
لیفتی مل
کاتی پێویست بۆ خوێندنەوە: ۳لیفتی مل جۆرێک لە نەشتەرگەرییە کە ئامانجی ئەنجام دانی، کەم کردنەوەی چرچی مل و داکەوتوویی پێستی مل و چاکەسازی زاهیری مل و چەناگەیە. ئەم نەشتەرگەرییە بۆ کەسانێک پێشنیار دەکرێت و پێستیان چرچی و گۆرژی زۆرە و پێستیان کێش ئاسایی خۆی نەماوە. لەم نەشتەرگەرییە، پێست و چەوری زیادی وەدەر دەنرێن و پێست و ماسوولکەی کە پاشماوە دەکێشرێن و لە سەر جێگای خۆیان نیشتە جی دەبن. جێگای ئاماژەیە کە ئەم نەشتەرگەرییە هاوکات لە گەڵ نەشتەگەری چێهرە ئەنجام دەدرێت.
ماوەی کاتی چارەسەری
تەواو بوونی هەڵماسین و شین هەڵگەڕانی ئەم نەشتەرگەرییە ، لە چەن حەوتوو بۆ چەن مانگی پێ دەچێت، چاکەسازی شوێنی بڕشت ڕەنگە تاکوو6 مانگی پێ بچێت. پێویستە کە تاک لەم ماوەیە نەچێتە بەر تێشکی خۆرەتاو و لە دەبەرکردنی جل و بەرگێک کە کاتی دەرهێنانیان لە سەر و مل گیرێ دەکات خۆی بپارێزێ.
پاڕاکڵینیکەکانی پەیوەندیدار
بەر لە نەشتەرگەری لیفتی مل، پزیشک سەلامەتی تاک پشکنین دەکات و سەبارەت بە ئامانج و چاوەڕێیی تاک ، گفتوگۆی لە گەڵ دەکات. ئەم جار چێهرەی تاک پشکنین دەکرێت و ڕەنگە وێنەی لێ هەڵبگرن ، تاکوو بتوانێ چێهرەی خۆی بەر لە نەشتەرگەری لە گەڵ پاشی نەشتەرگەری لێکدانەوە بکات.
چاودێرییەکانی بەر لە نەشتەرگەری، ڕەوتی نەشتەرگەری ، چاودێرییەکانی پاشی نەشتەرگەری
بەر لە نەشتەرگەری
بە پێی وەی کە کەڵک وەرگرتن لە جۆرەکانی دووکەڵ پیری زووتر دێنێت و ڕەوتی چاکەسازی بە کاوەخۆتر دەکات ، پزیشک لە نەخۆشی دەوێت بەر لە نەشتەرگەری خۆی لە دووکەڵ بپارێزێت. هەروەها پێویستە تاک کەسێک لە گەڵ خۆی بکات بە هاوڕی بۆ وەی کە پاشی بەرایی بوون لە نەخۆشخانە تاکوو هۆتێل هاوڕێی بێت و شەوی یەکەم لە گەڵی بێت.
ڕەوتی نەشتەرگەری
بە پێی ئاکامەکانی دڵخواز، دەکرێت ئەم نەشتەرگەرییە بە شێوەی وەدەرنانی چەوری زیادی، بە کەڵک وەرگرتنی لیپۆساکشێن یا بە جۆری جێگۆڕین وجیا کردنەوەی پێست بە ئەنجام بگات. بڕشتەکان زۆرتر لە بەشی پشتەوەی گوێ و ژێر چەناگە لێدەدرێن وبەر چاو نین، کەچی ئەم باسە پەیوەندی بە وەی هەیە کە کامە بەشی مل نەشتەرگەری لیفتی ملی لە سەر ئەنجام دەدرێت.
بە پێی وەی کە تاک خوازیاری ئەنجام دانی پلاتیسما پلاستی بێت ، ڕەنگە بڕشتێک لە ژێر جەناگە یا بەشی پشتەوەی گوێ لێبدرێ. ئەم جۆرە لە لیفتی مل مەبەستی کاریگەری لە سەر ماسوولکەکانی ملە و لە سەر کەسانێک ئەنجام دەدرێت کە ماسوولکەکانی ملی شەوێق و داکەوتوو ببێت. ئەم نەشتەرگەرییە دەکرێ بە کەڵک وەرگرتن لە ئاندۆسکۆپیش ئەنجام بدرێت تاکوو پێویستی بە بڕشتی گەورە نەبێت.
سرویکۆپلاستی جۆرێکی تر لە لیفتی ملە کە مەبەستی کەمکردنەوەی پێستی زیادی ملە. لە ماوەی ئەم جۆرەی نەشتەرگەری بڕشتی گچکە گچکە لێدەدرێت، پێستی زیادی لەم ڕێگایە دا هەڵدەگیرێت و پێستی پاشماوە دەکێشرێت و لەجێگای خۆی تەقەڵ لێ دەدرێت.
کاتێک کە لیفتی مل ئەنجام درا، شوێنی برینەکان تەقەڵ لێ دەدرێن.
دەکرێ ئەم نەشتەرگەرییە بە جۆری بێ هۆشی یا بێ هەستی شوێنی ئەنجام بدریت ؛ نەشتەرگەری ئاماژەپێکراو لە 1 بۆ 4 کاتژمێری پێ دەچێت .
پاشی نەشتەرگەری
ڕەنگە پێویست بی تاک لە جل و بەرگی تایبەت کەڵک وەربگرێت ، کە گوشار بۆ ملی نەهێنێ و یارمەتیێک بێت بۆ کەم بوونی هەڵماسینی مل. هەروەها دەبێ سەر لە سەرەوەی دڵ ڕاوەستاو بێت و ڕێک ڕابگیرێت. هەروەها تاک نابێ سەر و ملی خۆی هەڵبێنێ یا بیسوڕێنێت یا دابنوێنێت.
خاڵەکانی گرنگ سەبارەت بە نەشتەرگەری
ئەم نەشتەرگەرییە بۆ تاکەکانی ژێرەوە پێشنیار ناکرێ:
- کەسانێک کە تووشی کێشەی سەلامەتینە
- کەسانێک کە جگەرە کێشن
مەترسییەکانی ئەگەری ئەم نەشتەرگەرییە بریتینە لە:
- چڵک
- مانەوەی شوێنی برین
- زیان بە دەمارەکان
- شین هەڵگەڕان
- خوێنڕێزی
- ناڕەزامەندی لە ئاکامی نەشتەرگەری
نواندن بۆ
- بەرلۆغە
- داکەوتوویی پێستی مل بە هۆی لە ناو چوونی کێش ئاسایی پێست
- داچۆڕانی پێستی مل بە هۆی کەم کردنی کێش و قوورسایی
ماوەی مانەوە
تاک بۆ ماوەی 1 هەتا 2 لە نەخۆشخانە دەمێنێتەوە
ڕای بەکارهێنەر
Number of pending reviews7