
جرم و بەڵخ سڕینەوەی ددان
کاتی پێویست بۆ خوێندنەوە: ۲جرم سڕینەوەی ددان ڕەوتێکە کە لە ماوەی ئەنجام دانی، پەلاکەکانی ددان و مادەکانی تر کە دەتوانن ببنە هۆی داڕزانی ددان، لە سەر ددان هەڵدەگیرێن. سڕینەوە پیشەیی بە دەست پزیشکێکی لێزان دەتوانێ ئاسەوارێکی زۆر بەرچاوتری هەبێت لە چاو سڕینەوەی لە ماڵێ و پزیشک لە ڕێگا وفێڵی جۆراوجۆر بۆ ئەنجامی ئەم ڕەوتە کەڵک وەردەگرێت . زۆربەی ددانپزیشکەکان پێشنیار دەکەن بێ گومان لانی کەم ساڵێ 1 یا 2 جار هەوڵ بدەن بو جرم سڕینەوەی ددان، ئەم ڕەوتە هەروەها دەتوانێ پزیشک یارمەتی بدات بۆ پێزانینی داڕزانی ددانەکان.
ماوەی کاتی چارسەری
ئەم ڕەوتە، ڕەوتێکی سەرپێییە و پاشی تەواو بوونی پێویستی بە تێپەڕ کردنی ماوەی چاکەسازی نییە.
پاڕاکڵینیکەکانی پەیوەندیدار
بە هوی وەی کە ئەم ڕەوتە زۆر ئاسان و سەرپێییە وبە هۆی کێشەیێکی گەورە ئەنجام نادرێت، پێویستی بە ئەنجامی ئەزموون و حەفسی جۆراوجۆر نییە.
چاودێرییەکانی بەر لە ڕەوتەکە، چۆنیەتی ئەنجامی ڕەوتەکە، چاودێرییەکانی پاشی ڕەوتەکە
بەر لە ڕەوتەکە
بەر لە دەسپێکی ڕەوتی جرم سڕینەوە، پزیشک لوویەکانی لەنفاوی دەور وبەری دەم وچاو و شەویلکە پشکنین دەکا تا دڵنیا بێ هەڵماسین یا چڵک ،بوونی نییە.
چۆنیەتی ئەنجامی ڕەوتەکە
پزیشک ئەم ڕەوتەی بە داتاشینی لاپەڕەکانی جرم و بەڵخ کە لە سەر ددان بەدی هاتوونە دەست پێدەکا و پاشان بە کەڵک وەرگرتن لە ئامێری تایبەتی، خەریک سڕینەوە و خاوێن کردنەوەی بۆشایی و کەلێن کولێنی نێوان ددانەکان دەبێت. پاشی تەواو بوونی ئەم قۆناغە ، پزیشک بە بەکارهێنانی جۆرێک هەویر، سەر ددانەکان دەساوێت و لەک وپەڵەکانی سەر ددان دەسڕێتەوە. لە کۆتایی پزیشک بە بەکارهێنانی بەنی ددان، بۆشایی نێوان ددانەکان خاوێن دەکاتەوە تا دڵنیا بێ کە هیچ شتێک لە نێو ددانەکان نەماوەتەوە. لە هندک لە بابەتەکان ڕەنگە پێویست بێ کە بەشی سەرەوەی ڕێشەی ددان خاوێن بکرێتەوە ، کە لەم جۆرە دەبێ لە بێ هەست کەرەوەکانی شوێنی کەڵک وەربگرن.
بە پێی وەی کە پێویست بە سڕینەوە و خاوێن کردنەوەیەکی سەخت و تووند بێت، ڕەنگە لە بێ هەست کەرەوەکانی شوێنی کەڵک وەربگرن؛ هەر هەمووی ڕەوتی سڕینەوە و خاوێن کردنەوەی جرم و بەڵخی ددان 30 بۆ 60 خولەکی پێ دەچێت
پاشی ڕەوتەکە
پاشی ئەنجام دانی ئەم ڕەوتە تاک دەبێ بە جوانی لە ددانەکانی خۆی بەرگری و چاودێری بکات تاکوو کۆبوونەوەی دووجارە جرم و بەڵخی بگەیێنێتە کەمترین ڕادە.
خاڵەکانی گرنگ سەبارەت بە ڕەوتەکە
مەترسییەکانی ئەگری ئەم ڕەوتە بریتینە لە:
- چڵک کردنی دووجارەی ددان
- زیان بە بینای ددان
- زیان بە دەمارەکان
نواندن بۆ
- هەر هەموو کەس دەبێ لانی کەم ساڵی 3 جار جرم سڕینەوە بە دەستی پزیشک ئەنجام بدات
ماوەی کاتی مانەوە
پێویستی بە مانەوەی لە نەخۆشخانە نییە
ڕای بەکارهێنەر
Number of pending reviews7