
ئۆتۆپلاستی (نەشتەرگەری جوانکاری گوێچکە)
کاتی پێویست بۆ خوێندنەوە: ۲ئۆتۆپلاستی بریتیە لە چاکسازی گووێچکەی دەرەوە (کرۆژنەی گوێچکە) بە کەڵک وەرگرتن لە نەشتەرگەری. ئۆتۆپلاستی زۆرتر بۆ چاکسازی گوێی ڕوو لە پێش، چووکە کردنەوەی ئەندازی گوێی گەورە و چاکسازی دووپاتەی گوێی خاوەنی ناڕێکی ئەنجام دەدرێت. ئۆتۆپلاستی زۆرتر لە سەر هەر دوو گوێ ئەنجام دەدرێت تا بەو دڵنیاییە بگەن کە ئەندازەی گوێ لە ئەندازەی چێرە و شێوە دەوەشێتەوە و ڕێک و پێکن.
ماوەی کاتی چارەسەری
پاش ئەنجام دانی ئۆتۆپلاستی گوومانی وەی دەڕوا کە پاش یک حەوتوو، نەخۆش چاک بێتەوە.جێگای ئاماژەیە نەخۆش پاش 5 هەتا 7 ڕۆژ دەتوانێ بگەڕێتەوە سەر هەڵسووڕانی ڕۆژانەی خۆی.
پاڕاکلینیکەکانی پەیوەندیدار
پزیشک بەر لە نەشتەرگەری مێژووی پزیشکی تاک چاو لێ دەکات و پشکنین و فەحسی فیزیکی لە سەر ئەنجا دەدات؛ لە ماوەی ئەم پشکنینە ، گوێچکەکان لە بواری ئەندازە ، حاڵەت و ڕێکی وناڕێکی چآو پێکەوتنیان دەکرێت.
چاودێریەکانی بەر لە نەشتەرگەری، ڕەوتی نەشتەرگەری، چاودێریەکانی پاشی نەشتەرگەری
بەر لە نەشتەرگەری
ئەگەری هەیە، پێویست بێت لە خواردنی ئاسپرین، دەوایەکانی دژە ئیلتهاب ودەوای گیایی خۆ بپارێزن چوون ئەوانە دەبنە هۆی خوێنڕێزی زیاتر. جگەرەش ڕەوتی چاک بوونەوە بە کاوەخۆتر دەکات، هەر بۆیە لە نەخۆشییان دەوێت بەر لە نەشتەرگەری و لە ماوەی چارەسەری خۆی لە جگەرە کێشان بپارێزێت. جێگای ئاماژەیە، پێشنیار دەکرێت نەخۆش کەسێکی لە گەڵ بێت تاکوو پاشی بەرایی لە نەخۆشخانە لە گەڵی بێت و شەوەی ئەوەڵ بە تەنیا نەبێت.
ڕەوتی نەشتەرگەری
وردکاری ئەم نەشتەرگەرییە پەیوەندی بە کێشەکانێک هەیە کە نەخۆش دووچاری بووە. زۆربەی کاتەکان برینێک لە بەشی پشتەوەی گوێچکە لێ دەدرێت، کەچی ئەگەری وەش هەیە کە نەشتەرگەر، بڕینەکەی لە ناوەند و تاوی گووێچکە لێ دات.. دوای لێدانی بڕێنەکە نەشتەرگەر پێست و کرۆژنەی زیادی لێدەکاتەوە و بەم جۆرە گوێچکە شێوەی پێدەدرێت و گچکە دەبێتەوە. پاش گەییشتن بە دواکەوتی دڵخواز، کرۆژنە تەقەڵ دەخوات و شوینی نەشتەرگەریش بە تەقەڵ دەبەسترێت.
کاتێک کە ئەم نەشتەرگەرییە لە سەر کەسێکی بە تەمەن گەییشتوو ئەنجام بدرێت زۆرتر، لە بێ هەست کردنی شوێنی و دەوای هێدیکەرەوە کەڵک وەردەگیرێت؛ کەچی ئەم نەشتەرگەرییە لە منداڵەکان و کەم تەمەنەکان بە جۆری بێ هۆشی ئەنجام دەدرێت. جێگای ئاماژەیە کە ئۆتۆپلاستی 1هەتا 2 کاتژمێری پێدەچێت.
پاشی نەشتەرگەری
بە مەبەستی کەم کردنەوەی گوشاری هاتوو بۆ گوێچکە ، تاک نابێت لە سەر کەلەکە بخەوێت. هەروەها نابێت شوێنی نەشتەرگەری دابماڵن و گوشارێکی زۆری بۆ بێنن . کراسەکانی دووگمەدار و بەرۆک ئاوەڵا بۆ ئەم ماوەیە باشترن.
خاڵەکانی گرنگ سەبارەت بە نەشتەرگەری
مەترسیەکانی ئەگەری ئەم نەشتەرگەرییە بریتینە لە :
- چڵک کردنی پێست یا کرۆژنە
- جیا کردنەوەی زیادە لە ڕادەی پێست یا کرۆژنە
- جیا کردنەوەی کەمی پێست یا کرۆژنە
- نا ڕێکی
- مانەوەی شوێنی برین لە پشت گوێچکە
نواندن بۆ
- کەسانێک کە لە شێوە و ئەندازەی گوێچکەیان ڕەزامەندییان نییە
- کەسانێک کە گوێچکەیان نا ڕێکی زاهیری هەیە
- کەسانێک کە گوێچکەیان کێشراوەتەوە
ماوەی کاتی بەستەری بوون
پێویستی بە بەستەری بوون نییە
ڕای بەکارهێنەر
Number of pending reviews7