ئێسکەن ئاماژە بکەین.
چاودێریەکانی بەر لە نەشتەرگەری، ڕەوتی نەشتەرگەری، چاودێریەکانی پاشی نەشتەرگەری
بەر لە نەشتەرگەری
ڕەنگە داوا لە تاک بکەن کە لە سەرف کردنی دەوای ئاسپرین و دەوایەکانی دژەئیلتهاب خۆی بپارێزێت وبەر لە ئەنجامی نەشتەرگەری خۆی لە جگەرە و ئەلکوول بپارێزێت.
ڕەوتی نەشتەرگەری
بڕشتێک لە مل و لە ژێر ستۆکورک بەدی دێت؛هەوڵ دەدرێت ئەم بڕشتە لە نێوان چرچی و گورژی خۆکردی مل بەدی بێت تاکۆ ئاسەواری شوێنی برینەکە بە هاسانی بە دیار نەکەوێت. نەشتەرگەر لە ڕێگای ئەم بڕشتە دەتوانی دەسبەری کرۆژنەی تیرۆئیدی بکات.
نەشتەرگەر بە کەڵک وەرگرتن لە چنگاڵێکی گچکە، پێست و ماسوولکەکانی مل لادەبات و دەگاتە بە کرۆژنە. ئەم جارە بە کەڵک وەرگرتن لە کێردێکی نەشتەرگەری و بە هێواشی، لاپەڕی ستۆکورک دەتاشرێت؛ لەم قۆناغە تەواوی سرنج بە کار دەبردرێت، تاکوو تاشینی زیادە لە ڕادە ئەنجام نەدرێت، چوون ئەم کارە دەتوانێ مسۆگەری لە سەر دەنگی تاک هەبێت .
ئەم نەشتەرگەرییە ڕەنگە بە جۆری بێهۆشی یا بێ هەستی شوێنی ئەنجام بدرێت؛ هەروەها ڕەنگە 45 بۆ 60خولەکی پێ بچێت.
پاشی نەشتەرگەری
پاشی نەشتەرگەری داب ودەستوورەکانی پزیشک ئەنجام بدرێت و پانسمان و دەورپێچی قووڕگ لە سەر شوێنی خۆی بمێنێتەوە. هەروەها دەوا ودەرمانەکانی نواندراوێش دەبیت سەرف بکرێن.
خاڵەکانی گرنگ سەبارەت بە نەشتەرگەری
ئەم نەشتەرگەرییە بۆ ئەو کەسانەی کە دووچاری برینی کڵۆئیدینە پێشنیار ناکرێت، چوونکە ئاسەواری شوێنی برینەکەیان ڕەنگە زۆر بەرچاو و تووند بێت.
مەترسییەکانی ئەگەری ئەم نەشتەرگەرییە بریتینە لە:
- خوێنڕێزی
- مانەوەی شوێنی برین
- چڵک
- هەڵنەگرتنی لەشی لە ئاست دەوایەکانی بێ هەستی/بێ هۆشی
- گۆڕانی دەنگ
- لە دەست دانی توانای قسە کردن
- زیان بە دەمارەکان
نواندن بۆ
- کەسانێک کە خوازیاری ئەنجام دانی نەشتەرگەری گۆڕینی ڕەگەزی خۆیانن( پیاو بۆ ئافرەت)
- ئافرەتەکان و پیاوەکانی کە لە ئەندازەی ستۆکورکی خۆیان ڕەزامەندیان نییە
ماوەی کاتی مانەوە
ئەم نەشتەرگەرییە دەکرێ بە جۆری سەرپێیی ئەنجام بدرێت و ڕەنگە پێویستی بە مانەوەی لە نەخۆشخانە نەبێت.
ڕای بەکارهێنەر
Number of pending reviews7