
لیفتی کۆم (قنگ)
کاتی پێویست بۆ خوێندنەوە: ۲لیفتی کۆم جۆرەک لە نەشتەرگەرییە کە لە ماوەی ئەنجام دانی دا پێستی شل و داکەوتووی کۆم جیا دەبێتەوە و کۆم شێوەیەکی جوانتر بە خۆی دەگری. کەسانێکی زۆر بە هۆی جۆراوجۆر تووشی داکەوتوویی پێستی کۆم بوونە؛ داگری ئەم هۆکارانە دەتوانین بە کەم بوونەوەی کێش و قوورسایی و زۆر بونی تەمەن ئاماژە بکەین. لیفتی کۆم ڕێچارەیەکی گونجاوە بۆ ئەم کێشەیە.
ماوەی کاتی چارەسەری
پاشی تەواو بوونی نەشتەرگەری، ڕەنگە جلک و بەرگی تایبەتی بدەن بە نەخۆش. جێگای ئاماژەیە کە لە ماوەی چاکەسازی دانیشتن بۆ تاک تاکوو ڕادەیەک سەخت تر دەبێت. چاکەسازی گشتی و دیتنی ئاکامەکانی کۆتایی ئەم نەشتەرگەرییە ڕەنگە چەن مانگێکی پێ بچێت.
پاڕاکڵینیکەکانی پەیوەندیدار
بەر لە ئەنجام دانی ئەم نەشتەرگەرییە مێژووی پزیشکی تاک پشکنین دەکرێت. ئەم پشکنینە داگری پرسیار سەبارەت بە دەوایەکانی مەسرەفی و نەخۆشییەکانی پێشو و ئێستا و… دەبێت . فەحسی خوێن لە تاک وەردەگرن و کۆم و خوارەوەی لەشی تاک پشکنین دەکرێت.
چاودێرییەکانی بەر لە نەشتەرگەری، ڕەوتی نەشتەرگەری، چاودێرییەکانی پاشی نەشتەرگەری
بەر لە نەشتەرگەری
بەر لە ئەنجام دانی ئەم نەشتەرگەرییە پێویستە تاک لە جگەرە کێشان و دەوای وەک ئاسپرین و بەهیزکەرەوەکانی گیایی خۆی بپارێزێت. هەروەها باشترە تاک لە 6 بۆ 12 مانگ بەر لە مۆعیدی ئەنجام دانی نەشتەرگەری، کێش و قوورسایی خۆی لە ئاستێک ڕاوەستاو کات.
ئاگاداری: پاشی نەشتەرگەری واباشترە تاک کەسێکی لە گەڵ هاوڕێ بێت تاکوو یارمەتی بدات بۆ ڕۆیشتنی هۆتێل.
ڕەوتی نەشتەرگەری
پێستی خوارەوەی کۆم بە جۆری ئاسۆیی بڕشت دەدرێت. پاشان پێستی زیادی ژێر بڕشتەکە بۆ لای سەرەوە دەکێشرێت و کۆم هاوکات لە گەڵی هەڵدەکێشرێتە سەر. لە درێژەی دا پێست و چەوری زیادی هەڵدەگیرێت و نەشتەرگەری تەواو دەبێت.
ئاگاداری: لە ماوەی ئەنجام دانی ئەم نەشتەرگەرییە پزیشک ئانتیبیۆتیک دەداتە بە نەخۆش تاکوو ئەگەری چڵک کردن لە تاک کەم بێتەوە.
ئەم نەشتەرگەرییە بە جۆری بێ هۆشی ئەنجام دەدرێت و ڕەنگە 2 بۆ 5 کاتژمێری پێبچێت.
پاشی نەشتەرگەری
لە چەن مانگئ سەرەتایی پاشی نەشتەرگەری لیفتی کۆم، تاک دەبێ لە کاتی بە ڕێدا ڕۆیشتن بە جوانی چاودێری خۆی بکات و بە تێپەڕ بوونی کات وردە وردە هەڵسووڕانی خۆی زۆر بکات. هەروەها دەبێ خۆتان لە گوشار هێنان بۆ شوێنی بڕشتەکە بپارێزن چوون دەتوانی ببێتە هۆی ئاوەڵا بوونەوەی شوێنی بڕشتەکە. ئەگەرکوو ئامۆژگارییەک هەبی، پزیشک پێتان ڕادەگەیەنێت و هەروەها دەبی پاشی تێپەڕ بوونی ماوەیەک، سەردانی پزیشک بکەنەوە بۆ وەی شوێنی نەشتەرگەرییەکە چاوپێکەوتن بکرێت.
خاڵەکانی گرنگ سەبارەت بە نەشتەرگەری
مەترسییەکانی ئەگەری ئەم نەشتەرگەرییە بریتینە لە:
- چڵک کردن
- بێ هەستی کاتی
- خوێنڕێزی
- هەڵماسین
- شینهەڵگەڕان
- مانەوەی شوێنی برین
نواند بۆ
- کەسانێک کە خوازیاری کۆمی خۆش ستایل و جوانترن
- کەسانێک کە کێشی خۆیان کەم کردووتەوە و پێستی زیادیان هەیە لە کۆمییان
ماوەی کاتی مانەوە لە جێ دا
تاک بۆ ماوەی 1 بۆ 4 ڕۆژ لە نەخۆشخانە دەمێنێتەوە.
ڕای بەکارهێنەر
Number of pending reviews7