
گۆڕینی جومگەی چۆک
کاتی پێویست بۆ خوێندنەوە: ۲نەشتەرگەری گۆڕینی جومگەی چۆک ڕەوتێکە کە لەماوەی ئەنجام دانی، ڕۆبەری زیان بەرکەوتووی جومگەی چوک یا هەر هەمووی جومگەی چۆک لە گەڵ ئەندامی پەلاستیکی یا کانزایی جێگۆڕ دەکرێت. نەشتەرگەری گۆڕینی جومگەی چۆک بە دوو جۆر دابەش دەکرێ: گۆڕینی هەمووی جومگەی چۆک و گۆرینی بەشێک لە جومگەی چۆک.
پاشی تواو بوونی ئەم نەشتەرگەرییە، پێویستە نەخۆش بچێتە ژێرکاریگەری هێزپێدەری فیزیکی؛ جێگای ئاماژەی کە ماوەی چاکەسازی ئەم نەشتەرگەرییە ڕەوتێکی زۆر بە ئێش و ئازارە.
ماوەی کاتی چارەسەری گۆڕینی جومگەی چۆک
پاشی تێپەڕ بوونی 12 بۆ 24کاتژمێر، تاک بە کەڵک وەرگرتن لە گۆچان دەتوانێ پیاسە بکە. ماوەی کاتی چاکەسازی گشتی ڕەنگە لە 4 بۆ 12 حەوتووی پێ بچێت و ڕەنگە پاشی تێپەڕ بوونی ئەم ڕەوتە نەخۆش بتوانێ بگەڕێتەوە سەر شوێنی کاری خۆی.
پاڕاکڵینیکەکانی پەیوەندیدار گۆڕینی جومگەی چۆک
بەر لە ئەنجام دانی ئەم نەشتەرگەرییە، تاک دەچێتە ژێر ئەنجام دانی ئەزموونی جۆراوجۆرکە داگریان دەتوانین بە وێنەهەڵگری ئیشاعەی ئیکس لە چۆک وسینگ و فەحسی خوێن ئاماژە بکەین.
چاودێرییەکانی بەر لە نەشتەرگەری، ڕەوتی نەشتەرگەری، چاودێرییکانی پاشی نەشتەرگەری گۆڕینی جومگەی چۆک
بەر لە نەشتەرگەری
بەر لە وەی کاتی ئەنجام دانی نەشتەرگەرییەکە بگاتێ ڕەنگە داوا لە تاک بکەن وەرزشی تایبەتی ئەنجام بدات. هەروەها پێویستە تاک لە سەرف کردنی دەوایەکانی وەک ئاسپرین و جگەرە کێشان دووری بکات.
ڕەوتی نەشتەرگەری
لە ماوەی ئەنجام دانی نەشتەرگەری، بڕشتێک بە ئەندازەی 8 بۆ 12 ئینچ لە بەشی پێشەوەی چۆک بەدی دێنن و بەشێک لە ماسوولکەی چوارسەری ڕان لە کاسەڵەی چوک جیا دەبێتەوە. هەنووکە کاسەڵەی چۆک لە شوێنی خۆی هەڵدەگیرێت تاکوو سەری ئێسکی ڕان کە لە لەتەری پێ نزیکە بەدیار کەوێت. ئەم جار هەر دوو سەری ئەم ئێسکە دادەتاشرێت و کرۆژنە و ڕباتی سەلیبی جیا دەکرێنەوە. لە کۆتایی، ئەندامەکانی کانزایی و یا پەلاستیکی وەسڵی ئێسک دەکرێن.
جێگای ئاماژەیە بە پێشکەوتوویی دەرفەتەکان و ئامێرەکان، هەنووکە دەکری ئەم ڕەوتەی بە بێ لێدانی بڕشتی گەورە بە ئەنجام بگەیێنن. بەم هۆیەوە بڕشتی لێدراو لە سەر لەشی نەخۆش 3 بۆ 5 ئینچ دەبێ.
پاشی نەستەرگەری
پاشی تەواو بوونی ئەم نەشتەرگەرییە ، گرنگترین شت ئەوەیە نەخۆش دەستوورەکانی پزیشک بە جوانی ئەنجام بدات ودەوایەکانی نواندراو بە ڕێکی مەسرەف بکات. هەروەها باشترە تاک وەرزشەکانی هەواهێنەر ئەنجام بدات و ڕادەی ئەنجام دەنی وەرزشی خۆی بە هێوری زۆرتر بکات تاکوو لە دەڵەمە بونی خوێن بەرگری بکریت.
خاڵەکانی گرنگ سەبارەت بە نەشتەرگەری
مەترسییەکانی ئەگەری ئەم نەشتەرگەرییە بریتینە لە :
- خوێنڕێزی
- چڵک کردن
- بەدی هاتنی دەڵەمەی خوێن
- زیان بە دەمارەکان
- شکاوی ئێسک لە ماوی ئەنجام دانی نەشتەرگەری یا پاشی نەشتەرگەری
- وەدی هاتنی ئێسک لە لایەنی جومگەی دەسکرد
نواندن بۆ
زیان بەرکەوتوویی بۆ جومگەکان بە هۆی هەڵماسینی جومگەیی و ئێسکی، ڕۆماتیزم، هێمۆفیلی، نێقرێس و یا زەڕبە
ماوەی کاتی لە جێ کەوتن
تاک بۆ ماوەی 3 بۆ 5 ڕۆژ لە نەخۆسخانە دەمێنێتەوە.
ڕای بەکارهێنەر
Number of pending reviews7