
سپی کردنەوەی ددان
کاتی پێویست بۆ خوێندنەوە: ۲ددان بە تێپەڕ بوونی کات و بە هۆی هندک لە خوویەکان وەک خواردنی شەڕابی سوور و جگەرە کێشان تووشی گۆڕینی ڕەنگ دەبێ. لە ماوەی ڕەوتی سپی کردنەوەی ددان، لە مادەیەکی سپی کەرەوە بۆ سپی کردنەوەیان کەڵک وەردەگیرێت . شێوەی جۆراوجۆر بۆ سپی کردنەوەی ددان بوونییان هەیە و تاکەکان دەتوانن بە پێی بار ودۆخی خۆیان لە یەکەک لەم شێوەیانە بەهرە ببەن. ئەگەرکوو ددانی مەبەست مردوو بێ( مەبەست دەرهێنانی دەمارەکەیتی)، ڕەوتی سپی کردنەوە لە سەری کاریگەری نییە، چونکە گۆڕینی ڕەنگی ئەم جۆرە ددانانە لە ژووری ددان ڕووی دەدات. کەچی سپی کردنەوەی ئەم جۆرە ددانانەش ئەگەری هەیە، بەڵام سپی کردنەوەی ئەم جۆرە ددانانە دەبێ لە ژوورەوە ئەنجام بدرێت.
ماوەی کاتی چارەسەری
بە هۆی وەی کە ڕەوتی سپی کردنەوەی ددان ڕەوتێکی زۆر ئاسان و سادە و خێرایە، پێویستی بە ماوەی چاکەسازی تایبەتی نییە و تاک دەتوانێ پاشی تەواو بوونی، خەریک هەڵسووڕانی ڕۆژانەی خۆی بێت .
پاڕاکڵینیکەکانی پەیوەندیدار
لە هندک لە بابەتەکان، ڕەنگە پێویست بێت تاک چاوپێکەوتنێکی پزیشک بکات وقاڵب گرتنی ددانەکانی بکات. ئەگەرکوو پێویستی بەم قۆناغە نەبێت، دەکرێ تەواوی ڕەوتی سپی کردنەوە لە سەردانی یەکم تەواو بێت.
چاودێرییەکانی بەر لە ڕەوتەکە، چۆنیەتی ئەنجامی ڕەوتەکە، چاودێرییەکانی پاشی ڕەوتەکە
بەر لە ڕەوتەکە
بە هۆی سادە و خرا بوونی ئەم رەوتە، پێویستی بە چاودێرییەکی تایبەتی نییە .
چۆنیەتی ئەنجام دانی ئەم ڕەوتە
سپی کردنەوەی ددان دەکرێ بە چەن شێوە ئەنجام بدرێ.بەر لە لێدانی مادەی سپی کەرەوە دەبێ مادەیێکی بەرگر لە دەم زار بەدی بێنن. ئەگەرکوو ڕەوتی هەڵبژاردراو بۆ سپی کردنەوەی ددان، ڕەوتی سپی کردنەوە بە لەیزێر بێت، نووری گڵۆپێکی ئێڵ ئی دی، پلاسمایی یا هاڵۆژێنی ڕۆ بە ددانەکان پێ دەکرێن بۆ وەی ڕەوتی مادە سپی کەرەوەکان خێراتر بکات.
ئەم ڕەوتە پێویستی بە بێ هۆشی یا بێ هەستی نییە و لە 30 بۆ 60 خۆلەکی پێ دەچێت.
پاشی ئەم ڕەوتە
پاشی ئەنجام دانی ڕەوتی سپی کردنەوەی ددان، ڕەنگە ددانەکان بە خواردەمەنی زۆر سارد یا زۆر گەرم هەستیار بن . هەروەها پێشنیار دەکرێ لە خواردەمەنی وەک قاوە، شەڕابی سوور و جگەرە خۆتان بپارێزن، چوون دەبنە هۆی گۆڕینی دووجارەی ڕەنگی ددانەکان.
خاڵەکانی گرنگ سەبارەت بە ڕەوتەکە
ئەم ڕەوتە بۆ تاکەکانی ژێرەوە پێشنیار ناکرێ:
- تاکەکانی تووش بوو بە فلۆرۆز
- کەسانێک کە ددانی هەستیار و ناسکتریان هەیە
- کەسانێک کە ددانەکانی پێشەوەیان چینکۆ یا مادەی پڕکەرەوە یا وێنیریان هەیە، چوون ئەم مادانە سپی نابنەوە و لە ئاستی ددانەکانی دیکە ڕەنگیان تڵخ تر بە دیار دەکەوێت.
مەترسییەکانی ئەگەری ئەم ڕەوتە بریتینە لە:
- ئێش
- ئیلتهابی پوک
نواندن بۆ
- کەسانێک کە ددانەکانیان ڕەنگی گۆڕدراوە .
ماوەی کاتی مانەوە
پێویستی بە مانەوەی لە نەخۆشخانە نییە
ڕای بەکارهێنەر
Number of pending reviews7