
چرچی و گورژی لێبڕین
کاتی پێویست بۆ خوێندنەوە: ۲چرچی لێبڕین بریتییە لەم شێوەیانەی کە بۆ کەم کردنەوە و هەڵگرتنی گورژی و چرچی لەش کەڵکیان لێ وەردەگیرێت. شێوەهایێکی جۆراوجۆر بۆ لێبڕینی چرچی هەیە کە لە درێژە دا باسی هەر یەکیان دەکەین.
ماوەی کاتی چارەسەری
بە هۆی زۆر بوونی بابەتەکان ، ناکرێت ماوەیێکی کاتی ڕێک و گشتی بۆ هەموان بڵێین و باشتر وایە بۆ ئەم باسە پرس بە پزیشکەکەتان بکەن. کەچی ، بە هۆی سەر پێیی بوونی ئەم شێوەیانە ، ئەو پەڕی 1 هەتا 3 ڕۆژ پاشی نەشتەرگەری چاک دەبێتەوە.
پاڕا کڵینیکەکانی پەیوەندیدار
تاک لە بارە کێشەکانی خۆی لە گەڵ پزیشک گفت و گۆ دەکات و شێوەیێکی چارەسەری هەڵدەبژێردرێت؛ بە پێی هەڵ بژاردنی هەر یەک لە شێوەکان، ئەگەری هەیە، فەحس و ئەزموونی جۆراوجۆر ئەنجام بدەن.
شێوەکانی چارەسەری
چۆن بوونی چارەسەری بە پێی شێوەی چارەسەری جۆراوجۆرە. شێوەکانی ژێرەوە ، ئەم شێوەیانەن کە دەتوانن بۆ چارەسەری لێبڕینی چرچی کەڵکیان لێ وەربگرن:
لاپەڕ هەڵگری کیمیایی، کە بریتیە لە چەن شێوە بۆ هەڵگرتنی لاپەڕی سەرووی پێست بە کەڵک وەرگرتن لە تێکەڵ کردنی چەن تیزاوی جۆراوجۆر. پاش ئەنجام دانی ئەم لاپەڕ هەڵگرتنە ، لاپەڕێکی تازە و نوێ پەرەی دەدات و سەر هەڵدەدات کە لە پێستی پێشتر سافتر و جەوانترە.
درێم ئەبریژێن، کە بریتییە لە جیا کردنەوەی لاپەڕی سەروی پێست بە کەڵک وەرگرتن لە دەزگای ئەبریژێن. پێستێک کە پاشی ئەنجام دانی درێم ئەبریژێن پەرەی دەدات و سەر هەڵ دەدات ، سافتر و جەوانترە.
نوێ سازی نووری/ لەیزێری، کە لەو ڕەوتە، لە هێز و توانای یەک لامپ یا لەیزێر بۆ هەڵگرتنی لاپەڕی سەرووی پێست کەڵک وەردەگیرێت و پێست بریندار دەکرێت بۆ وەی کە بۆ بەرهەم هێنانی کۆللاژێن هان بدرێت. کاتێک کە برینەکان چاکتر بوونەوە، پێستێک پەرەی دەدات کە لە پێستی پێشتر سافترە.
بوتاکس، کە بریتییە لە تێ وەشاندنی بۆتوۆلۆنیم تاکسین ئا، بۆ نێو پێست. ئەم مادەیە بە شل کردنی ماسوولکەی ژێر پێست، پێستی سافتر دەکات.
ئەم شێوە چارەسەرییانە زۆرتر بە بێ هیچ جۆرێک لە بێهۆشی و بێ هەست کردنی شوێنی ئەنجام دەدرێن و ڕەوتی ئەنجام دانیان ماوەیێکی کەمی پێدەچێت.
خاڵەکانی گرنگ سەبارەت بە شێوەکانی چارەسەری
مەترسییەکانی ئەگەری سەبارەت بە چارەسەری:
- هەڵماسین
- بێ هەستی
نواندن بۆ
- کەسانێک کە خوازیاری لە ناو بەدن و تەواو کردنی گورژی و چرچی پێستی خۆیانن، بەڵام نایانهەوێ گۆڕانکاریێکی بەرچاو لە سەر شێوە و نموودی خۆیان ئەنجام بدەن.
ماوەی کاتی مانەوە
بە هۆی زۆر بوونی شێوەکانی چارەسەری، ماوەی مانەوەیان جیاوازە، بەڵام بە پێی وەی کە ئەم نەشتەرگەریانە سەرپێیینە، دەتوانین بڵێن زۆربەیان پاش تەواو بوونی ڕەوتی چارەسەری لە نەخۆش خانە بەراییتان دەبێت.
ڕای بەکارهێنەر
Number of pending reviews7