
نەشتەرگەری هێنانە خوارێی خەتی وەدەرکەوتنی موو
کاتی پێویست بۆ خوێندنەوە: ۲نەشتەرگەری هێنانە خوارێی خەتی شین بوونی موو کە بە ناوی کەم کردنەوەی ئەندازەی نێوچاوانیش دەناسرێت، جۆرێک لە نەشتەرگەرییە کە بە مەبەستی کەم کردنەوەی ئەندازەی نێوچاوان ئەنجام دەدرێت.
زۆربە خوازیارەکانی ئەم نەشتەرگەرییە، کەسانێکن کە خەتی شین بوونی موویان زۆر لە سەرێیە یا خەریکی کشانەوەیە ؛ هەروەها ئافرەتەکان پتر لە پیاوەکان بە شوێن ئەم نەشتەرگەرییە دەکەون. لە هندک لە بابەتەکان، چاندنی موو ئاکامی باشتری هەیە لە چاو ئەم نەشتەرگەرییە.
لەم نەشتەرگەرییە، یەک لاپەڕ پێست لە بەشی ڕووبەڕوویی خەتی شین بوونی موو جیا دەبێتەوە و خەتی شین بوونی موو پاشی هێنانە خوارێی لە شوێنی خۆی ڕاوەستاو دەکرێت. ئاسەواری برینی ئەم نەشتەرگەرییە لە پشتی خەتی شین بوونی موو دەشاردرێتەوە تاکوو بە هاسانی بە دیار نەکەوێت.
ماوەی کاتی چارەسەری
پاشی تێپەڕ بوونی 3 هەتا 4 ڕۆژ، تاک دەتوانێ خەریک هەڵسووڕانی ڕۆژانەی خۆی بێت. جێگای ئاماژەیە کە پێویستە لە هەڵسووڕانی قوورس و گران، هندک لە وەرزشەکان و مەلە کردن دووری بکرێت. هەروەها پێویستە لە هەڵگرتنی وەزنەی قوورس و هەڵاتن و ڕاکردن خۆتان بپارێزن. پاشی تێپەڕ بوونی 3 حەوتوو تەواوی نیشانەکانی ئەم نەشتەرگەرییە بە جۆرکی بەر چاو کەم دەبنەوە.
پاڕاکڵینیکەکانی پەیوەندیدار
بەر لە ئەنجام دانی ئەم نەشتەرگەرییە، ڕەنگە پێویست بێ تاک فەحس و ئەزموون هایەک وەک ئەزموونی خوێن و ئەزموونەکانی پەیوەندیدار ئەنجام بدات. ئەم ئەزموونانە لە لایەن پزیشک بە تاک ڕادەگەیێندرێت
چاودێرییەکانی بەر لە نەشتەرگەری، ڕەوتی نەشتەرگەری، چاودێرییەکانی پاشی نەشتەرگەری
بەر لە نەشتەرگەری
پێویستە کە لانی کەم یەک حەوتوو بەر لە نەشتەرگەری لە دوایەکانی دژە ئیلتهاب دووری بکەن. هەروەها پێویستە تاک لە ئەلکوول و چێشتی سوێر و زۆر خوێ خۆی بپارێزێت.
ڕەوتی نەشتەرگەری
بە پێی وەی کە تاک خوازیاری وەی بێت نێوچاوانی خۆی 5 سانتی مەتر بکێشێتە خوار، لاپەڕێک پێست جیا دەبێتەوە و خەتی شین بوونی موو پاشی هاتنە خوارێ، لە شوێنی خۆی ڕاوەستاو دەکرێت؛ ئەم جۆرە لە نەشتەرگەری زۆرتر نابێتە هۆی بەدی هاتنی ئاسەواری برین.
ئەگەرکوو تاک پێویستی بە ئەنجام دانی نەشتەرگەری سەخت و گرانتر هەبێت ( زیاتر لە 6 سانتی مەتر)، پێویستە لە 2 بۆ 3 حەوتوو بەر لە نەشتەرگەری، یەک تیشۆ ئێکسپەندێر بچێتە نێوچاوانی و نەشتەرگەری پاشی وی ئەنجام بدرێت.
ئەم نەشتەرگەرییە بە جۆری بێ هۆشی یا بێ هەستی شوێنی ئەنجام دەدرێت و ماوەی کاتی ئەنجام دانی جیاوازە.
پاشی نەشتەرگەری
لانی کەم هەتاکوو 2 ڕۆژ پاشی نەشتەرگەری، نابێ سەری خۆتان بشۆرن. هەروەها دەتوانن لە کۆمپرۆسی سارد بۆ هێدی کردن و کەم کردنەوەی ئێش و هەڵماسین و برژانەوەی شوێنی نەشتەرگەری کەڵک وەربگرن ودەوایەکانی هێدی کەرەوەی نواندروایش سەرف کەن.
خاڵەکانی گرنگ سەبارەت بە نەشتەرگەری
ئەم نەشتەرگەرییە بۆ ئەم پیاوانەی کە مووی سەریان خەریک کشانەوەیە پێشنیار ناکرێت، چوون ئەگەری وەی هەیە پاشی نەشتەرگەریش خەتی موو خەریک کشانەوە بێتەوە.
مەترسییەکانی ئەگەری ئەم نەشتەرگەرییە بریتینە لە :
- چڵک
- خوێنڕێزی
- مانەوەی ئاسەواری شوێنی برین
نواندن بۆ
- کەسانێک کە نێوچاوانیان گەورە و بەرینە
ماوەی کاتی مانەوە
تاک پێویستی بە مانەوەی لە نەخۆشخانە نییە.
ڕای بەکارهێنەر
Number of pending reviews7