
باڵۆنی مەعیدە
کاتی پێویست بۆ خوێندنەوە: ۲لە نەشتەرگەری باڵۆنی مەعیدە، باڵۆنیکی بە تاڵ دەنێردرێتە بۆ ناو مەعیدە و پاشان ناوی پڕ دەکرێتەوە. ئەم نەشتەرگەرییە بە مەبەستی یارمەتی دان بە تاک بۆ کەم کردنەوەی کێش و وەزن ئەنجام دەدرێت. بە هەبوونی ئەم باڵۆنە لە ناو مەعیدە بەشێکی زۆر لە بارستایی مەعیدە پڕ دەبێتەوە و تاک بە خواردنێکی کەم هەست بە تێر بوون دەکات.
ڕادەی وەزن و کێشیێکی کە تاک دەتوانێ بە بەکار هێنانی ئەم باڵۆنە پێی بگات پەیوەندی بە گۆڕانکارییەکانی شێوەی ژیان بردنە سەری تاک هەیە، چوون باڵۆن تەنیا بە تێکەڵاوی بە گۆرینی شێوەی ژیان کاریگەری و مسۆگەری هەیە.
ماوەی کاتی چارەسەری
ئەم نەشتەرگەرییە زۆر قوورس نییە و زۆرتر پێویستی بە ماوەیەکی تایبەتی چاکەسازی نییە. ئەگەرکوو پێویستی بە چاودێری و هەڵسووڕانی تایبەتی خۆی هەبیت، نەشتەرگەر و گرووپی پزیشکی ئێوە ئاگادار دەکەنەوە و زانیاریتان پی دەدن.
پاڕاکڵینیکی پەیوەندیدار
بەر لە ئەنجام دانی ئەم نەشتەرگەرییە ڕەنگە پێویست بێت تاک ئەزموون و چەن فەحس ئەنجام بدات. کەچی بە پێی وەی کە نەشتەرگەرییێکی سووکە ڕەنگە پێویستی بە ئەزموون و فەحسی زۆر نەبێت.
چاودێرییەکانی بەر لە نەشتەرگەری، ڕەوتی نەشتەرگەری، چاودێرییەکانی پاشی نەشتەرگەری
بەر لە نەشتەرگەری
تاکەکان بەر لە ئەنجام دانی ئەم نەشتەرگەرییە لە گەڵ پزیشکی خۆیان ڕاوێژکاری دەکەن بۆ وەی کە بزانن ئایا ئەم نەشتەرگەرییە بۆ جەنابیان گونجاوە یا نا. ئەم نەشتەرگەرییە بۆ تاقمێکی تایبەتی لە تاکەکان گونجاو نییە؛ ئەم تاقمە داگری ئەم کەسانە دەبێت کە قوورسایی و وەزنێکی زۆریان هەیە و پێویستە بەر لە ئەنجام دانی هەر جۆرە ڕەوتێک تاکوو ڕادەیەک کێشی خۆیان کەم کەنەوە.
ڕەوتی نەشتەرگەری
بەر لە دەسپێکی نەشتەرگەری، هێدیکەرەوەیەک تێوەشانی تاک دەکرێ و هەروەها ڕەنگە سپڕایێکی بێ هەست کەرەوەش تێوەشانی قوڕگی تاک بکرێ. پاشان ئاندسکۆپێک لە ڕێگەی قوڕگ بۆ ناو مەعیدە دەنێردرێت و باڵۆن لە شوێنی مەبەست جێگر دەبێت، ناوی باڵۆنەکە بە خوێواوک پڕ دەکرێتەوە؛بارستایی ئەم خوێواوکە تەقریبەن 500 سی سی دەبێت. هەروەها زۆرتر مادەیەکی ئاوەکی بە ڕەنگی شین ناو باڵۆنی پڕ دەکات، تاکوو بە پێی تەڕاوشتی مادەکە تاک ئاگادار بێتەوە لە کێشەی مەبەست.
ئەم نەشتەرگەرییە بە کاریگەری مادەی بێهۆشی و بێ هەست کەرەوە بە ئەنجام دەگات و ڕەنگە 20 بۆ 30 خولەکی پێ بچیت.
پاشی نەشتەرگەری
ڕەنگە لە ڕۆژەکانی سەرەتایی پاشی نەشتەرگەریی هەستێکی سەیرتان لە مەعیدەی خۆتان هەبێت . جێگای ئاماژەیە کە تاک پاشی چەن ڕۆژ بەم هەستە ڕا دێت و بۆی ئاسایی دەبێت.
خاڵەکانی گرنگ سەبارە بە نەشتەرگەری
ئەم نەشتەرگەرییە بۆ کەسانێک کە خشتەی BMI لە ئاستێکی سەلامەت دایە پێشنیار ناکرێت.
مەترسییەکانی ئەگەری ئەم نەشتەرگەرییە بریتینە لە:
- کەم بوونەوەی بارستایی باڵۆنەکە
نواندن بۆ
- ئەم کەسانەی کە خشتەی BMI لانی کەم 27 یا زۆرتر بیت
- کەسانێک کە تووشی قەڵەوی تووندن و بەر لە ئەنجام دانی باندینگ یا بایپەسی مەعیدە، پێویستیان بە کەم کردنەوی کێش هەیە
ماوەی کاتی لە جێ دا کەوتن
پێویستی پێ نییە.
ڕای بەکارهێنەر
Number of pending reviews7