
نەشتەرگەری لەیزیک (LASIK)
کاتی پێویست بۆ خوێندنەوە: ۲لەیزیک جۆرێک لە نەشتەرگەری لەیزەری چاوث کە مەبەستی، چاکەسازی بینایی تاکە. ئەم نەشتەرگەرییە دەتوانێ دووربینی ، نیزیک بینی و ئاستیگمات چاکەسازی بکات. ئەم نشتەرگەرییە بە هۆی خشتەی زۆری سەرکەوتوویی، بۆتە یەکەک لە نەشتەرگەرییە باوەکان و زۆربەی تاکەکان پاشی ئەنجام دانی ئەم نەشتەرگەرییە، پێویستییان بە چاویلکە و لەنز نابێتەوە.
ماوەی کاتی چارەسەری
نەشتەرگەری لەیزیک بێ ئێش و ئازارە و پاشی نەشتەرگەری، 1 بۆ 2 ڕۆژی پێویستە بۆ چاکەسازی. ئەگەری هەیە لە ماوەکانی سەرەتایی، چاو لە ئاست نوور هەستیار بێ. پاشی چاکەسازی چاو، ڕەنگە 1 مانگی پێبچێت تاکوو بینایی تاک بگاتە ئاستی ئاسایی خۆی.
پاڕاکڵینیکەکانی پەیوەندیدار
پزیشک خەریک پشکنینی گشتی چاو دەبێ و بە دوای کێشەی جۆراوجۆر دەگەڕێ کە ئەگەری وەیان هەبێ لە گەڵ نەشتەرگەری لەیزیک تێکەڵییان هەبێت؛ بە پێی دۆزینەوەی ئەم جۆرە کێشەیانە، ڕەنگە پێویست بێ سەرەتا ئەم کێشەیە چارەسەر بکرێ و نەشتەرگەری لەیزیک پاشی وی ئەنجام بدرێت. بە پێی هەبوونی هندک لە کێشەکان ڕنگە نەشتەرگەری لەیزیک هەر بە گشتی مەنع بکرێ.
چاودێرییەکانی بەر لە نەشتەرگەری، ڕەوتی نەشتەرگەری، چاودێرییەکانی پاشی نەشتەرگەری
بەر لە نەشتەرگەری
بەر لە نەشتەرگەری، پزیشک چاوی تاک پشکنین دەکات تاکوو بە متمانا بگات کە چاوی تاک بۆ ئەنجامی ئەم نەشتەرگەرییە سەلامەتی پێویستییان هەیە. لە ماوەی ئەم پشکنینە پزیشک لە تەڕ بوونی چاوەکانی نەخۆش بە متمانا دەگات بۆ وەی کە قەوس و گومبەزی چاو پشکنین بکات.
ڕەوتی نەشتەرگەری
قەترە و تنۆکەکانی بێ هەست کەرەوە لە چاوی دەکرێن و بۆ نەخۆشانێک کە بێ قەراریان زۆرە دەوای هێدیکەرەوەیان پێ دەدرێت. پزیشک بە قەڵەم شوێنی دابین کراو بۆ بڕشت نیشان دەکات و بڕشتێک لە سەر چاو بەدی دێنێت. پاشی بەدی هێنانی بڕشتەکە، ئامێری لەیزەری ئێکسایمێر بە پێی بۆچوونی پزیشک ڕێکخستن دەکرێ. داوا لە تاک دەکەن چاو ببڕێتە خاڵێک و پزیشک هەنووکە شێوەی کاژە گۆڕانکاری دەکات.
ئەم نەشتەرگەرییە بە جۆری بێ هەستی شوێنی ئەنجام دەدرێت و لە 30 بۆ 60 خولەکی پێ دەچێت.
پاشی نەشتەرگەری
ڕەنگە هندک لە تاکەکان هەست بە برژانەوە و خوورانی چاویان بکەن؛ جێگای ئاماژەیە بینایی لە 24 کاتژمێری سەرەتایی پاشی نەشەتەرگەری خرابتر دەبێ و ئەم جارە ڕوو لە چاکەسازی دەکات.
خاڵەکانی گرنگ سەبارەت بە نەشتەرگەری
زۆربەی تاکەکان پاشی نەشتەرگەری دەگەن بە بینایی 20/20 یا باشتر، بەڵام ئەگەری وەی هەیە هندک لە تاکەکان تەنیا بە بینایی40/ 20 یا کەمتر بگەن.
ئەم نەشتەرگەرییە بۆ تاکەکانی ژێرەوە پێشنیار ناکرێ:
- کەسانێک کە تەمەنیان ژێر 21 ساڵە
- تاکەکانی دووچار بوو بە شەکرە
- ئافرەتەکانی دووگیان
- دایکەکانی منداڵەبەر
- تاکەکانی تووش بوو بە تێکەڵی سیستەمی بەرگری لەشی
- تاکەکانی تووش بوو بە کێشەکانی دیکەی چاو وەک ئاوی سپی ، ئاوی ڕەش یا تەنکی کاژە( قەرەنی)
مەترسییەکانی ئەگەری ئەم نەشتەرگەرییە بریتینە لە:
- چڵک کردن
- لە دەست دانی بینایی
- هەڵە لە چاکەسازی(سڕینەوە زیادە لە ڕادە یا کەمتر لە ڕادە)
- پەرە گرتنی کاژە بۆ بەشی ژوورەوەی چاو
- وشکی چاو
نواندن بۆ
- چاک کردنەوەی دووربینی، نیزیک بینی، ئاستیگمات
ماوەی کاتی مانەوەی لە نەخۆشخانە
پێویستی بە مانەوەی لە نەخۆشخانە نییە
ڕای بەکارهێنەر
Number of pending reviews7