
ئابدۆمینۆپلاستی
کاتی پێویست بۆ خوێندنەوە: ۳ئابدۆمینۆپلاستی جۆرەک لە نەشتەرگەرییە کە لە درێژەی ئەو، چەوری و پێستی زیادی کە کێش ئاسایی خۆیان لە دەست داوە جیا دەکرێنەوە و زگی تاک تووندتر و خۆش ستاییل تر دەبێ. ئەم نەشتەرگەرییە زۆرتر بۆ ئافرەتانی دووگیان یا ئەم کەسانەی کە کێشی زیادی یا قوورسایی زیادتریان هەیە ئەنجام دەدرێت کە بە هۆی کەم کردنێکی زۆری کێش و قوورسایی، پێستی زیادییان بۆ ماوەتەوە و هەنووکە خوازیاری وەن کە ئەم پێستە هەڵبگرن.
ماوەی کاتی چارەسەری
ماوەی کاتی چارەسەری ئەم نەشتەرگەرییە بە چەن هۆکار پەیوەندی هەیە، داگری ئەم هۆکارانە کە پەیوەندی پێوەیە ئاماژە دەکەین بە ڕادەی چاکەسازی. بۆ نموونە، بە پێی وەی کە ماسوولکەکانی تاک چاک کردنەوەیان بۆ نەکرێ، چاکەسازی تاک هاسانتر و خێراتر بە ئەنجام دەگات. زۆربەی نەخۆشەکان پاشی 6 بۆ 8 حەوتوو بە گشتی چاک دەبنەوە و تەندرووستی خۆیان بە دەست دێننەوە.
پاڕاکڵینیکەکانی پەیوەندیدار
تاک بەر لە ئەنجام دانی نەشتەرگەری ئابدۆمینۆپلاستی دەچێتە ژێر ئەنجامی فەحس و ئەزموونی جۆراوجۆر و حاڵەتی پزیشکی تاک پشکنین دەکرێت.
چاودێرییەکانی بەر لە نەشتەرگەری، ڕەوتی نەشتەرگەری، چاودێرییەکانی پاشی نەشتەرگەری
بەر لە نەشتەرگەری
داوا لە تاکەکانی جگەرە کێش دەکەن لانی کەم دوو حەوتوو بەر لە نەشتەرگەری لە جگەرە دووری بکەن و لەم ڕەوتەی لانی کەم هەتاکوو دوو حەوتوو پاشی نەشتەرگەریش بەردەوام بن.هەروەها پێشنیار دەکرێ تاک کەسێک بە ناوی هاوڕێی نەخۆش لە گەڵ خۆی بێنێت کە پاشی نەشتەرگەری یارمەتی بدات و هاوڕێی بێت بۆ شوێنی نیشتەجێ بوونی.
ڕەوتی نەشتەرگەری
ئابدۆمینۆپلاستی داگری دوو جۆر دەبێت؛ ئابدۆمینۆپلاستی گشتی و ئابدۆمینۆپلاستی ڕادەیی( گچکە).
ئابدۆمینۆپلاستی گشتی داگری بڕشتێک لە بەشی ناوەندی نێوک و بڕشتێک لە بەشی ژێرەوەی زگ دەبێت. ئەگەری وەی هەیە پێویست بێ لەم نەشتەرگەرییە شوێنی نێوک بگۆڕدرێت. پێست و تەنراوی زیادی جیا کراوە و ماسوولکەکانی زگ بە بەکارهێنای تەقەڵی کاتی کۆ دەبنەوە.
لە ئابدۆمینۆپلاستی ڕادەیی(گچکە)، بڕشتێکی گچکەتر لە چاو ئابدۆمینۆپلاستی گشتی بەدی دێنن؛ ئەم جۆرە لە ئابدۆمینۆپلاستی بۆ کەسانێک گونجاوە کە خاوەنی چەوری پاشکەوت لە بەشی ژێرەوەی نێوکی خۆیانن.
هەر دوو جۆری ئەم نەشتەرگەرییە، بۆ وەدەرنانی چەوری زۆرتر داگری بەکار هێنانی لیپۆساکشێن دەبن.
پاشی کۆ کردنەوەی ماسوولکەکانی زگ، بڕشتەکان بە بەکار هێنانی تەقەڵی گچکە قەپات دەکرێن و نەشتەرگەری تەواو دەبێت.
ئەم نەشتەرگەرییە بە جۆری بێ هۆشی ئەنجام دەدرێت و لە 2 بۆ 3 کاتژمێری پێدەچێت.
پاشی نەشتەرگەری
تاک پاشی نەشتەرگەری دەبێ خەریک حەسانەوە بێت و لە هەڵگرتنی ئەشیای قوورس و گران و لە هەڵسووڕانی قوورس خۆی بپارێزێت. لە زۆربەی بابەتەکانی نەشتەرگەری ئابدۆمینۆپلاستی، تاک پاشی نەشتەرگەری، پێویستی بە بەکار هێنانی درێن دەبێ؛ درێن دەزگا و ئامێرێکە کە دەچێتە ناو ژووری زگ و تەڕاوشتی زگ کۆ دەکاتەوە و وەدەرییان دەنێت.جێگای ئاماژەیە کە ئەم ئامێرە پاشی 1 بۆ 2 حەوتوو لە تاک جیا دەکرێتەوە، کەواتە پێویستە لە ماوەی ئەم ڕەوتە تاک لە کاتی خۆ شۆردن و کاری وێچووی خۆشۆردن چاودێری خۆی بکات.
خاڵەکانی گرنگ سەبارەت بە نەشتەرگەری
ئەم نەشتەرگەرییە بۆ تاکەکانی ژێرەوە پێشنیار ناکرێت:
- ئەم ئافرەتانەی کە خوازیاری وەن کە دیسان دووگیان ببنەوە
- کەسانێک کە دەتوانن بە وەرزش کردن بە ئاکامی دڵخوازی خۆیان بگەن
- کەسانێک کە کێشەی سەلامەتی و تەندرووستییان هەیە
مەترسییەکانی ئەگەری ئەم نەشتەرگەرییە بریتینە لە
- چڵک کردن
- مانەوەی شوێنی برین
- شێن هەڵگەڕان
- بێ هەستی
- دەڵەمە بوونی خوێن
- هەڵوێستی دژ سەبارەت بە بێ هۆشی
نواندن بۆ
- پچکڕان و کێشانی پێست لە ئاکامی پاشی دووگیان بوون
- چەوری پاشەکەوت کراوی بەرچاو یا پێستی زیادی، بە تایبەت بۆ کەسانێک کە قورساییەکی زۆریان لە دەست داوە
ماوەی کاتی مانەوەی لە نەخۆشخانە
تاک بۆ ماوەی 1 هەتا 3 ڕۆژ لە نەخۆشخانە دەمێنێتەوە.
ڕای بەکارهێنەر
Number of pending reviews7