
دەرکێشانی عەسەبی ( دەمار) ددان (دەرکێشانی دەماری)
کاتی پێویست بۆ خوێندنەوە: ۲دەماردەرکێشانی ددان ڕەوتێکە کە بۆ پاراستنی ددانی داڕزیو دەنوێندرێت. لە درێژەی ئەم ڕەوتە دەمار و تەنراوەکانی زیان بەرکەوتوو و چڵک کردوو لە ڕیشەی ددان لە ناودەچن.چڵک کردنی ددان زۆرتر لە هەبوونی بۆشاییەکی گەورە لە ددان دەست پێ دەکا.ئەم بۆشاییە بە تێپەڕ بوونی کات چڵکی خۆی دەباتە تەنراوەکانی ژووری ددان و ئەم چڵکە پاش ماوەیەک دەگاتە ڕیشەی ددان. لە ماوەی دەرکێشانی دەماری ددان، ڕیشەی ددان بە تاڵ دەکرێت و لە مادەیەک بۆ پڕ کردنەوەی کەڵک وەردەگرن. کەواتە دەتوانین بڵێین ددانەکانی کە دەمارییان دەرکێشراوە لە ڕاستی دا مردوونە، بەڵام هەروا کاری خۆیان بە ناوی ددان ئەنجام دەدات.
ماوەی کاتی چارەسەری دەرکێشانی دەماری
هەتا چەن ڕۆژ پاشی دەمار دەرکێشان،ددانی مەبەست و شەویلکە هەستیارتر دەبێ و ددانی دەماردەرکێشراو لە چاو ددانەکانی تر جیاواز بە چاو دێت، بەڵام ئەم هەستە پاش ماوەیەک لە ناو دەچێت.
پپاڕاکڵینیکەکانی پەیوەندیدار دەرکێشانی دەماری
بە مەبەستی گەییشتن بە متمانای گونجاو بوونی ئەنجام دانی دەماردەرکێشان، ڕەنگە پێویست بێ وێنەگری ئیشاعەی ئیکس لە ددانەکانی تاک هەڵبگرن؛ هەروەها ڕەنگە تەنراوی ددان پشکنین بکرێت تاکوو حاڵەتەکەی پێ بزانن.
چاودێرییەکانی بەر لە ڕەوتەکە، چۆنییەتی ئەنجامی ڕەوتەکە، چاودێرییەکانی پاشی ڕەوتەکە دەرکێشانی دەماری
بەر لە ڕەوتەکە
ئەگەرکوو چاودێرییەکی تایبەت بۆ ئەنجامی ئەم ڕەوتە پێویست بێ، پزیشک ئاماژەی پێ دەکات.
چۆنییەتی ئەنجامی ڕەوتەکە
پاشی گەییشتن بە متمانا بۆ ئەنجام دانی دەماردەرکێشان، ددانپزیشک شوێنی مەبەست بێ هەست دەکات و بە داپۆشێنەرەکی( چینکۆ) پەلاستیکی دایدەپۆشێنێت، بۆ وەی کە چڵک نەکات و شوێنی مەبەست لە ماوەی ئەنجامی دەماردەرکێشان وشک بمێنێتەوە. ئەمجارە بۆشاییەک لە بەشی سەروی ددان بەدی دێنن و تەنروای ژووری چاڵەی ددان بە تاڵ دەکرێت. ئەم چاڵەیە گەورەتر دەکرێ بۆ وەی کە بتوانن ژوورەکەی پڕ بکەنەوە و ئەم جارە ددان بە بەکارهێنانی مادەیەک پڕ دەبێتەوە .
ئەم ڕەوتە بە جۆری بێ هەستی شوێنی ئەنجام دەدرێت و لە 2 بۆ 4 کاتژمێری پێ دەچێت.
پاشی ڕەوتەکە
پێویستە کە تاک پاشی ئەنجام دانی ئەم ڕەوتە، خۆی لە خواردنی چێشتی خۆگر، بە بەکار هێنانی ددانی دەماردەرکێشراو خۆی بپارێزێت.
خاڵەکانی گرنگ سەبارەت بە ڕەوتەکە
مەترسییەکانی ئەگری ئەم ڕەوتە بریتینە لە
- چڵک کردنی دووجارەی ددان
- زیان بە بینای ددان
- زیان بە دەمارەکان
نواندن بۆ
- ددانەکانی کە دەمارەکەیان زیانێکی زۆری بەرکەوتووە، بەڵام دەتوانن بیانپارێزن .
ماوەی کاتی مانەوە
پێویستی بە مانەوەی لە نەخۆشخانە نییە.
ڕای بەکارهێنەر
Number of pending reviews7