
تێوەشاندنی ژلەی پێستی (دێرمافیلێر)
کاتی پێویست بۆ خوێندنەوە: ۲ژلەی پێستی (دێرمافیلێرەکان) مادەیێکن کە بۆ ناو پێست تێوەشان دەکرێن، بۆ وەی کە پێست سافتر بێت و چرچی وگۆرژی و کەم و کوڕیەکانی تری لە ناو بەرێ. هەروەها دەکرێ لە درێمافیلێرەکان بۆ گەورەتر کردنی لێوەکان یا کوڵمە و چاکەسازی شوێنی برین کەڵک وەربگیرێت.
مادەی جۆراوجۆر بە ناوی درێمافیلێر کەڵکیان لێ وەردەگیرێت. هندک لە درێمافیلێرەکان لە مادەی سروشتی درووست دەبن و هندکی تر لە مادەی دەسکرد درووست دەبن. باوترین جۆری درێمافیلێر لە ئەسید هیالۆرۆنیک درووست دەکرێ.
ماوەی کاتی چارەسەری
ئەم ماوەیە سەرپێیی و خێرایە و تاک زۆرتر بێ درەنگ، پاشی نەشتەرگەری دەتوانێ خەریک هەڵسووڕانی ڕۆژانەی خۆی بێت .
پاڕاکڵینیکەکانی پەیەوەندیدار
ڕەنگە پزیشک فەحس و ئەزموون هایێک ئەنجام بدات تاکوو بە متمانا بگات کە تاک بەەو درێمافیلێرەی کە بە کاری دەبات ئاڵیرژی و حەساسیتی نییە.
ڕەوتی چارەسەری
بە هۆی وەی کە ئەم ڕەوتە هاسان و سادەیە و لە چاو ڕەوتەکانی دیکە پێویستی بە ئامادە بوون و کاتێکی زۆر کەمترە، لێرە دا تەواوی ڕەوتەکە لە یەک بەش باس دەکەین .
پێویستە کە تاک بەر لە ئەنجامی ئەم ڕەوتە ، لە گەڵ پزیشک سەبارەت بە چاوەنۆڕیەکان و کێشەکانی خۆی گفتو گۆ بکات. ئەم جار، پزیشک باشترین جۆری درێمافیلێر هەڵدەبژێرێت و ئەزموونی لێوەردەگرێت تاکوو بە دڵنیایی بگات کە تاک بە درێمافیلێری هەڵبژاردراو حەساسیەت و ئالیرژی نییە.
کاتێک کە جۆری ڕەوتەکە هەڵبژاردرا ، پزیشک شوێنی تێوەشاندن، خاوێن و دژە چڵکی دەکات و درێمافیلێرەکە یەکڕاست تێوەشانی شوێنی مەبەست دەکات. لە هندک لە شوێنەکان پزیشک کەمێک مادەی بێ هەست کەرەوەش تێوەشان دەکات. ئەم ڕەوتە خێرا، کەم ئێش و ژانە و زۆرتر دەکرێ ئەنجام دانەکەی لە نێوان هەڵسووڕانی رۆژانە بکرێت.
هەر بەم جۆرەی ئاماژەی پێکرا ئەم ڕەوتە بە جۆری بێ هەستی شوێنی ئەنجام دەدرێت؛ هەروەها ماوەی کاتی 30 خولەک بۆ 40 خولەکی پێدەچێت .
خاڵەکانی گرنگ سەبارەت بە ڕەوتەکە
ئەم ڕەوتە بۆ تاکەکانی تووش بوو بەم ڕێزەیەی خوارێ پێشنیار ناکرێت:
- پێستی ئیلتەهابی و تووش بوو بە چڵک
- پێستی زیادی لە پاش شوێنی برین
- ئەگەری خوێنڕێزی
- حەساسیەت و ئالیرژی تووند و سەخت
- تاکەکانی تووشبووی حەساسیەت بە کۆللاژێن، هێلکە، بەرهەمەکانی ئاژەڵی یا لیدۆکائین (پێویستە مادەکانی بەکار هاتوو لە کڵینیک پشکنینیان بۆ بکرێت)
مەترسییەکانی ئەگەری ئەم نەشتەرگەرییە بریتینە لە:
- چڵک
- حەساسیەت
- برینەکانی ئاوەڵا یا برینەکانی خاوەنی تەڕاوشتی لەشی
- نێکرۆز
نواندن بۆ
- کەسانێک کە داخوازی لە ناو بردنی گۆرژی و چرچی و شوێنی برینن بەڵام نایان هەوێت نەشتەرگەری بکرێن
ماوەی کاتی مانەوە
ئەم ڕەوتە پێویستی بە مانەوە نییە .
ڕای بەکارهێنەر
Number of pending reviews7