گۆڕینی جومگەی ڕان
کاتی پێویست بۆ خوێندنەوە: ۲لە ماوەی گۆڕینی نەشتەرگەری گۆڕینی جومگەی ڕان، بەری جومگەی ڕان بە ئیمپلەنتێک جێگای دەگۆڕدرێت. گۆڕینی جومگەی ڕان دەتوانێ قازانجی جۆراوجۆری هەبێت کە داگری ئەم قازانجانە دەتوانین بە کەم بوونی ئێش و ئازار و چاکەسازی کاریگەری جومگە و هاسان بوونی بە ڕێ دا ڕۆیشتن ئاماژە بکەین. بە پێی وەی کە نەخۆش مەبەستی ئەنجام دانی نەشتەرگەری بێت پێویستە بەر لە ئەنجام دانی ئەم نەشتەرگەرییە سەبارەت بە جۆر و چییەتی ئیمپلەنتەکان لە گەڵ پزیشک گفتوگۆ بکات. ئیمپلەنتەکانی ڕان لەم ساڵانەی دوایین پێشکەوتووییەکی زۆر باشیان هەبووە و باشترە لە پێشکەوتووترین جۆری ئیمپلەنت کەڵک وەربگیرێت.
ماوەی کاتی چارەسەری
پاشی ئەنجام دانی ئەم نەشتەرگەرییە نەخۆش تاکوو 6 مانگ ناتوانێ بە بێ گۆچان بە ڕێگە دا بڕوا، بەڵام پاشی تێپەڕ بوونی ئەم ماوەیە دەتوانێ بە بێ گۆچانیش بە ڕێگە دا بڕوا. ماوەی کاتی چاکەسازی ئەم نەشتەرگەرییە تەقریبەن 3 مانگی پێ دەچێت.
پاڕاکڵینیکەکانی پەیوەندیدار
بەر لە ئەنجام دانی ئەم نەشتەرگەرییە پێویستە تاک فەحس و ئەزموونی جۆراو جۆر ئەنجام بدات کە داگری ئەم فەحسانە دەتوانین بە فەحسی خوێن و وێنەهەڵگری ئیشاعەی ئیکس ئاماژە بکەین.
چاودێرییەکانی بەر لە نەشتەرگەری، ڕەوتی نەشتەرگەری، چاودێرییەکانی پاشی نەشتەرگەری
بەر لە نەشتەرگەری:
ڕەنگە بەر لە ئەنجام دانی ئەم نەشتەرگەرییە داوا لە تاک بکەن دەوای ئانتیبیۆتیکی تایبەتی سەرف بکات. هەروەها پێویستە ماویەک بەر لە ئەنجام دانی ئەم نەشتەرگەرییە لە جگەرە دووری بکات و لە سەرف کردنی دەوای وەک ئاسپرین خۆی بپارێزێت.
ڕەوتی نەشتەرگەری:
لە ماوەی ئەنجام دانی ئەم ڕەوتە بەشێک لە ئێسکی زیان بەرکەوتووی ڕان لە گەڵ ئەندامێکی کانزایی جێگۆڕ دەکرێت. ئەم ئەندامە کانزاییە دەکرێ بە شووێنی مەبەست بچەسپێنین و یا بە شێوەیێکی تر ڕاوەستاوی بکەین. ئەم جار بەشێکی گوومبەزی شێوە بەم ئەندامە وەسڵ دەکرێ و جێگای بەشی سەرەوەی ئەم ئێسکە دەگرێتەوە؛ بەشە گوومبەزی شێوەکە دەکرێ لە چییەتی سڕامیک، کانزا، یا پەلاستیک بێت. هەروەها بەشی کرۆژنەیی کاسەڵەی ڕان بە ئەندامێکی دەسکرد جێگۆڕ دەکرێ. ئەم ئەندامەش دەکرێ لە چییەتی سڕامیک، کانزا و یا پەلاستیک بێت. لە کۆتایی بەشێک لە نێوان ئەندامی گوومبەزی شێوە و جومگەی ڕان دادەمەزرێ تاکوو جومگە بتوانێت بە ڕاحەتی هات و چۆی خۆی بکات.
ئەم نەشتەرگەرییە بە جۆری بێ هەستی ئەنجام دەدرێت و ڕەنگە لە 1 بۆ 3 کاتژمێری پێبچێت.
پاشی نەشتەرگەری:
تاک دەبێ سەردانەکانی بۆ فیزیۆتڕاپی بە جوانی بەڕێوە ببات و هەڵسووڕانەکانی نواندراوی بە جوانی ئەنجام بدات تاکوو لە دەڵەمە بوونی خوێن بەگری بکرێت . هەروەها پێشنیار دکرێ گۆڕانکارییەک لە ناوژووری ماڵ ئەنجام بدرێت کە لە گەڵ بار و دۆخی نەخۆش کێشەی نەبێت. داگری ئەم گۆڕانکارییانە دەتوانین بە وەی ئاماژە بکەین کە ئەشیای پێویستی نەخۆش لە بڵیندی و نزمییەکی باش دابمەزرێن ( تاکوو کەمەر). بەم شێوەیە کە پێویست نەبێ نەخۆش بۆ هەڵگرتنی ئەشیای پێداویستی دابێتەوە.
خاڵەکانی گرنگ سەبارەت بە نەشتەرگەری
ئەم نەشتەرگەریە بۆکەسانێکی کە تووشی نەخۆشی قەڵەوی سەختن پێشنیار ناکرێت .
مەترسییەکانی ئەگەری ئەم نەشتەرگەرییە بریتینە لە:
- دەرهاتن
- شل بوونەوە
- چڵک کردن
- هەستیاری بە کانزا
- ئێش و ئازاری سەخت و تووند
نواندن بۆ
- زیان بە جومگە بە هۆی هەلماسینی جومگەیی یا ئێسکی
- ڕپماتیزمی جومگەیی
- نێکرۆزی ئاواسکۆلار
- ئارترۆز
- شکاوی جومگە
- لوویەکانی ئێسکی
ماوەی کاتی مانەوەی لە نەخۆشخانە
نەخۆش بۆ ماوەی 3 هەتا 5 ڕۆژ لە نەخۆشخانە دەمێنێتەوە
ڕای بەکارهێنەر
Number of pending reviews7