پرسیارەکانی دووپاتەکراو
بە پێی وەی کە پێستی ئەم بەشە وەزعێکی باشی هەیە ، دەکرێ بە لیپۆساکشێن ئەم کێشەیە چارەسەر بکرێت ، دەنا دەکرێ بە هیوای نەشتەرگەری بن . کەچی، ئەگەرکوو بە تەمای نەشتەرگەری بن پێویستە بەرنامە و ڕێزەیێک بۆ پێڕاگەییشتن بە شوێنی برینەکە دابین کەن . چوونکە ئەم نەشتەرگەرییە لە شوێنێک بە ئەنجام دەگات کە پزیشک ناتوانێ شوێنی برینەکە بشارێتەوە .
زیاد بوون یا کەم بوونی زۆری کێشی لەش دەتوانێ کاریگەریێکی تووند و سەختی لە سەر لیفتی لەش هەبێت . بۆ نموونە کەم بوونی زیادی یا زۆر بوونی زیادی کێشی لەش دەتوانن ببنە هۆی بە دیار کەوتنی پیستی زیادی یا تێک چوونی ستاییلی لەش .
نەخێر، بۆ کەسانێک کە خوازیاری هەبوونی کۆمی گەورەن، دەکرێ لە پێست و چەوری زیادی دەوروبەری کەمەر و پێشت، بۆ گەورە کردنی کۆم کەڵک وەبگیرێت. هەروەها دەکرێ لە پەوەندی چەوری بۆ ئەنجامی ئەم کارە کەڵک وەربگرن.
شوێنی برینەکان بە پێی ئەندازەی پێستی زیادی، بۆ هەر کەس جیاوازە. لە لیفتی مەمکی سووک ،بڕین ئەگەری هەیە، لە بەشی سەرەوەی گۆی مەمکی لێ بدرێت. لە لیفتی مەمکی سەخت وقوورس ، ئەگەری وەی هەیە برینەکە؛ دەوران دەوری گۆی مەمکی ، دێرەکی یا تەنانەت بە جۆری ئاسۆیی و لە ژێر مەمک لێ بدرێت.
بەڵێ، ئامانجی گشتی ئەم نەشتەرگەرییە جوانکاری مەمکە ، کەواتە بە پێی داخوازی ئێوە لە بارەی گەورە کردن یا چووکە کردنی ئەندازەی مەمک ڕاوێژ دەکرێت.
ئەم نەشتەرگەرییە دە حالێک ئەنجام دەدرێت کە نەخۆش یا بێ هۆش کرابێت یا بێ هەستی شوێنی کرابێت. هەروەها ئێش وئازاری پاشی نەشتەرگەری زۆر کەمە؛ هەروەها پاش تەواو بوونی نەشتەرگەری دەوای هێدیکەرەوە بۆ ئێوە دەنووسن.
تاکوو چەن مانگ پاشی نەشتەرگەری دەتوانین چاوەنۆڕی وەی بین کە سوور بوون و هەڵستانی شوێنی برینەکان ببینن. ئەم برینانە زۆرتر، پاش ماوەیێک زۆر بە باشی لە ناو دەچن. داکەوتی کۆتایی، پەیوەندی بە توانایی چاکە سازی لەشی ئێوە هەیە.
پتری ئەو کەسانەی ئەم نەشتەرگەرییە ئەنجام دەدەن زیادی وەزنیان هەیە . کەچی، کەم کردنەوەی کێش و قوورسایی دەتوانێ زۆر سەلامەتتر بێت و شێوەیێکی جوانتریشی هەبێت. بە نەشتەرگەری ناکرێت تاک بەو جوانکریەی بگەیێنین کە بە کەم کردنی وەزن و قوورسایی پێی دەگات. بەڵام بە کەم کردنەوەی وەزن و قوورساییش کەمێک لە چەوری لە بەشی سینگ و مەمک دەمێنێتەوە؛ بەم هۆیەوە ئەم پیاوانەی کە وەزن و قوورساییش کەم دەکەنەوە خوازیاری ئەنجام دانی ئەم نەشتەرگیەن.
ئەگەرکوو دیسان داخوازی ئەنجام دانی نەشتەرگەری کەم کردنەوەی ئەندازەی مەمکن، دیسان دەتوانن ئەنجامی بدەن. بەڵام ئەگەرکوو کێشەی ئێوە، قوپاوی یا بەرزی و نێوی بوونە، چارەسەری ئەم کێشەیە زۆر سەختە.
پاشی دووگیانی پێویستم بە ئابدۆمینۆپلاستی هەیە بەڵام مەمکیشم پێویستییان بە چاکەسازی هەیە. ئایا دەکرێ هاوکات هەر دوو لام بۆ چارەسەر بکەن؟
لە جوابی ئەم پرسیارە دەڵێین بەڵی ، تەنانەت دەتوانین بڵێین کە تێکەڵ کردنی ئابدۆمینۆپلاستی لە گەڵ لیفتی مەمک یا ئاگمنتێیشێنی مەمک بار و دۆخێکی زۆر باوە.
جوابی ئەم پرسیارە بە شوێنی قەڵشتەکانی ئێوە پەیوەندی هەیە ، بەڵام زۆرتر دەتوانین بڵێین بەڵی چارەسەری دەکات؛ ئابدۆمینۆپلاستی گشتی زۆرتر پێستی بەشی ژێرەوەی زگ جیا دەکاتەوە و هەر قەڵشتێک لەم بەشە، هاوکات لە گەڵ پێست جیا دەبێتەوە و چارەسەر دەکرێت. ئەم قەڵشتانەی کە لەم بەشە دانەبن داگری ئەم چارەسەرییە نابن.
بەڵێ؛ تاکوو ئەم کاتەی کە کێش و قوورسایی ئێوە لە مەودایەکی ڕاوەستاو دا بمێنێتەوە، پێویستتان بە ئەنجامی دووجارەی ئەم نەشگتەرگەرییە نییە. کەچی بە زۆر بوونی تەمەن پێستی ئێوە پیرتر دەبێت، بەڵام هیچ کات تا ڕادەی بەر لە نەشتەرگەری شۆڕ نابێتەوە.
لە ڕابردوو نەشتەرگەری ئابدۆمینۆپلااستی یەکێک لە نەشتەرگەرییە بە ئێش و ئازارەکان بوو، بە تایبەت کاتێک کە پێویستی بە نۆژەنی ماسوولکەکانی دەبوو. لە ماوەی چەن ساڵی داهاتوو، بەدیهێنانی شێوەی نوێ بۆ دەسبەسەر کردنی ئێش و ئازار، ئەم ناوەڕۆکەی گۆڕیوە. بۆ نموونە ئامێرێک ساز کراوە کە بە بەکار هێنانی بۆڕیەک مادەی بێ هەست کەرەوە تێوەشانی شوێنی نەشتەرگەری دەکات؛ هەروەها بە تازەیی جۆرێک بێ هەست کەرەوەی شوێنی ساز کراوە کە تاکوو 3 ڕۆژ کاریگەری دەمێنێتەوە.
لە زۆربەی نەخۆشەکان داربەست پێشنییار کراوە ، کەلک وەرگرتن لە داربەست بۆ ساغ بوونەوەی نەخۆش باشترە . بۆ زانیاری زیاتر پرس بە پزیشکەکەتان بکەن.
ئەگەر بەرگری لە ئەنجام دانی کارێک کە زیان بە ساغ بوونەوەتان بگەیێنێت هەبێت، پزیشک پێتان ڕادەگەیێنێت، هەر کارێک کە دەبێتە هۆی ئێش و ئازاری شانتان خۆتانی لێ بپارێزن .
زۆربەی ئەو هێشانە لە کاتی خەو زۆرتر دەبن و خەوی سەخت تر دەکەن. کەلک وەرگرتن لە دەوا ودەرمانی نووسراوی دکتور ڕێگای کەم کردنەوەی ئێشە و یارمەتیتان دادات باشتر بخەون
ئەگەرکوو لە حەبی مووسەکینی زۆر بە هێز کەلک وەردەگرن خۆتان لە سایەقی و لێخووڕینی سەیارە و ماشین بپارێزن. پێشنیار دەکرێ ئەگەرکوو دەست و شانتان داربەست کراوە یا دە گێچی گیراوە سایەقی مەکەن. پاشی دەر هێنانی داربەست و بە هێز بوونی دەستتان دەتوانن سایەقی بکەن.
چڵک کردن پاش نەشتەرگەری پێشهاتێکی زۆر دیتراو و باو نیە، بەڵام بە پێی دیتنی نیشانەکانی چڵک لە خۆتان بۆ پزیشکی خۆتان تەلێفۆن بکەن ئاگاداری بکەن. نیشانەکانی چڵک بریتینە لە : تەب و لەرز، سوور بينی پێستی دەور و بەری شوێنی نەشتەرگەری و پەرە پێدانی ئەو سووڕ بوونە، زۆر بوونی ئێش وئازار لە ناکاو ڕا.
خلیسک لێدان پاش نەشتەرگەری پێشهاتێکی ئاساییە. ئەگەر هەستتان کرد بە تەمای بەربوونەوەنە ، کێشەی نیە کەمێک گوشار بۆ پێی نەشتەرگەری کراوەکەتان بێنن با نەکەونە خوارێ. ئەگەرکوو بەربوونەوە ، هەست بە هێشێکی دەکەن، بەڵام پێویست نیە مەترسی تایبەتیتان هەبێت. لە چاوپێکەوتنی دووبارەی پزیشکتان ، بەسەرهاتەکەی بۆ باس بکەن و گوێ بیسی نواندنەکانی بن و ئەنجامی بدەن.
ئەگەر لە مووسەکینی زۆر بە هێز وەک (Narcotic) کەڵک وەردەگرن، سایەقی مەکەن. ئەگەر ئەو جۆرە نیە، ئەگەرنەشتەرگەری لە سەر لەگەنی چەپی ئێوە بە ئەنجام گەیاندراوە و سەیارەی ئێوە دەندە ئوتووماتیکە ، پاش یەک حەوتوو دەتوانن خەریکی سایەقی ببنەوە. ئەگەر نەشتەرگەری لە سەر پێی ڕاستی ئێوە ئەنجام درابێت یا سەیارەی ئێوە دەندە ئوتووماتیک نیە ، تەنیا کەتێک دەتوانن سایەقی بکەن کە پێویستتان بە گۆچان نەمابێ و دەسهەڵاتێکی باشتان لە سەر ماسوولکەی خۆتان هەبێت . ئەو ڕێژەیە 3 هەتا 4 حەوتووی پێ دەچێ.
هەتاکوو دوو حەوتوو ناتوانن لەگەنی خۆتان نووقمی ئاو بکەن.
کەسێک کە نەشتەرگەری پڕۆتێزی چەناگەی ئەنجام دابێت، هیچ کاتێک مەجبوور بە گۆڕینی نابێت . پرؤتێزی چەناگە بە پێچەوانەی پڕۆتێزی مەمک، پارچەیێکی خۆگرە و مادەی ئاوەکی نییە؛ کەواتە زۆربەی تاکەکان دەتوانن لە پڕۆتێزی چەناگە بۆ هەتاهەتایە کەڵک وەربگرن.
زۆربەی تاکەکان لە پڕۆتێزی چەناگەی خۆیان ڕەزامەندیان هەیە و قەت وەدەری نانێن. بەڵام هندک لە تاکەکان بەم ئاکامە دەگەن کە پێویستیان بە پڕۆتێز نییە و ئیستا دەیان هەوێت دەریبێنن. ئەم تاکانە دەتوانن بە نەشتەرگەریێکی زۆر هاسان و سووک، پڕۆتێزەکەیان دەربێنن.
پاشی وەی کە ماوەی چاکەسازی تەواو بوو، پڕۆتێز لە شوێنی خۆی ڕاوەستاو دەبێت. بەڵام هندک کات وا هەیە لە حەوتوویەکانی سەرەتایی پاشی نەشتەرگەری و لە ماوەی بەر لە چاکەسازی گشتی، ڕەنگە پڕۆتێزەکە جۆڵەی بکات و لە سەر شوێنی خۆی لاچێت. ئەم ڕەوتە زۆر باوەڕپێنەکراوە و زۆر بە کەمی ڕووی دەدات ، بەڵام بە پێی ڕوو دانی ئەم ڕەوتە، تاک دەبێت دیسان نەشتەرگەری بکرێت پڕۆتێزەکە بگەڕیننەوە سەر شوێنی خۆی.
نەشتەرگەری چەناگە یەکێک لە باوترینی نەشتەرگەرییەکانە . کەسانێک کە چەناگەی جوانیان هەیە ، لە سەرەتای لە دایک بوونیان هەر بەم جۆرە بوونە ، بەڵام کەسانێک کە لە زاهیری چەناگەی خۆیان ڕەزامەندیان نییە، دەتوانن بە ئەنجامی ئەم نەشتەرگەرییە بگەن بە زاهیری دڵخوازی خۆیان. ڕاستە کە لە نەشتەرگەری وەک پڕۆتێزی مەمک کاریگەری نەشتەرگەری تا ئەو ڕادەیەی تووند و زۆرە کە خەڵکانێک پێی دەزانن، بەڵام ئەم بابەتە لە نەشتەرگەری ئاگمێنتێیشێنی چەناگە بەم شێوەیە نییە . ئاکامەکانی نەشتەرگەری ئاگمێنتێیشێنی چەناگە زۆر کەم بەڵام بەرچاون.
پتر پاشی تێپەڕ بوونی 4 هەتا 6 حەوتوو دەتوانن خەریک هەڵسووڕانی زایەندەیی بن، مەگەر پزیشکتان ڕای بەم جۆرە نەبێت.
نەخێر. ئێمە لە تەواوی بەشەکانی لەشی خۆمان پاشەکەوتی چەوریمان هەیە؛ کەچی چەوری پێویست ( لە کاتی کەم کردنەوەی کێش) تەنیا لە بەشەکانی تایبەتی سەرف دەکرێت. ئەم چەورییە بۆ پیاوەکان لە سەرەتا دا لە جەرگ و پاشان لە زگی هەڵدەگیرێت. کەواتە ئەگەری وەی کە کەم کردنەوەی کێش و قوورسایی مسۆگەری لە سەر چەوری تێوەشاندراو هەبێت زۆر کەمە.
لە زۆربەی بابەتەکان ، ئەگەرکوو نواندراوەکان و ڕێنووماییەکانی پاشی نەشتەرگەری بە باشی بە ئەنجام بگەیێنن، ئاکامەکانی ئەم نەشتەرگەرییە بۆ هەتاهەتایە دەمێننەوە. ئەگەرکوو مەبەستی ئەنجامی ئەم نەشتەرگەرییە ، گەورە کردنی ئەندازەی سیرەت بێت ، ئەنجام دانی دەستوور و ڕێنووماییەکان، دەتوانێ باشتر بوونی ئاکامی نەشتەرگەری یارمەتی بدات. ئەگەرکوو بە مەبەستی ئەستوور کردنی سیرەت ئەم نەشتەرگەرییە ئەنجام دەدەن، دەبێت چاوەڕێی وەی بن کە ئەستوورایی سیرەتتان بە ئەندازەی 60٪ ئەندازی پاشی نەشتەرگەری بێت .
نەشتەرگەری ئاگمێنتێیشێنی کوڵمە دەتوانێ کوڵمەی ئێوە پڕتر بکات و شێوەی پێ بدات . بە زۆر بوونی تەمەن و بە ساڵا چوونی تەمەن کوڵمەکان چەوری خۆیان لە دەست دەدەن و دەپووچێنەوە و داکەوتوو دەبن . نەشتەرگەری ئاگمێنتێیشێنی کوڵمە ئەم ئەندازەیەی دەگەڕێنێتەو ە و زاهیری کوڵمەکان جوانتر دەکات.
نەشتەرگەری ئاگمێنتێیشێنی کوڵمە دەبێتە هۆی مانەوەی شوێنی برینەکەی؛ بەڵام بە هۆی وەی کە بڕشتەکان لە ناو زار لێدەدرێن ، ناکرێ بیانبینن.
ئەگەرکوو خوازیاری ئاکامی بەردەوامترن، پڕۆتێزی کوڵمە بابەتێکی باشترە بۆ ئێوە. تێوەشاندنی درێمافیلێرەکان بۆ ماوەیێکی کاتی کوڵمەی ئێوە پڕتر و جوانتر دەکات. ئەگەرکوو بۆ تێوەشاندنی درێمافیلێرەکان بڕیارتان دەرکردبێت، دەبێ بە بەردەوامی تێوەشاندنیان بکەن، تاکوو ئاکامی بە بەردەوامی بەرچاو بێت؛ بەڵام پرؤتێزەکانی کوڵمە بەردەوامترن.
بەڵێ، بەڵام بە پێچەوانەی شێوەی نەشتەرگەری مانەوەی کاریگەری ئەم شێوەیانە کەم و کورتە. بۆ نموونە جۆرێک لە ئەشیای جوانکاری هەن کە لێوەکان هان دەدات و بەم شێوەیە بۆ ماوەیێکی کورت هەڵدەماسێن و گەورەتر دەبن.هەر وەها دەکرێ لە پەمپەکانی هەڵمژێن لە سەر لێوەکان کەڵک وەربگرن بۆ وەی کە هات و چۆی خوێن لە لێوەکان زۆرتر بێت و لێوەکان گەورەتر بن.
ئەم نەشتەرگەرییە لە خۆیەوە ئێش و ئازاری نییە، چوونکە بەر لە نەشتەرگەری مادەی بێ هەست کەرەوەی بە قوەت بۆ ژووری لێو تێوەشان دەکرێت. هەڵبەتە لێوەکانی هندک لە تاکەکان هەستیارترە ، کەواتە جوابی ئەم پرسیارە بە تاکیش پەیوەندی هەیە .
مانەوەی کاریگەری ئەم شێوەیە ، بە شێوەی ئەنجامی پەیوەندی هەیە . بۆ نموونە، بە پێی وەی کە لە پڕۆتێز بۆ چاکەسازی لێو کەڵک وەربگرن، ئاکامی هەتاهەتایی دەبێت. چاکەسازی لێو بە کەڵک وەرگرتن لە درێمافیلێرەکانی بەدیهاتوو لە ئەسید هیالۆرۆنیک بۆ ماوەی 6 هەتا 12 مانگ مانەوەی هەیە.
کەچی شوێنی برینەکان دەمێننەوە، بەڵام بە پێی وەی کە ئەم برینانە لە بەشی پشتەوەی گوێچكە لێ دەدرێن نابیندرێن.
ئەگەری هەیە بۆ ماوەی 1 هەتا 2 مانگ خۆتان لە وەرزش و هەڵسووڕانی قوورس بپارێزن.
ئەگەری هەیە، لە گوێچکەتان هەست بە لێدان و ئێش و ئازار بکەن کەچی بە دەوا دەتوانن ئەم کێشەیە تەواو کەن. هەروەها ماسین و ئیلتهاب، بێ هەستی و سوور بوونی گوێچکەش ئەگەری لە سەرە. تەقەڵەکان پاش یەک حەوتوو لێ دەکەنەوە، تەقەلەکانی توونا بووش بۆ خۆیان لە ناو دەچن.
کاتێک دەتوانن ئەم نەشتەرگەرییە ئەنجام دەن کە گوێچکە بە شێوەیێکی تەواو پەرەی دابێت و گەورە ببێت؛ ئەم ڕەوتە زۆرتر لە تەمەنی 4 ساڵگی بە ئەنجام دەگات. یەکێک لە قازانجەکانی ئەم نەشتەرگەرییە لە تەمەنی کەم ، بەرگری لە ناڕەحەتی هەستی و بیریە، کە بە پێی وەدوا دانی چارەسەری توشی منداڵ دەبێت.
زۆرتری ئەم کەسانەی کە یەک یا دوو یا چەن ددانی خۆیان لە کیس چووە، نوێنەرێکی گونجاون بۆ ئەنجام دانی ئەم نەشتەرگەرییە. کەچی دەبی بێ گومان پرسیار لە ددانپزیشک بکەن.
نەخێر ئێوە ناتوانن ئیمپلەنتەکانی خۆتان دەربێنن؛ ئیمپلەنتەکان بە شێوەیکی زۆر وێچو بە ددانی خۆکرد دادەمەزرێن.
ئیمپلەنت بە پێچەوانەی ددان لەژێر کاریگەری داڕزین دانییە؛ کەچی دەبێ ئاگادار بن کە سەلامەتی پوک هۆکارێکی زۆر کاریگەرە لە سەر بەردەوامی و بێ کێشە بوونی ئیمپلەنتەکان. ئەگەر کوو خوازیاری بەردەوامی ئیمپلەنتی خۆتانن، پێویستە کە بە بەردەوامی خاوێنکاری ددان و دەمی خۆتان بکەن و هەر چەن ماوە یەک جار بۆ پشکنینی گشتی ددانەکانتان سەردانی ددانپزیشک بکەن.
وڵامی ئەم پرسیارە بە پێی حاڵەتی سلامەت و خوویەکانی هەر کەس جیاوازە. بە پێی وەی کە نەخۆش کەسێکی بە تەندرووستی باش بێت و خاوێنکاری باشی ددانی خۆی ئەنجام دابێت ئەگەری سەرکەوتوو بوونی ئیمپلەنتی ددانەکان زۆرە ؛ خشتەی هەڵسەنگاندنی سەرکەوتوو بوون لەم کەسانە 90 بۆ 95 لە سەتە.
ئەمە باسێکە کە وتووێژێکی زۆری لەسەرە. بە ڕاپۆرتی هندک لە ناوەندەکان پاشی ئەم نەشتەرگەرییە ئەژماری ڕوو دانی رێفلاکسی مەعیدە زۆر دەبێت. کەچی هندک لە ئەزموونەکان ئەوە دەگەیەنن کە پاشی ئەم ڕەوتە رێفلاکسی مەعیدە کەم دەبێتەوە. بەڵام ئەوەی کە مسۆگەرە ئەوەیە کە پاشی ئەو نەشتەرگەریە دەتوانن بە بەکارهێنانی دەوای دژە تیزاوی مەعیدە و گۆڕینی شێوەی ژیانتان لە تووش بوون بە رێفلاکسی مەعیدە بەرگری بکەن.
قازانجی تایبەتی ئێسلیوی مەعیدەی لە چاو بایبەسی مەعیدە ئەوەیە کە لە ماوە ئەنجام دانی نەشتەرگەری پێویست نییە مەعیدە وەسڵی ڕیخۆڵەی گچکە بکرێت. هەروەها ئەم نەشتەرگەرییە لە ماوەیەکی درێژ دا کێشەی کەمتری بۆ دێتە پێش. بە هۆی وەی کە لەم نەشتەرگەرییە، مەعیدە وەسڵی ڕیخۆڵە ناکرێ مەترسی بەدی هاتنی فتقی ناوەکی و برینی ناوەکی ئەگەرییان زۆر کەمە. هەروەها لە ئێسلیوی مەعیدە ئەگەری تووش بوون بە کەم بوونی مادەی مووغەززی کەمترە.
ئایا کەم بوونەوەی کێش و قوورسایی پاشی ئەنجام دانی ئەم نەشتەرگەرییە بۆ پاشی نەشتەرگەریش دەوامی دەبێت ؟
نەشتەرگەری ئێسلیوی مەعیدە جۆریک لە نەشتەرگەرییە کە زۆر لە مێژ نییە کە بەدی هاتووە و خوازیاری زۆری لە سەرانسەری جیهان پەیدا کردووە. لە سەرەتا دا ئەم نەشتەرگەرییە بەشێک لە ڕەوتێکی گەورەتر بوو بەڵام پاشان بە دیار کەوت کە ئەم نەشتەرگەرییە دەتوانی ببێتە هۆی کەم کردنەوەی کێش و قوورسایی. هەر بۆیە نەشتەرگەری ئیسلیوی مەعیدە بوو بە نەشتەرگەرییێکی جیاواز بۆ کەم کردنەوەی کێش و قوورسایی. زانیارییەکان وا نیشان دەدەن کە ئاکامەکانی پاشی نەستەرگەریش بەردەوامییان هەیە.
لە کاتی نەشتەرگەری، پزیشکی نەشتەرگەر باڵۆنی ئێوە بە مادەیەکی ئاوەکی شین پڕ دەکاتەوە، ئێستا ئەگەرکوو باڵۆنی ئێوە خەریک گچکە بوونەوە بێت ئێوە پێی دەزانن، چوونکە میزی ئێوە ڕەنگی شین دەبێت . بە پێی بینینی ئەم ڕووداوە دەبێ بێ درەنگ سەردانی پزیشکی خۆتان بکەن و هەتا ماوەی 48 کاتژمێر باڵۆن لە مەعیدەی ئێوە وەدەردەنرێت.
تکایا سرنج بدەنێ کە چارەسەری لە ڕێگەی باڵۆن خۆی ژێرڕستەیەکە لە ڕستەکانی تری پزیشکی؛ ئێستا کەچی ئەگەری ڕوو دانی کێشە زۆر کەمە، بەڵام پێسنیار دەکری کە بە دوای سەفەری دەرەوەی وڵات مەبن؛ چوونکە بە پێی ڕوو دانی کێشە بۆ باڵۆنی ئێوە ڕەنگە کەسێکی پسپۆڕتان دەست نەکەوێت بۆ چارەسەری کێشەی باڵۆنەکەتان.
پێویستە ئەمە بزان کە ئەم نەشتەرگەرییە تەنیا وەسیلەیەکی بۆ کەم کردنەوەی کێشی ئێوە و کاریگەری خۆی کاتیک نیشان دەدات کە لە گەڵ بەرنامە و ڕێزەی نواندراوی پزیشکەکەتان تێکەڵ بێت. ڕادەی کێش و وەزنی کە کەم دەبێتەوە لە کەسیک بۆ کەسێکی تر جیاوازە، بەڵام بە جۆری گشتی دەتوانین بڵێین کە 10 بۆ 20 لە سەتی کێشی گشتی لەش کەم دەبێتەوە.
دەورپێچی مەعیدە جۆرەک بەدی هاتووە کە دەوامی هەمیشەیی هەبێت وکاتێک کە دەورپێچک لە ناو لەشی کەسێک دادەمەزرێنین چاوەڕوانی وەی دەکەین کە بە هیچ جۆر پێویست بە وەدەرنانی نەبێت. کەچی کێشەهایەک بوونییان هەیە کە بە پێی ڕوودانییان پێویستە بیهێننە دەرەوە.
نەخێر، ئەم دەورپێچانە لە سیلیکۆنی خۆگر بەدی هاتوون و کاتی تێپەر بوون لە گەیتەکانی فڕۆکەخانە کێشەتان بۆ درووست نابێت.
ئەم دەورپێچە لە سیلیکۆنی خۆگر بەدی هاتووە و داگری سێ بەشە: دەورپێچێک کە لە دەوری مەعیدە دەبسترێت، بەشێک کە، دەورپێچ لە ڕێگەی ئەم ڕێکدەخرێت و بەشیک کە ئەم دوو بەشە پێک وەسڵ دەکات. پڕۆتێزەکانی سیلیکۆنی لە بەشەکانی جۆراوجۆری پزیشکی بەکار دەبردرێن و هیچ بەڵگەیەک لە سەر مەترسیدار بوونییان لە ناو لەش بوونی نییە. هەرەها بە هۆی وەی کە ئەم سیلیکۆنە خۆگرە، مەترسی تەڕاوشتی مادەی ئاوەکی بوونی نییە.
بەرلە ئەنجام دانی ئەم نەشتەرگەرییە، دەبێ بزانن کە بایپەسی مەعیدە نەشتەرگەریێکی قوورس و سەختە و مەترسی تایبەتی خۆی هەیە.باوترین مەترسییەکانی ئەنجام دانی ئەم نەشتەرگەرییە بریتینە لە تووش بوون بە کەم بوونی ویتامین و مادەی مەعدەنی، کەم ئاوی، بەردی گورچیلە،بەردی کیسەی سەفرا و کەم بوونی شەکرەی خوێن. کەچی مەترسی سەختی دیکەش هەن کە سەبارەت بە وان دەبێ لە گەڵ پزیشک گفتوگۆ بکەن.
نەشتەرگەری بایپەسی مەعیدە چەن ها جێگری دیکەی هەیە کە داگری ئەم ڕێگاچارەیانەی کە داگری نەشتەرگەری نابن، دەکری ئاماژە بکەین بە بەڕێبردنی دەمگرتنەوەی خواردن، وەرزش و گۆڕینی شێوەی ژیان .
پاشی ئەنجام دانی ئەم نەشتەرگەری، ڕەنگە داواتان لێبکەن لە 1 بۆ 2 ڕۆژی سەرەتایی لە خواردن خۆتان بپارێزن تاکوو زۆتر چاک ببنەوە. لە 12 حەوتووی داهاتوو دا پێویستە زۆر بە ڕیک و پێکی لە ڕێزەی تایبەتی خواردنی نواندراو پەیڕەوی بکەن؛ ئەم دەمگرتنەوەیە بە خواردەمەنی ئاوەکی دەست پێدەکات و وردە وردە پاشی تێپەڕ بوونی ماوەیێک ڕێگای خواردنی خواردەمەنی ئاساییتان پێ دەدات. ئەم نەشتەرگەرییە جگە لە یارمەتی دانی ئێوە بۆ کەم کردنەوەی کێش و قوورسایی، بۆ کێشەکانی تری قەڵەویش کاریگەرە و چارەسەریان دەکات؛ داگری ئەم کێشەیانە دەتوانین ئامژە بکەین بە شەکرەی جۆری دووهەم، فشاری خوێن ،چەوری زۆر و لە لێدان کەوتنی دڵ .
بۆ تاکەکانی ژێر 30 ساڵ بە بەستەڵەک کردنی 15 تاکوو 20 تۆمی پێگەیو، 70 بۆ 80 لە سەت ئەگەری هەیە کە لانی کەم ببنەوەی هۆی یەک مناڵ. ئەگەرکوو سەرەوەی 38 ساڵ بن بەستەڵەک کردنی 65 بۆ 75 لە سەت ئەگەری هەیە لانی کەم یەک مناڵی زیندوو هەیە.
پاشی نیشتنەوەی هەڵماسین دەتوانن ئاکامی ئەم نەشتەرگەرییە ببینن، بەڵام ئەم ڕەوتە چەن ڕۆژی پێ دەچێت.
نەخێر، نەشتەرگەری بلفارۆپلاستی بۆ لە ناو بردنی چرچییەکانی سووچی دەرەوەی چاو و چارەسەر کردنی داکەوتوویی برۆ دابین نەکراوە.کەچی نەشتەرگەری دیکە بۆ لە ناو بردنی چرچی دەوری چاو بوونی هەیە کە داگری ئەم نەشتەرگەرییانە دەتوانین بە نەشتەرگەری لەیزێری و چارەسەرییەکانی پەیوەندی دار بە نووری ڕادە گرتووی پاڵسی ئاماژە بکەین.
پێستی هەڵمووساو و شلی دەوری چاو زۆرتر بە زۆر بوونی تەمەن بەدیار دەکەوێت، بەڵام هندک لە تاکەکانی گەنج لە بواری ژێنێتیکی لە بەر پەلاماری ئەم کێشەیەنە، کەواتە دەتوانین بڵێین تەمەنێکی تایبەت بۆ ئەنجامی بێلفارۆپلاستی بوونی نییە.
زۆرتر نەخۆشەکان بێ درەنگ پاشی پڕ کردنەوەی ددان هەست بە هەستیاریەکی زۆرتر بە شوێنی پڕ کراوەیان هەیە. لە زۆربەی بابەتەکان هەست بە ئێش و ئازارێکی زۆر بەرچاو ناکرێ و ئازارەکەی کەم و کاتییە. جێگای ئامژەیە کە ئێشی ناوبراو دەکرێ بە پارێز کردن لە خواردەمەنی زۆر سارد یا زۆر گەرم، کەم بێتەوە و دەسبەسەر بکرێ.
کەچی مادەی جیوە لە ساڵيکانی ڕابردوو خوازیاری زۆری هەبوو، بەڵام ئێستا تا ڕادەیەکی زۆر وەلایان ناوە؛ هۆی وەلانانی جیوە بۆ پڕ کردنەوەی ددان، مەترسی و نیگەریانیەکن کە لە بابەت بەکار هێنانی جیوە بۆ لەش بوونیان هەیە . ئەگەرکوو پێشنیاری بەکار هێنانی جیوە لە لایەن پزیشک بە ئێوە درا ، ئەوە ئێوەن کە دەبێ بڕیار بدەن بە جیوەی پڕ ببێتەوە یا نا. کەچی وا باشترە بە شوێن بابەتێکی پێشکەوتووتر بکەون تەنانەت ئەگەرکوو پارەتان پتر بچێت.
بە پێشکەوتوویی پێشەسازی و سەنعەتی ددان پزیشکی، بە جۆری بەر چاو شایەتی بینینی بە دی هاتن و پەیدا بوونی مادەی پڕکەرەوەی نوێ و جۆراوجۆرین، ئەمڕۆکە تاکەکان بابەتی جۆراوجۆر لە بەر چاوی خۆیان دەبینن، هندک لەم بابەتانە زۆر باون و هندکیشیان کەم و بە نرخ؛ تەنانەت هندک مادە بوونییان هەیە کە بەکار هێنانییان لەم بوارە بۆتە جێگای مووناقشە. داگری مادە پڕ کەرەوەکان دەتوانین بە زێڕ، زێو، کامپۆزیت، سڕامیک و شووشەی ئاماژە بکەین.
زۆرتر نەخۆشەکان بێ درەنگ پاشی پڕ کردنەوەی ددان هەست بە هەستیاریەکی زۆرتر بە شوێنی پڕ کراوەیان هەیە.
لە زۆربەی بابەتەکان هەست بە ئێش و ئازارێکی زۆر بەرچاو ناکرێ و ئازارەکەی کەم و کاتییە. جێگای ئامژەیە کە ئێشی ناوبراو دەکرێ بە پارێز کردن لە خواردەمەنی زۆر سارد یا زۆر گەرم، کەم بێتەوە و دەسبەسەر بکرێ.
کەچی مادەی جیوە لە ساڵيکانی ڕابردوو خوازیاری زۆری هەبوو، بەڵام ئێستا تا ڕادەیەکی زۆر وەلایان ناوە؛ هۆی وەلانانی جیوە بۆ پڕ کردنەوەی ددان، مەترسی و نیگەریانیەکن کە لە بابەت بەکار هێنانی جیوە بۆ لەش بوونیان هەیە .
ئەگەرکوو پێشنیاری بەکار هێنانی جیوە لە لایەن پزیشک بە ئێوە درا ، ئەوە ئێوەن کە دەبێ بڕیار بدەن بە جیوەی پڕ ببێتەوە یا نا. کەچی وا باشترە بە شوێن بابەتێکی پێشکەوتووتر بکەون تەنانەت ئەگەرکوو پارەتان پتر بچێت.
بە پێشکەوتوویی پێشەسازی و سەنعەتی ددان پزیشکی، بە جۆری بەر چاو شایەتی بینینی بە دی هاتن و پەیدا بوونی مادەی پڕکەرەوەی نوێ و جۆراوجۆرین.
ئەمڕۆکە تاکەکان بابەتی جۆراوجۆر لە بەر چاوی خۆیان دەبینن، هندک لەم بابەتانە زۆر باون و هندکیشیان کەم و بە نرخ؛ تەنانەت هندک مادە بوونییان هەیە کە بەکار هێنانییان لەم بوارە بۆتە جێگای مووناقشە. داگری مادە پڕ کەرەوەکان دەتوانین بە زێڕ، زێو، کامپۆزیت، سڕامیک و شووشەی ئاماژە بکەین.
بەڵێ، بەڵام ئەم شوێنانە لە نێوان چرچی وگورژی چۆک دا بوونیان هەیە و نابیندرێن.
پاشی 8 حەوتوو دەتوان هەر جۆرە وەرزشێکی حەزتان لێیە ئەنجامی بدەن .
جوابی ئەم پرسیارە پەیوەندی بە جۆری نەشتەرگەری و جۆری لەشی تاک هەیە . هنددک لە نەخۆشەکان جوابێکی باشتر بەم نەشتەرگەرییە دەدەنەوە، بەڵام بە جۆری گشتی دەکرێ بڵێین کە تاک 1 حەوتوو تاکوو 10 ڕۆژ پاشی نەشتەرگەری ، دەتوانێ خەریک هەڵسووڕانی ئاسایی خۆی ببێتەوە . پزیشکی ئێوە سەبارەت بەم بابەتە لە گەڵ ئێوە قسە دەکات و پێتان ڕادەگەیێنێت پاشی چە ماوەیێک بچنەوە سەر ئیش و کاری خۆتان.
زۆرتر ئەوها نییە؛ هەروەها ڕەنگە لە جۆرە پڕۆتێزێک کەڵک وەربگرن کە هیچ جۆرێک لە مادەی ئاوەکی نەبێت ، کەواتە مەترسی تەڕاوشتی بۆ نێو لەش نابێت . پیویستە سەبارەت بەم بابەتە لە گەڵ پزیشکی خۆتان گفتوگۆ بکەن.
بەڵێ، بەڵام بە ئەگەرێکی زۆر نابیندرێت. نەشتەرگەر هەوڵ دەدا کەمترین ڕادەی بڕشت لە سەر لەشی ئێوە بەدی بێنێت و بڕشتی بەدی هاتووش لە بڵیند و نێوی لەش لێ دەدات بۆ وەی کە شوێنەکانی بە دیار نەکەوێت . شوێنی ئەم برینانە بە تێپەڕ بوونی کات و ماوە لە ناو دەچێت و ناکرێ ببیندرێت .
لە ماوەی ڕەوتی نەشتەرگەری، گرووپی هۆشبەری بەم دڵنیاییە دەگەن کە ئێوە لە حاڵەتێکی ڕاحەت دانە و هەست بە ئێش و ئازار ناکەن.ئێوە لە تەوای کاتەکانی ئەم ڕەوتە بێ هۆشن. بەر لە نەشتەرگەری لە گەڵ ئێوە سەبارەت بە بابەتی بێهۆشی گفتوگۆ دەکرێت. پاشی نەشتەرگەری تەواوی ئێش وئازارەکان لە ڕێگای دەوا و دەرمانی هێدیکەرەوە، دەسبەسر دەکرێن و پاشی چەن ڕۆژ بە گشتی تەواو دەبێت.
بەڵێ، پچکڕانی پڕۆتێز لە کاتی مامۆگڕافی دیاردەیەکی بە ئەگەرە. ئەم دیاردەیە کاتێک ڕووی دەدا کە گوشاری هاتوو بۆ مەمک ببێتە هۆی سستی و لاواز بوونی پڕۆتێزەکان. هەرچی ماوەی زۆرتر لە چاندنی پڕۆتێزەکان تێپەڕ بێت، ئەگەری پچکڕانییان زۆرتر دەبێ. بەڵام پێویست نییە لە مامۆگڕافی خۆتان بپارێزن؛ تەنیا پێویستە کە پزیشکی پەیوەندیدارتان ئاگادار بکەنەوە کە چاندنی پڕۆتێزتان ئەنجام داوە تاکوو بە چاودێرییەکی زۆرتر خەریک مامۆگرافییەکەتان بێت.
ئەم دیاردەیە زۆر کەمە. شلاوکی خوێواوکی ناو پڕۆتێزەکانی خوێواوکی ئستریل و دژە چڵکی کراون و نەشتەرگەرەکان لە شێوەی خاوێن بۆ پڕ کردنییان کەڵک وەردەگرن . هەر هەمووی ئەم بابەتانە بۆ بەرگری لە شین بوونی کارگی نەخۆشی کاریگەرن. لە ڕابردوو کە پڕ کردنی پڕۆتێزەکان بە شێوەی دیکە ئەنجام دەدرا ، ئەگەری پەرەدانی کارگەکان زۆرتر بوو. لە ڕابردوو شلاوکی خوێیی کاتی تێوەشاندن کردن بۆ ناو پڕۆتێزەکان لە بەر هەوای ئاسایی ئەنجام دەدرا و ئەگەری ئاڵوودە بوونی هەبوو، بەڵام هەنووکە شلاوکی خوێیی یەکڕاست لە بتڵی خۆی ڕا تێوەشانی پڕۆتێزەکان دەکرێ.
ئەنیستیتۆی پزیشکی بەراوەردییان کردووە کە پڕۆتێزەکانی مەمک بە جۆری نێوانی 16 ساڵیان دەوام دەبێ
لە هندک لە تاکەکان، ئێسکی شەویلکە تووشی داوەشان دەبێت و بە پێی پێویست بە ئیمپلەنت، پێویستە کە ئەم ئێسکە چاکە سازی بکرێت . کاتێک کە ددانێک لە شوێنی خۆی دەردەکێشرێت، خوێن کەمتر دەگاتە ئەم شوێنە و ئێسکی شەویلکە تووشی داوەشان دەبێت و ئێسکی پێویست بۆ زێرەڤانی لە ئیمپلەنت بوونی نابێت.
مادەیەک کە بۆ پەیوەندی ئێسکی شەویلکە سەرف دەکرێت، دەکرێ لە چەن شوێن وەرگیرێت. لە هندک لە بابەتەکان ڕادەیەکی کەم لە ئێسکی لەشی خۆتان وەردەگیرێت. لە هندک لە بابەتەکانی تر، ئێسک لە لەشی کەسێکی تر وەردەگیرێت. هەروەها دەکرێ ئێسکی پێویست لە لەشی ئاژەڵان وەرگیرێت ، کە زۆرتر لە ئێسکی مانگای کەڵک وەردەگیرێت. چەل وا هەیە لە ئێسکی دەسکرد کەڵک وەردەگیرێت کە لە مادەی جۆراوجۆر ساز دەکرێ.
لە ماوەی ڕەوتی پەیوەند، ئێوە بێ هەست دەکرێن و هەست بە ئێش و ژان ناکەن. پاشی تەواو بوونی ڕەوتەکە، ڕەنگە هندک هەست بە ئێش و ژان بکەن کەچی ئەم ئێش و ژانەش پاشی چەن ڕۆژ لە ناو دەچێت. بە پێی پێویست پزیشک دەوای هێدیکەرەوەتان بۆ دەنوێنێ.
بە پێی وەی کە پزیشکی ئێوە پەیوەندی ئێسکی شەویلکەی بۆ نواندبن، بە ئەگەرێکی زۆر بەشێکی زۆر لە بارستایی ئێسکی ئێوە لە دەس چووە. ئەم ئێسکە بە خۆکردی چاک نابێتەوە و لە ساڵەکانی داهاتوو کێشەتان بۆ ساز دەکات. ئیمپلەنت لە سەر ئێسکی شەویلکە دەدرێت، کەواتە ئەگەرکوو ڕادەیەکی زۆر لە بارستایی ئیسکی شەویلکەی ئێوە لە ناو چووبێت، ئەنجامی پەیوەندی ئێسک بۆ دامەزرانی ئیمپلەنت پێویستە.
ڕادەی ئەم مەترسییە پەیوەندی بە شێوەی نەشتەرگەری کەڵک لێ وەرگیراو لە لایەن نەشتەرگەر هەیە. ئەگەرکوو نەشتەرگەر لە شێوەکانی باوەڕپێکراوتر کەڵک وەربگرێت ڕەنگە ئەم مەترسییە ئەگەری 0 ٪ بێت. کەواتە پێویستە سەبارەت بەم باسە لە گەڵ پزیشکی خۆتان گفتوگۆ بکەن.
بڕشتی بەدی هاتوو بۆ ئەنجامی ئەم نەشتەرگەرییە 3 سانتی مەترە و لە ژێر چەناگەی ئێوە لێ دەدرێت( هەڵبەت لە قوڵکەیێکی پێستی). پاشی تێپەڕ بوونی یەک ساڵ، تەنیا ئاسەواری بە جێ ماو، خەتێکی تەنک و سپییە.
یەکێک لە بەرچاوترین جیاوازی پیاو و ئافرەت، هەبوونی ستۆکورکە؛ ستۆکورک هەمان هەڵتۆقاوی گچکەیە کە لە بەشی نێوانی قووڕگی پیاوەکان بوونی هەیە ولە قووڕگی ئافرەتەکانیش بوونی هەیە ، بەڵام بە هاسانی ناکرێ ببیندرێت. دەکرێ گەورەیی ستۆکورکی بە ئەنجامی نەشتەرگەری تاشینی ستۆکورک هەتا ڕادەیێکی زۆرباش کەم بکەنەوە.
درێمافیلێر بە پێی تێپەڕ بوونی کات دەتاوێتەوە و شیکاری دەبێت و بە پێی پێڕانەگەییشتن، پاشی ماوەیێک بە گشتی لە لەش دێتە دەر. ماوەی تەمەنی ئەسید هیالۆرۆنیک بە پێی تاکی مەبەست و هۆیەکانی ، وەک جۆری پێست، شێوەی ژیان کردن و تەمەن پەیوەندی هەیە.
ئەسید هیالۆرۆنیک کە بۆ ناو پێست تێوەشاندن دەکرێت، هەتا ڕادەیێک وێک چوو بە ئەسید هیالۆرۆنیکی لەشە و لە ئاژەڵەکانیش وەر نەگیراوە(کەچی دەبێت ئەم باسە لە گەل پزشک ئەزموونی بۆ ئەنجام بدرێت بۆ وەی کە لە ڕاستی ئەمە بە دڵنیای بگەن). بە پێی وەی کە ئەم مادەیە ئاژەڵی نییە ، مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی ئاژەڵی وئالیرژی بە بەرهەمەکانی ئاژەڵیش بوونی نابێت. کەچی ئەم فێڵ و ڕەوتەش وەک هەموو فێڵ و ڕەوتەکانی پزیشکی مەترسی جوراو جوری خۆی هەیە کە پزیشک سەبارەت بە وان گفتوگۆتان لە گەڵ دەکات .
بەڵێ، بە پێی پێویست، دەکرێ مادەیێکی تر تێوەشان بکرێت و درێمافیلێرەکە شێکاری بکرێت
ئێمە ڕۆژ بە ڕۆژ شایەتی زۆر بۆنی کەڵکی درێمافیلێرەکانین . کەچی ، کەسانێک کە پێستی زیادیان لە چێهرەی خۆیان هەیە یا پێویستیان بە لاپەڕهەڵگریێکی تێر و تەسەل هەیە ، ناتوانن لەم شێوەیە بە تەنیا بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانیان کەڵک وەربگرن.
باسی ئێش و ئازار بە گشتی تاکییە ، یانی لە کەسێک بۆ کەسێکی تر جیاوازە. ژلەکانی کە بۆ ناو پێست تێوەشاندن دەکرێن داگری مادەیێکن کە ئێش وئازاری ئەم ڕەوتە زۆر کەم دەکەنەوە.
جرم سڕینەوەی ددان دەبێتە هۆی خاوێنی و سەلامەتی ددانەکانتان و پارە سەرف کردنەکانی داهاتووی بە هۆی چارەسەری ددان کەم دەکاتەوە . بۆ نموونە ، ئەگەرکوو نەخۆشییەکانی پۆک بایەخی پێ نەدەن، ڕەنگە پێویست بێت جرم سڕینەوەی سەخت، پەیوەندی پوک، پەیوەندی ددان و گۆڕینی ددان ئەنجام بدەن.
هەموو بەیانیان و شەوانە یا پاشی هەر ژەمەی، ددانەکانتان مسواک لێ بدەن . هەروەها پێویستە لە درێژایی ڕۆژ دا بەنی ددان بە کار بێنن و دەم و زارتان بە دەم شۆرێکی دژە باکتری بشۆرن. بە ئەنجام دانی ئەم داب و دەستوورانە دەتوانن لە ماوەی جرم سڕینەەوەکانتان دەم و ددان و پوکی خۆتان سەلامەت ڕابگرن.
بە 2 هەتا 3 مانگان مسواکی خۆتان بگۆڕن و لە بەکاربردنی ئەو مسواکانەی کە فڵچەکەیان ڕەق و سەختن خۆتان بپارێزن؛ بەکار هێنانی ئەم جۆرە مسواکانە دەتوانێ ببێتە هۆی لاواز بوونی ددانەکان و خوێنڕێزی پوکتان.
پاشی تەواو بوونی نەشتەرگەری، هندک ئێش و ئازار، بوونی هەیە. تەواوە ئەم کەسانەی ئەم نەشتەرگەرییە ئەنجام دەدەن ، نووسراوەیەکیان پێ دەدرێت کە دەتوانن دەوایەکانی هێدی کەرەوەی پێ وەرگرن . کەچی چێژتنی ئێش و ئازاری سەخت و تووند پاشی ئەم نەشتەرگەرییە زۆر بە کەمی دیتراوە.
شین هەڵگەڕان و هەڵماسینی نەشتەرگەری پاشی تێپەڕ بوونی یەک حەوتوو، بەرەو کەم بوونەوە دەڕوات. تەواو بوونی گشتی ئەم ڕەوتە ڕەنگە 2 هەتا 6 حەوتووی پێ بچێت.
نەخێر . تاکوو نێوانی 3 ڕۆژ پاشی ئەنجامی ئەم نەشتەرگەرییە ، شوێنی برینەکە لە ژێر پانسمان دەبێت. ئیوە دەتوانن موویەکانی دەور و بەری ئەم شوێنە بتاشن و پاشی ڕۆژی چوارەم کە پانسمان هەڵدەگیرێت، دەتوانن بۆ ماوەی یەک حەتوو تەواوی دەم و چاوی خۆتان جوانکاری بکەن. پاشێ تێپەڕ بوونی 10 ڕۆژ دەتوانن لە ڕدێن تاش بۆ جوانسازی کەڵک وەربگرن
پڕۆتێزی چەناگە شەویلکەی بەرچاوتر دەکات وگۆڕینی ئەندازەی چێهرەی بەدی دێنێت. کەچی گۆڕینی ئەندازە یەکێک لە خاڵەکانی گرنگی جوانکارییە. پڕۆتێزی چەناگە پتر بۆ چاکەسازی چەناگە ئەنجام دەدرێت نەک بۆ جوانکاری.
لە ماوەی لیپۆساکشینی مل، چەوری مل وەدەردەنرێ. ئێستا ئەگەرکوو پێستی مل کیش ئاسایی باشی هەبێت، مل پاشی ئەنجام دانی ئەم ڕەوتە شێوەیێکی جوانتر بە خۆی دەگرێت.
ئەگەرکوو پێستی زیادیتان هەبێت و کێش ئاسایی باشی نەبێت و پاشی ئەنجام دانی لیپۆساکشین، شێوەیێکی جوان بە خۆی نەگرێت،ڕەنگە پێویستتان بە ئەنجام دانی لیفتی مل یا چێهرە بێت.
تا ئەو کاتەی دەستی ئێوە چاک بوونەوەی تەواو نەبێت ، ناتوانن کەڵک لە دەستتان وەربگرن و دەبێت لە داربەست و ئامێرەکانی وێچوو کەڵک وەربگرن و ماوەی چاکەسازی تێپەڕ بکەن.
جگە لە نەشتەرگەری کە ڕێگای کۆتایی چارەسەرییە، پشکنینەکانی زانستی نیشان دەدات کە چارەسەری تێکەڵاوی داگری کەڵک وەرگرتن لە تێتراسایکڵین، کورۆتۆنەکانی شوێنی و تنۆکەکانی چاوی، کاریگەرترین شێوەی چارەسەرینە بۆ RCE.
تا ئەو کاتەی کە شوێنی قەڵشتەکە چاک نەبۆتەوە، لە نووقم کردنی ئەندامی نەشتەرگەری(بۆ مەلە کردن یا وانی ئاوی سارد و گەرم) خۆتان بپارێزن. ئەم چاکەسازییە دەوری 1 هەتا 2 حەووتووی پێ دەچێت.
1 هەتا 2 ڕۆژ پاشی نەشتەرگەری خۆتان لە حەمام بپارێزن. ئەو کاتەی کە ئیزنی خۆ شۆردنتان هەبۆ لە تەڕ کردنی شوێنی نەشتەرگەری خۆتان بپارێزن.
دەتوانن ڕێزەی خواردنی ئاسایی خۆتان بگرنەوە بەر. بە پێی ژانی ورگ وگەدە ( مەعیددە) لە خواردنی چێشتی چەور خۆتان بپارێزن، لە چێشتەکانی وشکتر وەک دەسخۆر و برینج، مریشکی کوڵاو، نانی برژاو و ماست کەڵک وەربگرن.
جوابی ئەم پرسیارە پەیوەندی بە ئیش و کاری ئیوە و ڕادەی شکانی ئێسکئ ئێوە هەیە . مەسەلەن ئەگەر ئێسکی پێی ئێوە شکابێت و ئیش و کاری ئێوە دەفتەری و نووسینگەیی بێت (لە پشتی مێز) دەتوانن 1 هەتا 2 حوتوو پاشی نەشتەرگەری بگەڕێنەوە بۆ سەر ئیش و کاری خۆتان . پێویستە بۆ تێگەییشتنی ڕێکی ئەم ماوەیە، پرس وڕای لە گەڵ پزیشکی خۆتان بکەن .
زۆربەی شکاوەکانی ئێسکی بۆ ماوەی چەن ڕۆژ تاکوو چەن حەوتوو ئێشی نێوانییان دەبێت. زۆربە نەخۆشەکان ڕاپۆرتییان داوە کە بەکارهێنانی کۆمپرۆسی سارد، لە سەرەوە ڕاوەستاو کردنی پێ و کەڵک وەرگرتن لە دەوایەکانی هێدیکەرەوە کە پێویستی بە نواندنی پزیشک نییە، دەتوانن بۆ کەم کردنەوەی ئێش و ئازارەکان ئێوە یارمەتی بدەن.
پزیشک بڕیار دەردەکا کە چە کاتێک بەم ڕادیە لە چاکەسازی گەیشتوون کە بتوانن خەریک ئەنجام دەانی فیزیۆتڕاپی بن. ئەنجام دانەکانی فیزیۆتڕاپی پتر هەر حەوتوو دوو جار و تاکوو 6 حەوتوو بەردەوام دەبێت تاکوو نەخۆش هێزی فیزیکی خۆی دیسان بە دەست بێنێتەوە و بتوانێ کێش و قوورسایی زۆرتر بخاتە سەر پێی.
پاسی نەشتەرگەری ئەگەری وەی هەیە پێی ئێوە لە گێچ بگرن یا لە بەستی شکاوی بگرن. هەروەها ڕەنگە بە هۆی کەم و کوڕییەکانی هەبوو نەتوانن بە جوانی بە ڕێگە دا برۆن. کەواتە ڕەنگە پێویست بی گووچانێک ئامادە بکەن و بە کەڵک وەرگرتن لە وی بە ڕێگە دا بڕۆن.
نەخێر، بەڵام بە پێزانینی لە کاتی خۆی دەکرێ لە پەرەدانی بەرگری بکرێ و ئەگەری نابینایی کەم ببێتەوە.
نیشنەکانی گۆلۆکۆم بە پێی جۆری ئەو جیاواز دەبێ. گۆلۆکۆمی سووچ ئاوەڵا بە هێوری و بە بێ ئێش و ئازار پەرەی دەدات و بە بێ وەی کە ئێوە پێ بزانن زیان دەگەیەنێتە بینایی ئێوە. ئەگەری هەیە سەرەتاییترین نیشانەکانی گۆلۆکۆم کاتێک بە دیار کەون کە ڕادەیەک لە بینایی خۆتان لە دەست داوە. لە گۆلۆکۆمی سەختی سووچ قەپات، ئێوە تووشی ڵێڵی بینایی، بینینی تیشکی نوور یا گۆی ڕەنگاڵەیی لە دەوری گڵۆپ و ئیش و سووری چاو دەبن.
بە پێی وەی کە گۆلۆکۆم لە قۆناغەکانی سەرەتایی خۆی پێزانین بکرێ، دەکرێ ڕادەدار و بەرگری لە پەرەدانی بکرێت و لە کەم بوونی زۆرتری بینانی تاکوو ڕادەیەکی زۆر بەرگری بکرێت. بە پێی چارەسەر نەکردنی، بینایی لە قەراغەکان ڕا دەست بە کەم بوون و کز بوون دەکات و ئەم کز بوونە دەگاتە بەشەکانی ناوەندی و ئەم کز بوونە دەگاتە بەشەکانی خوارەوە و لە کۆتایی دا بینایی بە گشتی تەواو دەبێت و نامێنێتەوە.
زیانەکانی لایەن دەمانچە ساچمەییەکان، تێنیس، گۆڵف، تۆپی پێ، بۆکس و دەعم و پێکدادانی ماشێن و سەیارە دەتوانن ببنە هۆی لێکبڕاوی تۆڕینە.
لە سەرتا دا گونجاوە نیشانەکانی بە دەر نەکەوێت . پاش تێ پەڕ بوونی ماوەیێک، یەک پەردەی تاریک بە هێواشی دێتە ژوور و بینایی لە یەک لا ڕا، جۆراوجۆر دەکات (شوێنی ئەم بەسەرهاتە بە وەی پەیوەندی هەیە کە تۆڕینە لە چە شوێنێک جیا بۆتەوە ). کاتێک کە ڕەوتی جیا بوونەوە بگاتە بەشی نیوانی و مابەینی ، لە ناکاو ڕا بینایی و سۆمای نەخۆش بە تووندی تاریک و تیرە دەبێت. بە تێ پەڕ بوونی کات ، ئەو پەردەیە بینایی نەخۆش بە جۆرێکی بەر چاو تاریک و تار دەکات ، تا ئەو ڕادەیەی کە تەنیا بتوانێ نووری زۆر تووند ببینێت.
زانینی عیلم و زانستی ئەو نەخۆشییە باشترین ڕێگایە بۆ بەرگری لە خۆتان . ئەگەرکوو نیشانەکانی ئەو نەخۆشییەتان لە خۆتان بینی بێ گومان دەبێ خۆتان نیشانی پسپۆڕیک بدەن .
نەخێر، لێکبڕاوی تۆڕینە دیاردەیێکی زۆر باو نییە. تەنیا 6 هەتا 8 کەس لە نێوان 10،000 کەس ئەو نەخۆشیە ئەزموون دەکەن. لێکبڕاوی تۆڕینە دەکرێت لە هەر تەمەنێک بە ئەنجام بگات، بەڵام لە بەینی تەمەنی 40 هەتا 65 ساڵی و پاشی ئەوە، ڕێ تێ چووترە. پیاوەکان لە ئافرەتەکان زیاتر لە بەر پەلاماری ئەم نەخۆشیەن.
ئایا ئەمە درووستە کە هندک لە بەسەرهات و بار و دۆخەکانی ژیان لە سەر پەرەسەندن و وەرینی موو کاریگەری هەیە؟
بەڵێ. لە زۆربەی کاتەکان ، بەسەرهاتەکان دەتوانن سیستەمی لەشی ئیوە تووشی جۆرێک ڕاتڵەکان بکەن و ڕێزەی ئاسایی پەرەسەندنی مووی ئێوە بوەستێنن. ئەنجامی ئەم ڕاتڵەکانە دەبێتە هۆی پشوودانی 30 بۆ 40 لە سەتی موویەکان. پاشی تێپەڕبوونی 3 مانگ، موو دەست بە هەڵوەرینێکی سەخت و تووند دەکەن کە بە تایبەتی لە بەشی پێشوی سەر دەبینرێ.داگری ئەم بابەتانە دەتوانین بە زایین، تەبی زۆر، کەم بوونەوەی لە ناکاوی کێش بە هۆی گۆڕینی ڕێزەی خواردەمەنی، نەشتەرگەری، نەخۆشییەکانی سەخت و هۆکارەکانی دڵەتەپە هێنەر وەک مەرگی ئازیزان و تەڵاق ئاماژە بکەین.
ئەگەرکوو شایەتی بینینی وەرینی لە ناکاو و نائاسایی مووی خۆتانن، باشترە کە چاوپێکەوتنی دێرماتۆلۆژیست بکەن. دێرماتۆلۆژیست کەسێکە کە لە بواری پێست. موو و نینوک پسپۆری هەیە و دەتوانێ پاشی دۆزینەوەی کێشەی ئێوە، ڕێگەچارەیەکتان بۆ دابین بکات .
کێشەی زۆر هەنە کە دەتوانن ببنە هۆی وەرینی موو . داگری ئەم کێشەیانە دەتوانین ب نەخۆشی تیرۆئید و کەم بوونی ئاسنی لەش ئاماژە بکەین.
هەر هومووی تاکەکان ڕۆژانە وەرینی موویان هەیە. لە دەست دانی 100 تاڵي موو لە ماوەی یەک ڕۆژ ڕەوتێکی ئاساییە و بە مانای ئەوە نییە کە ئێوە خەریکە کەچەڵ دەبن . پێستی سەری ئێوە داگری نێوان 100000 تاڵە موویە کە هەر کات خەریکی پەرەدانە.
لەم نە شتەرگەرییە تاک حاڵەتی بێ هۆشی یا بێ هەستی شوینی دەبێت، کەواتە هەست بە ئێش و ئازار ناکات؛ هەروەها دەتوانین بڵێین چارەسەری پێشکەوتووی بە ڕۆژ، داگری هیچ جۆرە ئێش و ئازارێک نابێت.
نەخێر، بەڵام ڕەنگە دەمارەکانی پاش ماوە لە شوێنی چارەسەری، تووشی ئەم نەخۆشییە بن و ببنە بە دەمارەکانی واریسی و ئەم شوێنە بۆ جارێکی تر وەکوو بەر لە چارەسەری لێ بکەنەوە.
کەچی زانستێکی زۆر لەم بارەیە دا بوونی نییە، بەڵام پزیشکەکان لە سەر ئەم بڕوایەنە کە ئەگەری سەرکەوتنی ئەم نەشتەگەرییە زۆر بەرچاوە و زیاتر لە 90٪ ئەو کەسانەی کە ئەم نەشتەرگەرییە ئەنجام دەدەن شایەتی بینینی سەرکەوتوویی ئەم نەشتەرگەرییە بوونە.
جوابی ئەم پرسیارەش پەیوەندی بە خۆتان هەیە. هەم پڕۆتیزەکانی خوێواوکی و هەم سیلیکۆنی دەتوانن ئاکامێکی باشتان پێشکێش بکەن و ئەوە تەنیا پەیوندی بە لێزانی پزیشکی نەشتەرگەری ئێوە هەیە.
ئەم دوو بابەتە ، دوو نەشتەرگەری بە تەواوی جیاوازن. جوابی ئەم پرسیارە بە چاوەڕوانییەکانی ئێوە پەیوەندی هەیە. ئەگەرکوو بە گشتی خوازیاری وەن کە پڕۆتێزەکان دەربێنن، دەبێ بە شوێن نەشتەرگەری وەدەرنانی پڕۆتێزی مەمک بکەون. کەسانێک کە خوازیاری کەم کردنەوەی ئەندازەی مەمکی خۆیان، بەڵام نایان هەوێ ئەندازەکەی بگەڕیتەوە سەر جۆری سەرەتایی و خۆکردی خۆی، دەتوانن لە نەشتەرگەری کەم کردنەوەی ئەندازەی پڕۆتێز کەڵک وەربگرن.
ئێستا کە لە هندک لە بابەتان دەکرێت کە قەڵشتەکەی لە کاتی تۆلی دا پێ بزانن، ئایا ئەگەری وەی هەیە بەر لە زایینی منداڵ چارەسەر بکرێت؟
نەخێر. بە تەکنۆلۆژی ئەمڕۆکە لە بواری پزیشکی دا، چاکەسازی قەڵشتی لێو و مەڵاشوو بەر لە زایینی منداڵ ئەگەری نییە.
ئەمڕۆکە زانست وتەکنۆلۆژی تا ڕادەیێک پەرەی داوە کە لە هەندک لە بابەتەکان دەکرێ بە کەڵک وەرگرتن لە وێنەهەڵگری سەرەودەنگی (ئۆڵتراسۆن)، هەبوونی قەڵشتی لە چەن مانگی سەرەتایی حامیلەیی شووناسایی بکرێت. هەرچەند، لە زۆربەی بابەتەکان ناتوانن قەڵشتەکەی پێ بزانن.
نەخێر. نێوانی 50٪ ئەو منداڵانەی تووشی ئەم کێشەیە بوونە، دووچاری هەر دوو جۆری قەڵشتن؛ ئەمە لە حاڵەتێک دایە کە 25٪ لە منداڵەکان تەنیا دووچاری قەڵشتی مەڵاشوونە و 25 ٪ تر دووچاری قەڵشتی لێون.
ژماری نەشتەرگەرییەکانی پێویست لە نەخۆشێک بۆ نەخۆشێکی تر جیاوازە. دەکرێ بڵێین بۆ چارەسەری قەڵشتی لێو و قەڵشتی مەڵاشوو لانی کەم دوو نەشتەرگەری جیاواز پێویستە. ، کەچی بۆ پپیدانی زاهیرێکی خۆکرد وئاسایی بۆ لێو، ئەنجامی چەن نەشتەرگەری پێویستە. هەروەها چەل وا هەیە بۆ چاکەسازی توانای قسە کردن، نەشتەرگەری دیکەش پێویست بێت.
ئاکامی دەسکەوتوو لە چاندنی ڕدێن بۆ هەتاهەتایە دەمێنێتەوە. موویەک کە بۆ چێهرەی ئێوە پەیوەند دەکرێت ، بۆ ماوەی چەن ساڵ خەریک پەرەدانی خۆی دەبێ. جێگای ئاماژەیە کە ئەم مووی پەیوەندییە لە ئاستی هەڵوەرین خۆڕاگر دەبێ.
وا باشترە تاکوو 10 بۆ 14 ڕۆژ پاشی نەشتەرگەری خۆتان لە ڕدێن تاشین و چاکەسازی دەم و چاو بپارێزن. کەچی دەبێ ئاگادار بن کە ئەم ماوەیە لە کەسێک بۆ کەسێکی تر جیاوازە و پەیوەندی بە ڕای پزیشک هەیە. بۆ نموونە هندک لە تاکەکان پاشی یەک حەوتوو دەتوانن چاکەسازی ڕدێن و چێهرەی خۆیان بکەن.
بە داخەوە بەر لە نەشتەرگەری ناکرێ کارێکی تایبەتی ئەنجام بدرێت کە مەترسی ڕوودانی ئاسەواری شوێنی برین کەم بکرێتەوە. تەنیا ڕێگای کەم کردنەوەی ئاسەواری شوینی برین، بەکارهێنانی فێڵ و شێوەی درووست بۆ ئەنجام دانی ئەم نەشتەرگەرییەیە وئەمە بە پزیشکی نەشتەرگەر پەیوەندی هەیە. جێگای ئاماژەیە کە تەنیا ئاسەواری شوێنی برینی ئەم نەشتەرگەرییە، شوێنێکە کە مووی بۆ چاندنی ڕدێن لێ هەڵدەگیرێت؛ ئەم شوێنە پتر لە بەشی پشتەوەی سەرە. ئاسەواری برینی پاشماوەی هەڵگرتنی موو بە جۆری خەتێکی ئاسۆییە و بە پێی بوونی لە پشتەوەی سەر بە ئەگەرێکی زۆر بە دیار ناکەوێت.
لەنزی ژووری پێشەوە لە بەشی پێشەوەی گلینە و لە ناو ژووریپێشەوەی جێگیر دەبێت. لەنزی ژووری پاشەوە لە بەشی پشتەوەی گلێنە و لە پێش عەدەسی خۆکردی چاو جێگیر دەبێت.
ئەم موویانەی کە بۆ بەشەکانی بەتاڵی سەری ئێوە دەبردرێن، لە بواری ژێنێتیک لە ئاستی هەڵوەرین خۆڕاگرن، کەواتە لە ماوەی تەمەنی داهاتووتان خەریک پەرەدانی خۆی دەبێ. کەچی ڕەنگە شایەتی بینینی وەرینی موو لە بەشەکانی تری سەری خۆتان بن؛ لەم حاڵە دا پێویستە دیسان چاندنی موو ئەنجام بدەنەوەی.
لانی کەم تاکوو 3 حەوتووی پاشی نەشتەرگەری، سەری ئێوە سوور دەمێنێتەوە، کەواتە وا باشترە کە بۆ ماوەیەک نەچن بۆ سەر ئیش و کار و یا کڵاوێک لە سەری خۆتان بنێن. سەری ئێوە دەتاشرێت تاوکوو ڕەوتی نەشتەرگەری بە هاسانی ئەنجام بدرێت و لە زیان گەیاندن بە موویەکانی دیکە بەرگری بکرێت.
لە ماوەی ڕەوتی چاندنی موو، چەن بڕشتی گچکە لە شوێنی مەبەست بەدی دێن، بەڵام ئاسەواری برینی ئەم بڕشتانە بە چاوی کەسێکی ئاسایی نابیندرێت. هەروەها ئاسەواری برینێکی گچکە لە بەشی پشتەوەی سەری ئێوە بوونی دەبێت، بەڵام مووی ئێوە ئەم شوێنە دادەپۆشێت.
ڕەنگە بە بیستنی جوابی ئەم پرسیارە سەرسووڕ بن ، چونکە کاتێک کە سەبارەت بە چۆنییەتی ئەنجام دانی ئەم نەشتەرگەرییە دەخوێننەوە، بە ڕەوتێکی سەخت و قوورس و بە ژان لێی تێدەگەن، بەڵام لە ڕاستی دا ئەم نەشتەرگەرییە هیچ جۆرە ئێش و ژانێکی نییە و تەنیا هندک ئەزیەت دەبن.
دەکرێ ڕەوتی ئەم نەشتەرگەرییەی بە ڕەوتی پڕ کردنەوەی ددان بشووبهێنین؛ کاتێک کە بۆ پڕکردنەوەی ددان دەچنە مەتەبی پزیشک، ددانی مەبەست بێ هەست دەکرێ و ئێوەی هەست بە ئێش و ژان ناکەن.، بەڵام ڕەنگە بوون لەم بار و دۆخە ئێوە تۆزێک ناڕەحەت کات. پاشی تەواو بوونی ڕەوتی نەشتەرگەری ڕەنگە هندک هەست بە ئێش و ژان بکەن، بەڵام ئەم ژانە زۆر کەمە و بە دەوای هێدیکەرەوە چارەسەر دەکرێ.
بەڵێ، ویتامین c یەکێک لە بە هێزترین ئانتی ئۆکسیدانەکانە .بە هۆی وەی کە ویتامین c لە چێشت و خواردەمەنی جۆراوجۆر بوونی هەیە، ئەگەری هەیە وا بیر بکەنەوە کە ڕێچارەیێکی سوودمەندە بۆ بەرگەری لە ڕادیکاڵە ئازادەکان، بەڵام کێشە ئەوەیە لەش ویتامین c و ئانتی ئۆکسیدانەکانی تر بۆ ئەندامەکاتی تر دەنێرێت؛ مەبەست، ئەگەری وەی هەیە پێست نەتوانی لادەی پێویست و بژیەنی خۆی وەربگرێت. بەم هۆیەوە عالمان و زانایان شێوەیەکیان وەدی هێناوە کە بە کەڵک وەرگرتن لەم شێوەیە دەکرێت ویتامینc مستەقیم و ڕێک وڕاست بە پێست بگەیێنین. داگری ئەم ڕێزەیە دەتوانین بە کرێمەکانی خاوەنی ویتامین c ئاماژە بکەین .
من چەن ساڵی بەردەوام لە بەر تاو وخۆر بوومە و پێستم چرچی زۆر بووە. کامە ڕێگا بۆ بەرگری لە چرچی و گۆرژی پێست باشترە: لاپەڕ هرڵگری کیمیایی یا نوێ سازی لەیزێری؟
بە هۆی وەی کە شێوەی نوێ سازی لەیزێری شێوەیێکی نوێیە ، تاکوو ئێستا زانیاریێکی کە مسۆگەری چارەسەری جۆراوجۆر بۆ ئەم جۆرە چرچی و گۆرژییە ڕوون بکاتەوە، لە بەر دەست نییە. کەچی، زۆرتری پزیشکەکان لە سەر ئەم بڕوایەن که چارەسەری لەیزێری داکەوتی باشتری هەیە، چوون لە ڕێکی و سرنجێکی زۆرتر بەهرە دەبات و ڕێگای وەی بە پزیشک دەدات کە بە سرنجێکی زۆرتر و بە جۆری لاپەڕ لاپەڕ ، جیایان کاتەوە .
ناوی ئەم چینکۆیانە وادیارە نیشاندەری کاریگری خۆیانن. چینکۆیەکانی کە کاتی بەکار دەبردرێن هەتا چینکۆیەکانی هەتاهەتایی ئامادە بن. ئێستا پێسنیار دەکرێ بۆ چاودێری لە چینکۆی ددانەکاتان لە ڕێزەی خوارەوە پەیڕەوی بکەن:
لە خواردنی چێشتی نووسەکە خۆتان بپارێزن؛ کاتێک کە ئەم جۆرە چێشتانە دەخۆن ئەگەری وەی هەیە بە چینکۆی بنووسێن و ببنە هۆی هەڵقەندنی چینکۆ.
لە جووتنی چێشتی ڕەق خۆتان بپارێزن؛ ئەم چێشتانە دەتوانن چینکۆی ئێوە هەڵقەنن و یا بیشکێنن.
کاتی بەکارهێنانی بەنی ددان، بەنەکەی لە نێوان ددانەکان بۆ لای دەرێ بکێشن و یەکڕاست بۆ لای سەرێی مەبەن. بردنە سەرێی بەنی ددان دەتوانێ چینکۆی ئێوە هەڵقەنێ.
بە جۆری باو چینکۆ پێویستی بە چاودێری تایبەتی نییە، بەڵام دەبێ ئاگادار بن تەنانەت دامەزراندی چینکۆ نابێتە هۆی بەرگری هەتاهەتایی لە داڕزانی ددان و پوک. کەواتە پاشی دامەزراندنی چینکۆش دەبێ بە جوانی ئاگاداری سەلامەتی ددانەکانتان بن؛ ئەم بابەتانە داگری شۆردنی هەموو ڕۆژی ددانەکان و بەکارهێنانی بەنی ددان، بە تایبەتی لای ئەم ددانەی کە چینکۆی لە سەر دامەزراوە دەبێت.
چینکۆی ددان بە جۆری نێوانی لە 5 هەتا 15 ساڵ بەردەوامی هەیە. تەمەنی چینکۆ بە بار و دۆخێک وەک ڕادەی کار کردنییان، ڕادەی پێڕاگەییشتنی خاوێنکاری ددانەکان و خۆیەکانی تاک لەم بوارە پەیوەندی هەیە( بۆ نموونە، دەبێ خۆی وەک گوشار هێنان بۆ ددانەکان، کرماندنی سەهۆڵ و نینۆک و بەکارهێنانی ددان بۆ کردنەوەی خواردەمەنییەکان تەرخ بکرێن)
بەڵێ، پێشگرێک بۆ خەوتن بە ددانی دەسکرد بوونی نییە، بەڵام وا باشترە بەر لە خەوتن لە زاری خۆتان دەریان بێنن؛ بە دەرهێنانی ددانی دەسکرد لە کاتی خەو، ئێسکەکانی ئێوە لە گوشارێک کە لە ماوەی ڕۆژ لە لایەن ددانی دەسکرد بۆیان هاتوە بەرایی دەدرێن.
ددانی دەسکرد بە پێچەوانەی ددانی خۆکرد ڕێگای سپێ کردنەوەی نییە، چوون لە پەلاستیک بەدی هاتوون. کەواتە بۆ بەرگری لە پیس بوونی ددانەکانی دەسکردی خۆتان، هەموو ڕۆژێ خاوێنیان کەنەوە و بەڵە چێشتەکانی لێ دەربێنن.
بۆ خاوێن کردنەوەی ددانی دەسکردی خۆتان لە مایەی ددانی ئاسایی کەڵک وەرمەگرن. مایەی ددان شۆری ئاسایی ڕەنگە بۆ ددانکانی خۆکرد بە قازانج بێت و بە هێزتریان بکات، بەڵام بە هۆی وەی کە ددانی دەسکرد لە پەلاستیک ساز کراوە ڕەنگە لێکەوتنی بە مایەی ددانی ئاسایی ببێتە هۆی زیانییان. بۆ شۆردنی ددانی دەسکردی خۆتان لە مایەی دەسشۆری یا مایەی ددان شۆری تایبەت بە ددانی دەسکرد کەڵک وەربگرن.
ئەگەرکو ددانی دەسکردی ئێوە زیانییان بەرکەوتووە، چاوپێکەوتنیکی پزیشکی خۆتان بکەن و داوای لێ بکەن ددانەکانتان چاکەسازی بکات.
ددانی دەسکرد یا جێگای هەموو ددانەکان پڕ دەکاتەوە یا جێاگی هندک لە ددانەکان. جۆرێک کە جێگای هەموو ددانەکان پڕ دەکاتەوە، بە ناوی ددانی دەسکردی گشتی دەناسرێت و لە سەر پوک نیشتەجێ دەبێ. جۆرێک کە جێگای هندک لە ددانەکان پڕ دەکاتەوە، بە ناوی ددانی دەسکردی ڕێژەیی دەناسرێت. ئەم جۆرە لە ددانی دەسکرد بە ددانەکانی پاشماوەی خۆکرد لە ناو دەم و زاری تاک پەیوەند دەدرێت و بۆشایی بەتاڵی نێو پوک دادەگرێ.
یەک بۆ دوو ڕۆژی سەرەتایی پاشی نەشتەرگەری، تووشی خوێنڕێزیەکی کەم دەبن و ددان پزیشک گازی ئیستریڵ دەنوێنێ تاکوو بتوانن بەرگری لە خوێنڕێزی ئاماژە پێکراو بکەن. پزیشک پێتان ڕادەگەیێنێت کە چۆن پانسمانی ددانی خۆتان بگۆڕن. ئاگادار بن کە دەبێ دەڵەمەیەکی خوێن لە شوێنی ددانی دەرکێشراو بەدی بێت، چوونکە ئەم دەڵەمە خوێنە بۆ چاکەسازی یارمەتیتان دەدات. کاتێک کە دەڵەمە خوێنەکە بەدی هات نابێ جیای کەنەوە.
دەرکێشانی ددان کۆتایین ڕێگەچارەیەکە کە پزیشک بۆ چارەسەری کێشەکانی ددان ئەنجامی دەدات. ددانی خۆکرد لە باشترین ئیمپلەنتەکانیش باشترە و پزیشک هەوڵ دەدات بە هەر جۆرێک بێ ددانەکەتان نەجات دات. کەچی، بە پێی ڕوودانی نەخۆشی یا داڕزینی سەخت و چارەسەرنەبوو یا زیان بەرکەوتنی سەخت و چاکەسازی نەبوو، پێویستە کە بیر لە دەرکێشانی ددانی خۆمان بکەین.هەروەها ئەگەرکوو ددانی خلێنەی ئێوە بە جۆرێکی ناڕێک پەرەی دا، دەبێ دەربکێشرێت.
پاشی دەرکێشانی ددان، ڕەنگە شایەتی بینینی هندک هەڵماسین بن؛ کەچی ئەم هەڵماسینە دەنیشێتەوە و پاشیان گۆڕانکاریەک لە چێهرەی خۆتان نابینن.
لە ماوەی ئەم ڕەوتە، ددانپزیشک لە مادەیەکی بێ هەست کەرەوە بۆ بێ هەست کردنی شوێنی مەبەست کەڵک وەردەگرێت. پاشی دەرکێشانی ددان، هندک هەستیاری و ژان لە شوێنی مەبەست هەست پێ دەکرێ. ڕەنگە تاکوو یەک حەوتوو پاشی دەرکێشانی ددان تا ڕادەیەکی کەم هەست بە ژان بکەن، بەڵام ئەم ژانە دەکرێ بە دەوایەکانی هێدی کەرەوە بە هاسانی چارەسەر بکرێ.
ئەنجام دانی دەماردەرکێشان بۆ چینکۆ کردنی ددان پێویست نییە، بەڵام ئەگەرکو ددانی مەبەست زۆر لاواز و زەعیف بێت، ئەگەری هەیە پاشی دەماردەرکێشان چینکۆ بکرێت. بۆ نموونە، ئەگەرکو تووشی چڵک کردنێکی سەخت بن و پێویست بێ ڕادەیەکی زۆر لە ددانی ئێوە هەڵبگیرێت، ئەگەری وەی هەی پاشی دەماردەرکێشانی ددان ، چینکۆی بکەن بۆ وەی کە ڕاوەستاو بمێنێتەوە.
لە ماوەی دەماردەرکێشان، دەمارەکانی ژووری ددان بە تەواوی لە بەین دەچن و کەواتە دەتوانین بڵێین کە ددانی مەبەست مردووە. کەچی مەبەستی ئەنجام دانی دەماردەرکێشان پارازتنی ددانی مەبەستە و پتر ددانەک کە دەماردەرکێشانی بۆ ئەنجام درابێت، بۆ ماوەیەکی زۆر سەلامەت دەمێنێتەوە.
دەماردەرکێشانەکان مەترسییەکی زۆر کەمییان هەیە. چەن هۆکار دەتوانن ببنە هۆی سەرکەوتوو نەبوونی ئەم ڕەوتە . لە هندک لە بابەتەکان بە پێی سەرکەوتوو نەبوونی ئەم ڕەوتە، دیسان دەکرێ ددانی مەبەست چارەسەر بکرێت. ، بەڵام چەلی وایە سەرکەوتوو نەبوونی ڕەوتەکە بە مانای لە دەست دانی ددانەکەیە. باشترین کار بۆ پارازتنی ددانی خۆتان ئەوەیە چاوپێکەوتنی پزیشکێکی پسپۆڕ بکەن و پەیڕەوەی لە داب ودەستوورەکانی بکەن.
ئاژاوەیەک بڵاو بوونەتوە کە دەڵێن هندک لە ڕەوتەکانی ددانی وەک دەماردەرکێشان دەتوانن ببنە هۆی ڕوودانی شێرپەنجە لە بەشەکانی دیکەی لەش. هیچ بەڵگەیەکی باوەڕپێکراو کە ئەم گوتارە بسەلنێنێت و پشتیوانی لێ بکات بوونی نییە و زۆربەی ئەم ئاژاوانە بە هۆی پشکنینەک کە لە دەیەکانی 20 زایینی پێشکەش کرا پەیدا بوون وزانستی ئەمڕۆکە ئەمە ڕەت دەکاتەوە.
ئەنجام دانی دەماردەرکێشان بۆ چینکۆ کردنی ددان پێویست نییە، بەڵام ئەگەرکو ددانی مەبەست زۆر لاواز و زەعیف بێت، ئەگەری هەیە پاشی دەماردەرکێشان چینکۆ بکرێت. بۆ نموونە، ئەگەرکو تووشی چڵک کردنێکی سەخت بن و پێویست بێ ڕادەیەکی زۆر لە ددانی ئێوە هەڵبگیرێت، ئەگەری وەی هەی پاشی دەماردەرکێشانی ددان ، چینکۆی بکەن بۆ وەی کە ڕاوەستاو بمێنێتەوە.
لە ماوەی دەماردەرکێشان، دەمارەکانی ژووری ددان بە تەواوی لە بەین دەچن و کەواتە دەتوانین بڵێین کە ددانی مەبەست مردووە. کەچی مەبەستی ئەنجام دانی دەماردەرکێشان پارازتنی ددانی مەبەستە و پتر ددانەک کە دەماردەرکێشانی بۆ ئەنجام درابێت، بۆ ماوەیەکی زۆر سەلامەت دەمێنێتەوە.
دەماردەرکێشانەکان مەترسییەکی زۆر کەمییان هەیە. چەن هۆکار دەتوانن ببنە هۆی سەرکەوتوو نەبوونی ئەم ڕەوتە . لە هندک لە بابەتەکان بە پێی سەرکەوتوو نەبوونی ئەم ڕەوتە، دیسان دەکرێ ددانی مەبەست چارەسەر بکرێت. ، بەڵام چەلی وایە سەرکەوتوو نەبوونی ڕەوتەکە بە مانای لە دەست دانی ددانەکەیە. باشترین کار بۆ پارازتنی ددانی خۆتان ئەوەیە چاوپێکەوتنی پزیشکێکی پسپۆڕ بکەن و پەیڕەوەی لە داب ودەستوورەکانی بکەن.
ئاژاوەیەک بڵاو بوونەتوە کە دەڵێن هندک لە ڕەوتەکانی ددانی وەک دەماردەرکێشان دەتوانن ببنە هۆی ڕوودانی شێرپەنجە لە بەشەکانی دیکەی لەش. هیچ بەڵگەیەکی باوەڕپێکراو کە ئەم گوتارە بسەلنێنێت و پشتیوانی لێ بکات بوونی نییە و زۆربەی ئەم ئاژاوانە بە هۆی پشکنینەک کە لە دەیەکانی 20 زایینی پێشکەش کرا پەیدا بوون وزانستی ئەمڕۆکە ئەمە ڕەت دەکاتەوە.
بەردەوامی ئەم ڕەوتە بە شێوەی ژیانی ئێوە پەیوەندی هەیە، بەڵام بە جۆری گشتی دەتوانین بڵێین ئەم ڕەوتە 1بۆ 4 ساڵ دەوامی دەبێت . هۆکاری وەک چێشتەکان و خواردەمەنییەکان، جگەرە کێشان، چوونە سەری تەمەن و خاوێنکاری زار ودەم ، دەتوانێ بەردەوامی ئەم ڕەوتە بە جۆری بەر چاو بگۆڕێت.
بە پێی زانیارییەکانی دەسکەوتووی نوێ لەم بوارە ، ئەم ڕەوتە جگە لە وەی کە زیان بە ددانەکان و پوک ناگەیەنێت کەچی دەتوانێ بۆ کەسانێک کە تووشی هندک لە نەخۆشییەکانن بە قازانجش بێت .
نەخێر. پێویستە کە لەم بوارە لە گەڵ پزیشکی خۆتان گفتوگۆ بکەن. ڕێزەکانی تایبەتی وەک منداڵەکان و ئافرەتانی دووگیان گونجاو نییە ئەنجامی بدەن.
بابەتی زۆر هەنە کە دەتوانن ببنە هۆی گۆڕینی ڕەنگی ددانەکان؛ داگری ئەم بابەتانە دەتوانین ئاماژە بکەین بە خواردەمەنی و خواردنەوەکان، دووکەڵی جگەرە، شەڕابی سوور، دەوایەکانی وەک تێترا سایکڵین و هندک لە نەخۆشییەکانی کە لە تەمەنی منداڵی دا ڕووی دەدەن. جێگای ئاماژەیە کە بە بەساڵا چوونی تەمەنیش ددانەکان ڕەنگیان تڵخ دەبێ. بە پێی وەی کە زەڕبەیێکی سەخت بە ددانەکانی پێشوی لای سەرێ درابێت ، ئەم شوێنەش ڕەنگی تڵخ دەبێت.
پتری ئەو کەسانەی ئەم نەشتەرگەرییە ئەنجام دەدەن زیادی وەزنیان هەیە . کەچی، کەم کردنەوەی کێش و قوورسایی دەتوانێ زۆر سەلامەتتر بێت و شێوەیێکی جوانتریشی هەبێت. بە نەشتەرگەری ناکرێت تاک بەو جوانکریەی بگەیێنین کە بە کەم کردنی وەزن و قوورسایی پێی دەگات. بەڵام بە کەم کردنەوەی وەزن و قوورساییش کەمێک لە چەوری لە بەشی سینگ و مەمک دەمێنێتەوە؛ بەم هۆیەوە ئەم پیاوانەی کە وەزن و قوورساییش کەم دەکەنەوە خوازیاری ئەنجام دانی ئەم نەشتەرگیەن.
ئەگەرکوو دیسان داخوازی ئەنجام دانی نەشتەرگەری کەم کردنەوەی ئەندازەی مەمکن، دیسان دەتوانن ئەنجامی بدەن. بەڵام ئەگەرکوو کێشەی ئێوە، قوپاوی یا بەرزی و نێوی بوونە، چارەسەری ئەم کێشەیە زۆر سەختە.
بە تاکەکان ڕادەگەیێنین کە ئەگەری گەڕانەوەی ئەم کێشەیە هەیە.
کەم کردنەوەی وەزن و قوورسایی دەتوانێت بۆ ئەو کەسانەی کە قوورسایی زیادییان هەیە کاریگەر بێت؛ کەچی، دەستەبەری وەی ناکرێت کە بە کەم کردنەوەی وەزن ئەم کێشەیە چارەسەر بکرێت. بەڵام بۆ پیاوەکانی کز و ڵاواز تەنیا نەشتەرگەری، ڕێگا چارەی ئەم کێشەیەیە.
گرنگترین پرسیار ئەوەیە کە ئایا بارودۆخی بەرهەڤ بۆ تاک تا ئەو ڕادەیە ئازارهێنەرە کە پێویست بێت نەشتەرگەری بۆ بکات. زۆرتر دەبیسترێت کە پیاوەکان لە دەر هێنانی جلک و کراسی خۆیان لە کەناری زەریا شەرم دەکەن و خەجاڵەتی دکێشن و و کراسەکەیان لە کاتی وەرزش کردن بە سینگیان دەنووسێ و زاهیر و شێوەیێکی عەنتیکە و سەیری دەبێت. هەروەها دەکووترێت گۆی مەمکی جۆرێکی هەڵدراوی دەبێت، بە تایبەتی ئەو کاتەی هەوای گەرم بێت. ئێستا ئەگەرکوو ئەم بارودۆخە تا ڕادەیێکی زۆر بەرچاو و ئازارهێنەر بێت دەکرێت بیر لەم نەشتەرگەرییە بکەنەوە.
لێکۆڵینەوەکان نیشانیان داوە ئەم تاکانەی جومگەی دەسکردیان هەیە تاکوو 15 بۆ 20 ساڵی پاشی نەشتەرگەری کێشەیان نابت. کەچی گوشار هێنان بۆ جومگە دەتوانێ لە سەر تەمەنی جومگەکانی دەسکرد کاریگەری هەبێت .
ئەگەرکوو ماڵەکەتان چەن قاتە لە قاتی سەرەکی نیشتەجێ بن تاکوو لە قادرمەکان کەڵک وەرنەگرن، بەر پێی خۆتن هەمیشە هەڵوەژێرن، وا باشترە دەسگرەیەک لە حەمام دابین کەن کە لە کاتی خۆشۆردن خۆتانی پێوە ڕابگرن.
پاشی تەواو بوون، ڕەنگە دەورپێچێک لە سەر چۆکتان بێت و درێنێک لە چۆکتان وەسڵ بێت بۆ وەی تەڕاوشتی چۆکتان بە تاڵ بکات. ئەگەری وەی هەیە پێی ئێوە لە سەرەوە ڕاوەستاو کرابێت.
زۆرتر نابێ بۆ 2 مانگی سەرەتایی ئەم جۆرە وەرزیشانە ئەنجام بدەن، کەچی بە هۆی وەی کە هێزی لەشی هەر کەس جیاوازە دەبێ بۆ ئەم جۆرە وەرزیشانە ڕاوێژتان لە گەڵ پزیشک هەبێت.
ئەم هەڵوێستە ئاسایی و باوە، ڕەنگە یەکەک پێیەکانی ئێوە لە هەمان سەرەتا بە هۆی داڕزینی کرۆژنە، کورتتر لە وەی دیکە بووە. نەشتەرگەری ئێوە لە ماوەی ئەنجامی نەشتەرگەرییەکە بڵیندی خۆکردی کاسەڵەی ئێوە دەگەڕێنێتەوە
بە جۆری ئاسایی دەبێ تاکوو 6 لە مەلە کردن و کەڵک وەرگرتن لە وانی حەمام خۆتان بپارێزن.
کەچی ئەگەرکوو پاشی دوو حەوتوو مادەی ئاوەکی لە شوێنی برین تەڕاوشتی نەکرد هندک لە نەشتەرگەران ڕێگەی مەلە کردن و قووم کردنی جومگە دەدەن.
5 ڕۆژ پاشی نەشتەرگەری بە پێی وەی کە ئاوەکی لە شوێنی برینەکە تەڕاوشت نەکات
زۆرتری نەخۆشەکان پاشی دوو حەوتوو لە نەشتەرگەری دەتوانن هەڵسووڕانی ڕۆژانە وەک خواردن و جلک گۆڕینی خۆیان ئەنجام بدەن.
سایەقی لە ماوەی 2 هەتا 4 حەوتوو پاشی نەشتەرگەری نابێت ئەنجام بدرێت.
نەخێر، ئەم کارە دەتوانێ لە ماوەی درێژتر دا ئیوە زیاتر سنووردار بکات. کەواتە لە ئەنجام دانی زۆرتر خۆتان بپارێزن و هەتا ڕادەی نواندراو بە ئەنجامی بگەیێنن.
پەیوەندی پێست کاتێک ئەنجام دەدرێت کە کێشە سەخت و تووند بێت و بە شێوەکانی تر چارەسەر نەکرێت. لەم شێوەیە ، بە پێچەوانەی شێوەکانی تر ، تاک بە گشتی بێ هۆش دەکرێت و تەنانەت ڕەنگە پێویستی بە مانەوەی لە نەخۆشخانە هەبێت .
ڕەنگە پزیشک بۆ دەسکەوتنی ئاکامی ماوەبلیندی چاکەسازی هەرچی زۆرتری ئاسەواری شوێنی برینەکە چەن کۆڕی لەیزێر لێ دان بۆ نەخۆش بنوێنێت.ئەم بابەتە بە تایبەت بۆ چارسەرییێک کە بە لەیزێری لێ نەخشاندنی(غەیری ئابلیشەنی) ئەنجام درێت، ڕاستە و دەکرێت ئەنجامی دەن.بە پێی کەڵک وەرگرتن لەم لەیزێرە بۆ چارەسەری ، ماوەیێکی چاکەسازی دە ئاکام دا نییە، بەڵام ئەگەری وەی هەیە چەن ها جار ئەم ڕەوتە دووپاتەبکرێتەوە.
بە هۆی پێشکەوتوویی داهاتوو لە بواری پزیشکی، چارەسەری لەیزێری گەیشتۆتە ئەو ڕادەیەی کە پزیشکەکان بە ناوی شێوەیێکی باو وباوەڕ پێکراو بۆ چارەسەری شوێنی برینەکان کەڵکی لێ وەردەگرن؛ بەڵام جێگای ئاماژەیە کە چارسەری لەیزێری ناتوانێ ئاسەواری شوێنی برینەکە بە گشتی لابەرێ. پاشی چارەسەری لەیزێری دیسان ئاسەوارێک لە برینەکەی دەمێنێتەوە بەڵام ئەم ئاسەوارە لە ئاسەواری پێشتری برینەکە کەم ڕەنگتر و داپۆشراوتر دەبێت.
چارەسەرییەکانی بە شێوەی لەیزێر و ڕادیۆتڕاپی بۆ چارەسەری ئاسەواری برینی مەبەست لە زۆربەی بەشەکانی لەش مسۆگەر و کاریگەرە؛ داگری ئەم بەشانە دەکرێ بە پێ، دەست، چێهرە، سینگ، زگ و ڕان ئاماژە بکەین. ئەگەرکوو دەتانهەوێ تێبگەن کە پێویستتان بە چارەسری لیزیری هەیە یا نا، لە پزیشکی خۆتان پرسیار بکەن. پزیشک پشکنینی برینەکەتان دەکات و شێوەکانی باشتر بۆ چارسەری برینەکەتان ڕادەگەیێنێت.
ئاکامی ئەم نەشتەرگەرییە زۆر ئاسایی و خۆکردییە . کەواتە کەسێک کە پێشتر ئاگاداری نەبێت بە ئەگەرێکی زۆر پێی نازانێت.
پێشنیاری ئێمە ئەوەیە تاکوو4 بۆ 6 حەوتوو پاشی نەشتەرگەری خۆتان لە وەرزش کردن و هەڵسووڕانی سەخت و گران بپارێزن. ئەم ماوەیە بۆ هندک لە تاکەکان دەکرێ زۆرتریش بێت
ئەگەرکي لابیاپلاستی بە جۆرێک درووست و باش ئەنجام بدریت، گۆڕانکاریێک لە سەر هەستیاری هەستی واژەن بەدی نایەت.کەچی ئەمە ئیشێکی ئەگرییە ، بەڵام بە ئەگەرێکی زحر تووشی ئەم جۆرە کێشەیە نابن.
بە خۆشحاڵییەوە بە پێشکەوتوویی عیلم و زانست ئەم نەشتەرگەرییە دەکرێت جۆرێک ئەنجام بدرێت کە شوێنی برینەکەی بەدیار نەکەوێت .بە پێی وەی کە لابیاپڵاستی بە کەڵک وەرگرتن لە لەیزێر ئەنجام بدرێت شوێنی برینەکان زۆر گچکە دەبێت.
ئەنجامی چەنها نەشتەرگەری جیاواز بۆ پزیشکەکان کارێکی ئاساییە؛لەم ڕێگایە دەکرێت بە جۆرێکی باشتر بگەن بە زاهیری کۆتایی. هەروەها بە ئەنجام دانی چەنها نەشتەرگەری هاوکات پێویست نییە پارەی جیای بێهۆشی و نەخۆشخانە بۆ هەر یەک لە نەشتەرگەرییەکانی تر بدەن، و ئەوە دەتوانێ ببێتە هۆی کەم بوونەوەی خەرج و مەخارج. بەڵام پێویستە سەبارەت بەم بابەتەی لە گەڵ پزیشکی خۆتان گفتوگۆ بکەن هەتا بەم متمانەیە بگەن کە ڕێگەی ئەنجام دانی چەن نەشتەرگەری جیاوازتان هەیە یا نیتانە.
لیپۆساکشێن چارەسەرێکی باش بۆ قەڵەوی نییە. ئەم نەشتەرگەرییە بۆ ئەو کەسانەی کە لە ڕێگای دەمگرتنەوەی خواردن و وەرزش کردن ناتوانن کێش و وەزنی خۆیان کەم بکەنەوە، تەنانەت بۆ ڕێگای کۆتاییش، کاریگەر نییە.
زاهیر و شیوەی پێستی ئێوە پەیوەندی بە کێش ئاسایی پێستی ئێوە هەیە. پێستێک کە کێش ئاسایی باشی هەبێت، پاشی لیپۆساکشێن زاهیرێکی ئاسایی و سافی دەبێت .هەروەها ئەمڕۆ ئامێرەکانی لیپۆساکشێنی تا ڕادەیێکی پێشکەوتوو بوونە کە برینی زۆر زۆر ورد و گچکە لێدەدەن و مەترسی مانەوەی شوێنی برینەکە نامێنێتەوە.
لە ماوەی دوو ڕۆژی پاشی نەشتەرگەری، ڕادەی ئێش و ئازار پەیوەندی بەو دەرمانە بێهۆشکەرەی هەیە کە کەڵکی لێ وەرگیراوە. ئێش زۆرتر لە ماوەی 2 هەتا 4 ڕۆژ لە زیاترن ئاستی خۆیەتی، ئەوجار بە ئارامی کەم دەبێتەوە. ئەم ئێش و ناڕەحەتییە تاکوو 4 حەوتوو پاشی نەشتەرگەری ئازارهێنەرە و لە ماوەی 4 هەتا 8 حەوتوو بە ئارامی کەم دەبێتەوە.
بۆ ئافرەتان ، باوترین شوێن کە کەڵکی لێ وەردەگرن بریتینە لە؛ زگ، مەمک، بەلەک، بەشی دەرەوەی ڕان، بەشی پشتی ڕان، بەشی ژووری ران، چۆک، باسک، کۆم، ڕوومەت و مل. بۆ پیاوەکان کە 15 تا 25٪ نەخۆشەکان دادەگرێ، باوترین شوێن کە لیپۆساکشێنی بۆ ئەنجام دەدەن ،بریتینە لە چەنەگە و ئەستۆ و مل، زگ، کەلەکە و مەمک.
پاش لیپۆساکشێن دەتوانین بڵێین کە فۆڕم و ستاییلی لەش یەکجارییە . ئەگەرکوو تاک پاشی ئەنجام دانی نەشتەرگەری ئەندازەیێکی نێونجی لە کێش و وەزنی هەبێت ، ستاییلی لەشی گەورەتر لەم ستاییلە دەبێت.چاوە کانی چەوری کە بە کەڵک وەرگرتن لە لیپۆساکشێن لە لەش وەدەر کەوتوون پەرەی دووبار نادەن .
بیستوومە لە ماوەی چاکە سازی ، برۆ بە کەلک وەرگرتن لە ئامێرهایێک لە شوێنی خۆی دامەزراو دەکرێت . ئایا هەبوونی ئەم ئامێرانە لە لەشی خۆم هەست دەکەم؟
ڕەنگە بە هەبوونی بورغی و مورە و گیرە هەست بکەن . گیرەکانی کە بۆ لە سەرەوە ڕاگرتنی برۆ کەڵکیان لێوەردەگیرێت ، بە شێوەیێکی هەڵقووپاوی لە ژێر پێستی سەر هەست پێ دەکردرێن. ئەگەرکوو دەستییان لێ بدەن هەستیان پی دەکەن ، بەڵام بە پێچەوانە ئەگەرکوو دەستیان لێ نەدەن هەستیان پێ ناکەن.
لیفتی ئاوەڵا زۆرتر، ئاکامێکی بەرچاوتری هەیە و لە چاو لیفتی ئاندۆسکۆپیک، برۆیەکان زیاتر دێنێتە سەر ؛ بەڵام تاک پاشی ئەنجام دانی لیفتی ئاوەڵا ، هەڵماسینێکی زۆرتر دەبینێت و شایەتی شوێنی برین و بێ هەستی لە بەشی بشتی پێستی دەبێت.
کاتێک کە پێستی لەش دەبڕدرێت، دەبێت چاوەڕوانی وەش بکەین شوێنی برینەکەی بمێنەتەوە . کاتێک کە پێست، سەربرینی درووست کرد، موو لەم بەشە دا شین نابێتەوە .
ئەگەرکوو مووی تاکەکە ئەستوور بێت ، شوێنی برینەکە بە دیار ناکەوێتەوە ؛ ئەگەرکوو مووی تاک تەنکیش بێت دیسان شوێنی برین بە دیار ناکەوێت بەڵام ڕەنگە ئەم بەشەی تووشی کەم بوونی شین بوونە، بە دیار دەکەوێت. بەڵام دەکرێت برینەکە لە بەشێکی سەری لێدەن کە ئەستوورایی مۆی زۆرە ، تاکوو کێشەیێک بۆ بە دیار کەوتنی شوێنی برینەکە نەیێتە پێش.
لیفتی ئاوەڵا زۆرتر، ئاکامێکی بەرچاوتری هەیە و لە چاو لیفتی ئاندۆسکۆپیک، برۆیەکان زیاتر دێنێتە سەر ؛ بەڵام تاک پاشی ئەنجام دانی لیفتی ئاوەڵا ، هەڵماسینێکی زۆرتر دەبینێت و شایەتی شوێنی برین و بێ هەستی لە بەشی بشتی پێستی دەبێت.
ڕەنگە بە هەبوونی بورغی و مورە و گیرە هەست بکەن . گیرەکانی کە بۆ لە سەرەوە ڕاگرتنی برۆ کەڵکیان لێوەردەگیرێت ، بە شێوەیێکی هەڵقووپاوی لە ژێر پێستی سەر هەست پێ دەکردرێن. ئەگەرکوو دەستییان لێ بدەن هەستیان پی دەکەن ، بەڵام بە پێچەوانە ئەگەرکوو دەستیان لێ نەدەن هەستیان پێ ناکەن.
لیفتی ئاوەڵا زۆرتر، ئاکامێکی بەرچاوتری هەیە و لە چاو لیفتی ئاندۆسکۆپیک، برۆیەکان زیاتر دێنێتە سەر ؛ بەڵام تاک پاشی ئەنجام دانی لیفتی ئاوەڵا ، هەڵماسینێکی زۆرتر دەبینێت و شایەتی شوێنی برین و بێ هەستی لە بەشی بشتی پێستی دەبێت.
کاتێک کە پێستی لەش دەبڕدرێت، دەبێت چاوەڕوانی وەش بکەین شوێنی برینەکەی بمێنەتەوە . کاتێک کە پێست، سەربرینی درووست کرد، موو لەم بەشە دا شین نابێتەوە . ئەگەرکوو مووی تاکەکە ئەستوور بێت ، شوێنی برینەکە بە دیار ناکەوێتەوە؛ ئەگەرکوو مووی تاک تەنکیش بێت دیسان شوێنی برین بە دیار ناکەوێت بەڵام ڕەنگە ئەم بەشەی تووشی کەم بوونی شین بوونە، بە دیار دەکەوێت. بەڵام دەکرێت برینەکە لە بەشێکی سەری لێدەن کە ئەستوورایی مۆی زۆرە ، تاکوو کێشەیێک بۆ بە دیار کەوتنی شوێنی برینەکە نەیێتە پێش.
لە 3 هەتا 4 حەوتووی سەرەتایی نەشتەرگەری لە ئەنجامی وەرزشی گەرم کردن خۆتان بپارێزن. پاشی ئەم ماوەیە دەتوانن وەرزشی سووک و ئارام ئەمجام بدەن ، بەلام دەبێت تاکوو 6 حەوتوو پاشی نەشتەرگەری خۆتان لە ئەنجام دانی وەرزشی قوورس وگران بپارێزن.
بە پێی ئەندازەی پێستی زیادی ئێوە ، ئەگەری هەیە پێویستتان بە نەشتەرگەری تر هەبێت بۆ وەی کە بگەن بە ستاییلی دڵخوازتان.
بەڵێ، ئەنجامی نەشتەرگەری لیفتی ڕان داگری بڕشتانێکە کە شوێنیان دەمێنێتەوە . نەشتەرگەر هەوڵ دەدات درێژایی بڕشتەکان کورت کاتەوە و لە شوێنی وا لێیان بدات کە زۆر بە دیار نەکەون . بەڵام ئەگەری هەیە شوێنی برینەکان زیاتر بێت لەو شتەێ کە ئێوە چاوەڕێتان دەکرد. هەبوونی چاوەڕێی ماقووڵ و قسە کردن لە گەڵ پزیشک سەبارەت بە ئاکامی نەشتەرگەری ،خاڵێکی گرنگە.
چاکەسازی سەرەتایی برین دوو حوتووی پێ دەچێت. پاشی دوو حەوتوو ، نەشتەرگەر ڕێچارەی باشترتان بۆ خێراکاری لە ڕەوتی چاکەسازی برینەکە پێتان پێشنیار دەکات . لە ڕێزەی ئەم شێوەیانە دەتوانین ئاماژە بە شێلان و ماساژ دەرمانی و کرێمەکان بکەین.
جێگای برینی یەک لیفتی باوەڕپێکراو لە ژێر باغەڵ تاکوو ئانیشکی دەستە. ئەم جیگای برینە لە بەشی دەروونی بازوو بەدیار دەکەوێت. کەچی تاک بە دەبەر کردنی کراسی بێ قۆڵ و ژێر پۆش دەتوانێ بیشارێتەوە. لە جۆرێکی دیکەی لیفتی بازوو، جێگای برینەکە لە ژێر باغەڵ بە شێوەی خوارەوخوارە و دەکرێت لە ژێر باغەڵ بشاردرێتەوە.
بەڵی ، تەواوی نەشتەرگەرییەکانی فۆڕم دانی لەشی، شوێنی برینەکەیان دەمێنێتەوە. بە باوەڕی زۆربەی نەخۆشەکان و پزیشکەکان، ئەوە گەورەترین خاڵی زیانی ئەم نەشتەرگەرییە یە.
تەواوی نەشتەرگەرییەکانی فۆڕم دان و ستاییل بەخش بە لەش داگری رادەیێک لە ئێش و ئازارن. بە وتەی زۆربەی تاکەکان ئێشی ئاماژە پێکراو، باشاری دەکرێت ،زۆربەی تاکەکان پاشی چەن ڕۆژ، دەوایەکانی هێدیکەرەوەی خۆیان وەلا دەنێن و کەڵکیان لێ وەرناگرن.
چاکەسازی سەرەتایی برین دوو حوتووی پێ دەچێت. پاشی دوو حەوتوو ، نەشتەرگەر ڕێچارەی باشترتان بۆ خێراکاری لە ڕەوتی چاکەسازی برینەکە پێتان پێشنیار دەکات . لە ڕێزەی ئەم شێوەیانە دەتوانین ئاماژە بە شێلان و ماساژ دەرمانی و کرێمەکان بکەین.
جێگای برینی یەک لیفتی باوەڕپێکراو لە ژێر باغەڵ تاکوو ئانیشکی دەستە. ئەم جیگای برینە لە بەشی دەروونی بازوو بەدیار دەکەوێت. کەچی تاک بە دەبەر کردنی کراسی بێ قۆڵ و ژێر پۆش دەتوانێ بیشارێتەوە. لە جۆرێکی دیکەی لیفتی بازوو، جێگای برینەکە لە ژێر باغەڵ بە شێوەی خوارەوخوارە و دەکرێت لە ژێر باغەڵ بشاردرێتەوە.
بەڵی ، تەواوی نەشتەرگەرییەکانی فۆڕم دانی لەشی، شوێنی برینەکەیان دەمێنێتەوە. بە باوەڕی زۆربەی نەخۆشەکان و پزیشکەکان، ئەوە گەورەترین خاڵی زیانی ئەم نەشتەرگەرییە یە.
تەواوی نەشتەرگەرییەکانی فۆڕم دان و ستاییل بەخش بە لەش داگری رادەیێک لە ئێش و ئازارن. بە وتەی زۆربەی تاکەکان ئێشی ئاماژە پێکراو، باشاری دەکرێت ،زۆربەی تاکەکان پاشی چەن ڕۆژ، دەوایەکانی هێدیکەرەوەی خۆیان وەلا دەنێن و کەڵکیان لێ وەرناگرن.
لیفتی کۆمی بڕازیلی جۆرەک لە نەشتەرگەرییە کە چەوری لە شوێن و ئەندامەکانی دیکەی لەش هەڵدەگیرێت و بۆ خۆش ستایل و بارستایی پتر کردنی کۆم تێوەشانی کۆم دەکرێ. بڕازیلی تەنیا سەرناویکە بۆ جۆری نەشتەرگەری و پێویست نییە سەردانی بڕازیل بکەن.
بە دیار کەوتنی ڕادەیەک لە هەڵماسین و چێژتنی ڕادەیەک لە ئازار لەم نەشتەرگەرییە، ئەزموونێکی ئاساییە. پێویستە تاک لە ئامۆژگارییەکان و تایبەتمەندییەکانی نواندراو لە لایەن پزیشک پەیڕەوی بکات و ئەنجامییان دات و هەروەها لە دانیشتنی زۆر خۆی بپارێزێت.
بە پێی وەی کە پێستی ئەم بەشە وەزعێکی باشی هەیە ، دەکرێ بە لیپۆساکشێن ئەم کێشەیە چارەسەر بکرێت ، دەنا دەکرێ بە هیوای نەشتەرگەری بن . کەچی، ئەگەرکوو بە تەمای نەشتەرگەری بن پێویستە بەرنامە و ڕێزەیێک بۆ پێڕاگەییشتن بە شوێنی برینەکە دابین کەن . چوونکە ئەم نەشتەرگەرییە لە شوێنێک بە ئەنجام دەگات کە پزیشک ناتوانێ شوێنی برینەکە بشارێتەوە .
زیاد بوون یا کەم بوونی زۆری کێشی لەش دەتوانێ کاریگەریێکی تووند و سەختی لە سەر لیفتی لەش هەبێت . بۆ نموونە کەم بوونی زیادی یا زۆر بوونی زیادی کێشی لەش دەتوانن ببنە هۆی بە دیار کەوتنی پیستی زیادی یا تێک چوونی ستاییلی لەش .
نەک نەشتەرگەری ، بەڵکوو هیچ شتێک نییە بەر لە پیری بگرێت؛ کەواتە ئاکامی نەشتەرگەری لیفتی ملیش ئەبەدی نییە. کەچی، تاکوو چەن ساڵ پاشی نەشتەرگەری شایەتی بینینی داکەوتوویی پێست لەم شوێنە نابن . هەروەها جێگای ئاماژەیە ، ئەگەری هەیە زۆربوونی کێش و قوورسایی ببێتە هۆی قەڵەوی و داکەوتنی پێستی مل.
درووستە کە تاکوو چەن حەوتوو پاشی نەشتەرگەری هەڵماسین و شین هەڵگەڕانی نەشتەرگەری دیارە،بەڵام پاشی تێپەڕ بوونی یەک حەوتوو دەکرێ ئامانجی نەشتەرگەری ببینن.
تەقەڵەکان بە پێی ڕەوتی چاکەسازی و چاوپێکەوتنی پزیشک ، پاشی تێپەڕ بوونی 7 تاکوو 10 ڕۆژ دەکرێنەوە .
شوێنی برینەکان بە پێی ئەندازەی پێستی زیادی، بۆ هەر کەس جیاوازە. لە لیفتی مەمکی سووک ،بڕین ئەگەری هەیە، لە بەشی سەرەوەی گۆی مەمکی لێ بدرێت. لە لیفتی مەمکی سەخت وقوورس ، ئەگەری وەی هەیە برینەکە؛ دەوران دەوری گۆی مەمکی ، دێرەکی یا تەنانەت بە جۆری ئاسۆیی و لە ژێر مەمک لێ بدرێت.
بەڵێ، ئامانجی گشتی ئەم نەشتەرگەرییە جوانکاری مەمکە ، کەواتە بە پێی داخوازی ئێوە لە بارەی گەورە کردن یا چووکە کردنی ئەندازەی مەمک ڕاوێژ دەکرێت.
ئەم نەشتەرگەرییە دە حالێک ئەنجام دەدرێت کە نەخۆش یا بێ هۆش کرابێت یا بێ هەستی شوێنی کرابێت. هەروەها ئێش وئازاری پاشی نەشتەرگەری زۆر کەمە؛ هەروەها پاش تەواو بوونی نەشتەرگەری دەوای هێدیکەرەوە بۆ ئێوە دەنووسن.
تاکوو چەن مانگ پاشی نەشتەرگەری دەتوانین چاوەنۆڕی وەی بین کە سوور بوون و هەڵستانی شوێنی برینەکان ببینن. ئەم برینانە زۆرتر، پاش ماوەیێک زۆر بە باشی لە ناو دەچن. داکەوتی کۆتایی، پەیوەندی بە توانایی چاکە سازی لەشی ئێوە هەیە.
دەبێیت لانی کەم بۆ ماوەی 4 هەتا 6 حەوتوو خۆتان لە وەرزش کردن بپارێزن و بۆ ماوەی چەن مانگ نەچنە ژێر تیشکی خۆر و تاو.
دەبێت ئامادەی وەی بن پاشی نەشتەرگەری ، هندک هەڵماسین و شین هەڵگەڕان ببینن . بەشی زۆری ئەم هەلماسینە هەتا یەک حەوتوو تەواو دەبن ، کەچی شین هەڵگەڕانەکەی تاکوو 2 هەتا 3 حەوتوو بمێننەوە . ئەگەری هەیە لە شوێنی برینەکە شایەتی بێ هەستی ، خوران و وەرینی موو بن و ژانە سەرێکیش بچێژن. ئەم پانسمانانەی کە پاشی نەشتەرگەری لە سەر برینەکان دادەنرێن، پاشی چەن ڕۆژ هەڵدەگیرێن و تەقەڵەکان پاشی یەک یا 2 حەوتوو لە نەشتەرگەری لێدەکرێنەوە.
هەتا ڕادەیێک هەست بە ئێش و ئازار دەکەن، بە تایبەتی لە دەور و بەری شوێنی نەستەرگەری . بەڵام دەکرێت ئەم ئێش و ژانە بە خواردنی دەوایەکانی هێدی کەرەوە هێدی بکەن.
لیفتی چێهرە زۆربەی تاکوو 7 بۆ 10 ساڵ دەمێنێتەوە. هندک لە تاکەکان پاش ماوەیێک هەست دەکەن پێویستیان پێیە نەشتەرگەری دووپاتە بکەنەوە ، کەچی هندکی تر بەم جۆرە بیر ناکەنەوە.
زۆربەی ئافرەتەکان دەتوانن بۆ داپۆشینی شوێنی برین لە مووی خۆیان کەڵک وەربگرن. باشترە ئەم خاتونانەی کە موویان کورتە ، لە سەرتای ماوەی چاکەسازی ڕێگا بدەن بە پەرەسەنی مووی خۆیان.
هندک لە تاکەکان پاشی ئەنجام دانی ئەم نەشتەرگەرییە پێویستیان بە فیزیۆتڕاپی دەبێ، بەڵام ئەم بابەتە بۆ هۆموو تاکەکان گونجاو نییە. نەشتەرگەر پێتان دەڵێ کە پێویستتان پێیەتی یا نا؛ و سەبارەت بە چاکی و خراپی فیزیۆتڕاپی قسەتان لە گەڵ دەکات
پاشی ئەنجام دانی CTS، کاتێکی تایبەتی بۆ گەڕانەوەی سایەقی کردن بوونی نییە، کەچی دەبێ ئاگاداری هندک لە تێبینییەکان بن؛ بۆ نموونە هەتا ئەم کاتەی مسۆگەری دەوایەکانی بێ هەستی تەواو نەبووە بۆی سایەقیتان نییە . بەڵام ئەگەرکوو لەم بوارانە کێشەتان نییە دەتوانن بە تێبینی خۆتان سایەقی بکەن. کاتێک هەستتان کرد دەتوانن سایەقی بکەن ماوەیەکی کورت سایەقی بکەن.
نەشتەرگەری کۆتایین خاڵە بۆ کەسانێک کە لە چارەسەرییەکانی دیکە سەرکەوتوو نەبوونە یا سەندرۆمی تونێلی کارپالی نێونجی یا سەختییان هەبێ.
بەستنی دەست بۆ ڕاوەستاو کردنی مەچەکی دەست، کەڵک وەرگرتن لە دەوایەکانی دژە ئیلتهاب وسەرف کردنی ویتامین ب 6 دەتوانێ نەشتەرگەری بخاتە دواوە. هەروەها چاکەسازی بار و دۆخی شوێنی کار، ژیان و وەرزش کردن دەتوانێ مسۆگەری باشی هەبێ. لە کۆتایی ، تێوەشاندنی کەمێک کێنالۆگ(جۆرێک ئێسترۆئید) لە گەڵ بێ هۆش کەرەوەیەک، دەتوانێ بۆ کەم کردنەوەی نیشانەکانی نەخۆشی و شوناسایی نەخۆشییەکە یارمەتی بدات.
بە پێی وەی کە هەر کە لە گەڵ کەسێکی تر جیاوازە، پێویستە کە پزیشک مەترسییەکانی ئەم نەشتەرگەرییەی بە جۆری کەسایەتی بۆتان باس بکات. ئەم مەترسییانە پتر گچکەنە و دەتوانن بەرگریان بکەن، جێگای ئاماژەیە کە ئەم نەشتەرگەرییە لە زۆربەی کاتەکان سەرکەوتوویە.
هەروەک تەواوی نەشتەرگەرییەکان، داواتان لێ دەکەن کە لە هندک لە دەوایەکان شل کەرەوەی خوێن و جگەرە خۆتان بپارێزن. هەروەها ڕەنگە داواتان لێ بکەن کە جۆرێک ئانتیبیۆتیک سەرف کەن تاکوو خۆتان لە چڵک کردنی شوێنی نەشتەرگەری بپارێزن.هەروەها ڕەنگە داواتان لێ بکەن کە دەم و زاری خۆتان بشۆرن تاکوو باکترییەکانی نیشتەجێ بوو بسڕێنەوە.
پاشی تەواو بوونی نەشتەرگەری، هندک ئێش و ئازار، بوونی هەیە. تەواوە ئەم کەسانەی ئەم نەشتەرگەرییە ئەنجام دەدەن ، نووسراوەیەکیان پێ دەدرێت کە دەتوانن دەوایەکانی هێدی کەرەوەی پێ وەرگرن . کەچی چێژتنی ئێش و ئازاری سەخت و تووند پاشی ئەم نەشتەرگەرییە زۆر بە کەمی دیتراوە.
شین هەڵگەڕان و هەڵماسینی نەشتەرگەری پاشی تێپەڕ بوونی یەک حەوتوو بەرەو کەم بوونەوە دەڕوات. تەواو بوونی گشتی ئەم ڕەوتە ڕەنگە 2 هەتا 6 حەوتووی پێ بچێت.
نەخێر. تاکوو نێوانی 3 ڕۆژ پاشی ئەنجامی ئەم نەشتەرگەرییە ، شوێنی برینەکە لە ژێر پانسمان دەبێت. ئیوە دەتوانن موویەکانی دەور و بەری ئەم شوێنە بتاشن و پاشی ڕۆژی چوارەم کە پانسمان هەڵدەگیرێت، دەتوانن بۆ ماوەی یەک حەتوو تەواوی دەم و چاوی خۆتان جوانکاری بکەن. پاشێ تێپەڕ بوونی 10 ڕۆژ دەتوانن لە ڕدێن تاش بۆ جوانسازی کەڵک وەربگرن
پڕۆتێزی چەناگە شەویلکەی بەرچاوتر دەکات وگۆڕینی ئەندازەی چێهرەی بەدی دێنێت. کەچی گۆڕینی ئەندازە یەکێک لە خاڵەکانی گرنگی جوانکارییە. پڕۆتێزی چەناگە پتر بۆ چاکەسازی چەناگە ئەنجام دەدرێت نەک بۆ جوانکاری.
لە ماوەی لیپۆساکشینی مل، چەوری مل وەدەردەنرێ. ئێستا ئەگەرکوو پێستی مل کیش ئاسایی باشی هەبێت، مل پاشی ئەنجام دانی ئەم ڕەوتە شێوەیێکی جوانتر بە خۆی دەگرێت.
ئەگەرکوو پێستی زیادیتان هەبێت و کێش ئاسایی باشی نەبێت و پاشی ئەنجام دانی لیپۆساکشین، شێوەیێکی جوان بە خۆی نەگرێت،ڕەنگە پێویستتان بە ئەنجام دانی لیفتی مل یا چێهرە بێت.
ئەگەر دەتانهەوێ بەهرەی نیهایی و کۆتایی نەشتەرگەری ببینن دەبێ سەبرتان هەبێت. درووستە لووتی ئێوە پاشی چەن حەوتوو حاڵەت و جۆری ئاسایی خۆی دەگرێتەوە، بەڵام هندک لە هەڵماسینەکان هەتا ماوەی یەک ساڵ پتریش دەمێننەوە. ئەم هەڵماسینە لاتەکیانە زۆربەیان بۆ خەڵکی دیکە نادۆزرێنەوە.
ماوەی چاکەسازی ئەم نەشتەرگەرییە تا ئەو ڕادەیەی کە تاکەکان بیر دەکەنەوە سەخت نییە . هەست دەکەن کە لووتتان کیپ بووە و لووتتان لە ژێر پانسمان حالەتێکی هەڵماسیوی هەیە . شێن هەڵگەڕانی ژێر چاو ئاساییە و هەتا یەک حەوتوو لە ناو دەچێت. زۆربەی نەخۆشەکان دەڵێن هەتا 1 یا 2 ڕۆژ پاشی نەشتەرگەری هەست بە ژان یا ژانەسەرێکی کەم دەکەن.
هەر جۆرە کێشەیێکی بینایی و وشەمایلی لووت، دەکرێ بەم نەشتەرگەرییە چارەسەر بکرێت . داگری ئەم بابەتانە دەتوانین بە داکەوتن یا گوومبەزی بوونی نووکی لووت ئاماژە بکەین، تیژی نووکی لووت، هەڵقڵووپاوی لووت، سافی لووت، گەورەیی کونی لووت یا لووتی زیان بەرکەوتوو بە هۆی زەڕبە ، ئاماژە بکەین.
ئەم هەستە بە هۆی جووڵانی تەنراوی نەرم لە سەر جومگەیە و پتر پاشی بە هێزتر بوونی ماسوولکەکان، کەمتر دەبێت.
ئەگەرکوو خەریکی سەرف کردنی هێدی کەرەوەکانی بەهێزن، دەبێ لە سایەقی خۆتان بپارێزن. ئەگەرکوو چۆکی چەپی ئێوە نەشتەرگەری کراوە، دەتوانن بە گەڕانەوەی خێرایی هەڵسووڕانی پێتان بگەڕێنەوە سەر سایەقی کردن ( زۆرتر پاشی 1 حەوتوو). ئەگەر پێی ڕاستی ئێوە نەشتەرگەری کرابێ، زۆرتر دەبێ 4 بۆ 6 حەوتوو چاوەڕوانی بکەن بۆ گەڕانەوەی سەر سایەقی کردن.
دەتوانن پاشی 2 ڕۆژ پانسمانەکەی هەڵبگرن.
وا باشترە شوێنی تەقەڵەکان تەڕ نەبن، کەواتە پاشی گەڕانەوە بۆ ماڵێ دەتوانێ حەمام بکات بەڵام شوێنی تەقەڵەکان دەبێ داپۆشن.
لە ئەژمارێکی کەم لە تووش بوویان (20 تاکوو30 لە سەد)، پاشی تێپەڕ بوونی چەن مانگ یا چەن ساڵ، بەشی پشتەوەی بتڵی عەدەسە کە لە ماوەی نەشتەرگەری جیا نەکراوەتەوە، لێڵ دەبێت و دیسان دەبێتە هۆی لێڵی بینایی.
ئەم کاتاراکتە دووجارییە، دەکری بە نەشتەرگەرییەکی گچکە چارەسەر بکرێ؛ ئەم نەشتەرگەرییە کە 15 خولەکی پێ دەچیت دەتوانێت بینایی نەخۆشی دیسان ڕوون بکاتەوە .
باوەگەورەی من ساڵانی زوو نەشتەرگەری کاتاراکتی ئەنجام داوە و پاشی ئەمەش هەمیشە پێویستی بە چاویلکەی ئەستوور بووە، ئایا ئێستاش هەر بەم جۆرەیە؟
ئەم ڕۆژانەی زۆر بە کەمی دێتە پێش کە تاک پاشی ئەنجام دانی نەشتەرگەری کاتاراکت پێویستی بە چاویلکەی ئەستوور و قوورس هەبێت. زۆربەی نەشتەرگەرییەکانی پێشکەوتووی کاتاراکت، داگری جێگر کردنی عەدەسەی چاو بە یەک عەدەسەی ناوچاوی دەبێت.تەنانەت ئەژمارێک عەەسە بوونیان هەیە (وەک عەدەسەی پلە یەکی چەن ناوەندی) کە دەتوانێ ئێوە لە کۆڵ چاویلکەی خوێندنەوە بکاتەوە. پاشی ئەنجام دانی نەشتەرگەری لە پزیشکی خۆتان بپرسن کە چۆن دەتوانن بە کار هێنانی چاویلکە بگەیێنن کەمترین ئاستی خۆی.
پزیشک بە منی کووتوە کە من کاتاراکتم (ئاوی سپی) هەیە، بەڵام جارێ دەیهەوێت دەست ڕابگرێ و جارێ هەوڵ نەدا بۆ وەدەرنانی، بۆچی؟
کاتاراکتی کەم زۆرتر دەبێتە هۆی کێشەکانی کچگەی بینایی و تەنانەت ڕەنگە هیچ کێشەیەک بۆ بینایی بەدی نەهینێت. ڕەنگە پزیشک ئاوی سپی ئێوەی خستبێتە ژێر سرنجی خۆی تاکوو بزانێ ڕادەی بەرز دەبێتەوە یا نا؛ پزیشک بە پێی مسۆگەری ئەم نەخۆشییە لە سەر بینایی یا ژیانی ئێوە، نەشتەرگەری کاتارکتتان بۆ دەنوێنێ.
ڕەنگە داگری ئازاری سووک یا نێوانی بێت کەچی ئەم ئازارەش دەکری بە دەوایەکانی هێدیکەرەوە هێدی بکرین.
بەڵێ ، بە هۆی وەی کە مەمکەکان جۆر وشێوەی جۆراوجۆرییان هەیە، نەشتەرگەری بە فێل و شێوەی جۆراوجۆر ئەنجام دەدرێت.
داگری ئەم نەشتەرگەرییانە دەکرێ ئاماژە بکەین بە نێرسازی چێهرە، نێرسازی مەمک، نێرسازی لەشی .
جوابی ئەم پرسیارە پەیوەندی بە نەشتەرگەری ئەنجام دراو هەیە .هندک لە نەشتەرگەرییەکان هەتاهەتایینە بەڵام هندک بۆ ماوەیەکی کاتی، ئاسەوار وکاریگەرییان هەیە .بەڵام دەتوانین بڵێین ئاسەوار و کاریگەری ئەم نەشتەرگەریە هەتاهەتایینە.جێگای ئاماژەیە هندک لەم نەشتەرگەرییانە جێگای گەڕانەوەیان هەیە.( بە پێی نەدامەتی دەکرێ بگەڕێنەوە سەر حاڵەتی پێشتر)، بەڵام زۆر کەم کەس هەیە ئەم کارەی بکات.
ئم نەشتەرگەرییە هەر وەک نەشتەرگەرییەکانی تر بێ مەترسی نییە، بەڵام بە ئەنجام دانی داب و دەستوورەکانی بەرگری، دەکرێت ئەگەری ڕوودانی کێشەی لەم نەشتەرگەرییە زۆر کەم بکرێتەوە، بەر لە ئەنجامی نەشتەرگەری ، ئەزموون هایێک وەردەگیرێت کە بە ئەگەری ڕوودانی ئەم کێشانە بزانن. دەکرێ بڵێین ئەگەری مەترسیی ئەم نەشتەرگەرییە زۆر کەمە.
هەبوونی کێش و قوورساییێکی تایبەتی خاڵێکی پێویست بۆ ئەنجام دانی ئەم نەشتەرگەرییە نییە، بەڵام پێشنیار دەکرێ تا ئەم جێگایەی بۆتان دەکرێت کێشێکی گۆنجاوتان هەبێت و BMI ئێوە کەمتر لە 27 بێت . ئێوە دەتوانن BMI خۆتان لە ڕێگای ئەنتەرنێت بە دەست بێنن.
ئاسەواری برینەکان هیچ کاتێک لە ناو ناچن: ئەم ئاسەوارانە هەتاهەتایینە . چاکەسازی ئاسەواری برین پێویستی بە یەک ساڵ کات و ماوەیە . ئەم برینانە لە چەن مانگی سەرەتایی، شێوەیێکی پەمەیی یا سووریان هەیە و چەل وا هەیە هەستاوەن، بەڵام پاشی تێپەڕ بوونی 6 مانگ بۆ 1 ساڵ، زۆتر ساف و نەرم دەبن.8 بۆ 12 مانگ پاشی نەستەرگەری ئەم برینانە بە سەختی دەبینرێن.
لە نەشتەرگەری لازێک ڕاوەستاوی کاژە دەپارێزرێت ، چون پێویست نیە لە سەر چاو فێلەپ درووست بکرێت. ئەوە دەبێتە هۆی ئەویکە، کێشەکانی درووست کردنی فێلەپ لە نەشتەرگەری لازێک نەبێت، هەروەها هندک لەو تاکانەی کە دەیانهەوێ نەشتەرگەری لەیزیک ئەنجام بدەن بە هۆی تەنک و ناسک بوونی کاژە ناتوانن بە ئەنجامی بگەیێنن؛ بەو حاڵەوە لازێک دەتوانێ بۆ ئەم جۆرە تاکانە سوودمەن بێت .
نەخێر، گەڕانەوەی بینایی لە نەشتەرگەری لازێک یەک هەتا دوو حەوتووی پێ دەچێت کەچی لە نەشتەرگەری لەیزیک ئەو ماوەیە 48 کاتژمێرە.
لە نەشتەرگەری لازێک، پزیشک لاپەڕی دەرەوەی چاو هەڵدەگرێت و شکڵ وشێوەی دەدات بە کاژەی چاو. ئەو جار لاپەڕێ ناوبراو دێتەوە سەر شوێنی هەوەڵی خۆی هەتا بەرگری لە چاو بکات. هەروەها نەخۆش لە یەک عەدەسەی بەرگر کەڵک وەر دەگرێت، تاکوو چاو بەرەو چاکبوونەوە دەڕوات.
بەڵام لە نەشتەرگەری لەیزیک، پزیشک بە کەڵک وەرگرتن لە لەیزێر، فێلەپێک لە سەر چاو درووست دەکات. لە نەشتەرگەری لازێک، ئەم فێلەپە درووست ناکرێت. دوای شکڵ دان بە کاژە، فێلەپ بۆ سەر شوێنی هەوەڵی خۆی دەگەڕیتەوە.
بە پێی وەی کە نەشتەرگەری لەیزیک ئەنجام بدەم و پاشان بۆ جارێکی تر تووشی گۆڕانکاری بینایی بم، ئای دەتوانم دیسان ئەم نەشتەرگەرییە ئەنجام بدەم؟
دەکرێ دواترئەم نەشتەرگەرییە دیسان ئەنجام بدەن. کەچی دەبێ ئاگادار بن بابەتی دیکەش بۆ چارەسەری بوونییان هەیە. وا باشترە گۆڕانکارییەکانی پێشهاتوو بە پزیشکی خۆتان ڕابگەیێنن و داوای لێ بکەن باشترین ڕێگەتان پێ پێشنیار بکات.
ئاسەواری نەشتەرگەری لەیزیک هەمیشەیینە. کەچی دەبێ ئاگادار بن کە چاوی تاک پاشی نەشتەرگەری ڕنگە لە دەروونی خۆیەوە گۆڕانکاری بکات. هەر بەم هۆیەوە زۆربەی پزیشکەکان و پسپۆڕەکانی چاو پێشنیار دەکەن ئەم نەشتەرگەرییە کاتێک ئەنجام بدرێت کە گۆڕانکارییەکانی تایبەتی چاو ئەنجام درابن.
زۆربەی پشکنینەکان و زانستەکانی نوێ باس لەوە دەکەن کە مەترسی کێشە ساز بوون لە پاشی ئەم نەشتەرگەرییە زۆر کەمە. خشتەی کێشە درووست بوونی پاشی ئەم نەشتەرگەرییە یەک لە سەتە.
ئەگەر دەتانهەوێ بەهرەی نیهایی و کۆتایی نەشتەرگەری ببینن دەبێ سەبرتان هەبێت. درووستە لووتی ئێوە پاشی چەن حەوتوو حاڵەت و جۆری ئاسایی خۆی دەگرێتەوە، بەڵام هندک لە هەڵماسینەکان هەتا ماوەی یەک ساڵ پتریش دەمێننەوە. ئەم هەڵماسینە لاتەکیانە زۆربەیان بۆ خەڵکی دیکە نادۆزرێنەوە.
ماوەی چاکەسازی ئەم نەشتەرگەرییە تا ئەو ڕادەیەی کە تاکەکان بیر دەکەنەوە سەخت نییە . هەست دەکەن کە لووتتان کیپ بووە و لووتتان لە ژێر پانسمان حالەتێکی هەڵماسیوی هەیە . شێن هەڵگەڕانی ژێر چاو ئاساییە و هەتا یەک حەوتوو لە ناو دەچێت. زۆربەی نەخۆشەکان دەڵێن هەتا 1 یا 2 ڕۆژ پاشی نەشتەرگەری هەست بە ژان یا ژانەسەرێکی کەم دەکەن.
هەر جۆرە کێشەیێکی بینایی و وشەمایلی لووت، دەکرێ بەم نەشتەرگەرییە چارەسەر بکرێت . داگری ئەم بابەتانە دەتوانین بە داکەوتن یا گوومبەزی بوونی نووکی لووت ئاماژە بکەین، تیژی نووکی لووت، هەڵقڵووپاوی لووت، سافی لووت، گەورەیی کونی لووت یا لووتی زیان بەرکەوتوو بە هۆی زەڕبە ، ئاماژە بکەین.
نەشتەرگەری پچکڕانی مینیسک لە 85٪ کاتەکان دەبێتە هۆی لە ناو چوونی نیشانەکانی نەخۆشی. پشکنینەکانی ئەنجام دراو لەسەرمینیسک نیشانی داوە 78 هەتا 88 ٪ لە تاکەکان بەهرەیێکی باشیان لە پاش نەشتەرگەری بەردەست کەوتووە . ئەگەری سەرکەوتوو بوونی نەشتەرگەری مینیسک لە کەسانێک کە لەم رێزەیەی خوارەوە دابن زۆرترە:
- تاکەکانی لاو و گەنج
- کەسانێک کە چۆکیان هاوسەنگیێکی باشیان هەیە
- کەسانێک خاوەنی پچکڕان لە درێژایی مینیسک یا پچکڕانی دەوری لە نەشی سوور بن
- کەسانێک کە زیاتر لە 2 یا 3 حەوتوو لە پچکڕانی مینیسکیان تێپەڕ نەبووە
پێش بە ئەنجام گەیاندنی نەشتەرگەری دەتوانن لە شێوەکانی دیکەی پێڕاگەییشتن بەم کێشەیەی خەریک بن کە داگری ئیستراحەت و پشوو دان، کۆمپرێسی سارد، داربەست و دەور پێچی پەلاستیکی و ڕاگرتنی پێ لە کاتی پشوو دان دەبێت و دەتوانن کەڵکیان لێ وەربگرن . لە پەنای ئەم کارانە ، فیزیۆتڕاپیش دتوانێت کاریگەر بێت.
پچکڕانی کەم ،کە داگری ئێش و ماسینێكی کەم دەبێت . زۆربەی ئەم جۆرە پچکڕانانە پاش 2 یا 3 حەوتوو باشترەدبنەوە و تەواو دەبن .
پپچکڕانی نێونجی ، کە داگری ئێش و ئازار لە بەشی ناوەندی و دەور وبەری چۆک دەبێت . لەم جۆرەی دا ئێش و ماسینەکەی پاش 2 تا 3 ڕۆژ خرابتر و زۆرتر دەبێت.
پچکڕانی تووند ، کە ئەگەری وەی هەی بەشێک لە کرۆژنە بپچکڕێت و بچێتە ژووری چۆک. ئەوە دەتوانێ ببێتە هۆی گیران ، قوفڵ بوون و دەنگدانەوەی چۆک .
ئەگەری میراتی ئەم نەخۆشیە زۆر کەمە . کەچی، تاکەکانی یەک بنەماڵە هەتا یەک ڕادە تاو و خۆریان بەردەکەوێت و ئەوە دەتوانێت ببێتە هۆی دووچار بوونی تاکەکانی دیکە بنەماڵەکەتان.
بە پێی وەی کە ناخونە بۆ کاژەی ئێوە کێشەیێکی درووست کردبێت ، ئەگەری وەی هەیە کە پاشی نەشتەرگەری چاکەسازی لە بینایی خۆتان ببینن و ئەگەرکوو بەم جۆرە بێت، بێگومان پێویستتان بە چاویلکەیێکی نوێ دەبێت.
ئەگەری وەی کە ناخونە بتوانێ ئێوە کوێر بکات زۆر کەمە؛ بەڵام ئەگەرکوو لە ئاستی بێ خەیاڵ بن و خەمی لێ نەخۆن و پەرەیێکی زۆر بدات، دەتوانێ کاریگەریێکی زۆری لە سەر بینایی ئێوە هەبێت.
پە پێی وەی کە شایەتی گەڕانەوەی نەخۆشی نەبین، بە ئەگەرێکی زۆر، پاشی 6 مانگ ناتوانن لە وەی تێبگەن کامە چاو نەشتەرگەری کراوە. بە پێی وەی کە ناخونە لە سەر چاوێکی هەڵبگیرێت کە پێشتر لێی هەڵگیرابێت ، ئەگەری وەی هەیە لە بواری جوانکاری دواکەوتێکی باشتان بەردەست نەکەوێت.
پاشی تێپەڕ بوونی ماوەی چاکەسازی ئەم نەشتەرگەرییە ،دەتوانن نەشتەرگەریێکی تر بۆ گۆڕینی زاهیری مەمک ئەنجام بدەن. نەشتەرگەر دەتوانێ بە شێوەی تایبەتی ، ئەندازە وفۆڕمی مەمکی ئێوە بە دڵخوازی خۆتان بگەیێنێت.
پڕۆتێز ، چە سیلیکۆنی و چە خوێواوکی ، ئامێرێک نییە کە بکرێ بۆ هەتا هەتایە کاریگەری هەبێت و دەبێ چاوەنۆڕی بچکڕان و هاتنەدەرێی بە پێی تێپەڕ بۆنی ماوە بکەن. ئەگرکوو لە پڕۆتێزی خوێواوکیتان کەڵک وەرگرتبێت شایەتی کەم بوونەوەی هێواشی ئەندازەکەی دەبن ، چوون لەش دەتوانێ تەڕاوشتی خوێواوکی پڕۆتێزەکەی وەربگرێت و دە ئاکام دا بە هێواشی پآش تێپەڕ بوونی ماوە، ئەندازەی پڕۆتێزەکە کەم دەبێتەوە.
بە پێی وەی کە لە پڕۆتێزی سیلیکۆنیتان کەڵک وەرگرتبێت ، ئەگەری وەی هەیە گۆڕینی شێوەی مەمک سرنجی ئێوە ڕاکێشیت ؛ کەچی لە زۆربەی کاتەکان هیچ گۆڕانکاریێک نابیندرێت و تەنیا ڕێگای دۆزینەوەی تەپینی پڕۆتێزی سیلیکۆنی ئەنجام دانی ئێم ئار ئایە.
ئێستا سێ ڕەوت و فێڵ بۆ نۆژەنی مەم هەیە. شێوەی یەکەم؛ شێوەی نۆژەنی پڕۆتێزییە کە لەم شێوەیە لە پڕۆتێز بۆ نۆژەنی مەمک کەڵک وەردەگرن. شێوەی دووهەم، نۆژەنی فێلەپییە که لەم شێوەیە لە فێلەپ بۆ نۆژەنی مەمک کەڵک وەردەگیرێت. شێوەی سێهەم ، تێکەڵاوێک لەم دوو شێوەیە؛ یانی هەم لە تەنراوی لەش و هەم لە پڕۆتێز کەڵک وەدەگیرێت.
نۆژەنی فەوری بریتییە لە نۆژەنی مەمک هاوکات لە گەڵ ئەنجامی ماستێکتۆمی و نۆژەنی درەنگی بریتییە لە نۆژەنی مەمک ماوەیێک پاشی ئەنجام دانی ماستێکتۆمی. بە ئەنجامی نۆژەنی فەوری، ژمارەی نەشتەرگەرییەکانی ئەنجام دراو لە سەر لەشی ئێوە کەمترە و ئەگری بە دەست هێنانی زاهیرێکی جوانتر و لەبارتر زۆرترە.
ئەگەرکوو هەست دەکەن کە بڵیندی یا ئەندازەی نێوچاوانی ئێوە زیادە لە ڕادەیە و لە گەڵ بەشەکانی دیکەی چێهرەی ئێوە هاوسەنگی نییە، ئەم نەشتەرگەرییە دەکرێ بۆ ئێوە گونجاو بێت. کەچی دەبێ چاوەڕوانی ڕاستەقینەتان هەبێ و لە مەسترسییەکان و زیانەکانی ئەم نەشتەرگەرییە ئاگادار بن.
بەر لە هەموو باسێک دەبێ بڵێین کە ئاکامی ئەم نەشتەرگەرییە، بە تێکڕایی خۆکردە. ئامانجی ئەنجام دانی ئەم نەشتەرگەرییە گەییشتن بە چێهرەیەکی جوانە کە خاوەنی ئەندازەیەکی گونجاوە؛ بە جۆرێکیتر ئەم نەشتەرگەرییە ئامانجی ئەوەیە کە چێهرە بە جۆرێکی خۆکرد و جۆری ئاسایی خۆی، جوانکاری کردرابێت
بڕشتەکانی لێدراو لە ماوەی ئەم نەشتەرگەرییە لە سەر خەتی شین بوونەوەی خۆکردی موو لێ دەدرێن تا بتوانن بیانشارنەوە. ئەم بڕشتانە لە ماوەی 7 بۆ 10 ڕۆژی سەرەتایی چاکتر دەبن و لە ماوەی 6 بۆ12 مانگی داهاتوو بە بەردەوامی کەم ڕەنگتر و داپۆشراوتر دەبن. ژمار و گەورەیی بڕشتەکان بە جۆری نەشتەرگەری پەیوەندی هەیە.
چاکەسازی و نۆژەنی لەش بۆ کەسانێک کە تووشی کێشەکانی سەخت وەک شەکرە ، کێشەکانی دڵ یا نەخۆشەکانی سییپەڵاک بوونە باش نییە . کەسانێک کە تووشی قوورسایی و زۆری کێش بوونە دەبیت بەر لە ئەنجامی ئەم ڕەوتە کێش و قوورسایی خۆیان کەم کەنەوە . هەروەها ئافرەتانێک کە دەیان هەوێ دیسان حامیلە ببنەوە ، دەبێت پاشی تەواو بوونئ حامیلە بوونەکانیان ئەم ڕەوتە ئەنجام بدەن.
جوابی ئەم پرسیارە نەخێرە_ تەنیا بەرپێداویستی ئەنجامی ئەم ڕەوتە، هەبوونی سەلامەتی گشتی باشە.
بە جۆری گشتی ئافرەتەکان 3 حەوتوو پاشی زایینی منداڵ دەگەڕێنەوە سەر کێشی ئاسایی خۆی و زۆرتر 3 حەوتوو پاشی تەواو بوونی شیر دان مەمکیان دەگەڕێتەوە سەر شێوەی ئاسایی خۆی. باشترە تاک پاشی تێپەڕ بوونی 5 مانگ لە زایینی منداڵ خەریکی ئەنجامی ئەم ڕەوتە بێت.
پاشی تپەڕ بونی 1 بۆ 2 حەوتوو شایەتی بینینی کەم بوونەوەی هەڵماسیوی و هندک لە ئاکامەکانی سەرەتایی ئەم نەشتەرگەرییە دەبن . بەڵام بۆ بینینی ئاکامی کۆتایی ئەم نەشتەرگەرییە گونجاوە 2 بۆ 4 مانگ چاوەڕێ بن.
ئاکامی وەدەرنانی چەوری کوڵمە بۆ هەتاهەتایە . کەچی، ئەگەرکوو ئەندازەیێکی زۆر کێش و قوورسایی وەربگرن، ڕەنگە کوڵمەی ئێوە دیسان جۆری هەڵمووساو بە خۆی بگرێت .
تەقەڵەکان زۆربەیان پاشی یەک حەوتوو بۆ 10 ڕۆژ دەکرێنەوە، ڕەنگە کەمێک هەست بە ئێش وئازار بکەن، بەڵام ئەم ئێشە وا نییە کە بڵێن تەحەموول ناکرێت. کردنەوەی تەقەڵەکان زۆربەیان زۆر بە خێرایی ئەنجام دەدرێن.
وەدەرنانی چەوری کوڵمە زۆرتر لە هەر تەمەنێک بێت ئەنجام دەدرێت. کەچی دەبێ سرنج بدەن کە زۆربەی تاکەکان لە تەمەنی 20 بۆ 40 ساڵەیی تووشی کەم بوونی چەوری چێهرەی خۆیان دەبن، وە بە پێی وەدەرنانی چەوری چێهرەی خۆیان بەر لەم ماوەیەی تەمەنی، چێهرەیان زۆر کز و ناسەلامەت دەبینرێت.
ئایا ئەمە درووستە کە هندک لە بەسەرهات و بار و دۆخەکانی ژیان لە سەر پەرەسەندن و وەرینی موو کاریگەری هەیە؟
بەڵێ. لە زۆربەی کاتەکان ، بەسەرهاتەکان دەتوانن سیستەمی لەشی ئیوە تووشی جۆرێک ڕاتڵەکان بکەن و ڕێزەی ئاسایی پەرەسەندنی مووی ئێوە بوەستێنن. ئەنجامی ئەم ڕاتڵەکانە دەبێتە هۆی پشوودانی 30 بۆ 40 لە سەتی موویەکان. پاشی تێپەڕبوونی 3 مانگ، موو دەست بە هەڵوەرینێکی سەخت و تووند دەکەن کە بە تایبەتی لە بەشی پێشوی سەر دەبینرێ.داگری ئەم بابەتانە دەتوانین بە زایین، تەبی زۆر، کەم بوونەوەی لە ناکاوی کێش بە هۆی گۆڕینی ڕێزەی خواردەمەنی، نەشتەرگەری، نەخۆشییەکانی سەخت و هۆکارەکانی دڵەتەپە هێنەر وەک مەرگی ئازیزان و تەڵاق ئاماژە بکەین.
ئەگەرکوو شایەتی بینینی وەرینی لە ناکاو و نائاسایی مووی خۆتانن، باشترە کە چاوپێکەوتنی دێرماتۆلۆژیست بکەن. دێرماتۆلۆژیست کەسێکە کە لە بواری پێست. موو و نینوک پسپۆری هەیە و دەتوانێ پاشی دۆزینەوەی کێشەی ئێوە، ڕێگەچارەیەکتان بۆ دابین بکات .
کێشەی زۆر هەنە کە دەتوانن ببنە هۆی وەرینی موو . داگری ئەم کێشەیانە دەتوانین ب نەخۆشی تیرۆئید و کەم بوونی ئاسنی لەش ئاماژە بکەین.
هەر هومووی تاکەکان ڕۆژانە وەرینی موویان هەیە. لە دەست دانی 100 تاڵي موو لە ماوەی یەک ڕۆژ ڕەوتێکی ئاساییە و بە مانای ئەوە نییە کە ئێوە خەریکە کەچەڵ دەبن . پێستی سەری ئێوە داگری نێوان 100000 تاڵە موویە کە هەر کات خەریکی پەرەدانە.
تۆڕینە لاپەڕێکی هەستیاری مێشکە لە پشتی چاوە کە لە ئاستی نوور هەستیارە و وێنەکان بۆ مێشک دەنێرێت. چاو هەر وەک کامێرایێکە. عەدەسەی پێش چاو نووری لە سەر توڕینە کۆجێ دەکات. دەکرێ تۆڕینەی بە هەمان لاپەڕی بەشی پشتی کامێرا بشووبهێنین.
ئێوە دەتوانن حەمام بکەن و سەر و دەم وچاوی خۆتان بشۆرن، بەڵام نابێت بهێڵن کەفاوی شامپۆ و سابوون بچیتە ژووری چاوتان . دەتوانن لە خاولی تەڕ، بۆ خاوێن کردنەوەی دەم و چاوتان کەڵک وەربگرن . هندک لە تاکەکان لە چاویلکەی مەلەوانی کەڵک وەردەگرن بۆ خۆ شۆردن .
هەر بەم جۆرەی کە ئاماژەمان پێ کرد پێویستە سەر ڕوو بۆ لای خوارێ بێت بۆ وەی کە بلۆق گوشار بۆ تۆڕینە بێنێت . به همین منظور، کاتێک کە بە نیازی درێژ بوون یا خەوتن بوون، لە سەر پشت مەخەون، چوون بەم جۆرە بلۆق گوشار بۆ عەدەسەی چاو دێنێت بە جێی وەی کە بۆ تۆڕینە بێنێت.
تۆڕینە لاپەڕێکی عەسەبی لە پشتی چاوە کە نووری هەست دەکات و وێنەکان بۆ مێشک دەنێرێت. چاو هەر وەک کامێرایێکە. عەدەسەی پێش چاو نووری لە سەر توڕینە کۆجێ دەکات. دەکرێ تۆڕینەی بە هەمان لاپەڕی بەشی پشتی کامێرا بشووبهێنین.
ئێوە دەتوانن حەمام بکەن و سەر و دەم وچاوی خۆتان بشۆرن، بەڵام نابێت بهێڵن کەفاوی شامپۆ و سابوون بچیتە ژووری چاوتان . دەتوانن لە خاولی تەڕ، بۆ خاوێن کردنەوەی دەم و چاوتان کەڵک وەربگرن . هندک لە تاکەکان لە چاویلکەی مەلەوانی کەڵک وەردەگرن بۆ خۆ شۆردن .
هەر بەم جۆرەی کە ئاماژەمان پێ کرد پێویستە سەر ڕوو بۆ لای خوارێ بێت بۆ وەی کە بلۆق گوشار بۆ تۆڕینە بێنێت . به همین منظور، کاتێک کە بە نیازی درێژ بوون یا خەوتن بوون، لە سەر پشت مەخەون، چوون بەم جۆرە بلۆق گوشار بۆ عەدەسەی چاو دێنێت بە جێی وەی کە بۆ تۆڕینە بێنێت.
ددانپزیشکی ئێوە ڕێگەچارەیەک بۆ گەییشتن بە متمانە سەبارەت بەم بابەتە دەدۆزێتە. ڕێگەچارەیەک کە پتر بۆ ئەم بابەتە پێشنیار دەکرێت، ئەوەیە کە تاک لە سەرەتا دا وێنیرەکەی وەسڵ کات و ئەم جارە سپی کردنەوەی ددان ئەنجام بدات ، بۆ وەی کە بە متمانە بگات کە ددانەکانی هاوڕنگئ وێنیرەکەیە.
ڕۆژانە دووجار و هەر جارەی بە ماوەی 2 خولەک مسواک لە ددانی خۆتان بدەن، ڕۆژانە لە بەنی ددان کەڵک وەربگرن و لە خوادەمەنی ڕەق وەک بادامی خۆتان بپارێزن.
وێنیری ددان زۆرتر لە 5 بۆ 10 ساڵ دەوامیان هەیە. کەچی بە پێی چاودێری درووست ماوەی تەمەنی زۆر زیاتر دەبێ. پێشنییار دەکرێ بە هەر 6 مانگ یەک جار جرم وبەڵخ گرتنی ددان ئەنجام دەن وساڵێ یەک جاریش بۆ پشکنینی ددانتان سەردانی پزیشک بکەن.
ئەگەرکوو وێنیری ئێوە تووشی قەڵشین بێت، چاکەسازیەکەی سەختە و ڕەنگە مەجبوور بن بە گشتی بیگۆڕن. بە پێی هەبوونی خووی جووتنی قەڵەم یا نینۆک، دەبێ ئەم خوویانە وەلا نێن، چوونکە ئەم ڕەوشتانە دەتوانن ببنە هۆی قەڵشینی وێنیرەکەتان. وێنیر بۆ کەسانێک کە سەلامەتی پووکییان نییە، گونجاو نابێ. کەسانێک کە خووی گوشار هێنانی ددانەکان بۆ لای یەکتریان هەیەش ڕەنگە تووشی قەڵشینی وێنیر بن. هەروەها وێنیر ئەگەری داڕزانی هەیە؛ کەواتە، پێویستە سرنجێکی زۆر بدەنە بە سەلامەت و خاوێنی ددان و پووکتان وبە بەردەوامی بە مەبەستی پشکنین، چاوپێکەوتنی ددانپزیشک بکەن.
بە پێی وەی کە ددانی خۆتان وێنیر کەن. ڕادەیەکی زۆر لە ددانی ئێوە وەک خۆی دەمێنێتەوە، چوونکە ڕادەیەکی زۆر کەم لە ددان پێویستی بە داتاشین دەبێت. وێنیر شێوەی ددانی ئێوە جوانکاری دەکات و لە گەڵ پووکی ئێوەش سازانی دەبێت.هەروەها ئێوە ڕێگەتان هەیە بۆ هەڵبژاردنی ڕەنگی وێنیری خۆتان هەوڵ بدەن؛ هەروەها وێنیری پۆرسلین ڕەنگی خۆیان لە دەست نادەن.
ددانپزیشکی ئێوە ڕێگەچارەیەک بۆ گەییشتن بە متمانە سەبارەت بەم بابەتە دەدۆزێتە. ڕێگەچارەیەک کە پتر بۆ ئەم بابەتە پێشنیار دەکرێت، ئەوەیە کە تاک لە سەرەتا دا وێنیرەکەی وەسڵ کات و ئەم جارە سپی کردنەوەی ددان ئەنجام بدات ، بۆ وەی کە بە متمانە بگات کە ددانەکانی هاوڕنگئ وێنیرەکەیە.
ڕۆژانە دووجار و هەر جارەی بە ماوەی 2 خولەک مسواک لە ددانی خۆتان بدەن، ڕۆژانە لە بەنی ددان کەڵک وەربگرن و لە خوادەمەنی ڕەق وەک بادامی خۆتان بپارێزن.
وێنیری ددان زۆرتر لە 5 بۆ 10 ساڵ دەوامیان هەیە. کەچی بە پێی چاودێری درووست ماوەی تەمەنی زۆر زیاتر دەبێ. پێشنییار دەکرێ بە هەر 6 مانگ یەک جار جرم وبەڵخ گرتنی ددان ئەنجام دەن وساڵێ یەک جاریش بۆ پشکنینی ددانتان سەردانی پزیشک بکەن.
ئەگەرکوو وێنیری ئێوە تووشی قەڵشین بێت، چاکەسازیەکەی سەختە و ڕەنگە مەجبوور بن بە گشتی بیگۆڕن. بە پێی هەبوونی خووی جووتنی قەڵەم یا نینۆک، دەبێ ئەم خوویانە وەلا نێن، چوونکە ئەم ڕەوشتانە دەتوانن ببنە هۆی قەڵشینی وێنیرەکەتان. وێنیر بۆ کەسانێک کە سەلامەتی پووکییان نییە، گونجاو نابێ. کەسانێک کە خووی گوشار هێنانی ددانەکان بۆ لای یەکتریان هەیەش ڕەنگە تووشی قەڵشینی وێنیر بن. هەروەها وێنیر ئەگەری داڕزانی هەیە؛ کەواتە، پێویستە سرنجێکی زۆر بدەنە بە سەلامەت و خاوێنی ددان و پووکتان وبە بەردەوامی بە مەبەستی پشکنین، چاوپێکەوتنی ددانپزیشک بکەن.
بە پێی وەی کە ددانی خۆتان وێنیر کەن. ڕادەیەکی زۆر لە ددانی ئێوە وەک خۆی دەمێنێتەوە، چوونکە ڕادەیەکی زۆر کەم لە ددان پێویستی بە داتاشین دەبێت. وێنیر شێوەی ددانی ئێوە جوانکاری دەکات و لە گەڵ پووکی ئێوەش سازانی دەبێت.هەروەها ئێوە ڕێگەتان هەیە بۆ هەڵبژاردنی ڕەنگی وێنیری خۆتان هەوڵ بدەن؛ هەروەها وێنیری پۆرسلین ڕەنگی خۆیان لە دەست نادەن.