ڕاوێژکاری خۆڕایی
بەستەڵەکی تۆمی ئافرەت

بەستەڵەکی تۆمی ئافرەت

کاتی پێویست بۆ خوێندنەوە: ۳

بەستەڵەکی تۆم یا چاودێری ئۆوسیتی پێگەیو لە حاڵەتی سارد بە شێوەیەک دەگوترێ کە بەم شێوەیە دەکرێ توانای دووگیان بوونی ئافرەتان بۆ داهاتوو بپارێزن.

بەستەڵەکی تۆم پتر کاتێک ئەنجام دەدرێت کە تاک لەم کاتی ئامادە نییە بۆ دووگیان بوون بەڵام لە داهاتوو دا بە هیوای دووگیان بوونە؛کەواتە دەیهەوێت توانای دووگیان بوونی خۆی بپارێزێت.

کاتێک کە تاک تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بووە و پێویستی بە ڕادیۆتڕپی هەیە، لە شێوەی بەستەڵەکی تۆم کەڵک وەردەگیرێت. ڕادیۆتڕپی دەتوانی ڕادەی بەرهەم هاتنی تۆم کەم بکاتەوە، کەواتە دەکرێ بە کەڵک وەرگرتن لە بەستەڵک کردنی تۆم توانای تاک بۆ دووگیان بوون لە داهاتوو دا بپارێزن.

بە پێچەوانەی شێوازی بەستەڵەک کردنی تۆل (گۆدەک) کە تۆمی ئافرەت لە گەڵ تۆمی پیاو تێکەڵ دەبێ، بەستەڵەک کردنی تۆمی ئافرەت پێویستی بە تۆمی پیاو نییە چوونکە تۆمی ئافرەت بەر لە بەستەڵەک کردنی بەردار ناکرێ.

ماوەی کاتی چارەسەری بەستەڵەکی تۆمی ئافرەت

2 حەوتوو

بە هۆی وەی کە ڕەوتی هان دانی هێکدان بۆ بەرهەم هێنانی تۆمی زۆرتر، ڕەنگە چەن حەوتووی پێبچێت، پێشنیار دەکری سەبارەت بە چالاکی و هەڵسووڕانەکانی کە دەبێ پێشتر ئەنجام بدرێن لە گەڵ پزیشکی خۆتان گفتوۆ بکەن.

پاڕاکڵینیکەکانی پەیوەندیدار بەستەڵەکی تۆمی ئافرەت

ڕەنگە پزیشکی پسپۆڕ داواتان لێبکات سەردانی پزیشکی نەخۆشییەکانی گشتی خۆتان بکەن بۆ وەی بەم متمانەیە بگات کە کێشەی پزیشکی دیکەتان نییە کە لە گەڵ ئەم نەشتەرگەرییە تێکەڵاوەی و کێشەی هەبێت. ڕەنگە بەر لە ئەنجام دانی ئەم نەشتەرگەرییە پێویستتان بە ئەنجام دانی ئەزموون و فەحس هەبێت.

چاودێرییەکانی بەر لە نەشتەرگەری، ڕەوتی نەشتەرگەری، چاودێرییەکانی پاسی نەشتەرگەری بەستەڵەکی تۆمی ئافرەت

بەر لە نەشتەرگەری

هێکدان لە ڕەوتی ئاسایی خۆی مانگێ یەک تۆم بەرهەم دێنێت. پزیشک بۆ هاندانی هێکدان بۆ بەرهەم هێنانی تۆمی زیاتر هۆڕمۆنی دەسکردتان بۆ دەنوێنی. لە ماوەی چارەسەری، ئێوە دەچنە ژێر چاودێری پزیشک. بۆ هەڵسەنگاندنی ڕادەی هاندراوی هێکدان بە بەکار هێنانی هۆڕمۆنی دەسکرد دەبێ فەحسی خوێن ئەنجام بدەن. بە پەرەدانی فولیکولا ئاستی ئێسترۆژن بەرز دەبێتەوە و ئاستی پرۆژێسترۆن تاکوو پاشی تۆم دانەری کەم دەمێنێتەوە.

بۆ چاودێری و توێژینەوەی کیسەکانی پڕ لە مادەی ئاوەکی لە شوێنێک کە تۆمەکان گەورە دەبن (فولیکولەکان)، لە سۆنۆگڕافی واژیناڵ کەڵک وەردەگیرێت.

لە کۆتایی بە تێپەڕ بوونی 10 بۆ 14 ڕۆژ لە دەسپێکی ڕەوتی چارەسەری، کاتێک کە فولیکولەکان بۆ بەدەست هێنانەوەی تۆمەکان ئامادەنە، پزیشک بە نواندنی دەوا و عیلاج یارمەتی گەورە بوونی تۆمەکان دەکات.

ڕەوتی نەشتەرگەی

بەر لە دەسپێکی نەشتەرگەری دەوای هێدیکەرەوە دەدرێتە بە تاک. شێوازێکی باو بۆ ئەنجام دانی ئەم نەشتەرگەرییە  شێوەی ئاسپیاسیۆن سۆنۆگراڤی ترەنس واژیناڵە کە لە پرۆب سۆنۆگڕاڤی بۆ دۆزینەوەی فولیکولەکان کەڵک وەدەگیرێت. پاشی وەدەرنای تۆمەکان، تاکوو196- دەرەجەی سانتیگڕاد بەستەڵەکی دەکەن تاکوو لە گەندەڵ بوون و خراپ بوونی مادەی ژێنێتیکی بەرگری بکرێت.

بەر لە نەشتەرگەری

نەخۆشەکان بە هۆی وەی کە لە ژێر کاریگەری هۆرمۆنەکانن، ئەگەری وەی هەیە مەمکییان تووشی هەڵماسین بێت و هەستیاری زاییندەییان زۆرتر بێت.

ئەگەری وەی هەیە کە تاک پاشی داهێنەری تۆمەکان تووشی گیراوی ماسوولکەیی بێت، هەروەها ڕەنگە هەست بە پڕ بوون و گوشار لە هێکدان بکەن چوونکە هێکدان هڵماسیوە  و گەورەتر بووە.

بە تێپەڕ بوونی یەک حەوتوو دەتوانن خەریک هەڵسووڕانی ڕۆژانەی خۆتان بن .

بە پێی دیتنی هەر یەک لە نیشانەکانی ژێرەوە سەردانی پزیشکی خۆتان بکەن:

  • تەبی سەرتر لە 38،6 دەرەجەی سانتیگراد (101،5 دەرەجەی فارێنهایت)
  • ژان و ئازار لە لای زگ
  • زۆر بوونی کێش و قوورسایی زۆرتر لە 0،9 کیلۆگرام (2 پۆند) لە ماوەی 2 کاتژمێر
  • خوێنڕێزی سەخت و تووندی واژەن ( ئەندامی زایەندەیی)
  • کێشە لە میز کردن

خاڵەکانی گرنگ سەبارەت بە نەشتەرگەری بەستەڵەکی تۆمی ئافرەت

پێشکەوتوویی لە تەکنۆلۆژی بەستەڵک کردنی تۆم بۆتە هۆی وەی کە ڕەوتی توانەوەی تۆمەکان بە مادەی ژەنەتیکی ساغ و سەلیم، بە جۆری سەرکەوتوو ئەنجام بدرێت. کەچی ڕادەی سەرکەوتوویی دووگیان بوون بە تۆمەکانی بەستەڵەکی بە هۆکاری جۆراوجۆر پەیوەندی هەیە.

بەستەڵەک کردنی تۆم بۆ تاکەکانی ژێرەوە پێشنیار ناکرێ:

ئافرەتەکانی پتر لە 35 ساڵ

مەترسییەکانی ئەگەری

ڕەنگە تۆمەکان پاشی تواندنەوەیان دەوام نەهێنن و بمرن یا بەردار نەبن.

ئەم نەشتەرگەرییە بۆ تاکەکانی ژێرەوە پێشنیار دەکرێت:

  • ئافرەتانێک کە ئامادە نین بۆ دووگیان بوون بەڵام بە هیوان لە داهاتوو مناڵییان هەبێ.
  • ئافرەتانێک کە تووشی شێرپەنجە بوونە و پێویستییان بە چارەسەری ڕادیۆتڕاپی هەیە.

ماوەی کاتی لە جێ دا کەوتن

پێویستی پێ نییە.

background-svg

وردەکاری خەرج ومەخاریج

ژمارەی هاوڕێیان

1

پرسیارەکانی دووپاتەکراو

ئەژماری گونجاوی تۆم بۆ بەستەڵەک کردن چەن دانەیە؟

بۆ تاکەکانی ژێر 30 ساڵ بە بەستەڵەک کردنی 15 تاکوو 20 تۆمی پێگەیو، 70 بۆ 80 لە سەت ئەگەری هەیە کە لانی کەم ببنەوەی هۆی یەک مناڵ. ئەگەرکوو سەرەوەی 38 ساڵ بن بەستەڵەک کردنی 65 بۆ 75 لە سەت ئەگەری هەیە لانی کەم یەک مناڵی زیندوو هەیە.

ڕەوتی وەدەرنانی تۆمەکان چە ماوەیەکی پێ دەچێت؟

ڕەوتی ودەرنانییان کە بە جۆری بێ هۆشی یا بێ هەستی ئەنجام دەدرێت ڕەنگە 10 خولەکی پێ بچێت

ڕاوێژکاری پزیشکی سەر هێڵی های مێد، ئێوە یارمەتی دەدا کە بە زووترین کاتی گونجاو لە پزیشکەکانی لێزانی ئێرانی سەبارەت بە نیشانەکانی نەخۆشی، ڕاوێژکاری خۆڕایی وەربگرن و بە پێی پێویست لە خزمەتەکانی چارەسەری بە ئەژماری ئێمە کەڵک وەربگرن. هەروەها ئێوە دەتوانن بە ناردنی بەڵگەکانی پزیشکی و چارەسەری خۆتان (بە پێی هەبوونییان) پزیشکەکانی ئێمە لە خێراتر کردنی دۆزینەوەی کێشە و نەخۆشی یارمەتی بدەن.

ئێوە دەتوانن لە سەر هێل لە خزمەتەکانی ڕاوێژکاری خۆڕایی (بە لاش) های مێد بەرژەوەندی و کەڵک وەربگرن.

* هەڵبژاردنی جۆری چارسەری:
    * ناو و ناسناو
    ژمارەی پەیوەندی :
    ئیمەیل
    هەڵوێستی ئێوە بۆ گرووپی چاودێری بەڕێوبەران

    WeCreativez WhatsApp Support
    ئایا پرسیارتان ھەیە؟
    ئایا پرسیارتان ھەیە؟